|
حه‌ج كردن: پێناسه‌كه‌ی: حه‌ج كردن بریتی یه
له
زیاره‌تكردنی ماڵی خوا (بیت الحرام) وه‌ستان له عه‌ره‌فه‌و ڕۆشتن له نێوان كێوی
سه‌فاو مه‌روه‌دا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ولهكاتێكی تایبهتیداو به‌نیازێكی
تایبه‌ته‌وه.
حوكم و یاسای حه‌ج كردن:
حه‌ج كردنی ماڵی
خودا له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له ته‌مه‌ندا یه‌ك جار فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر
هه‌موو پیاو وژنێكی مسوڵمان كه مه‌رجه‌كانی واجب بوونی حه‌ج كردنی تێدا
هاتبێته‌دی, ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- مسوڵمانێتی.
2- عه‌قڵ و ژیری.
3- باڵغ بوون.
4- ئازادی.
5- توانای
ده‌سته‌ڵاتی حه‌ج كردن.
مانـــای توانایی:
مانای توانا بوون
بۆ حه‌ج كردن ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆژڤه توانای هه‌بێ به‌ئاسانی و به‌بێ ناڕه‌حه‌تی
حه‌ج بكا ئه‌وه‌ش به‌چه‌ند شتێك ئه‌بێت, ئه‌و شتانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: لاشه‌ی
مرۆڤ له هه‌موو ده‌رد و ئافه‌ت وناته‌واوی یه‌ك كه نههێلًن ئینسانه‌كه هه‌ڵبسێ
به‌و كارانه‌ی كهلهسهفهردا پێویستن ساغ و سه‌لامه‌ت بێت ودوربێ له‌و ده‌ردو
ئافاتانه.
دووه‌م: نه‌بوونی
هه‌ر به‌ربه‌ستێك و مانعێك له ڕۆشتن بۆ حه‌ج كردن وه‌كو: زیندانی كردن و ترسان
لهدهستهڵاتدار و سته‌مكار.
سێیه‌م: ئه‌مین
بوونی ڕێگا له ڕۆشتن و هاتنه‌وه‌ی دا.
چواره‌م: هه‌بوونی
ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی كه به‌شی حه‌ج كردن و مه‌سروفاتی حه‌ج كردن بكات و
وه‌هه‌روه‌ها به‌شی مه‌سروفاتی ئه‌وكه‌سانه‌ش بكات كه مه‌سره‌فیان له‌سه‌ر كه‌سی
حاجی یه (نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ر حاجی یه‌كه‌یه) تاوه‌كو كاتی هاتنه‌وه‌ی.
حیكمه‌ت و نهێنی فه‌رز بوونی حه‌ج
حیكمه‌ت ونهێنی
فه‌رزبوونی حه‌ج كۆبوونه‌وه‌ی مسوڵمانانه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز هه‌رچه‌نده
زبان و ڕه‌گه‌زیان جیاواز بێت به‌ڵام په‌یوه‌ندی یه‌كگرتووی و خۆشه‌ویستی
له‌نێوانیاندا په‌یدا ده‌كات وه‌هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تی دانی سته‌مدیده‌كانی
موسوڵمانانه وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌حه‌ج كردن‌دا ده‌رخستنی به‌ندایه‌تی بۆ خوای
گه‌وره‌ی تێدا هه‌یه. كه‌وابوو حه‌ج كات و مهوسمێكی پیرۆزه و خه‌ڵكانێكی زۆر
سوودی تیا وه‌رده‌گرن.
