|
پرسیار: من
گه‌نجێكم په‌یوه‌ستم به ئیسلامه‌وه به‌ڵام هه‌ستم كردووه له‌م ماوه‌ی دوایی دا
ئیمانم لاواز بووه به به‌ڵگه‌ی جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێك تاوان وه‌ك له كیس چوونی
نوێژ یان دواخستنی وه هه‌روه‌ها گوێ گرتن له (اللهو)ی ووته‌دا وه مانه‌وه‌م له
تاواندا وه‌زۆر هه‌وڵم داوه خۆم ڕزگار بكه‌م له‌وه‌ی منی تیام، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو
نه‌بووم ئایا ڕێنموونیم ده‌كه‌یت به‌رێزت بۆ ئه‌و ڕێ ڕاسته‌ی رزگارم ده‌بێت له
خراپه‌كاری نه‌فسم؟
وه‌ڵام: داوا له
خوای گه‌وره ده‌كه‌م بۆ ئێمه و تۆش هیدایه‌ت بدات وه ڕێگا بۆ ئه‌مه پێویسته
ئاگات هه‌بێت
له قه‌رئان
خوێندن و تێ گه‌یشتنی چونكه قه‌رئان خوا له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت يَا أَيُّهَا
النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا
فِي الصُّدُوڕ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ) (سورة
یونس: 57). پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و
سوننه‌ته‌كانی، چونكه ڕۆشن كه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ی مه‌به‌سته پێ ی
بگه‌یته په‌روه‌ردگار، وه سێهه‌م ئاگاداری وسووربوون له‌سه‌ر هاوڕێ یه‌تی كه‌سانی
چاكه‌خوازو به‌ته‌قوا، وه چواره‌م دووركه‌وتنه‌وه به پێ ی توانا له
دانیشتناكانی خراپه ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له باره‌یانه‌وه
ده‌ڵێ: (مثل جليس السو‌ء كنافخ الكير إما أنْ تحترقك وإمّا ان تجد منه رائحة كريهة)
وه هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشت كردنی نه‌فس له‌م گۆرانكاری یه‌ی هاتووه به سه‌رتدا به
به‌رده‌وامی تاكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێشتر تیایدا بویت له باوه‌ڕی به
هێزی، شه‌شه‌م: نه‌یه‌ته ناخته‌وه له خۆڕازی بوون له‌وه‌ی كه كردووته له
كرده‌وه‌ی چاك، چونكه له خۆڕازی بوون پێ ی ده‌چێت كرده‌وه‌كانت به‌تاڵ بكاته‌وه
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا قُل لَّا
تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلَامَكُم بَلِ
اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلْإِيمَانِ إِن
كُنتُمْ صَادِقِينَ) (الحجرات: 17) به‌ڵكو وا سه‌یری كرده‌وه چاكه‌كانت بكه
هه‌میشه كه هێشتا كه‌م ته‌رخه‌میت كردووه و هه‌میشه په‌نا به‌ره بۆ داوای
لێ‌خۆش بوون له خوای گه‌وره و ته‌وبه كردن له‌گه‌ڵ گومانی باش بردن به خوای
گه‌وره چونكه گه‌ر مرۆڤ له خۆی ڕازی به هۆی كرده‌وه‌كانی وه وا ده‌یبینی كه
هه‌قی به‌سه‌ر خواوه هه‌یه ئه‌مه كارێكی زۆر خراپه و له‌وه ده‌چێت كرده‌وه‌ی
پێ ی به‌تاڵ ببێته‌وه داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین بمانپارێزێت و لێمان خۆش بێت
و پاكێتیمان له تاوان پێ ببه‌خشێت. فه‌توای به‌ڕێز شێخ (ابن العثیمین)
له‌لایه‌ن خوشكی
ئازیز په‌یام |