|
باسێكی تێر و
ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی: پێناسه‌ی زه‌كـات, هاندانی
خه‌ڵك بۆ زه‌كات
دان, ترساندن له نه‌دانی زه‌كات, حوكمی زه‌كات نه‌ده‌ر, جۆره‌كانی زه‌كات, ئه‌و
مه‌رجانه‌ی كه ده‌بێ هه‌بن له كه‌سێكدا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌كات دانی له‌سه‌ر بێت, پووڵ
و پـاره (زێـڕ و زیـوو), مه‌رجه‌كانی زه‌كات دان له زێڕ و زیوودا, زه‌كاتی خشڵی
(زێڕ و زیوی) ئـافره‌ت, ڕاده‌ی زه‌كات و ئه‌ندازه‌ی زه‌كات, ڕاده‌ی زه‌كاتی
زێڕ (ئـاڵتون), ڕاده‌ی زه‌كاتی زیـوو, زه‌كات به كێ ئه‌درێ, ئایا ژن ده‌توانێ
زه‌كاته‌كه‌ی خۆی بدات؟
زه‌كــات
(الزكاة)
پێناسه‌ی
زه‌كـات:- به‌و ئه‌ندازه واجبه ده‌ڵێن كه پێویسته بدرێ
به‌و كه‌سانه‌ی كه موسته‌حه‌قی زه‌كاتن له موڵكدا كه گه‌یشتبێته ڕاده‌ی زه‌كات
لێدان به چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌تی.
زه‌كات به‌نده‌ی
ئیماندار پاك ده‌كاته‌وه وه ته‌زكیه‌یه بۆ ده‌روونی ئیمان دار خوای گه‌وره
قه‌رموویه‌تی: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم
بِهَا) (سوره‌تی ته‌وبه ئایه‌تی: 103) واته: خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر
ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی محمد (صلى الله علیه وسلم) له ماڵی ئیمانداران زه‌كات و خێر
ببه تاوه‌كو ده‌رونیانی پێ پاك ببێته‌وه وه ته‌قوایان زیاد بكات).
زه‌كات یه‌كێكه
له پێنج پایه‌كانی ئیسلام, وه له زۆر جێگه له قورئاندا له‌گه‌ڵ نوێژ باسی
كراوه, له (عبدالله ی كوڕی عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) له‌كاتێكدا كه معازی كوڕی جه‌به‌لی نارد بۆ یه‌مه‌ن پێی فه‌رموو:
(إنَكَ تاتي قوماً مِن أَهل الكتاب فادعهُم إلى شَهادة أن لا إله إلا الله وَأني
رسول الله فإن هم أطَاعوك لذلك فأعلمهم أن الله أفترض عليهم خَمس صَلوات في كُل يوم
وليلة فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله تعالى أفترض عليهم
في أموالهم تأخُذ من
أغنيائهم وترد على فقرائهم , فإن أطاعوك بذلك فإياك و كرائم أموالهم وأتق دعوة
المظلوم فإنه ليس بينها وبين الله حجاب) (رواه الجماعة). واته: ئه‌ی موعاز تۆ
ئه‌چیته لای كۆمه‌ڵێكی ئه‌هلی كیتاب (گاور و جوله‌كه) له‌سه‌ره‌تاوه بانگیان
بكه بۆ ئه‌وه گه‌واهی (شایه‌تی) بده‌ن كه هیچ خوایه‌ك نییه شایه‌نی په‌رستن بێت
ته‌نها الله نه‌بێت وه گه‌واهی بده‌ن كه من پێغه‌مبه‌رم له‌لایه‌ن خواوه, جا
ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ئه‌مه گوێ ڕایه‌ڵیان كردی ئه‌و كاته پیان بڵێ كه خوای گه‌وره
له هه‌موو شه‌و ڕۆژێكدا پێنج نوێژی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون جا ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش
گوێ ڕایه‌ڵیان كردی ئینجا ئاگاداریان بكه‌ره‌وه كه خوای گه‌وره زه‌كاتی له
ماڵه‌كایان دا فه‌رز كردوه كه ئه‌و زه‌كاته‌ش له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وه‌رده‌گیرێ
و ده‌درێ و ده‌درێته‌وه به هه‌ژاره‌كان جا ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش گوێ ڕایه‌ڵیان كردی
ئه‌وا له وه‌رگرتنی ماڵه چاكه‌كانیان خۆت بپارێزه وه له دوعای سته‌م لێكراو
بترسه چونكه له نێوان خوای گه‌وره و دوعای سته‌م لێ كرا‌و هیچ په‌رده‌یه‌ك
نییه!