حیكمه‌ت و نهێنی ڕاوه‌ستان له كێوی عه‌ره‌فه‌دا
وه‌ستان له كێوی
عه‌ره‌فه هه‌رچه‌نده ده‌قیقه‌یه‌كیش بێت, پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی حه‌ج كردن و
حیكمه‌ت ونهێنیش له‌و وه‌ستانه‌دا ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) هه‌ر
له‌كۆنه‌وه چوونه‌ته ئه‌و كێوه بۆ خواپه‌رستی, وهلهوهستانی حاجی یه‌كاندا
له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فات لێچواندنه وهاوشێوهیهیی حاجی یه‌كانه به پێغه‌مبه‌ران
(علیهم السلام) وه یادكردنه‌وه‌ی حاڵی ئه‌وانه وه‌هه‌روه‌ها یادكردنه‌وه‌ی
بانگه‌واز وئارامی وئه‌زیه‌ت دانی گه‌له‌كه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام)
تاوه‌كو ئه‌م حاجی یانه سود لهویادانه وه‌ربگرن و ڕێگای پێغه‌مبه‌ران بگرن.
حه‌ج كردنی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مهحرهمدا
ده‌رباره‌ی حه‌ج
كردنی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ مهحرهمدا: له ئیبن عباسه‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت)
ده‌گێڕێته‌وه كه گوێ ی له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بووه كه ووتاری
خوێندۆته‌وه و فه‌رموویه‌تی: (لايخلون رجل بأمرأة
إلا ومعها ذو محرم ولاتسافر المرأة الا مع ذي محرم فقام رجل فقال يارسول
الله إن إمرأتي
خرجت حاجة وإني أكتتبت في غزوة كذا و كذا قال: فانطلق فحج مع إمرأتك) متفق علیه.
واته: (هیچ پیاوێك نابێت به‌بێ مه‌حره‌م له‌گه‌ڵ ژنێكدا بێت وه نابێ ژن به‌بێ
مه‌حره‌م گه‌شت و سه‌فه‌ر بكات كابرایه‌ك هه‌ستا و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
ژنه‌كه‌ی من ئه‌چێت بۆ حه‌ج و منیش بۆ فڵان غه‌زا خۆم نوسیوه, پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: هه‌سته بڕۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌تدا حه‌ج بكه.
وه هه‌ر چوار
ئیمامه‌كه‌ی ئیسلام و زۆرینه‌ی زانایان ئیجماعیان كردوه له‌سه‌ر هه‌بوونی مه‌حره‌م
یان مێرد له‌گه‌ڵ ژن‌دا بۆ حه‌ج كردن وه پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت كه ئه‌گه‌ر
ویستی بچێت بۆ حه‌ج ئیزن له مێرده‌كه‌ی وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر ژن بوو چونكه ده‌بێت
مێرده‌كه‌ی ئیزنی بدات ئه‌وجا بۆی هه‌یه حه‌ج ئه‌نجام بدات.
حه‌ج كردنی ئافره‌ت جیهاد و تێكۆشانه
لهعائیشهوه خوا
لێی ڕازی بێت ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: يارسول الله نرى
الجهاد افضل العمل افلا نجاهد؟ قال: (لكن افضل الجهاد, حج مبرور) رواه / بخاري
ومسلم).
واته: عائیشه
به پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله علیه وسلم)ی ووت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) ئێمه ده‌بینین جیهاد كردن گه‌وره‌ترین كاری ئیسلامییه ئه‌ی كه‌وابوو بۆ
ئێمه‌ش جیهاد نه‌كه‌ین؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: به‌ڵام
گه‌وره‌ترین جیهادو تێ كۆشان حه‌جێكی وه‌رگیراوه.
وه له ابو
هریره‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )
فه‌رموویه‌تی: جیهاد و تێكۆشانی پیاوی پیر و لاواز و زه‌عیف و ئافره‌ت ته‌نها حه‌ج
كردنه.
