|
هه‌موو یه‌كێك له ئێمه حه‌زمان
له لێپرسینه‌وه‌و محاسه‌به كردنی كه‌سانی به‌رامبه‌ر هه‌یه، زۆریش ئازاین بۆ ئه‌م
كاره، ئیتر گوێمان له‌وه نی‌یه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رمان منداڵه یان گه‌وره‌یه یان
پیر! گرنگ لامان بوونی هۆكارێكه بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، كه مه‌به‌ستمان به‌م
پرسینه‌وه‌یه وه‌بیر هێنانه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ره بۆ ڕێگه‌ی
ڕاست، باشه مرۆڤ كه ئه‌وه‌نده ئازابێت بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كه‌سانی دی و به‌ئاگا
هێنانه‌وه‌یان ئه‌ی بۆ خۆی بۆ وا نه‌بێت! له كاتێكدا كه ده‌روون شه‌و و ڕۆژ
دوژمنێكی هه‌میشه‌ی بێت، له خۆشی و ناخۆشیا، وه له هه‌موو كاتێك له لایه‌وه
ئاماده بێت، تاوان له پێش چاوی جوان ده‌كات، وه بانگی ده‌كا بۆ لاوازی و
ته‌مه‌ڵی، وه هه‌وڵی زه‌لیل كردنی ده‌دات ؟!
به‌ڕاستی پێویسته به‌رپه‌رچی نه‌فس و ئاره‌زوو بدرێته‌وه و له سنوری خۆیدا
بوه‌ستێنرێ، بۆ شوێن كه‌وتنی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا
قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ)
سوره‌تی الحشر/ 18 ، واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خواناس و پارێزكار
بن و له سنوره‌كانی مه‌ترازێن, وه باش سه‌رنج بده‌ن و بزانن چیتان بۆ سبه‌ی
ده‌ست پێش خه‌ری كردووه, هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام پارێزكار و دیندار و
خواناس بن, چونكه به‌ڕاستی خوا زۆر به ئاگا و دانایه به‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن)، محاسه‌به‌ی ده‌روونی خۆتان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی محاسه‌به بكرێن،
وه بڕوانن و بزانن چی زه‌خیره‌یه‌كتان بۆ نه‌فسی خۆتان ئاماده كردوه له
كرده‌وه‌ی چاكه، بۆ ڕۆژی دیاری كراوتان، ڕۆژی چوونه به‌رده‌م باره‌گای
په‌روه‌ردگار، جارێكی تر خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێته‌وه ته‌قوای خوا بكه‌ن و
پارێزكار بن، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، وه بش زانن هه‌موو زه‌وی و ئاسمانه‌كان و
به‌وه‌شی كه تێیدایه له گه‌وره‌ترین تا بچوكترین شت وون نابێت له خوای گه‌وره.
پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (الكيس من دان نفسه، وعمل لما
بعد الموت، والعاجز من أتبع نفسه هواها، وتمنى على الله ) رواه: البیهقی و الترمذی
و ابن ماجه، واته: ئاقڵ و به‌ئاگا و ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه لۆمه‌ی نه‌فسی خۆی
ده‌كات و لێی ده‌پرسێته‌وه، به‌رده‌وام خۆی به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له
په‌رستنه‌كانیدا به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره، وه كار و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام
ده‌دات و تێشوو كۆده‌كاته‌وه بۆ پاشه‌ڕۆژ و دوای مردنی، ده‌ست به‌سراو و بێ
ده‌سته‌ڵات و لوت به‌رز ئه‌و كه‌سه‌یه كه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وتووه و
به‌هۆی خۆ به‌زل زانیه‌وه كاری چاك ئه‌نجام نادات، وه درۆ ده‌كات به‌رامبه‌ر به
خوای گه‌وره.
هاوه‌ڵانی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ریش لێپرسینه‌وه‌ی ده‌روونیان وه‌بیر خستوینه‌ته‌وه،
وه بانگه‌شه‌یان كردوین بۆ به‌ره‌و پیرچوونی ڕۆژی گه‌وره، ئه‌وه‌تا خه‌لیفه‌ی
ئیمانداران ئیمامی عومه‌ر (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ:
(محاسه‌به‌ی نه‌فسی خۆتان بكه‌ن له دونیادا پێش ئه‌وه‌ی بچنه به‌ر باره‌گای خوای
گه‌وره و محاسه‌به‌تان بكات، وه كێشانه‌ی نه‌فسی خۆتان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی كێشانه
بكرێيت، وه هه‌وڵی ئاخیره‌ت بده‌ن ئه‌و ڕۆژه‌ی هیچ نهێنیه‌ك شاراوه نی یه،
هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنْكُمْ
خَافِيَةٌ ) سوره‌تی الحاقه / ئایه‌تی (18)، واته: (ئه‌وڕۆژه ئیتر ده‌برێن بۆ
به‌رده‌م دادگای حه‌ق , هیچ شتێك له نهێنی و شاراوه‌كانتان شاراوه نی یه)،
كه‌واته له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچی نهێنی و ئاشكرایه ده‌خرێته ڕوو، خوای گه‌وره هیچ
شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.
به‌رده‌وام پێشینه به‌ڕێزه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی نه‌فسیان وه‌بیر هێناوینه‌ته‌وه
ئه‌وه‌تا حه‌سه‌نی به‌صری ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: به‌نده هه‌ر
حاڵی باشه و هێشتا سه‌لامه‌ته مادام ڕێنیشانده‌ری و ئامۆژگاری باشی ده‌روونی
بكات.
