|
الحمد لله رب
العالمین، والصلاه والسلام على سید المرسلین.. وبعد:
له فه‌زڵ و
منه‌تی خوای گه‌وره به‌سه‌رمانه‌وه ئه‌وه‌یه كه كات و وه‌ختی زۆر دیاری كردووه
بۆ به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره، وه یه‌كێك له‌و كات و وه‌ختانه: ده ڕۆژی ذي
الحجةیه (نۆمینه حاجیان):
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی
ده ڕۆژی ذي الحجة (نۆمینه حاجیان):
وه له كیتاب و
سوونه‌ت چه‌نده‌ها به‌ڵگه هاتووه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و فه‌زڵی ئه‌م ده ڕۆژه:
1- خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ: (والفجر
* وليال
عشر). شێخ (ابن كثیر) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له‌و ده شه‌وه ده
ڕۆژی (ذي الحجة)یه هه‌روه‌ك (ابن عباس) و (ابن الزبیر) و (مجاهد) و غه‌یری ئه‌مان
فه‌رموویانه، ئیمام بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه. كه‌واته له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م
ده ڕۆژه خوای گه‌وره ئاماژه‌ی پێ كردووه له قورئانی پیرۆزدا و سوێندی به‌و ده
ڕۆژه خواردووه، گه‌ر ئه‌وه‌نده لای خوا گرنگ نه‌بوایه خوای گه‌وره سوێندی
نه‌ده‌خوارد پێی و ببێته یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز.
2- وه له (ابن
عباس) (ڕه‌زای خوا له‌هه‌ردوكیان بێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رموویه‌تی: ("ما من أيام العمل الصالح فيهن أحب إلى الله من هذه الأيام
العشر".
قالوا: ولا
الجهاد في سبيل
الله؟ قال: " ولا الجهاد في سبيل الله إلا رجل خرج بنفسه
وماله فلم يرجع من ذلك بشيء"). واته: هیچ ڕۆژێك نیه كه تیایدا كرده‌وه
چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌رێت كه خۆشه‌ویست تر بێت لای خوای گه‌وره له‌م ده ڕۆژه‌دا.
واته خۆشه‌ویسترین كات و ڕۆژن به‌لای خواوه كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام بدرێت،
فه‌رموویان یا پێغه‌مبه‌ر ته‌نانه‌ت جیهادیش له‌پێناوی خوادا؟ فه‌رمووی: ته‌نانه‌ت
جیهادیش له‌پێناوی خوادا مه‌گه‌ر پیاوێك به نه‌فس و ماڵی خۆی ده‌رچووبێت له‌پێناوی
خوادا و به‌هیچیان نه‌گه‌ڕابێته‌وه واته شه‌هید بوبێت.
3- خوای گه‌ور
ده‌فه‌رموێت: (ويذكروا
اسم الله في أيام
معلومات). (ابن عباس) ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست له‌م چه‌ند ڕۆژه له‌م
ئایه‌ته‌دا هاتووه ده ڕۆژی (ذي الحجة)یه. له ته‌فسیری (ابن كثیر) هاتووه..
4- له (ابن
عمر)ه‌وه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (ما
من أيام أعظم عند
الله
سبحانه ولا أحب
إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر؟ فأكثروا فيهن من التهليل
والتكبير والتحميد). رواه امام احمد. واته: هیچ ڕۆژێك نیه ئه‌وه‌نده گه‌وره تر
بێت و كرده‌وه چاكه‌كانی تیادا خۆشه‌ویست تر بێت به‌لای خوای گه‌وره‌وه له‌م ده
ڕۆژه. بۆیه (تهلیل) واته ووتنی (لا اله اله الله) و (تكبیر) ووتنی (الله اكبر)
وه (التحمید) ووتنی (الحمد لله) ئه‌م یاد و زكرانه زۆر بڵێینه‌وه له‌م ده
ڕۆژه.
5- سه‌عیدی كوڕی
جوبه‌یر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رمووده‌یه‌كی له (ابن عباس)ه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه
كه ده‌ڵێت: (إذا دخلت العشر اجتهد اجتهادا حتى ما يكاد يقدر عليه) (رواه الدارمی).
واته: گه‌ر چویته ناو ئه‌م ده ڕۆژه‌وه ئه‌وه‌نده خۆت هه‌وڵ و كۆشش بكه‌و خۆت
ماندوو بكه به خواپه‌رستی كه كه‌سی تر نه‌یكردبێت. واته هاندانێكه بۆ
خواپه‌رستی زۆر له‌م ده ڕۆژه‌دا.