سوننه‌ته‌كانی ئیحرام
به‌و ئادابانه
ئه‌ڵێن: كه‌واجبه ئیحرام پۆشه‌كه (محرم) ڕێعایه‌تی و چاودێری بكات ئه‌و
ئادابانه‌ش بۆ ئافره‌ت به‌م شێوه‌یه:
1- پاك و خاوێنی و
خۆ پاك كردنه‌وه: ئه‌م خۆ پاكردنهوهیهش به نینۆك كردن و لابردنی مووی بن باڵ
ولابردنی مووی عه‌وره‌ت دێته جێ, وه هه‌م به ده‌ست نوێژ یان خۆششتن دێته جێ,
وه خۆ شتن چاكتره, عبدالله ی كوڕی عومه‌ر خوا لێیان ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: له
سوننه‌تدایه كه هه‌ر كاتێك ئینسان وویستی ئیحرام له‌به‌ر بكات و هه‌ر كاتێ ویستی
بچێته ناو مه‌ككه‌وه خۆی بشوات. (متفق علیه). وه له عبدالله‌ی كوڕی
عه‌باسه‌وه (ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ئافره‌تی زه‌یستان و ئافره‌تی بێ نوێژ خۆیان ده‌شۆن و
ئیحرام له‌به‌ر ده‌كه‌ن وه عیباده‌ته‌كان (مناسك) هه‌موو ده‌كه‌ن ته‌نها نابێ
ته‌وافی ماڵی خوا بكه‌ن تاوه‌كو پاك نه‌بنه‌وه.
2- بۆن له‌خۆدان
وخۆ بۆن خۆش كردن: سوننه‌ته له‌كاتی له‌به‌ر كردنی ئیحرام ودوای خۆشتن بۆنی خۆش
له‌خۆی بدات.
3- ئیحرام
پۆشه‌كه دووڕكعات نوێژی سوننه‌ت بكات: وه نێتی سونه‌تی ئیحرامی لێ بهێنێت وه له
ڕكعاتی یه‌كه‌مدا دوای فاتیحه سوره‌تی الكافرون بخوێنێت وه له ڕكعاتی دووه‌مدا
له‌دوای فاتیحه سوره‌تی ئیخلاس بخوێنێت.
ئیحرام دابه‌ستنی ئافره‌ت:
له عبدالله‌ی كوڕی عومه‌ره‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا تنقب المرأة المحرمة ولاتلبس القفازين)
واته: ئافره‌تی ئیحرام پۆش نابێ ده‌م وچاو وده‌ستی دابێۆشێت واته ده‌ست كێش نابێت
له‌ده‌ست بكات وه‌نابێت جلێك له‌به‌ر بكات ڕه‌نگی زه‌ردی زهعفرانی بێت چونكه ئه‌و
ڕه‌نگه كه‌راهه‌تی هه‌یه.
حه‌ج كردنی ئافره‌تی حه‌یزدار و ئافره‌تی زه‌یستانی:
زانای
پایه به‌رز شه‌وكانی ده‌ڵێت: له‌باره‌ی دامه‌زراندنی حه‌جكردن بۆ ئافره‌تی
حه‌یزدار له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ویش له
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ه‌وه كه فه‌رمویه‌تی: (إن النفساء والحائض تغتسل
وتحرم وتقضي المناسك كلها غير أنها
لا تطوف بالبيت) واته: ئافره‌تی زه‌یستان و ئافره‌تی بێ نوێژ خۆیان ده‌شۆن و
ئیحرام له‌به‌ر ده‌كه‌ن و وه عیباده‌ته‌كان (مناسك) هه‌موو ده‌كه‌ن ته‌نها نابێ
ته‌وافی ماڵی خوا بكه‌ن تاوه‌كو پاك نه‌بنه‌وه.
(لبیك) (له‌ببه‌یك) كردنی ئافره‌ت:
لبیك كردنی
ئافره‌ت به‌و شێوه‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كردویه‌تی و
ووتوویه‌تی كه به‌م شێوه‌یه: (لبيك اللهم لبيك ... لبيك لا شريك لك لبيك, إن
الحمد والنعمة
لك والملك لاشريك لك) رواه مسلم. به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه كه
ئافره‌ت پێویست ناكات ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه و هاوار بكات به‌ڵكو به هێواشی
له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه بیڵێت.
