|
به‌شی پێنجه‌م:
مانه‌وه به
ته‌نهایی له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌مدا
بسم الله الرحمن
الرحیم
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
كه خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد به شه‌یتان كه‌وا سوجده به‌رێت بۆ ئاده‌م (سه‌لامی
خوای له‌سه‌ر بێت) و شه‌یتانیش بێ فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری كرد، له‌و ده‌مه‌وه
ململانێیه‌ك دروست بوو له نێوان مرۆڤ له‌لایه‌ك و دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌شی
له‌لایه‌ك كه شه‌یتانه, وه به‌ڵێنیشی دا به خوای گه‌وره كه درێغی نه‌كات له
گومرِاكردنی به‌نده‌كاندا.
بۆیه خوای
گه‌وره ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی شه‌یتان وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:
(يَا
أَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ وَمَن
يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ
وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ مَا زَكَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ
أَبَدًا وَلَكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَن يَشَاء وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) (النور
21), واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه دوای فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی شه‌یتان
مه‌كه‌ون, چونكه هه‌ر كه‌سێك دوای داواكارییه‌كانی شه‌یتان بكه‌وێت ئه‌وا فه‌رمان
ده‌كات به تاوان و خراپه.
وه شه‌یتان له
سه‌نگه‌ردایه به هه‌میشه‌یی بۆ مرۆڤ تاوه‌كو گومڕای بكات, وه له‌گیانیدا هاتووچۆ
ده‌كات هه‌روه‌كو چۆن خوێن له لاشه‌ی مرۆڤدا هاتووچۆ ده‌كات.
یه‌كێك له‌و
ڕێگایانه‌ی كه شه‌یتان زۆر گرنگی پێ ده‌دات بۆ له‌خشته بردنی به‌نده‌كان,
مانه‌وه‌ی پیاو و ئافره‌ته به ته‌نهایی له شوێنێكدا به مه‌رجێك مه‌حره‌می
یه‌كتر نه‌بن, له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ڕێگه گرتن له هه‌ر كارێكی
نادروست ئه‌م ده‌رگایه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داخستووه, هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا
(دروودو سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت: (لا يخلون رجل بامراءة إلاّ كان
ثالثهما الشيطان) (رواه الترمذي (3/474)), واته: هیچ پیاو و ئافره‌تێك به
یه‌كه‌وه كۆ نابنه‌وه مه‌گه‌ر شه‌یتان سێهه‌میان نه‌بێت بێت.
وه هه‌روه‌ها له
عه‌بدووڵای كوڕی عه‌مره‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له سه‌ر
بێت) فه‌رموویه‌تی: (لا
يدخلنَّ
رجل
بعد
يومي هذا على مغيبه إلا ومعه رجل أو اثنان) (رواه مسلم (4/1711), واته: هیچ پیاوێك
له‌مڕۆ به‌دواوه نه‌چێته ماڵی ئافره‌تێك له‌كاتێكدا مێردی یاخود یه‌كێك له
مه‌حره‌مه‌كانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت, مه‌گه‌ر یه‌كێك یان دووانی تری له‌گه‌ڵدا بێت.
ئیمامی نه‌وه‌وی
(ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) له‌و باره‌یه‌وه یه‌ك ده‌نگی زانایانی هێناوه له كتێبی
(صحیح مسلم بشرح النووي) (ج9, ص 109), وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه‌ی كه بۆ پیاو
دروست و ڕه‌وایه و له ئافره‌ت قه‌ده‌غه‌یه بریتی یه له‌وه‌ی كه پیاوێك بۆی
هه‌یه به ته‌نهاو له شوێنێكی چۆڵ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئافره‌تێك بێت, به‌ڵام
ئافره‌ت بۆی نی یه به ته‌نها و له شوێنێكی چۆڵ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پیاوێك بێت.
وه‌ك ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی هێناویه‌تی له (فتح الباري) (ج 6, ص 75 - 76).
حیكمه‌تی ئه‌م
یاسا شه‌رعییه‌ش دیسان هه‌ر پارێزگاری كردنه له كه‌سایه‌تی ئافره‌ت چونكه:
1: ئافره‌ت له
ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه بێ هێزتره له پیاو و بۆ به‌رگریكردن له خۆی.
2: پیاو
داواكه‌ره به‌ڵام ئافره‌ت داواكراوه, مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ده‌نا ئافره‌تان با
كۆمه‌ڵیش بن سروشتی تایبه‌تی ئافره‌تانه‌یان ناهێڵێت پڕكێشی پیاو بكه‌ن, به
پێچه‌وانه‌ی پیاوانه‌وه.
داواكارین له
خوشكان كه‌وا خۆیان له‌م تاوانه‌ش بپارێزن, به هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره.
سه‌رچاوه: محرمات
استهان بها الناس
نووسینی: شێخ محمد
صالح المنجد
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز ڕۆژان ڕه‌ئووف - به‌ریتانیا |