|
حوكمی ئاهه‌نگ گێڕان بۆ ئه‌م یاده
پێش ئه‌وه‌ی
ئاماژه به‌ووته‌ی زانایان بده‌ین له‌م باره‌یه‌وه بنه‌مایه‌ك له بنه‌ما
گرنگه‌كانی بیر‌و باوه‌ڕی بڕوادار ده‌هێنمه‌وه یادتان كه پێویسته هه‌میشه له
پێش چاوی هه‌موو یه‌كێك له بڕواداراندا بێت و وه‌ك سه‌نگی مه‌حه‌ك كاره‌كانیان پێ
هه‌ڵسه‌نگێنن، چونكه به‌بێ بڕوا بوون و قه‌ناعه‌ت بوون به‌م بنه‌مایه مرۆڤ
نابێته بڕوادارو بڕواكه‌ی ته‌واو نابێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو یه‌كێك له
ئێمه‌ی بڕوادار پێویسته بڕوا‌و قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌بێت كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك
هاته ڕێمان یان هه‌ر جیاوازییه‌ك له‌نێو خه‌ڵكی یان له‌نێو زانایاندا ڕوویدا
پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله علیه وسلم) قورئان
و فه‌رموده، وه ئه‌وان بكه‌ینه دادوه‌ر له‌نێواندا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و
كێشه‌یه یان یه‌ك لاكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه پاشان هه‌ر فه‌رمانێك
له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌رچووه ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشه‌و جیاوازییه
پێویسته له سه‌رمان به‌دڵ و لاشه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و فه‌رمانه بین و هیچ له‌نگیو
ته‌نگه‌لانیو پێ ناخۆش بوونێك له‌دڵو ده‌رونماندا نه‌مێنێت، چونكه دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆلای قورئان و فه‌رموده ئه‌گه‌ر ته‌نها تۆزێكیش
ناڕه‌زایی و پێ ناخۆش بوون له ده‌رونماندا دروست ببێت ئه‌وه ئیمانمان ناته‌واوه‌و
پێویسته چاره‌سه‌ی بكه‌ین، جا چ جای نه‌ك ته‌نها به‌دڵ پێمان ناخۆش بێت به‌ڵكو
به‌كارو كرده‌وه‌ش ناڕازی بین پێی و قبوڵمان نه‌بێت!! به‌ڕاستی ئه‌وه مه‌گه‌ر
هه‌ر خوا خۆی ڕه‌حم به ئیمانی ئه‌و كه‌سه بكات.
ئه‌و ڕاستییه‌ش
خوای په‌روه‌ردگار له چه‌ندین ئایه‌تی قورئان دا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات وه‌ك
ده‌فه‌رموێت:
[فَلا وَرَبِّكَ
لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ
لا يَجِدُوا فِي
أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً] ([25]).
واته: (سوێند به
په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه ئیمانیان نیه (ئیمانیان ته‌واو نیه) تاوه‌كو ده‌تكه‌نه
دادوه‌ر له‌و شتانه‌ی ڕوده‌دات له نێوانیاندا پاشان هیچ له‌نگیو پێ ناخۆش بوونێك
نه‌بێته‌وه له دڵ و ده‌روونیاندا له باره‌ی ئه‌و حوكمه‌ی تۆ داوته، وه
پێویسته خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه بۆ حوكمی خوا به خۆ به‌ده‌سته‌وه دان)، وه
هه‌روه‌ها له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت:
[فَإِنْ
تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ
كُنْتُمْ
تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ
تَأْوِيلاً] ([26]).
واته: (له هه‌ر
شتێك‌دا كێشه‌و جیاوازیتان هه‌بووه بیگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى
الله علیه وسلم) قورئان و فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر بڕواتان هه‌یه به خوا‌و ڕۆژی دوایی)
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه گه‌ڕاننه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان بۆ قورئان
و فه‌رمووده نیشانه‌ی بڕوا یوونه به خوا‌و ڕۆژی دوایی، وه به پێچه‌وانه‌وه
نه‌گێڕانه‌وه‌ی كێشه‌و جیاوازیه‌كان بۆ قورئان و فه‌رمووده نیشانه‌ی بێ بڕواییه
به‌خواو به ڕۆژی دوایی با به‌ده‌میش وا خۆی ده‌ربخات كه بڕوای پێیان هه‌یه، جا
بۆ ئه‌م باسه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ری ده‌دوێین، باسی مه‌ولود و گشت باسه‌كانی تری دین
به‌هه‌ردوو به‌شی (عیبادات) و (معاملات)ه‌وه خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی
پیرۆزداو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له فه‌رمووده (صحيح)كانیدا یاسای
گشتیان داوه‌ته ده‌ست ئێمه‌ی بڕوادار كه بتوانین له ژێر ڕۆشناییاندا كار بكه‌ین
و دروستی و نادروستی كاره‌كانمان بۆ ده‌ربكه‌وێت، خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی
پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت:
[وَمَا آتَاكُمُ
الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا] ([27]).