هاندانی خه‌ڵك بۆ زه‌كات دان:-
خوای گه‌وره
فه‌رموویه‌تی: (إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ - آخِذِينَ مَا
آتَاهُمْ رَبُّهُمْ
إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُحْسِنِينَ -كَانُوا
قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ
مَا يَهْجَعُونَ - وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ - وَفِي أَمْوَالِهِمْ
حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ) (سوره‌تی الذاریات, ئایه‌تی: 15). واته:
خواناسان و پارێزكاران له باخات و كانیاوه‌كانی به‌هه‌شتدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
-ئه‌و شتانه‌ی كه په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌كردون پێیان ده‌به‌خشێت ئه‌وانیش وه‌ری
ده‌گرن, به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دونیادا چاكه‌كار و خێر خواز بوون- له شه‌وگار
زۆر كه‌م ڕاده‌كشان و خه‌ریكی شه‌و نوێژ بوون - له به‌ره‌به‌یانیشدا داوای لێ خۆش
بوونیان له په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد - له ماڵ و سامانیشیان دا به‌شی هه‌ژار و
نه‌دار و بێ به‌شیان ته‌رخان كردبوو.
وه پێه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الله عزو جل يقبل الصدقات و يأخذها
بيمينه فيربيها لأحدكم مُهرَهُ أو فَلوه أو فَصيلَه حتى إن العمة لتصير مثل جبل
أحد) (رواه/ البخاري) واته: خوای باڵاده‌ست زه‌كات و (صدقة) وه‌رده‌گرێ
وه‌به‌ده‌ستی ڕاستی خۆی ده‌یگرێت, وه بۆ ئێوه په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و به‌خێوی
ده‌كات هه‌وه‌كو چۆن په‌روه‌رده‌ی جوان و ماین و به‌چكه وشتری خۆتان ئه‌كه‌ن,
هه‌تا وه‌كو یه‌ك پاروویه‌ك وه‌كو كێوی ئوحودی لێ دێت.
ترساندن له نه‌دانی زه‌كات:-
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (يَا
أَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّ كَثِيرًا مِّنَ الأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ
أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ
وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ
يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ
اللّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ) (سوره‌تی ته‌وبه ئایه‌تی
(34 - 35).
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه, چاك بزانن كه زۆربه‌ی حاخامه‌كانی
(جوو) وه قه‌شه‌ی (گاوران) ماڵ و سامانی خه‌ڵكی به ناحه‌ق ده‌خۆن, به‌رهه‌ڵستی
ڕێبازی ئاینی خوا ده‌كه‌ن, جا ئه‌وانه‌ی كه ئاڵتون و زیو كۆ ده‌كه‌نه‌وه و قایمی
ده‌كه‌ن و له ڕێبازی خوادا نایبه‌خشن, مژده‌ی سزای پڕ ئێشیان بده‌رێ.