هه‌روه‌ها (مه‌یمونی كوڕی مه‌هران) ده‌فه‌رموێ: به‌نده هیچ كات موته‌قی و پارێزكار
نابێت هه‌تا به جۆرێك موحاسه‌به‌ی نه‌فسی خۆی نه‌كات هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ریك
موحاسه‌به‌ی شه‌ریكی خۆی ده‌كات، هه‌ربۆیه ووتراوه: ده‌روون و نه‌فسی مرۆڤ وه‌ك
هاوه‌ڵ و شه‌ریكێكی خیانه‌ت كار و خائین وایه، ئه‌گه‌ر محاسه‌به‌ی نه‌كه‌یت و لێ
نه‌پرسیته‌وه، ئه‌وا هه‌موو ماڵ و سامانه‌كه‌ت ده‌بات و ده‌ڕوا.
هه‌روه‌ها مه‌یمون فه‌رموشیه‌تی: مرۆڤى موته‌قی به‌جۆرێك له ده‌روونی خۆی
ده‌پرسێته‌وه هه‌روه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات دارێكی یاخی بوو، وه توند تر له
لێپرسینه‌وه‌ی شه‌ریكێكی به‌خیل و چاوو چوو.
ئیمام احمد باسی كردوه و ده‌فه‌رموێ: حه‌قه له‌سه‌ر به‌نده‌ی ژیر له چوار سه‌عات
غافڵ نه‌بێت: سه‌عاتێك تێیدا له‌خوا بپاڕێته‌وه ، وه سه‌عاتێك تێیدا موحاسه‌به‌ی
ده‌روونی خۆی بكات، وه سه‌عاتێك تێیدا له‌گه‌ڵ براكانی كۆبێته‌وه و ئه‌وانیش
ناته‌واوی عه‌یبه‌كانی پێ بڵێن و ڕاست گۆش بن له‌گه‌ڵی، وه سه‌عاتێك تێیدا له
نیوان نه‌فسی خۆی و ئه‌و شته خۆشانه‌ی كه خوای گه‌وره له‌م دونیایه‌دا پێ ی
داوه و بۆشی حه‌ڵاڵ كردوه، ئه‌م چوار سه‌عاته یارمه‌تی ده‌رن بۆ ئه‌و بیست
سه‌عاته‌ی شه‌و ڕۆژ كه‌ماون، وه هۆكارێكن بۆ دابڕانی دڵ له خۆشی و ئاره‌زووه‌كانی
دونیا و په‌یوه‌ست بوونی به ئاخیره‌ته‌وه.
دیسانه‌وه ئیمامی حه‌سه‌نی به‌صری (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت)
ده‌فه‌رموێ: ئیماندار به‌توانایه به‌سه‌ر نه‌فسی دا، موحاسه‌به‌ی نه‌فسی خۆی
ده‌كات له‌به‌ر خوای گه‌وره، ئه‌و كه‌سانه‌ی له دونیادا موحاسه‌به‌ی نه‌فسی خۆیان
كردووه له قیامه‌تدا لێپرسینه‌وه له‌سه‌ریان زۆر سوكه، قورس ترین و توند ترین
لێپرسنه‌وه له‌قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دونیادا ئه‌م دینه‌یان
به بێ لێپرسینه‌وه وه‌رگرتوه، ئیماندار شتێك دێته ڕێی و ده‌ی بینێت زۆر سه‌رنجی
ڕا ده‌كێشێت و خه‌زی لێ ده‌كات، وه ده‌ڵێت له پێویستیه‌كانمی، به‌ڵام والله ی
به‌ینی من و تۆ هیچ شتێك نی یه، به‌ینی من و تۆ زۆر زۆره، دوور ده‌كه‌وێته‌وه
له ئاره‌زووكه‌ی و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای نه‌فسی خۆی، وه ده‌ڵێ: والله ی به‌هیچ
جۆرێك جارێكی تر ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌م شته، ئیمانداران كۆمه‌ڵێكن قورئان ڕای
گرتوون، وه بۆته به‌ربه‌ست له نێوان ئه‌وان و ئه‌و ئاره‌زووانه‌ی دونیا كه به
هیلاكیان ده‌بات، ئیماندار له‌دونیادا وه‌ك زیندانیه‌ك وایه هه‌وڵی خۆ ڕزگاركردن
ده‌دات، دڵنیا نی‌یه له هیچ شتێك هه‌تا نه‌گاته به‌ر باره‌گای خوا، وه
ده‌شزانێت ده‌ست و گوێ و چاوی شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له ڕۆژی دوایدا، وه هه‌موو
لاشه‌ی، وه له‌سه‌ر هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامی ده‌دات لێ
ده‌پرسرێته‌وه.
به‌ڕاستی ده‌روونی خۆت زۆر له پێش تره بۆ لێپرسینه‌وه پێش هه‌موو شتێكی تر, هه‌ر
كه‌سێك خه‌م خۆری ده‌روونی خۆی نه‌بێت كه‌س خه‌می ناخوات, نه‌فسی خۆت و قیامه‌تی
خۆت له‌پێش تره له هه‌موو شتێكی تر, جا هه‌ر بۆیه ئیماندار ُ پێویسته قیامه‌تی
خۆی له‌بیر نه‌كات به لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌روونی خۆی.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
9/1/2007
|