واته: (ئه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێتانی داوه‌و فه‌رمانی پێ كردوون به كردنی
بیكه‌ن وه ئه‌وه‌ی ڕێگری لێ كردوون له كردنی وازی لێ بهێنن و مه‌یكه‌ن, ئه‌م
ئایه‌ته پیرۆزه پێكهاتووه له‌دوو بڕگه‌ی سه‌ره‌كی كه ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو
به‌شی (عیبادات و معاملات)ی تێدا هه‌یه، واته بڕگه‌ی یه‌كه‌میان ده‌فه‌رموێت:
(مَا آتَاكُمُ
الرَّسُولُ فَخُذُوهُ)، ئاماژه‌یه بۆ به‌شی (عیبادات) كه هه‌ر عیباده‌ت و خوا
په‌رستییه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ كردن و ڕێنمویی كردن بۆ
كردنی ئێوه‌ش بیكه‌ن؟، وه پێچه‌وانه‌كه‌ی (مفهوم مخالفة) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه
هه‌ر عیباده‌تێك ئه‌و ڕێنمویی نه‌كردن بۆ كردنی مه‌یكه‌ن چونكه ئه‌وه چاك نیه.
جا ئێمه‌ش لێره‌دا پرسیارێك له خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین، ئایا
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له كام فه‌رمووده‌دا فه‌رمانیدا به سازدانی
یادی له‌دایك بوونی؟! ئایا كام له خه‌لیفه ڕاشدییه‌كان ئاهه‌نگی سازدا بۆ یادی
له دایك بوون؟ ئایا چ یه‌كێك له ڕێحاب به‌م كاره هه‌ڵساو ئاهه‌نگی سازدا بۆ له
دایك بوون ؟! ئایا چ یه‌كێك له تابعین و ئیمامه به‌رزه‌كان ئه‌م یاده‌یان سازدا؟
وه‌ڵام، بێگومان مێژوو شایه‌ته‌كه هیچ یه‌كێك له‌وان ئه‌م كاره‌ی نه‌كردووه‌و
له‌سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا نه‌بووه ، ئه‌ی باشه بۆچی ئه‌مه‌یان نه‌كرد؟!! ئایا
پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله علیه وسلم) خۆش نه‌ده‌ویست؟!! ئایا هیچ یه‌كێك له‌وان
ده‌ركی به‌م عیباده‌ته گه‌وره نه‌كردووه؟!! نه‌خێر حاشا ئه‌وان زۆر له ئێمه
زیاتر عیباده‌تیان بۆ خوا كردوه‌و زانیویانه كامه چاكه‌و كامه خراپه، وه
ئه‌وان زۆر له ئێمه زیاتر پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله علیه وسلم) خۆش ویستووه‌و
قه‌دریان زانیوه به‌ڵام ئه‌وان له‌م ئایه‌ته‌و وێنه‌ی ئه‌م ئایه‌ته تێ گه‌یشتوون
و ده‌یان زانی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چۆنه‌و چۆن ده‌بێت وه
ده‌یان زانی ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاری پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) دین نه‌بوو بێت
دوای ئه‌وانیش نابێت به دین، وه‌ك ئیمامی (مالیك) (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌وته
زێڕینه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت: (فما لم یكن یومئژ دینا فلا یكون الیوم دینا) ([28]).
واته: (ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا دین نه‌بووبێت ئه‌مڕۆش نابێته دین).
وه بڕگه‌ی
دووه‌می ئایه‌ته‌كه كه‌ده‌فه‌رموێت:
[وَمَانَهَاكُمْ
عَنْهُ فَانْتَهُوا]([29]).
