|
به‌شی حه‌وته‌م:
ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌مدا
بسم الله الرحمن
الرحیم
ئه‌میش یه‌كێكی
تره له‌و حه‌رامانه‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی زۆر پشتگوێ خراوه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م
موسڵمانانه‌وه (به‌خوشكان و برایانه‌وه), له‌كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند
ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه‌وا ده‌ست ده‌خه‌نه ده‌ستی كه‌سێكی
نامه‌حره‌مه‌وه.
وه دروست نییه
بۆ پیاو ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا و به‌مه‌به‌ست بێت یان به‌بێ
مه‌به‌ست، وه مه‌به‌ستیش له نامه‌حره‌م هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه خوازبێنی
كردنی دروست بێت وه بۆ ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا
(دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت (لأنْ يُطْعَنَ في رأسِ أحَدِكم
بمخيطٍ مِنْ حديدٍ خيرٌ له مِنْ أن يَمسّ إمْرأةٍ لا
تَحِلّ له) (سلسلة الاحاديث الصحيحة) (1/395) وفی (صحیح الجامع (4921)),
واته: هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌رزییه‌كی ئاسنینی به سه‌ردا دابكوترێت
باشتره له‌وه‌ی ده‌ست بدات له‌ده‌ستی ئافره‌تێكی نامه‌حره‌مه‌وه. وه بێ گومان
ئه‌مه‌ش به زینای ده‌ست ده‌ژمێردرێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی
خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت: (العينان تزْنِيان واليدانِ تَزْنِيان والرِجْلانِ
تَزْنِيان والفَرْج يَزني) (رواه
الامام أحمد
(1/412) و هو في (صحيح الجامع (4126)), واته: هه‌ردوو چاو زینا ده‌كه‌ن وه
هه‌ردوو ده‌ست زینا ده‌كه‌ن وه هه‌ردوو قاچ زینا ده‌كه‌ن وه هه‌روه‌ها عه‌وره‌تیش
زینا ده‌كات.
وه هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)
كه‌سێكی پاك و بێ گوناه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌فه‌رمووێت: (أنّي لا أصافِح
النساء) (رواه الامام أحمد (6/357) وهو في (صحیح الجامع (2509))، واته من ته‌وقه
له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ناكه‌م. وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (أنّي لا أمسُّ أيدي
النساء) (رواه الطيراني في الكبير ((24/ 342) وهو فی (ێحیح الجامع (7054)), واته:
من ده‌ست ناده‌م له‌ده‌ستی ئافره‌تان, له‌كاتێكدا بۆ مه‌به‌ستی په‌یمان و به‌یعه‌ت
بووه كه هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا نه‌كه‌ن ودزی نه‌كه‌ن و زینا نه‌كه‌ن وه خه‌ڵك
به‌ناحه‌ق نه‌كوژن وه ده‌ست وده‌م وداوێن پاك بن. به‌كورتی بڕوادارێكی ته‌واو و
موسڵمانێكی ڕاسته‌قینه‌بن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆزه‌ش ده‌ستی له ده‌ستی ئافره‌تی
نامه‌حره‌م نه‌كه‌وتووه هه‌روه‌ك (ئومه‌یمه‌یی كچی ڕه‌فیعه) (خوای لێ ڕازی بێت)
ده‌فه‌رمووێت: هاتم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئافره‌تدا تا په‌یمانی بده‌ینێ, ئه‌ویش په‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ستین
له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له قورئاندا هه‌یه پاشان فه‌رمووی (فيما
استَطَعْتُنَّ وَ طِقْتُنَّ), واته به‌پێی توانا و ووزه‌ی خۆتان, ئینجا
ووتمان خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا به‌سۆزترن بۆمان له‌خۆمان و ووتمان ئایه ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ست ناخه‌یته ناو ده‌ستمان
بۆ په‌یمانه‌كه, فه‌رمووی: (أنّي لا أصافِحُ النساء وإنَّما قَوْلِيْ لإمراةٍ
واحدةٍ قَوْلِيْ لِمائَةِ إمرأة)
(تفسير
الايات الاحكام (2/565)), واته: من ده‌ست ناخه‌مه ناو ده‌ستی ئافره‌ت به‌ڵكو
قسه‌م بۆ یه‌ك ئافره‌ت و سه‌د ئافره‌ت یه‌كێكه, هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه دایكی
موسڵمانان عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت: (والله ما أخذَ رسول الله (صلى
الله عليه وسلم) على النساءِ قط الإّ بما أمَرهُ الله
وما مَسّتْ كف رسول الله كن كلاما) (صحيح مسلم بشرح النووي (14/10), واته: سوێند
به‌خوا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یمانی له ئافره‌تان
وه‌رنه‌گرتووه به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه‌خوا فه‌رمانی پێ كردووه, سویند به‌خوا
هه‌رگیز ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له ده‌ستی هیچ
ئافره‌تێك نه‌كه‌وتووه له‌كاتی په‌یمان وه‌رگرتندا لێی, ده‌یفه‌رموو ئه‌وا
په‌یمانم لێ وه‌رگرتن به‌قسه, واته به‌بێ ده‌ست خستنه ناو ده‌ست.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
كه‌وا كراوه له‌م فه‌رموودانه‌دا ته‌نها ڕووبه‌ڕووی پیاوان نییه به‌ڵكو به‌هه‌مان
شێوه ئافره‌تانیش ده‌گرێته‌وه بۆیه پێویسته ئافره‌تانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك
خۆیان له‌م تاوانه به‌دوور بگرن به‌و هیوایه‌ی زیاتر بتوانین له خوای خۆمان نزیك
ببینه‌وه.
سه‌رچاوه: محرمات
استهان بها الناس
نووسینی: شێخ محمد
صالح المنجد
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز ڕۆژان ڕه‌ئووف - به‌ریتانیا |