له ئه‌بو
هوره‌یره‌وه ده‌گێڕێنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رموویه‌تی: (من أتاه الله مالاً فلم يؤد زكاته مثل يوم القيامة شجاعاً أقرع له
زبيبتان يطوقه
يوم القيامة ثم يأخذ بلهزمتيه (شدقيه) ثم يقول: أنا كنزك أنا
مالك, ثم تلا هذه
الأية:
وَلاَ يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن
فَضْلِهِ) (رواه/
الشيخان- من سورة ال عمران, ایة: 180) واته: هه‌ر كه‌سێك خوا ماڵێكی پێ بدات
به‌ڵام زه‌كاته‌كه‌ی لێ نه‌دات ئه‌وا ئه‌و ماڵه ده‌كرێت به مارێكی كه‌چه‌ڵی دوو
خاڵی ڕه‌شی له پشت چاویه‌وه‌یه كه له ڕۆژی قیامه‌تدا ته‌وقی گه‌ردنی ده‌گرێت
دوای ئه‌وه شه‌ویلاگه‌ی ده‌گرێت و پێی ده‌ڵێ ئه‌وه منم خه‌زێنه‌كه‌ی تۆم ئه‌وه
منم ماڵه‌كه‌ی تۆم, دوای پێغه‌مبه‌ر ئه‌و ئایه‌تی خوێنده‌وه: وَلاَ يَحْسَبَنَّ
الَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ، واتاكه‌ی: ئه‌وانه‌ی
كه ڕه‌زیلی و به‌خیلی ده‌كه‌ن وه له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیون
نابه‌خشن, وانه‌زانن كارێكی چاك ئه‌كه‌ن به‌ڵكو كارێكی خراپ و نادروست ئه‌كه‌ن.
حوكمی زه‌كات نه‌ده‌ر:-
زانایانی ئیسلام
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان به درێژی باس كردوه كه كورته‌كه‌ی ئه‌مه‌یه:-
1- هه‌ركه‌سێ
زه‌كات نه‌دا به‌ڵام بڕواشی وابێت كه واجبه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه تاوان بار ئه‌بێ
به‌ڵام له دینی ئیسلام ده‌رناچێ وه بۆ حاكم پێویسته كه زه‌كاته‌كه‌ی لێ بستێنێ
به زۆر.
2- هه‌ر كه‌سێك
زه‌كات نه‌دا و بڕواشی به واجب بوونی زه‌كات هه‌بێ وه هێزێكیشی هه‌بێت كه
پارێزگاری لێ بكات ئه‌وه له‌م كاته‌دا جه‌نگی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تاوه‌كو
زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ات .
3- هه‌ركه‌س
زه‌كات نه‌دات و ئینكاری واجب بوونی زه‌كاتیش بكات, ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له ئاینی
ئیسلام ده‌رده‌چێت و به كافری ده‌كوژرێ.
جۆره‌كانی زه‌كات:-
زه‌كات دوو جۆری
هه‌یه:-
یه‌كـه‌م:-
ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌لاشه‌وه (بدن) هه‌یه ئه‌وه‌ش زه‌كاتی سه‌رفتره‌یه:
واته زه‌كاتی ڕۆژو شكاندن.
دووه‌م:-
ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ماڵه و سامانه‌وه هه‌یه ئه‌م جۆره‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- پێڕه‌وه‌كان
(المواشي).
2- پوول و پاره
(زێڕ و زیوو).
3- كشتوكاڵ و
دانه‌وێڵه.
4- میوه‌هات.
5- كه‌ل و په‌ل و
بازرگانی.
كه ئێمه له‌م
باسه‌دا گرنكی به زه‌كاتی زێڕو زیو و پاره ده‌ده‌ین كه په‌یوه‌ندی به
ئافره‌تنه‌وه هه‌یه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌بێ هه‌بن له كه‌سێك دا بۆ ئه‌وه‌ی
زه‌كات دانی له‌سه‌ر بێت:-
1) موسڵمانیه‌تی
.
2) ئازادی.
3) سامانیه‌تی
(موڵكایه‌تی).
4) ساڵی به‌سه‌ردا
تێ په‌ڕیبت.
5) ڕاده‌ی زه‌كات.