ئاماژه‌یه بۆ
به‌شی (معاملات) كه هه‌رشتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) رێگری لێ كردن له
كردنی یان له خواردن و خواردنه‌وه‌ی وازی لـی بهێنن و مه‌یكه‌ن، وه
پێچه‌وانه‌كه‌ی (مفهوم المخالفه) ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر كارێك یان هه‌ر
خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوو لێی و حه‌رامی نه‌كرد لێتان ئه‌وه دیاره
حه‌ڵاڵه و ئێوه‌ش له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن، وه هه‌روه‌ها له هه‌مان واتای
ئه‌م ئایه‌ته‌دا پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رموده‌یه‌كی دا ئاماژه
به‌هه‌مان مه‌به‌ست ده‌دات و ده‌فه‌رموێت: (ما بعث الله من نبي إلا كان حقا عليه أن
يدل أمته على خير ما يعلمه له‌م وينذرهم شر
ما يعلمه له‌م) ([30])، واته: (هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك خوا ناردبێتی پێویست بوو
له‌سه‌ری ڕێنمویی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات بۆ هه‌رشتێك كه خێر‌و چاكه‌ی تیا بێت بۆیان
له خوا په‌رستی، وه‌بیان ترسێنێ له خراپه‌ی هه‌ر كار‌و پیشه‌یه‌ك كه بزانێت
خراپه بۆیان له ڕه‌فتارو كرده‌وه).
ئه‌م
فه‌رموده‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه پێك هاتوه له دوو بڕگه كه بڕگه‌ی یه‌كه‌میان
ئاماژه بۆ به‌شی (عیبادات) ده‌كات كه ده‌فه‌رموێت: (ما بعث الله من نبي إلا كان
حقا عليه أن يدل أمته على خير ما يعلمه له‌م) جا لێره‌دا ڕوو ده‌كه‌ینه ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه یادی له‌دایك بوون به كارێكی چاك و عیباده‌ت ده‌زانن و پێیان
ده‌ڵێن، ئێوه له‌م كاره‌تاندا حاڵتان یه‌كێك له‌م سیانه به‌ده‌ر نیه.
یه‌كه‌م/ ئه‌م
كاره‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن هیچ خێرێكی تێدا نیه‌و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رناگرن بگره
تاوانباریش ده‌بن، چونكه وه‌ك له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه هه‌ر كارێك خه‌یر
هه‌بێت له كردنیدا ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕوونی كردبێته‌وه‌و
ڕێنمویی كردبین بۆی، ده‌ی خۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌هیچ
فه‌رموده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به چاكییه‌تی مه‌ولودی كردن نه‌داوه! كه‌واته ئه‌م
كاره‌تان سفرو هیچ به‌ده‌سته‌وه!!!.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر
هه‌ر ده‌ڵێن نه‌خێر خه‌یری تێدایه و كارێكی چاكه ئه‌مه دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌م دینه‌ی به‌ناته‌واوی گه‌یاندووه به ئێمه‌و
ئاینه‌كه‌مان ناته‌واوه! ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا كوفره، چونكه به‌درۆخستنه‌وه‌ی
زۆر له ئایه‌ته‌كانی قورئانی تێدایه وه‌ك ئایه‌تی:
[الْيَوْمَ
أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي
وَرَضِيتُ لَكُمُ
الْأِسْلامَ دِيناً] ([31]).
سێهه‌م/ ئه‌گه‌ر
ده‌ڵێن نه‌خێر دینه‌كه‌مان ته‌واوه به‌ڵام ئه‌مه داهێنراوێكی چاك و جوانه خۆمان
دامان هێناوه (بدعة حسنة) ئه‌وا ده‌ڵێین، هه‌رچه‌نده ئێوه ئه‌م داهێنراوه‌تان
به‌لاوه باش بێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌موو داهێنراوه‌كانی دین به
شێوه‌یه‌كی گشتی به خراپترین كار‌و گومڕایی دا ده‌نێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وخير
الهدي هدي محمد وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة
في النار) ([32])،
واته: (چاكترین ڕێنمویی ڕێنمویی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه وسلم) وه خراپترین
كار له دیندا تازه دروست بوه‌كانیه‌تی، وه هه‌موو تازه دروست بوویه‌ك
داهێنراوه، وه هه‌موو داهێنراوێك گومڕایییه وه هه‌موو گومڕاییه‌ك بۆ دۆزه‌خه).