6- (ابن حجر) له
كتێبی (الفتح)دا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه بۆمان كه ئه‌م ده ڕۆژه
ئه‌وه‌نده تایبه‌تمه‌ند و گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خواپه‌رستیه گه‌وركان
تیایدا كۆ ده‌بێته‌وه وه‌كو: (نوێژ و ڕۆژوو و سه‌ده‌قه و حه‌ج) كه له هیچ ڕۆژان
و كاتێكی تر ئه‌م كرده‌وانه كۆ نابنه‌وه.
چی خۆشه‌ویسته
بكرێت له‌م ده ڕۆژه‌دا؟
1- نوێژكردن:
موسته‌حبه ده‌ست پێشخه‌ری بكرێت بۆ فه‌رزه‌كان، وه سوننه‌ت زۆر بكرێت، چونكه
چاكترین كرده‌وه‌ن مرۆڤ به‌هۆیه‌وه له خوای گه‌وره نزیك ببێته‌وه، (ثوبان)
ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت ده‌گێڕێته‌وه: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ده‌یفه‌رموو:
(عليك
بكثرة السجود لله
،
فإنك لا تسجد لله
سجدة إلا رفعك الله بها درجة، وحط عنك بها خطيئة) (رواه مسلم). واته: پێویسته زۆر
سوجده به‌ریت بۆ خوا چونكه هه‌ر سوجده‌یه‌ك به‌ریت بۆ خوا پله‌یه‌ك به‌رزت
ده‌كاته‌وه و تاوانێكت له‌سه‌ر لا ده‌بات. ئه‌مه بۆ هه‌موو كاتێكه، وه له
نوێژیش زۆر سوجده‌ی تیادایه‌و باشتره كه نوێژی سوننه‌ت زۆر بكه‌ین.
2- ڕۆژووگرتن:
چونكه ڕۆژووگرتن یه‌كێكه له كرده‌وه چاكه‌كان، له (هنیدة بن خالد) له
خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه كه ئه‌ویش له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه گوێی
لێ بووه‌و ده‌ڵێت: (كان
رسول الله
صلى الله عليه وسلم يصوم تسع ذي الحجة، ويوم عاشورا‌ء، وثلاثة أيام
من كل شهر) امام
احمد و ابوداود و النسائي گێڕاویانه‌ته‌وه. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌موو ساڵێك
نۆ ڕۆژی له (ذي الحجة) ده‌گرت، وه ڕۆژی عاشورا‌ء، وه‌هه‌روه‌ها سێ ڕۆژ له‌هه‌موو
مانگێك. بۆیه ئیمام نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: ڕۆژوگرتنی ده ڕۆژه‌كه زۆر (مستحب)ه.
3- (تكبیر) و
(تهلیل) و (تحمید)كردن: له‌و فه‌رمووده‌ی (ابن عمر) كه پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد
هاتووه: (فأكثروا
فيهن من التهليل
والتكبير
والتحميد). وه ئیمام بوخاری ده‌ڵێت: (ابن عمر) و (ابو هریرة) ڕه‌زای خوایان
له‌سه‌ر بێت له‌م ده ڕۆژه كه ده‌رئه‌چون بۆناو بازاڕ ته‌كبیریان ده‌كرد
(ده‌یانووت: الله اكبر)، وه خه‌ڵكه‌كه‌ش به ته‌كبیری ئه‌مان ته‌كبیریان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (عمر كوڕی خه‌تاب) ته‌كبیری ده‌كرد له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا و تاكو
هه‌موو خه‌ڵك گوێیان لێ ده‌بوو وه ئه‌وانیش ته‌كبیریان ده‌كرد و تاكو هه‌موو
خه‌ڵكی ناو بازاڕ به‌ده‌م ڕێوه ته‌كبیریان ده‌كرد.
وه (ابن عمر)
له‌و ڕۆژانه‌دا له‌هه‌موو كاتێدا ده‌یووت (الله اكبر) له دانیشتنی و ڕێكردنی و پاش
نوێژه‌كانی و له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی... وه (مستحب)ه به‌ده‌نگی به‌رز بووترێت چونكه
ئیمام عومه‌ر به‌م شێوه ووتویه‌تی و هه‌روه‌ها ابن عمر و ابو هوره‌یره‌ش.
وه پێویسته
له‌سه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان به ئافره‌تان و پیاوانه‌وه به كچان و كوڕانه‌وه
ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشمان فێر بكه‌ین كه ئه‌م سوننه‌ته زیندوو بكه‌ینه‌وه له
ڕۆژگاره‌دا كه وون كراوه له‌ناو خه‌ڵكدا و ته‌نانه‌ت له‌ناو ئێمه‌ی موسڵمانیشدا
خه‌ریكه له‌یاد ده‌كرێت به‌داخه‌وه.
