|
خۆش ویستنی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چۆن ده‌بێت؟
كاتێك خه‌ڵكی
هه‌ڵده‌ستن به‌ساز دانی یادی له‌دایك بوون و زۆر كاری تری نادروست بیانوی ئه‌وه
ده‌هێنێته‌وه كه گوایه پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله علیه وسلم) خۆش ده‌وێت و ئه‌م
كارانه‌یان به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستی و وه‌فادارییه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم)، له به‌رئه‌وه به پێویستی ده‌زانم به كورتی حوكمی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) و چۆنیه‌ته‌كه‌ی بخه‌مه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆشویستنه‌كه‌مان
به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی بێت و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رگرین نه‌ك كارێك بكه‌ین ببێته
مایه‌ی تاوان باربوون و سه‌ركێشێت بۆ كه‌وتنه ناو هاوبه‌شی په‌یدا كردن و پووچ
بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانمان.
به‌ڵێ خوای
په‌روه‌ردگار له زۆر ئایه‌تی قورئاندا ئاماژه به فه‌زڵ و قه‌دری پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌دات و سفه‌تی به‌رزی بڕواداران ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه خۆشویستن و
به‌گه‌وره گرتنی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه وسلم) به‌ڵام له سنووری خۆیدا
نه‌ڵێی كه‌م بكه‌ین نه‌لێی زیاد بكه‌ین, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُلِهِ
وَ
تُعَزِرُوهُ وَ تُوَقِرُوهُ]([46])
واته: (بۆ
ئه‌وه‌ی بڕوا بهێنین به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و به گه‌وره‌ی بگرن و پشتگیری لێ
بكه‌ن) وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) له چه‌ندین فه‌رموده‌دا
ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئیمانی هیچ بڕوادارێك ته‌واو نابێت تا پێغه‌مبه‌ری (صلى
الله علیه وسلم) له‌خۆی و دایك و باوك و منداڵ و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشتر نه‌وێت، وه‌ك
ده‌فه‌رموێت: (لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده و ولده والناس أجمعين)
([47]) واته: (هیچ یه‌كێ له ئێوه بڕوای ته‌واو نابێت تاوه‌كو من خۆشه‌ویستر
نه‌بم به‌لایه‌وه له‌دایك و باوكی و منداڵـی و له‌هه‌موو خه‌ڵكی).
ته‌نانه‌ت له
ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه كه (عبدالله‌ی كوڕی هشام) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
(كنا مع النبي
(صلى الله عليه وسلم) وهو أخذ بيد عمر بن الخطاب، فقال له عمر: يارسول الله، لأنت
أحب إلـي من كل شئ إلا نفسي، فقال النبي ((صلى الله عليه وسلم): لا والذي نفسي
بيده، حتى أكون أحب اليك من نفسك، فقال عمر، فإنه الآن والله لأنت أحب إلي من نفسي،
فقال االنبي (صلى الله عليه وسلم) ألآن يا عمر) ([48])، واته: (ئێمه له‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌ردا بووین (صلى الله علیه وسلم) ده‌ستی (عومه‌ری كوڕی خگاب)ی گرتبوو،
(عومه‌ر) پێی فه‌رموو، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تۆ له‌هه‌موو شتێك لام خۆشه‌ویست تری
ته‌نها له‌خۆم نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: نه‌خێر سوێند
به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته (بڕوات ته‌واو نابێت) تا خۆشه‌ویست تر نه‌بم
به‌لاته‌وه له خۆیشت، ئه‌مجا (عومه‌ر) پێی فه‌رموو: والله ئائێستا تۆ له خۆیشم
خۆشه‌ویست تریت به‌لامه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی، ئێستا ئه‌ی
عومه‌ر (بڕوات ته‌واوه)).
كه‌واته
له‌مه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) زیاتر
له نه‌فس و سامان و كه‌س و كار‌و هه‌موو خه‌ڵكی مه‌رجی ته‌واو بوونی ئیمانه، وه
بێ ئه‌مه ئیمانی هیچ كه‌سێك ته‌واو نابێت.
پاشان پێویسته
بزانین خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چۆن ده‌بێت و قورئان چۆن
ڕێنموییمان ده‌كات بۆی, خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
[قُلْ إِنْ
كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ
اللَّهُ
وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] ([49])،
واته: (بڵێ
ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن خواتان خۆش ده‌وێت شوێن من بكه‌ون، ئه‌وسا خوایش ئێوه‌ی
خۆش ده‌وێت و له تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت، وه خوا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه).
له‌م ئایه‌ته
پیرۆزه وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆشویستنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ركه‌ی (صلى الله علیه
وسلم) به‌شوێن كه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌یان و به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌كانیان ده‌بێت،
واته ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێیت پێغه‌مبه‌رم (صلى الله علیه وسلم) خۆش
ده‌وێت ته‌نها شوێن ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانی به جێ بهێنه‌و
سوننه‌ته‌كانی زیندوو بكه‌ره‌وه‌و به‌رگریان لێ بكه له دژی ئه‌وانه‌ی پشتیان
كردوه‌ته سوننه‌ت و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو داهێنراوه‌كان كه‌وتون، ئه‌وسا به
كرده‌وه سه‌لماندووته كه خۆشت ده‌وێت وه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:
لوكان حبك صادقا
لأطعته
فإن المحب لمن يحب
مطيع
وه ئیمامی
(زه‌مخشه‌ری) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: أراد أن يجعل لقولهم
تصديقاً من عمل فمن إدعى محبته و خالف سنة رسوله فهو كذاب و
كتاب الله يكذبه ...) ([50])، واته: (خوای په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت ڕاستی
وته‌كانیان ده‌ربخات به‌كرده‌وه، جا هه‌ر كه‌سێ ئیدیعای خۆشویستنی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ری (صلى الله علیه وسلم) كرد به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) كاری ده‌كرد ئه‌وه درۆزنه‌و كتێبه‌كه‌ی خوا به‌درۆ ده‌خاته‌وه
...)