وه‌هه‌روه‌ها بۆ
زیاتر ته‌ئكید كردن له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه هه‌موو داهێنراوێك
گومڕاییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش به‌باشی بزانێت (عبدالله‌ی كوڕی عومه‌ر) (خوایان لێ ڕازی
بێت) ده‌فه‌رموێت: (كل بدعة ضلالة و إن رآها الناس حسنة) ([33]), واته: (هه‌موو
داهێنراوێك گومڕاییه هه‌ر چه‌نده خه‌ڵكیش به باشی بزانن) وه به‌هه‌مان شێوه
ئیمامی (مالك)یش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌وته زێڕینه‌كه‌یدا بۆ به‌ر په‌رچ
دانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌نێ داهێنراو به‌چاك ده‌زانن ده‌فه‌رموێت: (من ابتدع في
الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمداً خان الرسالة ....) ([34])، واته: (هه‌ر
كه‌سێك له ئیسلامدا شتێك دابهێنێت و به‌لایه‌وه داهێنراوێكی چاك بێت، ئه‌وه وای
گومان بردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ناپاكی له په‌یامه‌كه‌یدا
كردوه).
پاشان زانایانی (اصول)یش هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئایه‌ت و
فه‌رموده‌یه‌ی له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا دوو یاسای (اصول)یان دارشتووه كه
تیایدا ده‌ڵێن:
1- (الأصل في العبادة المنع) واته:
(عیباده‌ت ئه‌صڵ تیایدا قه‌ده‌غه‌یه، واته دروست نیه هیچ جۆره عیباده‌تێك
ئه‌نجام بدرێت له‌خۆوه تا به‌ده‌قێك ڕێنمووی نه‌كرێت بۆی).
2- (الأصل
في الأشياء الإباحة)
واته: (كار‌و
پیشه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌كان ئه‌صڵ تیایاندا حه‌ڵاڵه، واته: هیچ كه‌س بۆی نیه
خه‌ڵكی قه‌ده‌غه بكات له پیشه‌یه‌ك یان له‌جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یك تا به
ده‌قێك له ئایه‌ت یان له فه‌رموده ڕێگری لێ ده‌كرێت).
جا دوای ئاگادار
بوونمان به‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما گرنگانه‌داو تێ گه‌یشتنمان لێی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه ئه‌م كاره‌ی خه‌ڵكی پێی هه‌ڵده‌ستێ (یادی له‌دایك بوون) كارێكی نادروسته
چونكه.
1/ پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) خۆی پێی هه‌ڵنه‌ساوه و فه‌رمانیشی به‌كردنی نه‌داوه.
2/ هیچ یه‌كێك له
ئه‌صحاب و تابعین و تابعینی تابعین، به واتایه‌كی تر هیچ یه‌كێك له خه‌ڵكی ئه‌و
سێ سه‌ده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) شایه‌تی خه‌یریه‌تی بۆ داون:
(خير أمتي القرن الذين يولوني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم ...) به‌م كاره
هه‌ڵنه‌ستاون، وه ئه‌مه خۆی باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نادروستی و نابه‌جێیی
ئه‌م كاره.
3/ له‌ڕوانگه‌ی
فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) (كل
بدعة ضلالة) ووته‌كه‌ی (عبدالله‌ی كوڕی عمر)و (ئیمام مالك) بۆمان ده‌ركه‌وت كه
هه‌موو داهێنراوێك له دیندا گومڕایییه با خه‌ڵكیش به داهێنراوێكی باشی بزانێت
(بدعة حسنة)، وه ئه‌وه به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان و ناپاكی دانه پاڵ
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ی تێدایه.
[سُبْحَانَهُ
وَتَعَالَى عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوّاً كَبِيراً]([35]).
ئه‌مجا سه‌باره‌ت
به حوكم دانمان به‌سه‌ر ئه‌م یاده‌دا جیاوازی هه‌یه به‌پێی ئه‌و مه‌به‌ست و
شێوازه‌ی تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت، واته وه‌ك له‌پێشتردا ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه
ئه‌م كاره له كۆندا جیاوازی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا له مه‌به‌ستی
كردنه‌كه‌یداو ئه‌و شێوازه‌ی تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت به‌هه‌مان شێوه جیاوازیش
ده‌خرێت له حوكم دان به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیاندا، به‌ڵێ ئه‌و مه‌ولودیه‌ی جاران
ده‌كرا به‌ناوی عیباده‌ت و په‌رستنه‌وه چه‌ندین شتی خورافیات و هاوبه‌ش په‌یداكردن
و درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌ده‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌ریه‌وه تیا ده‌خوێنرایه‌وه، وه
ئیستاش به‌رده‌وام له زۆر شوێندا به‌هه‌مان شێواز ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه نه‌ك
ته‌نها داهێنراوێكه‌و نادروسته، به‌ڵكو ئه‌وه موسڵمان پێی له دین ده‌رده‌چێت و
ده‌بێته هاوبه‌ش په‌یداكه‌ر - ئه‌گه‌ر نادروستیه‌تی ئه‌و كاره‌یان بۆ رون
كرابێته‌وه, وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری كردنی ئه‌و كۆڕ‌و دانیشتنانه و
خواردنیان دروست نیه چونكه به‌ڕاشكاوی هاواری تیا ده‌كرێت بۆ غه‌یری خوا‌و جۆره‌ها
شركی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام ئه‌م یادانه‌ی ئه‌مڕۆ ساز ده‌كرێن به‌تایبه‌تی له‌ناو
گه‌نجه‌كانداو كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان پێ هه‌ڵده‌ستن ئه‌مانه حوكمیان جیاوازه
به‌م شێوازه.
