|
به‌شی نۆهه‌م:
چونه لای خێزان له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه
چوونه لای خێزان
له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه یه‌كێكی تره له‌و حه‌رامانه‌ی كه پشت گوێ خراوه‌و فه‌رامۆش
كراوه, وه به‌شێكی موسڵمانان گیرۆده‌ی ئه‌م حه‌رامه بوون بێ ئاگا له‌وه‌ی كه
خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (درودوو سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) ئاگاداریان
كردونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه له بكه‌ری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك خوای
گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (نِسَآؤُكُمْ
حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُواْ
لأَنفُسِكُمْ
وَاتَّقُواْ اللّهَ وَاعْلَمُواْ أَنَّكُم مُّلاَقُوهُ وَبَشِّرِ
الْمُؤْمِنِينَ) (االبقرة: 223), واته خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ی خۆتانن له
هه‌ركوێوه ده‌تانه‌وێت بچنه كێڵگه‌ی خۆتانه‌وه وه توێشوویه‌كیش پێش خۆتان بخه‌ن
و ده‌بێت له خوا بترسن وه بشزانن كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه,
مژده‌ش بده به بڕواداران. وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای
له سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت (لاينظر الله الى رجل يأتي امراته في دبرها) (رواه
النسائي وقال حديث صحيح), واته خوای گه‌وره سه‌یری پیاوێك ناكات كه له ڕێگه‌ی
كۆمه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا جووت ببێت. وه هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی تردا
پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووێت: (من اتى حائضا
أو امرأة في دبرها، أو كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما انزل على
محمد) (رواه ابو داود والنسائي والترمذى والبيهقي وحديث صحيح). واته هه‌ر
پیاوێك له‌كاتی بێ نوێژیدا به مه‌به‌ستی جووت بوون بچێته لای خێزانی, یان له
ڕێگه‌ی كۆمه‌وه جووت ببێت, یان هه‌ركه‌سێك بچێته لای فاڵگره‌وه‌یه‌ك یان
قاوه‌گره‌وه‌یه‌ك و بڕوای پێ بكات, ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بڕوای به‌و قورئانه نیه كه
خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناردووه. وه هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی
تردا بۆمان ده‌گێڕنه‌وه كه: (جا‌ء عمر بن الخطاب الى رسول الله (صلى الله عليه
وسلم) فقال يا رسول الله هلكت! قال: وما الذي أهلكك؟! قال: حولت رحلي الليلة. قال:
فلم يرد عليه. فأوحى الله الى رسوله الله (صلى الله عليه وسلم) هذه الأية:
(نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ) يقول: أقبل
وأدبر, واتق الدبر والحيضة) (رواه النسائي والترمذي والطبراني وحديث حسن) واته:
خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا
(دروودو سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) و پێی فه‌رموو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به هیلاك
چووم, پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی چ شتێكت كردووه به هیلاكت به‌رێت؟ عومه‌ریش
(خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی ئه‌مشه‌و شێوه‌ی چوونه لای خێزانه‌كه‌م گۆڕیوه!
واته له دواوه چوومه‌ته لای بۆ جووت بوون به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی فه‌رجه‌وه واته
له شوینی منداڵ بوونه‌وه. پێغه‌مبه‌ری خواش (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)
وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه, پاشان خوای گه‌وره ڕاسته‌وخۆ وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا نارد
و ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه (نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ
حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ). فه‌رمووی دروسته له پێش بێت یان له پاش به‌ڵام
به‌مه‌رجێك جووتبوون له ڕێگای كۆمه‌وه نه‌بێت وه له كاتی بێنوێژیدا نه‌بێت. وه
هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی تردا بۆمان ده‌گێڕنه‌وه: (سأل رجل النبي (صلى الله
عليه وسلم) عن ايتان النساء في ادبارهن أو إيتان الرجل امرأته في دبرها؟ فقال النبي
(صلى الله عليه وسلم) حلال! فلما ولى الرجل دعاه، أو امر به فَدُعِيَ, فقال: كيف
قلتَ؟ في اي الخرزتين؟ أمن دبرها في قبلها؟ فنعم, أم من دبرها في دبرها؟ فلا! فان
الله لا يستحي من الحق فلا تأتوا النساء في أدبارهن) (رواه النسائي والطحاوي وقال
حديث صحيح), واته پیاوێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (درودو سه‌لامی خوای له
سه‌ر بێت) ده‌رباره‌ی چوونه لای خێزان له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه ئایا دروسته؟
پێغه‌مبه‌ری خواش (درودو سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) فه‌رمووی حه‌لاَله. كاتێك
پیاوه‌كه ڕۆیی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودو سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) بانگی كرد,
یاخود ده‌فه‌رموون فه‌رمانی كرد كه بانگی بكه‌ن, پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی چۆنت
گووت مه‌به‌ستت له‌كام له‌و دوو كونه‌یه؟ واته پێش و پاش؟ ئه‌گه‌ر له‌دواوه و
له‌ڕێگه‌ی فه‌رجه‌وه بێت ئه‌وه حه‌ڵاله به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دواوه بێت و له
ڕێگه‌ی كۆمه‌وه بێت ئه‌وه حه‌رامه، وه خوای گه‌وره له ئاست حه‌ق و ڕاستیدا
شه‌رم ناكات له به‌ر ئه‌وه له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتاندا جووت
مه‌بن.
سه‌عیدی كوڕی
یه‌سار فه‌رموویه‌تی به ئیبن عومه‌رم ووت ئێمه كه‌نیزه‌ك ده‌كڕین و له دواوه
ده‌چینه لایان واته له‌ڕیگه‌ی كۆمه‌وه, ئیبن عومه‌ریش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی:
یه‌كێك خۆی به موسڵمان بزانێت چۆن شتی وا ده‌كات! هه‌روه‌ها ئیبن القیم له‌كتێبی
(زاد العماد)دا وه‌ك ته‌علیقێك له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو
سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت) ده‌رباره‌ی جووت بوون له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه ده‌فه‌رمووێت
جووت بوون له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه له‌سه‌ر زمانی هیچ پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌رانی
خوا (دروودو سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه, هه‌ركه‌سێك
ڕێگه‌پێدان و دروستی وحه‌ڵاڵی جووت بوون له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه بداته پاڵ هه‌ندیك
له پێشین (السلف) ئه‌وا هه‌ڵه‌ی كردووه. پاشان هه‌واڵ دان به حه‌رام بوونی
به‌تووندی نه‌هی لێ كراوه.
ئه‌مه‌ی له
سه‌ره‌وه باس كرا چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌ك بوون له‌سه‌ر قێزه‌ونی وحه‌رامی
ئه‌وكاره, به‌و هیوایه‌ی هه‌موو موسڵمانێك بتوانێت خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی لێ
ئاگاداربكاته‌وه تا هه‌موومان سه‌رفرازی دونیا و دوا ڕۆژببین.
سه‌رچاوه: محرمات
استهان بها الناس
نووسینی: شێخ محمد
صالح المنجد
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز ڕۆژان ڕه‌ئووف - به‌ریتانیا |