|
به‌رده‌وام ئه‌م
فه‌رمووده‌یه ده‌بیستین:
(النساء
ناقصات عقل ودین) وه هه‌ندێك له پیاوان ئه‌مه ده‌هینیته‌وه به مه‌به‌ستی
خراپه كردن به‌رامبه‌ر ئافره‌تان، یان زۆر له ناحه‌زانی ئیسلام ده‌یهێننه‌وه
به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ئیسلام ڕێزی نه‌گرتووه له ئافره‌ت و به‌كه‌می
ده‌زانێت وهه‌روه‌ها نرخی بۆ دانانێت، له‌ڕاستیدا ڕوون كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خۆی ڕوونی كردۆته‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (ما رأيتُ
ناقصات عقلٍ ودينٍ أغلبُ لِـلُبِّ الرجل الحازم مِنْ إحْداكِنّ، فقيل: يا
رسول الله صلى
الله عليه وسلم ما نقصان عقلها؟ قال: ألَيْسَتْ شهادةُ إمْرَاأتَيْنِ
بشهادة رجل؟ قيل: يا رسول الله ما نفصان دينيها؟ قال أليست اذا حاضت لم تصل ولم
تصم؟)
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) روونی كردووته‌وه كه كه‌می عه‌قڵی له لایه‌نی لاوازی له
بیرچوونهوهیهتی وه شایه‌تییان ده‌چه‌سپێت به شایه‌تی ئافه‌رتێكی تریان واته
دووان ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕێك كردنی شایه‌تی یه به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك له بیری
بچێته‌وه یان زیاد بكات له شایه‌تی یه‌كه‌دا، وه كه‌می له دینه‌كه‌یدا به هۆی
ئه‌وه‌ی تووشی حاڵه‌تی حیز و نفاس ده‌بێت و واز له نوێژ‌و رۆژوو ده‌هێنێت له‌و
حاڵهتانهداو نوێژه‌كه‌شی ناگێرێته‌وه و له‌سه‌ری نی یه، به‌ڵام ئه‌م كه‌می یه
له‌سه‌ری نی یه به‌ڵكو ئه‌م كهمیه كه له شه‌رعه‌وه دانراوه ئه‌ویش خاوه‌ن
شه‌رعه كه (الله) له سه‌ری داناوه ئه‌و حاڵه‌تانه ئه‌مه‌ش له به‌ر به‌زه‌یی
وڕه‌حمی خوایه بۆی و هه‌روه‌ها ئاسانكاری خوای گه‌وره‌یه بۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
گه‌ر له كاتی حیز و نیفاسدا به‌رۆژوو ببێت ئه‌وا زیانی پێ ده‌گات. وه له ڕه‌حمی
خوایه بۆی كه واز له ڕۆژووش ده‌هێنێت له‌و ماوه‌یه‌دا پاشان ده‌یگێڕێته‌وه،
به‌ڵام سه‌باره‌ت به نوێژه‌كه‌ی، چونكه حاڵه‌تی حه‌یزه و ئه‌وه‌ی تیادایه كه
ده‌بێته رێگر له خۆ پاك كردنه‌وه ئه‌مه‌ش له ره‌حمی خوایه بۆی كه نوێژی
له‌سه‌ر لابردووه له‌و كاتانه‌دا وه‌هه‌روه‌ها له كاتی نه‌فاس، پاشان له سه‌ری
نی یه نوێژه‌كان بگێڕێته‌وه چونكه له گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌كان گرانی تێدایه،
پاشان نوێژه‌كان پێنج جار دووباره ده‌بنه‌وه هه‌موو شه‌وو رۆژێك وه حه‌یز له‌وه
ده‌چێت رۆژه‌كانی زیاد بكات ده‌گاته حه‌وت یان نۆ وه زۆری ماوه‌ی نه‌فاس ده‌گاته
چل رۆژ، ئه‌مه له ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوایه بۆی كه له‌و ماوانه‌دا نوێژ‌و رۆژووی
له‌سه‌ر هه‌ڵگرتوون، نوێژ به كردن و گێرانه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت
كه‌می عه‌قڵی هه‌بێت له هه‌موو شتێك‌دا یان كه‌می دینی هه‌بێت له هه‌موو بوارێكدا.
به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه‌می عه‌قڵی
له‌وه‌دایه كه تووشی بیر چوونه‌وه ده‌بێت وه كه‌می دینی له‌وه‌دایه كه
دووچاوی واز هێنان له نوێژ و ڕۆژوو ده‌بێت له كاتی حه‌یز و نیفاسدا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش
بزانن هه‌مووان كه پیاو له هه‌موو بوارێكدا چاك تر نی یه له ئافره‌ت یان
ئافره‌ت چاك تر بێت له پیاو، ڕاسته جنسی پیاوان فه‌زڵیان هه‌یه وه‌كو خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ
اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى
بَعْضٍ وَبِمَا
أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ) (سورة النساء: 7) وه له به‌ر هۆی زۆری تر به‌ڵام
له هه‌ندێ كاتدا بواری تریان له ده‌ست ده‌رده‌چێت چه‌نده‌ها ئافره‌تان هه‌بوون
پێشی چه‌نه‌ها پیاویان داوه‌ته‌وه له عه‌قڵ و دین و ڕێكیدا.
وه‌كاری چاكه له
ئافره‌تان زۆر وه‌شاوه‌ته‌وه زیاتر له هه‌ندێ پیاوان ئه‌مه‌ش له‌و كرده‌وه
چاكانهو ته‌قوای بۆ خوای گه‌وره و پاداشت وشوێنی له قیامه‌تدا، وه جاری وا
هه‌یه خۆ خه‌ریك كردنی زیاتره له هه‌ندێك شت‌دا له پیاوان كه زۆر زیاتر له
پیاوان له‌و بواره‌دا ڕێكی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بنه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو زۆر شتی
تر كه له‌و بواره‌دا ووردی و تێكۆشاوه بۆ له‌به‌ر كردن و ڕێك كردنه‌وه‌ی.
ئه‌مه‌ش زۆر
ئاشكرایه گه‌ر سه‌رنج بده‌یته ئافره‌تانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) وه پاش ئه‌وانیش وه به‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌می یانه نابێته
ڕێگری وه‌رگرتن و گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده و ڕووداو وه‌هه‌روه‌ها له شایه‌تی دان
گه‌ر له‌گه‌ڵ ئافه‌رتێكی تر دا بێت وه‌هه‌روه‌هاش هیچ ڕێگرییه‌ك نی یه كه ببێته
ته‌قوادار بۆ خوای گه‌وره و چاكترین خه‌ڵك بێت گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر
ئاینه‌كه‌ی، بۆیه دروست نی یه بۆ باوه‌ڕدار توانج و ته‌شه‌ریان لێ بدات به كه‌م
وكوڕی له هه‌موو شتێك‌دا وه یان لاوازی دینی له هه‌موو شتێك‌دا، به‌ڵكو ئه‌وه
لاوازی یه‌كی تایبه‌تی خۆیه‌تی له دینه‌كه‌یدا وهلاوازی بیری و له بیرچوونه‌وه‌ی
بۆ ڕێكی شایه‌تی یه‌كه‌ی پێویسته به دادوهرییانهو بهپاكێتی ووته‌ی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم) به چاكترین شێوه هه‌ڵبگرێت بۆ هه‌ڵگری والله تعالى
اعلم. فه‌توای شێخی پایه‌به‌رز (ابن باز).
له‌لایه‌ن خوشكی
ئازیز په‌یام |