ا/ ئه‌گه‌ر ئه‌مه
به كارێكی چاك بزانن و چاوه‌ڕوانی خێر‌و پاداشت بن لێی چ له به‌ر ئه‌وه‌ی كه به
عیباده‌تی بزانن و خۆیانی پـێ نزیك بكه‌نه‌وه له خوا چ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ
وه‌سیله‌ی بانگه‌واز به‌چاك و پێویستی بزانن ئه‌وه كاره‌كه‌یان به‌داهێنراو (بدعة)
داده‌نرێت و پێی تاوان بار ده‌بن، واته نادروستی ئه‌م كاره‌ی ئه‌مان ته‌نها
له‌ڕووی ئه‌وه‌وه‌یه كه كارێكی تازه‌یان له دیندا داهێناوه ئه‌گینا له
بواره‌كانی تردا پێشكه‌وتنێكی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و پاك سازی تیادا كراوه، له
خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراوو ئه‌فسانه‌و ئه‌نجام دانی شرك، وه حوكمی
داهێنراویش له پێشتردا ئاماژه‌مان پێدا كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له
حه‌قیدا ده‌فه‌رموێت گومڕایییه‌و بۆ دۆزه‌خ ده‌چێت: (كل
بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار).
ب/ وه ئه‌گه‌ر
به كارێكی چاكی دانه‌نێت و چاوه‌روِانی هیچ خێر‌و پاداشتێك نه‌بن له‌سه‌ری به‌ڵكو
وه‌ك هه‌واو هه‌وه‌سێكی دنیایی سه‌یری بكه‌ن ([36]) وه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر وای
نیشان ده‌دات (وه لێ دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی وته‌كانی ده‌كه‌ین)، ئه‌وه به داهێنراو
ناژمێردرێت، به‌ڵام ئه‌میش له ڕوویه‌كی تره‌وه نادروستی به خۆیه‌وه ده‌بینێت
كه ئه‌ویش چاولێكه‌ری و لاسایی كردنه‌وه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌و هاوبه‌ش په‌یدا
كه‌رانه، چونكه له باو‌و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی و زانایانی پێشیندا نه‌بووه
كه یادی له‌دایك بوونی هیچ كه‌س بكه‌نه‌وه‌و ساڵانه به‌و بۆنه‌وه ئاهه‌نگ ساز
بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گاور‌و جووله‌كه‌یه كه ساڵانه
یادی ماته‌مینی و سه‌ركه‌وتن و له‌دایك بوون ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و ڕۆژه وه‌ك جه‌ژن
لێ ده‌كه‌ن و شیرینی تیادا ده‌خۆنه‌وه‌و خۆشی تیادا ده‌رده‌بڕن، وه ئێمه‌ی
بڕواداریش پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له چه‌ندین فه‌رموده‌دا رێگری لێ
كردووین كه خۆمان بشوبهێنین به‌گاورو جووله‌كه وه چ له بواری عیباده‌تدا چ
له‌بواری ڕه‌فتارو مامه‌ڵه‌وه وه فه‌رمانیشی پـی كردووین كه پێچه‌وانه‌یان
بكه‌ین ([37]) وه هه‌روه‌ها له باوونه‌ریتدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خت له‌و كه‌سانه
ده‌كات كه لاسایی گاور‌و جووله‌كه ده‌كه‌نه‌وه و ده‌فه‌رموێت: (من تشبه بقوم فهو
منهم) ([38])، واته: (هه‌ر كه‌سێ خۆی بشوبێهنێت به‌هه‌ر تیره‌و نه‌ته‌وه‌و
كۆمه‌لێكه‌وه ئه‌وه له‌وانه، وه‌كو ئه‌وان حسابی بۆ ده‌كرێت).