جۆره‌كانی ئیحرام دابه‌ستن:
سێ جۆر ئیحرام دابه‌ستن هه‌یه كه ئه‌ویش بریتین له ئیحرام دابه‌ستن به عه‌مره
و ئیحرام دابه‌ستن به حه‌ج و عه‌مره و ئیحرام دابه‌ستن به حه‌ج.
چ جۆرێك له
جۆره‌كانی حه‌ج كردن باشتره؟ په‌یڕه‌وانی ڕاو بۆچوونی ئیمامی شافیعی ده‌ڵێن كه
حه‌ج كردن به ته‌نها وعهمرهكردن به ته‌نها چاكتره له ئیحرام دابه‌ستن به
حه‌ج و عه‌مره چونكه كردنیان جیا به‌جیا كاره‌كانی حه‌ج و عه‌مره هه‌مووی
ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه كردنی حه‌ج و عه‌مره ته‌نها كاره‌كانی حه‌ج
ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئیحرام پۆش حه‌ڵاڵه:
ئه‌و شتانه‌ی بۆ
ئیحرام پۆش حه‌ڵاڵن ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1- خۆ شتن.
2- پۆشاك گۆڕین.
3- خوێن گرتن
ودومهڵ ته‌قاندن وددان كێشان وده‌رزی لێدان, هه‌موو ئه‌م كارانه ئه‌توانێت
ئه‌نجام بدات, له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌گێڕێته‌وه: (أن النبـي إحتجم
وهو محرم) واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خوێنیشی گرتوه‌و له ئیحرامدا
بووه, متفق علیه.
زانای پایه‌به‌رز
شه‌وكانی ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروست بوونی خوێن گرتن و
برین پێچان ودومهڵ پێچان و ڕه‌گ بڕین وددان ده‌رهێنان و هه‌موو جۆره‌كانی ته‌داوی.
4- سه‌رخوراندن
ولاشه خوراندن: له عائیشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) كه
عائیشه پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كردووه كه ئایا ئیحرام پۆش
بۆی هه‌یه خۆی بخورێنێت؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی به‌ڵێ
بۆی هه‌یه با خۆی بخورێنێت ئه‌گه‌ر به توندیش بێت (رواه مسلم و البخاري و الامام
مالك).
5- توند كردنی
كیسه یان جزدانی پاره و له‌ده‌ست كردنی مستیله.
6- كل له‌چاو كردن.
7- كوشتنی مێش و
مه‌گه‌ز وهه‌نگ و غه‌یری ئه‌وانیش.
8- كوشتنی پێنج
فاسقه‌كان و ئه‌وانی تریش: له عائیشه‌وه ئه‌گێڕنه‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) كه
فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پێنج گیاندار هه‌ن
هه‌موویان فاسقن له حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا ده‌بێ بكوژرێن, قه‌له‌ڕه‌ش و كولهو و
دووپشكه و مشك و سه‌گی نههێنگر) رواه مسلم, وه ئیمامی بخاریش ڕیوایه‌ت كردوه.
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئیحرام:
1- جووتبوونی پیاو
له‌گه‌ڵ ژن (جیماع), یان ده‌ست كردنه ملی وماچ كردنی و ده‌ست لێدانی به‌مه‌به‌ستی
ئاو هاتنه‌وه.
2- لابردنی مووی
سه‌ری ئافره‌ت یان مووی عه‌وره‌تی یان بن باڵی به‌بێ عوزر وبههانه وه‌له‌به‌ر
ئه‌وه كه شانه‌كردنی سه‌ر یان سه‌رداهێنان هه‌ندێ تووك لاده‌بات بۆیه هه‌ندێ
له‌زانایان به‌لایانه‌وه سه‌رداهێنان كه‌راهه‌تی هه‌یه و وهچاكتریش وایه
ههرنهیكات.
3- كردنی نینۆكی
ده‌ست وپێ. وه له‌به‌ركردنی په‌چه‌و ده‌ست كێش و ئه‌و پۆشاكانه‌ی بۆنی خۆشی هه‌یه.
4- خۆبۆن خۆش كردن
و بۆن له‌خۆدان به‌بێ عوزر.