وه هه‌روه‌ها
ئیمامی (ابن القیم) (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌رباره‌ی ڕاستێتی به گه‌وره گرتن و
خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان ده‌فه‌رموێت:
(وتعظيم الأنبياء
و الصالحين و محبتهم إنما هي بإتباع ما دعو إليه من العلم النافع و
العمل الصالح، و
اقتفاء آثارهم و سلوك طريقتهم، دون عبادة قبورهم و العكوف عليها و
إتخاذها أعياداً، فإن من أقتفى لأثارهم كان متسببا إلى تكثير أجورهم بإتباعه له‌م، و
دعوة الناس إلى إتباعهم، فإذا أعرض عما دعوا إليه و اشتغل بضده حرم نفسه و حرمهم
ذلك الأجر، فأي تعظيم له‌م و إحترام في هذا) ([51])، واته: (به‌گه‌وره گرتنی
پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و خۆشویستنیان به شوێن كه‌وتنی ئه‌و شتانه ده‌بێت كه
ئه‌وان بانگه‌وازیان بۆ كردووه له زانستی به‌سودو كرده‌وه‌ی چاكه، وه به‌دوا
ڕۆیشتنیان و ڕێ گرتنه‌به‌ریان، نه‌ك په‌رستنی گۆڕه‌كانیان و دۆش دامان به‌ده‌وریداو
كردنی به شوێنی جه‌ژن و ئاهه‌نگ، چونكه هه‌ر كه‌سێك به‌دوای ئه‌واندا بڕوات
ئه‌وه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ زیاد بوونی پاداشتیان به‌هۆی شوێن كه‌وتنی ئه‌وان و
بانگه‌واز كردنی خه‌ڵكی بۆ شوێن كه‌وتنیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتی كرده ئه‌وه‌ی
ئه‌وانه بانگه‌وازیان بۆ كردووه‌و خۆی خه‌ریك كرد به دژی ئه‌وشتانه‌وه ئه‌وه
خۆیی‌و ئه‌وانیشی بێ به‌ش كردووه له‌و پاداشته، ئیتر ئه‌مه چ به‌گه‌وره گرتن و
ڕێز لێنانێكی تێدایه؟)
كه‌واته
خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌وه نیه گۆرانی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌یت
و ڕه‌قسو ده‌هۆڵ و زوڕنا لێ ده‌یت له یادیدا!! یان هاوار بۆ كردن و لی پاڕانه‌وه‌و
وه‌سف كردنی به چه‌ند شتانێك كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی خوای په‌روه‌ردگارن، به‌ڵكو
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ری یه له‌هه‌موو ئه‌م شتانه و له ژیانیدا
ڕێگری لی كردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما
أنا عبد فقولوا عبد الله ورسوله) واته: (هه‌ڵم مه‌نێن وه‌ك گاوره‌كان (عیسی كوڕی
مه‌ریه‌م)یان هه‌ڵنا، من ته‌نها به‌نده‌یه‌كم، بڵێن به‌نده‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری
خوا).
وه لێره‌دا
ڕوده‌كه‌مه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دیعایه‌ی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) ده‌كه‌ن ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رت خۆش بوێت؟! ئه‌گه‌ر
ده‌ته‌وێت ببیته هاوه‌ڵـی له به‌هه‌شتدا؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رشه‌فاعه‌تی
بكه‌ویت له‌دواڕۆژدا؟…ئه‌وه شوێن ڕێبازه‌كه‌ی بكه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانی به‌جیبهێنه،
وه‌سونه‌ته‌كانی زیندووبكه‌ره‌وه‌و به‌رگرییان لیبكه، وه‌خۆت به‌دووربگره
له‌داهێنراوه‌كان ودژایه‌تییان بكه، وه‌خزمه‌تی فه‌رمووده‌كانی بكه‌و به‌رده‌وام
سه‌ڵاواتی لێ بده ئه‌وسا به‌ویستی خوا به‌مه‌رام ده‌گه‌یت وئاسوده ده‌بیت به
شه‌فاعه‌تی له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئیتر هیچ پێویست به‌و عه‌ریزانه‌ش ناكات كه
لێره‌وه به مۆر كراوی و به‌كڵاشی كوردی و جلی شاڵه‌وه بخوێنرێـته‌وه لای
گۆڕه‌كه‌ی!!
[أَمْ لَهُمْ
شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ
اللَّهُ
وَلَوْلا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ
عَذَابٌ أَلِيمٌ] ([52]).
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
په‌راوێزه‌كان:
([46]) {سورة
الفتح:9}.
([47]) فتح الباري
- كتاب لإيمان 1/80/رقم:
15.
([48]) فتح الباري
- كتاب الأيمان و النذور /11/641 - 642/رقم: 6633.
([49]) {سورة آل
عمران:31}.
([50]) البحر
المحيط /2/499، لأبي حيان ألأندلوسي.
([51]) أغاثة
اللهفان /1/241/ ابن القيم.
([52]) {سورة
الشوري:21}. |