6) وه بۆ ئاژه‌ڵ
ده‌بێت به ده‌می خۆی له له‌وه‌ڕگا له‌وه‌ڕابێ (له له‌وه‌ڕگایه‌كی حه‌ڵاڵدا) وه
ئیجماعی زانایان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رجانه كه باسمان كرد كۆكن, كه‌واته له‌سه‌ر
ئینسانێكی كافری ئه‌سلی زه‌كات واجب نی یه, چونكه پێشه‌وامان ئه‌بو به‌كری سدیق
(خوا لێی ڕازی بێت) له نامه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ی فه‌رموو: (ئه‌مه واجبێكه (زه‌كات)
كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رزی كرد له‌سه‌ر مسوڵمانان به ئه‌مری خوای گه‌وره).
له‌به‌ر ئه‌وه ئینسانی كافر له كاتی كافر بوونیدا داوای زه‌كاتی لێ ناكرێت له
لایه‌ن ئیسلامه‌وه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئیسلام بووه و پاشان هه‌ڵگه‌ه‌ڕاوه‌ته‌وه
و بۆته كافر (مورته‌د) ئه‌وه ئه‌و زه‌كاته‌ی كه له كاتی مسوڵمانێتیدا داویه‌تی
و له‌سه‌ری واجب بووه ئێستاش له‌سه‌ری لا ناچێت و ده‌بێت بیدات وه‌ك مسوڵمانان
هه‌روه‌ها مرۆڤی به‌نده زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه.
پووڵ و پـاره (زێـڕ و زیـوو):- پول و پاره دوو به‌شن:
یه‌كه‌م: زێڕ (طلا)
ته‌ڵا.
دووه‌م: زیو و
نوقره سكه، یان لێ درا بێت یا لێی نه‌درابێت.
وه له پێش
ئیجماعی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كاتی زێڕ و زیو ده‌لیل له‌سه‌ر واجب
بوونی زه‌كات له زێڕ و زیو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌یه: (وَالَّذِينَ
يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاَ يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ
اللّهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ) (سوره‌تی ته‌وبه
ئایه‌تی: 34) واته: ئه‌وانه‌ی كه زێڕ و زیویان هه‌یه و گه‌یشتۆته ڕاده‌ی زه‌كات
به‌ڵام زه‌كاتی لێ ناده‌ن و نایبه‌خشن ئه‌وا مژده‌یان بده‌نێ به سزایه‌كی به‌ئێش و
ئازار بۆیان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌كات نه‌دانه‌یان.
مه‌رجه‌كانی زه‌كات دان له زێڕ و زیوودا:-
مه‌رجه‌كانی واجب
بوونی زه‌كات له زێڕ و زیودا پێنجن:
1- ئیسلامه‌تی.
2- ئازادی. 3- موڵكایه‌تی ته‌واو (خاوه‌ندارێتی ته‌واو). 4-
گه‌یشتن
ب ڕاده‌ی زه‌كات.
5- ساڵ به‌سه‌ری
دا هاتبێته‌وه (ساڵێك تێ په‌ڕیبێت به‌سه‌ر دانانی ئه‌و زێڕ و زیوه).
كه‌واته كه‌سێك
ڕاده‌ی زه‌كاتی زێڕ و زیوی هه‌بێت و ساڵیشی به‌سه‌ردا تێ په‌ڕیبێت له كاتی بوونی
ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه باسمان كرد واجبه زه‌كاته‌كه‌ی بدات.
