|
ئه‌وه‌ی لای
ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه كه باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و
كه‌م كردنه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإيمان
يزيد وينقص"، وحين سئل: كيف؟ قال: "يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية) واته: باوه‌ڕ
زیاد و كه‌م ده‌كات، كاتێ پرسیاریان لێ كرد: چۆن زیاد و كه‌م ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ری
خوا فه‌رمووی: به گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چی زیاد ده‌كا، وه به سه‌رپێچی و تاوان
كه‌م ده‌كاته‌وه، جا ئیمه‌ی مسوڵمان پێویسته به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی
ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له خوای گه‌وره نزیك بینه‌وه و قیامه‌تی خۆمان له
ده‌ست نه‌ده‌ین.
كۆمه‌ڵه كارێك
هه‌ن كه ئێمه ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین تا باوه‌ڕمان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه
له‌وانه‌ش:
1- زیاتر
خواناسین:
یه‌كه‌مین
بنه‌مای باوه‌ڕ ناسینی خوای گه‌وره‌یه به ناوه به‌رز و جوانه‌كانی و سیفاته
پیرۆزه‌كانی وه كاره ڕه‌نگینه‌كانی، ئایا چۆن ده‌توانی كه‌سێكت خۆشبوێت كه
نه‌یناسیت؟ ! چۆن ئه‌و كه‌سه ناناسیت كه هه‌موو بوونه‌وه‌ری به‌دیهێناوه؟ ده‌ست
وگوێ و ده‌م و چاو و دڵ و ئه‌م لاشه ته‌واو جوانه‌ی پێ داوی؟ بوونه‌وه‌ری كردۆته
خزمه‌تكاری تۆ و ژیانی بۆ ساز كردوی، به‌ڕاستی زۆر پێویسته بۆ مرۆڤی مسوڵمان
ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی ناوه به‌رز و سیفه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره
نوسراون بخوێنێته‌وه .
2- زیاتر
شاره‌زا بوون له ئاینی ئیسلام:
زۆرن ئه‌و
كه‌سانه‌ی مسوڵمانن به‌ڵام كه‌میان شاره‌زای ئه‌و په‌یامه‌ن كه ئه‌م دینه بۆی
هێناون و هۆی دابه‌زینی ئیسلام نازانن، هه‌روه‌ها هیچ شاره‌زاییان له ئسولێ دین و
بنچینه و بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نی یه، چۆن باوه‌ڕی مسوڵمان زیاد ده‌كات له
كاتێكدا هیچ شاره‌زای ده‌رباره‌ی بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نه‌بێت؟ چۆن ده‌توانیت
خۆت به یه‌كێك له كۆمه‌ڵیك یزانیت له كاتێك دا هیچ شارهزایهكت ده‌رباره‌ی
به‌رنامه و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و كۆمه‌ڵه نه‌بێت؟ كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش پێویستی
به خوێندنه‌وه‌ی زیاتری كتێبه‌كانی زانسته شه‌رعیه‌كان ده‌كات.
3- خوێندنی
پایه‌كانی باوه‌ڕ:
باوه‌ڕ شه‌ش
پایه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه و كۆمه‌ڵی بنه‌مای تریشی هه‌یه، مسوڵمانی به‌ڕێز فێری
پایه‌كانی ئیمان ببه له ماناكانی نزیك به‌ره‌وه كه بریتین له باوه‌ڕ بوون به:
خوای گه‌وره، فریشته‌كانی، پێغه‌مبه‌رانی، كتێبه‌كانی، ڕۆژی دوایی، وه قه‌زاو
قه‌ده‌ر خێر بێت یان شه‌ڕ.
4- ناسینی
خۆشه‌ویستی خوا (محمد):
ناسینی
خۆشه‌ویستی خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (سیره)
ژیانی پیرۆزی و شاره‌زا بوون له فه‌رموده و ووته به‌رز و پیرۆزه‌كانی تا زیاتر
ئاشنای ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌نگینی ئه‌م زاته به‌ڕێزه بیت و خۆشه‌ویستی له ناخ
ودهرونتا زیاد بكات.
5- خۆبه‌خشی
... بهرهنكاربوونهوهی ده‌روون:
له‌دوای
فێربوونی زانست هیچ شتێك گرنگ تر نی یه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه بۆ
به‌رزكرنه‌وه‌ی باوه‌ڕ، هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی نوێژه فه‌رزه‌كان بده له كاتی
خۆیدا و پارێزگاری ڕۆژووی مانگی پیرۆز بكه و هه‌وڵی ئه‌نجام دانی نوێژی سونه‌ت و
ڕۆژووی سونه‌ت بده تا پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر
خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بده تا خوای گه‌وره زیاتر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆیت
به‌سه‌ردا بڕژێنێت و به‌ره‌و كار و كرداری زیاتری وه‌ك شه‌ونوێژ و خه‌تمی قورئان و
هتد.... بڕۆی، ڕاسته ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره هه‌روا ئاسان نی یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر
مسوڵمان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا بدوێ و له‌خۆی بپرسێت بۆچی هاتۆته دنیا و مه‌به‌ست
له دروست بوونی چی یه و چ سودێك ده‌بینێت گه‌ر ڕێگه‌ی دوور له‌خوا و گومڕابوون
بگرێت؟ هه‌موو ئه‌م یرسیارانه وای لێ ده‌كه‌ن كه زیاتر له خوای گه‌وره نزیك
بێته‌وه.
6- پابه‌ند
بوون به دوعاكردن:
دوعا و زیكر و
پاڕانه‌وه چه‌كی مسوڵمانه، هیچ شتێ له دوعا گرنگ تر نی یه بۆ مسوڵمان،
به‌رده‌وام به له‌گه‌ڵ زیكره‌كانی شه‌وانه و ڕۆژانه و به‌رده‌وام ویردی ڕۆژانه
بخوێنه ، ئه‌توانی هه‌ر به زمانی كوردی ئه‌و دوعایانه بكه‌یت كه ده‌ته‌وێ
به‌ڵكو خوای گه‌وره دوعا و نزات قبوڵ بكات و پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه،
پیغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) له زۆربه‌ی فه‌رموده شیرینه‌كانی دا
ئاماژه‌ی به گرنگی دوعا كردوه بۆ په‌یوه‌ست بوون به خوای گه‌وره و
به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی مسولمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدعا‌ء أفضل العباده) دوعا
و نزا و پاڕانه‌وه باشترین خواپه‌رستی یه.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|