چۆنیه‌تی كاره‌كانی حه‌ج:
(أ) ئه‌وانه‌ی بۆ
چوونه ناو شاری مه‌ككه‌وه (بیت الله) سوننه‌تن:
1- خۆشتن.
2- مانه‌وه‌ی شه‌و
له (ذي الطوى) له‌لای زاهیره‌وه -ناوی جێگه‌یه‌كه-.
3- له‌گه‌لی
سه‌ره‌وه كه گه‌لی (كداء)ه بچێته
ناو
شاری مه‌ككه‌وه ئه‌گه‌ر توانی.
4- دوای ئه‌وه‌ی
كه‌ل وپهلهكهی له شوێنێكی ئه‌مین دانا په‌له بكات بۆ ناو به‌یت ( كعبة) وه
له (باب السلام)وه بچێته ناو به‌یته‌وه وه زۆر به ترس وخهوفهوه ئه‌م
دوعایه بخوێنێت: أعوذ بالله العظيم وبوجهه الكريم وبسلطانه القديم من الشيطان
الرجيم (بسم الله) اللهم صلي على محمد و على اله وصحبه وسلم,
اللهم أغفرلي
ذنوبي وأفتح لي أبواب رحمتك).
5- له‌لای ڕاستی
به‌رده ڕه‌شه‌كه‌وه بوه‌ستێت وده‌ست به ته‌واف كردنی بكات.
6- نوێژی تحیه
المسجد ناكات چونكه سه‌لام كردنی به‌یت ته‌واف و سوڕانه‌وه‌یه به ده‌وریدا وه
كاتێك ئیمام نوێژه فه‌رزه‌كانی كرد ئه‌میش له‌گه‌ڵ ئیمام نوێژ ئه‌كات وته‌واف
ناكات.
(ب) سوڕانه‌وه‌ی ده‌وری بیت الله به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ده‌ست
ده‌كات
به سوڕانه‌وه به ده‌وری به‌رده ڕهشهكهداو له ڕاسته‌وه ده‌ست پێده‌كات
وهه‌ر چۆنێك بۆی بگونجێت ماڵی خوا (بیت الله) ده‌خاته لای ده‌ستی چه‌پیه‌وه‌و
ده‌ڵێ: (بسم الله والله اكبر، اللهم إيمانا بك وتصديقا بكتابك ووفاء
بعهدك وإتباعا لسنة نبيك) به‌ڵام ئافره‌ت وه‌ك پیاو خێرا خێرا ناكات به‌ڵكو
هه‌نگاوه‌كانی وه‌ك خۆی ئاسایی ده‌بێت.
(ج) ئافره‌ت ده‌توانێت خۆی به‌ند نه‌كات به‌و دوعایانه‌ی كه
تهوافكهرهكان ده‌یخوێن و ههردوعایهك خوا بۆی ئاسان بیكات بخوێنێت
وبه‌ڵام باشتر وایه ئه‌و دوعایانه بخوێنێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا خوێندویه‌تی
ئه‌ویش هه‌ركاتێ ڕووی كرده به‌رده ڕه‌شه‌كه ده‌ڵێ: (اللهم إيمانا بك وتصديقا
بكتابك ووفاء بعهدك وإتباعا لسنة
نبيك) وه هه‌ركاتێ ده‌ستی كرد به سوڕانه‌وه بڵێ: (سبحان الله والحمد الله ولا
إله إلا الله والله اكبر ولاحول ولا قوة إلا بالله) وه گه‌یشته ڕوكنی یهمامی
ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: (ربنا اتنا في الدنیا حسنة وفي الاخرة حسنة وقنا عذاب
النار).