به‌ڵام هه‌ر كاتێ
له‌ناو ساڵه‌كه‌دا (واته پێش ئه‌وه‌ی ساڵێك ته‌واو ببێت) ئاڵتون و زیوه‌كه‌ی كه‌م
بۆیه (لێی فرۆشت یان هه‌ر شتێكی لێ كرد) وه كه‌متر بوو له‌وه‌ی ڕاده‌ی زه‌كات
دیاری كردوه ئه‌وا زه‌كاتی ناكه‌وێت, جا ئه‌گه‌ر ساڵه‌كه ته‌واو بوو وه جارێكی
تر ئاڵتونی كڕیه‌وه ئه‌وا بۆ زه‌كات دانی له‌و كاته‌وه حساب ئه‌كرێت كه تازه
كڕاوه و ئه‌گه‌ر ساڵ هاته‌وه به‌سه‌ریدا ئینجا زه‌كاتی لێ ده‌درێت, وه زێڕ و
ئاڵتوی ئافره‌ت ئه‌گه‌ر گه‌یشتبێته ڕاده‌ی زه‌كات ئه‌وا زه‌كاتی ده‌بێت لێ بدرێت
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا بوو جا گرنگ نییه ئه‌و ئافره‌ته
ئاڵتونه‌كه ده‌كات به‌خۆیه‌وه یان له شونێكدا هه‌ڵیگر تووه.
ڕاده‌ی زه‌كاتی زێڕ (ئـاڵتون):-
ئه‌وه‌ی واجبه
له زه‌كاتی ئاڵتون (زێڕ) بدرێت ئه‌وه‌یه كه گه‌یشتبێته (20) مسقاڵ ئاڵتون ئه‌و
كاته زه‌كات واجبه له‌سه‌ری, وه بۆ هه‌موو (20) مسقاڵ ئاڵتونێك ته‌نها (نیـو
مسقاڵه), وه هه‌موو (1 مسقاڵ ئاڵتونێك یه‌كسانه به 5 گرام, كه‌واته له (100
گرام ئاڵتون) ته‌نها (دوو گرام نیو) زه‌كات ده‌درێت.وه باشتر وایه كه
زه‌كاته‌كه هه‌ر به ئاڵتون ده‌ربكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یویست له
ئاڵتونه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و توانای هه‌بوو ئه‌وا ئه‌توانێت زه‌كاتی ئاڵتونه‌كه‌ی
به پاره بخه‌مڵێنێت و له‌بری ئاڵتون پاره‌كه بكاته زه‌كاتی و بیدات.
1مسقاڵ =
5 گرام
20مسقاڵ
=
100گرام
له 20 مسقاڵ
ئاڵتون (نیو) مسقاڵ زه‌كات ده‌درێت.
له 100 گرام
ئاڵتون (دوو گرام و نیو) ئاڵتون ده‌درێت.
وه باشتر وایه
كه زه‌كاته‌كه هه‌ر به ئاڵتون ده‌ر بكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یویست له
ئاڵتونه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و توانای هه‌بوو ئه‌وا ئه‌توانێت زه‌كاتی ئاڵتونه‌كه‌ی
به پاره بخه‌مڵێنێت و له‌بری ئاڵتون پاره‌كه بكاته زه‌كاتی و بیدات.
ڕاده‌ی زه‌كاتی زیـوو:-
ڕاده‌ی زه‌كاتی
زیو (200) درهه‌مه .
واته هه‌ر كاتێ
(200) درهه‌مت هه‌بوو وه ساڵی به‌سه‌ردا هاتوه‌ه ئه‌وا (5) درهه‌م
زه‌كاته‌كه‌یه‌تی.