جا ئه‌مه
به‌كورتی حوكمی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه بوو به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه، ئێستاش
ئێوه‌و وته‌ی هه‌ندێ له زانا به‌ڕێزه‌كان له‌و باره‌وه.
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
په‌راوێزه‌كان:
([25]) {سوره
النساء:65}.
([26]) {سوره
النساء:59}.([25]) {سورة النساء:65}.
([26]) {سورة
النساء:59}.
([27]) {سورة
الحشر:7}.
([28]) الأعتصام
/1/23 للشاطبي، بتحقيق و تعليق وتخريج (محمود طعمة الحلبي ، (توجيهات إسلامية/ص:
80) جميل زينو، البدعة و أثرها السئ/ص: 37) شاكر نعمة الله.
([29]){سورة
الحشر:7}.
([30]) شرح صحيح
مسلم – كتاب الإمارة /12/475/رقم/1844 للنووي.
([31]) {سورة
المائدة:3}.
([32]) شرح صحيح
مسلم – كتاب الجمعة /6/403/ رقم: 867، النسائي /3/188 انظر (تحفة الأشراف).
([33]) رواه ابن
بطة في (الإبانة عن أصول الديانة/2/112/2)، (واللالكائي في السنة /1/21/1)، موقوفا
بإسناد صحيح،
أنظر(أحكام
الجنائز/ص: 200).
([34]) الإعتصام
/1/23 للشاطبي بتحقيق و تعليق وتخريج (محمود طعمة الحلبي)، (توجيهات اسلامية /ص:
80) جميل زينو، (البدعة وأثرها السئ/ ص: 37)شاكر نعمة الله.
([35]) {سورة
الاسرا‌ء:43}.
([36]) ئه‌مه‌ش
شتێكی مه‌حاڵه، چونكه خه‌ڵكی هیوای خێر‌و پاداشت و به‌ره‌كه‌تی به‌و كاره هه‌یه
بۆیه ده‌یكات وه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئاهه‌نگه‌كه ساز ده‌كات گه‌ر
به‌گوێگره‌كان بڵێت خه‌ڵكینه ئه‌م كاره‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین هیچ خێر‌و پاداشتێكی
تیادا نیه كه‌سی ئاماده‌ی نابێت مه‌گه‌ر به‌تاڵه!!.
([37]) به‌ڵی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له زۆر فه‌رمووده‌دا ڕێنمویی كردووین كه
پێچه‌وانه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌و هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران بكه‌ین، له‌وانه:
ا/ ده‌فه‌رموێت:
(جزوا الشوارب، وأرخوا اللحي، خالفوا المجوس) مسلم /رقم: 260 وفی ریوایة (خالفوا
المشركین) وفي روایة (خالفوا أهل الكتاب) واته: (سمێڵتان كورت بكه‌نه‌وه‌و ڕیشتان
بهێڵنه‌وه، وه پێچه‌وانه‌ی مه‌جوس بكه‌ن) (پێچه‌وانه‌ی هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران
بكه‌ن، پێچه‌وانه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌كان بكه‌ن).
ب/ ده‌فه‌رموێت:
(خالفوا اليهود فإنهم لا يصلون في نعالهم ولا خفافهم) أبو داود /رقم/ 652، ئه‌لبانی
ده‌فه‌رموێت صحيحه، واته: (پێچه‌وانه‌ی جووله‌كه بكه‌ن چونكه ئه‌وان له پێڵاو‌و
خوفدا نوێژ ناكه‌ن واته: ئێوه به پێڵاو‌و خوفه‌وه نوێژ بكه‌ن).
ج/ ده‌فه‌رموێت:
(إن فصل ما بين صيامنا و صيام أهل الكتاب أكله السحر)، مسلم/رقم: 1096، واته:
(جیاوازی ڕۆژوی ئێمه‌و ڕۆژووی گاور‌و جووله‌كه پارشێوكردنه) ئه‌مه‌و زۆر شتی تریش
كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هانمان ده‌دات پێچه‌وانه‌یان بكه‌ین.
([38]) بڕوانه
په‌راوێزی ژماره (24) له‌وێدا سه‌رچاوه‌كه‌ی دراوه لاپه‌ڕه (28). |