قورئان
خوێندنی ته‌وافكار:
بۆ ته‌وافكار هیچ شتێكی تێدا نی یه
كه
له‌ناو تهوافهكهیدا قورئان بخوێنێت بگره چاكتریشه, وه هه‌ركاتێك ته‌واف
كاره‌كه حه‌وت سوڕانه‌وه‌كه‌ی ته‌واو كرد له‌لای مه‌قامی ئیبراهیم دوو ڕكعات نوێژ
ده‌كا و ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره ده‌خوێنێته‌وه: (واتخذوا من مقام ابراهيم
مصلى) ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌واف كردنه‌كه‌ی ته‌نها بۆ حه‌ج كردنه ده‌بێته
ته‌وافی قدوم وه ده‌بێته ته‌وافی تهحیهو سه‌لام كردن وه ده‌بێته ته‌وافی
چوونه ناو مه‌ككه‌وه.
جۆره‌كانی ته‌واف:
1- طواف القدوم:
واته ته‌وافی چوون بۆ ماڵی خودا له‌و كاته‌دا كه حاجی گه‌یشته ماڵی خودا ئه‌م
ته‌وافه ده‌كات.
2- طواف الافاضة:
واته ته‌وافی ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه.
3- طواف الوداع: واته
ته‌وافی ماڵ ئاوایی كه حاجی له مه‌ككه گه‌ڕایه‌وه ئه‌و ته‌وافه ده‌كات.
4- طواف التطوع: واته ته‌وافی
خۆبه‌خت كردن كه سوننه‌ته.
مه‌رجه‌كانی ته‌واف كردن:
1- پاك بوونه‌وه
به بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره‌و بچوك.
2- داپۆشینی
عه‌وره‌ت.
3- ته‌واف
كردنه‌كه حه‌وت سوڕانه‌وه ده‌بێت.
4- ته‌واف
كردنه‌كه له به‌رده ڕه‌شه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكات و هه‌ر له‌ویشه‌وه كۆتای بێت.
5- ماڵی خوا
(كه‌عبه) بخاته لای ده‌ستی چه‌پیه‌وه.
6- ته‌واف
كردنه‌كه به ده‌وری ماڵی خودا بێت نه‌ك له‌ناوی بیت الله.
دوو ڕكعهت نوێژ دوای ته‌واف كردن:
سونه‌ته كه ته‌واف كاره‌كه دوو ڕكعات نوێژی سوننه‌ت بكات دوای ته‌واو كردنی
ته‌وافه‌كه كه له ڕكاتی یه‌كه‌مدا دوای فاتیحه سوره‌تی كافرون بخوێنێت و له
دووه‌میشدا ئیخلاس بخوێنێت.
ته‌واف كردنی پیاوان له‌گه‌ڵ ژنان:
خێزانه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ پیاوان ته‌وافیان كردوه و هیچ شتێكی
تێدا نی یه كه پیاو ژن به‌یه‌كه‌وه ته‌وافه‌كه بكه‌ن.
سوار بوونی ووڵاغ:
ئه‌و ئافره‌ته‌ی ناتوانێت به پێوه ته‌وافه‌كه ته‌واو بكات دروسته سواری وولاغ
یان عه‌ره‌بانه كه ئێستا دانراوه به‌كاری بهێنێت بۆ ته‌واو كردنی ته‌وافه‌كه‌ی.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م:
هه‌ر كاتێك ئافره‌ته‌كه ته‌وافه‌كه‌ی ته‌واو كرد‌و دوو ڕكعاته نوێژه سونه‌ته‌كه‌ی
كرد ئه‌وه سوننه‌ته له ئاوی زه‌مزه‌میش بخواته‌وه. له ابن عباسه‌وه
ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: (چاكترین ئاوی سه‌ر زه‌وی ئاوی
زه‌مزه‌مه هه‌م شیفایه‌و هه‌م خواردنه‌وه‌یه).
وه سوننه‌ته
دوای ئاو خواردنه‌وه‌كه له‌لای (ملتزم) دوعا‌و پاڕانه‌وه زۆر بكرێت چونكه شوێنێكی
پیرۆزه.
ڕاكردنی نێوان سه‌فا و مه‌روا:
به‌لای عبدالله ی كوڕی عومه‌رو جابرو عائیشه‌و مالیك وشافیعی وئیمام ئه‌حمه‌د (خوا
له‌هه‌مویان ڕازی بێت), ڕاكردنی نێوان سه‌فا و مه‌روه ڕوكنێكه له ڕووكنهكانی
حه‌ج.
وه مه‌رجه‌كانی
دروست بوونی ئه‌م راكردنهش ئه‌وه‌یه: كه ڕاكردنه‌كه دوای ته‌واو كردنی ته‌واف
بێت وه ده‌بێ ڕاكردنه‌كه حه‌وت سوڕانه‌وه بێت وه له ته‌پی سه‌فاوه ده‌ست پێ
بكات وله ته‌پی مه‌روا كۆتای بێت.
ڕۆشتن بۆ مینا:
سوننه‌ت و پیرۆزه له ڕۆژی هه‌شته‌می مانگی ژی الحجه دا حاجی به‌ره‌و مینا به‌ڕێ
بكه‌وێت و بڕوا، وه له‌م كاته‌دا سوننه‌ت وایه زۆر زیكر و دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه
بكات وه نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سرو مه‌غریب وعیشا سوننه‌ته له مینا بكرێ وه شه‌ویش
هه‌ر له مینا بمێنێته‌وه و نابێ ده‌ربچێت تاكو ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆژی نۆیه‌م. وه
شهوماننهوه له مینا واجبه له هه‌رسێ شه‌وی یانزدهو دوانزه‌دا, وه حاجی له
میناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه له‌پێش ڕۆژئاوا بوون بۆ شاری مه‌ككه له ڕۆژی
دوازهیهم له‌دوای ڕه‌جمی شه‌یتان.
ڕۆشتن بۆ عه‌ره‌فات:
له‌دوای ئه‌مانه سوننه‌ته له‌دوای هه‌ڵهاتنی ڕۆژی نۆیه‌م به‌ره‌و عه‌ره‌فات به‌ڕێ
بكه‌وێت له‌ڕێگه‌ی زهببهو له‌گه‌ڵ (الله اكبر) كردن وتهلیلهكردن ولبیك كردن, وه
سوننه‌ته له (نه‌میره) دابه‌زێت وهه‌ر له‌وێ خۆی بشوات و بۆ وه‌ستانی كێوی
عه‌ره‌فه و هه‌روه‌ك چۆن سوننه‌ته نه‌چێته عه‌ره‌فه‌و ته‌نها له‌كاتی وه‌ستان
نه‌بێت له‌دوا لادانی ڕۆژ له ناوه‌ڕاستی ئاسمان واته دوای نیوه‌ڕۆ. وه تێكڕای
زانایان ڕایان وایه كه‌كاتی وه‌ستان له كێوی عه‌ره‌فات له ڕۆژی دوای نیوه‌ڕۆی
نۆهه‌م هه‌تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ده‌یه‌می ده‌ست پێ ده‌كات وه ئه‌و وه‌ستانه
له‌هه‌ر به‌شێك له‌م كاته‌دا بێت شه‌و بێت یان ڕۆژ ئه‌وا كافی یه‌و ته‌نها
ئه‌وه‌ندا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌ستانه‌ی له‌ڕۆژدا بوو واجبه وه‌ستانه‌كه‌ی
درێژه بكێشێت و هه‌تاوه‌كو دوای ڕۆژئاوا بوون بمێنێته‌وه.
وه سوننه‌ته كه
وه‌ستان له عه‌ره‌فه له‌لای به‌رده‌كان بێت یان نزیك له‌وانه‌وه بێت و
به‌گوێره‌ی توانا و خۆشۆردنیش باشه.
بهڕۆژووبووونی ڕۆژی عه‌ره‌فه و بهڕۆژوونهبوونی حاجی:
سوننه‌ته بۆ حاجی كه له ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا به‌ڕۆژوو نه‌بێت و ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت
به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانی تر له‌هه‌ر شوێنێك بن سوننه‌ته كه به‌ڕۆژوو ببن و چاكیشه.