شێوازی
ته‌كبیركردن:
أ- الله أكبر.
الله أكبر. الله أكبر كبيراً.
ب- الله أكبر.
الله أكبر. لا إله إلا الله. والله أكبر. الله أكبر ولله الحمد.
ج- الله أكبر.
الله أكبر. الله أكبر. لا إله إلا الله. والله أكبر. الله أكبر. الله أكبر ولله
الحمد.
4- ڕۆژوو گرتنی
ڕۆژی عه‌ره‌فه:
له‌سه‌ر ڕژووگرتنی
ڕۆژی عه‌ره‌فه به‌ڵگه هه‌یه له پێغه‌مبه‌ری خواوه كه ده‌رباره‌ی ڕۆژووگرتنی
ڕۆژی عه‌ره‌فه ده‌فه‌رموێت: (أحتسب
على الله أن يكفر
السنة التي قبله والسنة التي بعده) رواه مسلم. واته: له خوا چاوه‌ڕوانم
تاوانه‌كانی ساڵێكی پێش خۆی بسڕێته‌وه‌و هه‌روه‌ها ساڵێكی پاش خۆی. به‌ڵام بۆ
كه‌سێك كه خۆی له عه‌ره‌فه‌یه واته حه‌ج ده‌كات ئه‌وا (مستحب)ه‌و باشتر وایه
ڕۆژوو نه‌گرێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له عه‌ره‌فه
وه‌ستابوو بێ ئه‌وه‌ی به ڕۆژوو بێت به‌ڵكو شكاندبوی.
5- ڕۆژی (نحر)
سه‌ربڕین و قوربانی:
زۆر له ئێمه‌ی
موسڵمان له‌م ڕۆژه گه‌وره‌یه‌دا بێ ئاگاین، و نازانین كه چ ڕۆژێكی گه‌وره‌و
خێره.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له زانایان وای بۆ ده‌ڕۆن كه گه‌وره‌ترین ڕۆژی
ساڵه‌كه‌یه و ته‌نانه‌ت له ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ش گه‌وره‌تر و فه‌زڵی زیاتره. (ابن
قیم) ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌ڵێت: (خير
الأيام عند الله يوم النحر، وهو
يوم الحج الأكبر) واته: بێگومان گه‌وره‌ترین ڕۆژ لای خوای گه‌وره ڕۆژی (نحر)ه
واته ڕۆژی سه‌ربڕین و قوربانی كردن كه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی جه‌ژنی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها له (سنن ابی داود) هاتووه كه پێغه‌به‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رموویه‌تی: (إن أعظم الأيام
عند الله يوم النحر، ثم يوم القر). واته: گه‌وره‌ترین ڕۆژ لای خوای گه‌وره ڕۆژی
سه‌ربڕین و قوربانییه، وه پاشان ڕۆژی (القر)ه واته ئه‌و ڕۆژه‌ی جێگیرده‌بن
هه‌موو حاجیه‌كان له شوێنی (منى). كه ده‌كه‌وێته به‌رواری یانزه‌مین ڕۆژی له
مانگی (ذي الحجة). وه ده‌ڵێن ڕۆژی عه‌ره‌فه گه‌وره‌تره چونكه ڕۆژووگرتنی ڕۆژی
عه‌ره‌فه تاوانی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه، وه هیچ ڕۆژێك نیه تیایدا ئه‌وه‌نده
به‌نده‌ی خۆی ڕزگار بكات و لێیان خۆش ببێت وه‌ك له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه، وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌به‌نده‌كانی زۆر نزیك ده‌بێته‌وه و مه‌لائیكه‌ته‌كان
شانازی به‌و مه‌وقفه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕای ڕاست‌تر و دروست‌تر ئه‌وه‌یه كه ڕۆژی
قوربانی گه‌وره‌تره چونكه فه‌رمووده‌كه باس له‌وه ده‌كات و هیچ به‌ڵگه‌و شتێك
نیه پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت. جا ئیتر گه‌ر ڕۆژی عه‌ره‌فه گه‌وره‌تر بێت یان ڕۆژی
سه‌ربڕین و قوربانی پێویسته له‌سر موسڵمان چ له حه‌ج بێت یان له‌شوێنی خۆی ئه‌م
هه‌له گه‌وره‌یه‌ی له‌كیس نه‌چێت وفریای ئه‌و هه‌موو خێر و خێراته بكه‌وێت.
نامێلكه‌كه
له‌لایه‌ن شێخ (عبدالله بن عبدالرحمن الجبرین) پێداچونه‌وه‌ی كراوه‌و له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ی خوشكان ئاماده‌كراوه‌و كراوه به كوردی |