زه‌كات به كێ ئه‌درێ:-
چه‌ند كه‌س و
لایه‌ك هه‌یه كه زه‌كاتیان تێدا سه‌رف ده‌كرێ, وه خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌و
لایه‌نانه‌ی دیاری كردووه له قورئانی پیرۆز كه فه‌رموویه‌تی: (إِنَّمَا
الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا
وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ
اللّهِ
وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) (سوره‌تی
ته‌وبه ئایه‌ی: 60), واته: بێگومان زه‌كات ته‌نها ده‌بێت بدرێت به هه‌ژار و
نه‌داران, به‌و كه‌سانه‌ی كه كۆی ده‌كه‌نه‌وه بۆ مسوڵمانه‌كان وه پاشان بۆ دڵ
به‌ستراوه‌كان (تا دڵیان خۆش بكرێت), بۆ ئازادكردنی كۆیله‌كان, وه یارمه‌تیدانی
قه‌رزاره‌كان, بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێك كه خزمه‌ت به بانگه‌وازی
ئیسلام بكات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌ركه‌وتن ببات, وه بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش
كه پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌كه‌ون, (دابه‌ش كردنی زه‌كات به‌و شێوه‌یه)
فه‌رزه له‌لایه‌ن خواوه له گه‌ردنی ئیمانداران دا, وه به‌ڕاستی خوا دانایه و
زانایه. ئێمه‌ش به پشتیوانی خوای گه‌وره یه‌ك به‌یه‌ك باسی ئه‌و هه‌شت لایه
ده‌كه‌ین كه خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌كه‌دا باسی كردووه به‌م شێوه‌یه:-
یه‌كه‌م و دووه‌م:-
(هه‌ژار و نه‌داره‌كان), جا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین مه‌به‌ست له فه‌قیر كێیه ئه‌م
فه‌رمووده‌یه باس ده‌كه‌ین كه له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ليس المسكين الذي ترده التمر
والتمرتان ولا اللقمة واللقمتان إنما المسكين الذي
يتعفف
اقرؤا ان شئتم (لايَسألُونَ النَاسَ الحَافَا) (سورة البقرة: 273) واته: (هه‌ژار
ئه‌و كه‌سه نییه كه ده‌نكه قه‌سپێك و دوو ده‌نكه قه‌سپ و پاروه نانێك و دوو
پاروه نان بیگێڕێته‌وه به‌ڵكو هه‌ژار ئه‌وه‌یه كه‌سواڵ ناكات و ده‌ست له خه‌ڵكی
پان ناكاته‌وه ئگه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌م ئایه‌ته بخوێنه‌وه كه خوا له
باره‌یانه‌وه ئه‌فه‌رموێت: داوا له خه‌ڵك ناكه‌ن و ناپاڕێنه‌وه).
وه هه‌ق و ڕاستی
یه‌كه ئه‌وه‌یه كه زانایانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له پێناسه‌ی مسكین (نه‌دار)و
فه‌قیردا (هه‌ژار) بیروڕای جیاوایان هه‌یه:
فه‌قیر ئه‌وه‌یه
كه حاڵ و گوزه‌رانی له مسكین خراپتر بێت وه مسكین ئه‌و كه‌سه‌یه كه ماڵ و
سامانێكی هه‌بێت به‌ڵام به‌شی ناكات, وه فه‌قیر ئه‌و كه‌سه‌یه هیچ ماڵ و سامانێكی
نه‌بێت. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی خوایه كه له سوره‌تی كه‌هقدا فه‌رموویه‌تی:
(أما السفينة فكانت لمساكين يعملون في البحر) ئایه‌تی: 79, واته: ئه‌و سه‌فینه‌یه
هی مسكینه‌كان بوو كه ئیشیان تێدا ده‌كرد, ئه‌وه‌تا ئایه‌ته‌كه نیشانی داوه كه
مسكینه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ده‌ریا كارده‌كه‌ن و شتێكیان هه‌یه, وه هه‌ندێ
زانا بڕوایان وایه كه به پێچه‌وانه‌وه بێت, به‌ڵام ئه‌وه گرنگ نییه لامان
به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كه مسكین و فه‌قیره‌كه خزم بن خێر تره له بێگانه وه
مسوڵمان و چاك بن باشتره له‌وه‌ی چاك نه‌بن.
سێ
یه‌م:-
كارمه‌ندی زه‌كات,
ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵ ده‌ستن به كۆكردنه‌وه و پاسه‌وانی كردنی زه‌كات و ماندو ئه‌بن
بۆیه هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندیش بن وه‌ك پاداشت بۆ ماندو بوونه‌كه‌یان به‌شیان
ده‌درێت له‌و زه‌كاته.