گه‌ڕانه‌وه له عه‌ره‌فات:
له‌دوای ڕۆژئاوا بوونی ڕۆژی عه‌ره‌فه سوننه‌ته حاجی بگه‌ڕێته‌وه وه پابه‌ندی
هێواشی و له‌سه‌ر خۆیی بێت و به (الله اكبر) و (تهلیلة) كردنه‌وه به‌ره‌و مزدلفه
به‌ڕێ بكه‌وێت, وه هه‌ركاتێك حاجی یه‌كه گه‌یشته مزدلفه له‌وێدا نوێژی مغرب و
عیشا جمع ده‌كه‌نه‌وه وه زۆربه‌ی زانایان مانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه له مزدلفه
بهواجبیان داناوه وه‌له‌هه‌ر به‌شێك بمێنێته‌وه باشه.
ڕۆژی جه‌ژنی قوربان:
له‌ڕۆژی جه‌ژندا حاجی ده‌ست ده‌كات به ڕه‌جمی شه‌یتان كه ئه‌م ڕه‌جم كردنه
ڕوكنێك نی یه له ڕوكنهكانی حه‌ج به‌ڵام واجبه‌و سوننه‌ته به‌رده‌كان وه‌ك
ده‌نكه نۆك وابن و ژماره‌یان (70) به‌رد بێت و ڕۆژی جه‌ژن و دووڕۆژی تر یان سیانی
تر له ڕۆژه‌كانی ته‌شریق ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرێت. وه پاشان حه‌یوان سه‌ربڕین
ده‌ست پێ ده‌كات و پاشان سه‌رتاشین بۆ پیاوان دوای ئه‌و ته‌واف كردنه‌ی ماڵی خودا و
ئه‌م تهرتیبهش سوننه‌ته, وه به ڕه‌جم كردنی شه‌یتان و سه‌رتاشین یان كورت
كردنه‌وه بۆ پیاوان و له‌ڕۆژی جه‌ژندا و ئه‌وه ئه‌و شتانه‌ی بۆ ئیحرام پۆشه‌كه
حه‌رام بوون حه‌ڵاڵ ده‌بێت و ته‌نها ئافره‌ت نه‌بێت.
قژ كورت كردنه‌وه‌ی ژنان:
هه‌ركاتێك ئافره‌ت ویستی قژی كورت كاته‌وه ئه‌وه مووه‌كانی كۆده‌كاته‌وه بۆ پێشی
سه‌ری و ئه‌نجا هه‌ندێكی لێ كورت ده‌كاته‌وه و ده‌یقرتێنێت.
ته‌وافی گه‌ڕانه‌وه:
ئه‌مه‌ش ڕوكنێكه
له ڕوكنهكانی حه‌ج و ئه‌گه‌ر حاجی نه‌یكات حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه كه
ئه‌ویش ته‌وافی گه‌ڕانه‌وه‌یه له عه‌ره‌فات وه كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات له نیوه‌ی
شه‌وی جه‌ژنی قوربانه‌وه به‌لای ئیمامی شافیعی یه‌وه, وه چاكترین كات كاتی
چێشته‌نگاوه له ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه كاته‌كه‌شی درێژ ده‌بێته‌وه هه‌تاكو
ئاخیری مانگی زی الحجه وه سوننه‌ته خێرا كردنی ئافره‌ت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئافره‌ت
له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا له ترسی هاتنی خوێنی بێ نوێژی وه له خاتوو عائیشه‌وه
ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت هاتووه كه فه‌رمانی به ئافره‌تان كردوه له ڕۆژی جه‌ژندا
به‌په‌له بگه‌ڕێنه‌وه له ترسی هاتنی خوێنی بێ نوێژی.
كۆتایی به باسی
حه‌ج هات وداواكارین له‌خوای گه‌وره ئه‌و حه‌جه‌مان پێ ببه‌خشێت و
لهتاوانهكانمان خۆش ببێت.
ئاماده‌كار:
ماڵپه‌ڕی خوشكان |