|
به‌شی یه‌كه‌م:
شوبهاندنی خێزان به دایك یان یه‌كێك له موحه‌ڕه‌مات
له‌و ووشه
بڵاوانه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی كه بڵاوه له ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا ئه‌ویش شوبهاندنی
ئافره‌ت له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه به دایكی یان یه‌كێك له موحڕه‌مه‌كانی وه‌ك
(خوشك وكچ ودایك و....هتد)ی خۆی, وه‌ك مێرد به ژنه‌كه‌ی بڵێت تۆ له‌سه‌ر من وه‌ك
پشتی دایكم وه‌های یان تۆ حه‌رامی له سه‌رم وه‌ك خوشكه‌كه‌م یان.... هتد. له‌و
ووشه نابه‌جێیانه‌ن كه شه‌ریعه‌تی په‌روه‌ردگار به ناڕه‌وای داناوه كه تیایدا
زوڵم و سته‌می لێ ده‌رده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر به مافی ئافره‌ت, هه‌روه‌ك خوای
گه‌وره باسی ئه‌مه‌مان بۆ ده‌كات كه ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنكُم
مِّن نِّسَائِهِم
مَّا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا
اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ
وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًا مِّنَ الْقَوْلِ وَزُورًا وَإِنَّ اللَّهَ
لَعَفُوٌّ
غَفُورٌ) (المجادلة: 2) واته: ئه‌و پیاوانه‌ی كه لێكچوون ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ
ژنه‌كانیان وه‌پێیان ده‌ڵێن ئێوه وه‌ك دایكمان وان, ئه‌وانه نه‌خێر دایكیان نین
دایكیان ئه‌وانه‌ن كه لێیان بوون. ئه‌و پیاوانه قسه‌یه‌كی زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێ
ده‌كه‌ن, وه خوای په‌روه‌ردگار لێبوورده‌و لێخۆشبووه بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان
ده‌بنه‌وه له قسه‌كانیان, هه‌روه‌ك شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره كه‌فاره‌تی زۆر قورسی
داناوه له‌م باره‌یه‌وه, له‌وێنه‌ی كوشتنی ناڕه‌وا وه‌یان كه‌فاره‌تی چوونه لای
خێزان له كاتی حه‌یزدا له كاتێكدا كه زمان و لاشه‌یان به ڕۆژووه له ڕۆژگاری
مانگی ڕه‌مه‌زاندا كه نابێت ئه‌و پیاوه نزیكی خێزانی ببێته‌وه به مه‌به‌ستی
جیماع كردن.
ته‌نها دوای
ئه‌وه‌ی كه كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ئه‌دات وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالَّذِينَ
يُظَاهِرُونَ مِن نِّسَائِهِمْ ثُمَّ
يَعُودُونَ
لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا
ذَلِكُمْ
تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
* فَمَن
لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ
مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَاسَّا فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ
سِتِّينَ
مِسْكِينًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ
اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ) (المجادلة: 3، 4)
واته: ئه‌و پیاوانه‌ی كه لێكچوون ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان وله‌پاشاندا پاشگه‌ز
ده‌بنه‌وه پێویسته له سه‌ریان به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بچنه لای
خێزانه‌كانیان.
ئه‌مه ئه‌و
ڕێیه‌یه كه لێوه‌ی ئامۆژگاری ده‌كرێین و په‌روه‌ردگار به‌وه‌ی كه ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن ئاگاداره هه‌ر كه‌سێك كه نه‌یبوو ده‌بێت دوو مانگ به ڕۆژوو بێت به دوای
یه‌كدا پێش ئه‌وه‌ی بچێته لای خێزانی, ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ده‌بێت خواردنی هه‌شت
هه‌ژار بدات یه‌ك ژه‌م نان خواردن, ئه‌وه بۆ كه‌سانێكه كه باوه‌ڕیان به خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ببێت كه سنورێكه‌و دانراوه, وه‌كه‌سانێك كه باوه‌ڕیان پێی
نه‌بێت سزایه‌كی به ئازار چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
سه‌رچاوه: محرمات
استهان بها الناس
نووسینی: شێخ محمد
صالح المنجد
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز ڕۆژان ڕه‌ئووف - به‌ریتانیا |