چواره‌م:-
دڵ به‌ستراوه‌كان, كه ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست پێی چه‌ند جۆرێكن: یان ئه‌وانه‌ن كه
پێغه‌مبه‌ر ماڵ و سامانی پێ ده‌دان تاوه‌كو دڵیان ببه‌ستێته‌وه به ئیسلامه‌وه,
وه له‌به‌ر ئاره‌زوومه‌ندی پێغه‌مبه‌ر بۆ مسوڵمان بوونی ئه‌وان, وه‌یان ئه‌و پێ
بڕوایانه‌ی كه ماڵ و سامانیان پێ ده‌درێت تاوه‌كو مسوڵمانان له شه‌ڕو نه‌گبه‌تی
به‌دوور بن, وه یان ئه‌و مسوڵمانانه‌ی كه ئیمانیان لاوازه و ئیسلامه‌تیه‌كه‌یان
زه‌عیفه و ماڵ و سامانیان پێ ده‌درێت تاوه‌كو له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی دامه‌زرێ.
پێنجه‌م:-
بۆ ئازاد كردنی كۆیله, زه‌كات سه‌رف ده‌كرێ تا به‌نده و كۆیله‌كان ڕزگار بن و
هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن
شه‌شه‌م:- قه‌رزدار, كه مه‌به‌ست له‌و كه‌سه‌یه
كه له‌به‌ر جێبه‌جێ كردنی پێویستیه‌كانی خۆی قه‌رزی كردوه, ئه‌م قه‌رزداره
دروسته زه‌كاتی پێ بدرێ بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك كه قه‌رزه‌كه‌ی
له‌به‌ر به‌جێ هێنانی كارێكی حه‌ڵاڵ بوبێ وه‌كو خواردن و گه‌ڕان به دوای زانست و
پۆشاك كڕین و غه‌یری ئه‌مانه‌ش.
حه‌وته‌م:-
له پێناو خوادا,
واته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا له وڵات و نیشتیمانی ئیسلام به‌رگری ده‌كه‌ن.
هه‌شته‌م:-
ڕێبواران, ئه‌وه‌ش
ئه‌و ڕێبواره‌یه كه له وڵاتی خۆی دور كه‌وتۆته‌وه و له كه‌س و كاری ته‌رازاوه
و جا ئه‌گه‌ر پێویستی به ماڵ هه‌بوو واجبه له زه‌كاتی پێ بدرێت.به‌ڵام
به‌مه‌رجێك سه‌فه‌ر كردنه‌كه‌ی بۆ تاوان ئه‌نجامدان نه‌بوبێت.
ئایا ژن ده‌توانێ زه‌كاته‌كه‌ی خۆی بدات؟:-
زانایانی ئیسلام
بیر‌و ڕایان جیاوازه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی زانیایان
له‌سه‌ری كۆكن و به‌ڵگه‌شیان هه‌یه ئه‌وه‌یه كه:
به‌ڵێ ژن ده‌توانێ
زه‌كاته‌كه خۆی بدات وه باشترین كه‌سیش بۆ ئه‌وه‌ی پی بدات مێرده‌كه‌یه‌تی, له‌م
باره‌یه‌شه‌وه په‌یڕه‌وانی ئیمامی شافیعی و به‌لای ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌ڵێن كه
دروسته وه به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه (ئه‌بو سه‌عیدی خدری) گێڕاویه‌تی
یه‌وه فه‌رموویه‌تی: زه‌ینه‌بی ژنی عبدالله ی كوڕی مسعود گووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم) تۆ ئه‌مڕۆ فه‌رمانت به خێر و سه‌ده‌قه كردوه منیش
خشڵێكم هه‌یه ده‌مه‌وێ بیكه‌م به خێر, به‌ڵام ئیبن مسعود واده‌زانێ كه خۆی و
منداڵه‌كه‌ی شیاوترینی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه من سه‌ده‌قه‌یان پێ بده‌م, پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: مێرده‌كه‌ت ڕاست ده‌كات, مێرده‌كه‌ت و منداڵه‌كه‌ت
شیاوترینی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تۆ خێر وسه‌ده‌قه‌یان پێ بكه‌ی.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان |