|
ئه‌مڕۆ زۆر كه‌س
ده‌بینین خۆیان كردۆته سوره‌ی به‌ر له‌شكر له تانه‌و ته‌شه‌ردانیان به
موسڵمانان، به‌داخه‌وه زۆریش ده‌بینین له‌وانه‌ی كه به ته‌زكه‌ره نوسراوه
موسڵمان زۆر جار گاڵته‌و گه‌پ ده‌كات به ئیسلام وموسڵمانان بێ ئه‌وه‌ی خۆی پێی
بزانێت ئیت ئایه به نوكته گێڕانه‌وه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئیسلام وموسڵمانان یاخود
وه‌كو تووتیه‌ك قسه‌ی بێ مانای بێ بڕوایان بجوێته‌وه، جا زانایان یه‌ك ڕان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك سوكایه‌تی بكات به موسوڵمانێكی پیاو یان ئافره‌ت به هی
په‌یوه‌ست بونیان به‌ئیسلامه‌وه ئه‌وه‌كافره, جا له به‌ر پۆشینی حیجاب بێت یان
دیاریده‌یه‌كی شه‌رعی تر, ئه‌ویش كه عبدالله ی كوڕی عمر (ڕه‌زای خوایان لێ بێت)
ده‌یگێڕێته‌وه پیاوێك له كۆڕی دانیشتن‌دا له‌غه‌زوه‌ی ته‌بوك) ووتی: هیچ كه‌س
به‌وێنه‌ی ئه‌م قورئان خوێنانه‌ی خۆمان چاو له ورگ وزمان درۆ‌و ترسنۆك نی یه له
كاتی ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌دا, پیاوێك ووتی: درۆت كرد به‌ڵكو تۆ دوو ڕوویت, ئه‌مه
ده‌گیِڕمه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا, هه‌ر هه‌واڵ گه‌شت به پێغه‌مبه‌ری خوا وه
قورئان دابه‌زی, عبد الله ی كوڕی عمر ده‌فه‌رموێت: من بینیم خۆی هه‌ڵواسیبو به
گه‌ردنی ووشتره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا وه پێی ده‌خشان له به‌رده‌كانی وه
پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌ی فه‌رموو: (لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم
بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍ
مِّنكُمْ
نُعَذِّبْ طَآئِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُواْ مُجْرِمِينَ) (التوبة/ 66) خوای گه‌وره
سوكایه‌تی كردن به باوه‌ڕدار كردوویه‌تی به سووكایه‌تی كردن به‌خواو
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|