ماڵه‌وه‌ - ئایینی

یادی له‌دایك بوون كه‌ی داهێنراو مه‌به‌ست چیه‌ له‌ كردنیدا:

 

سه‌ره‌تای مێژوویی داهێنانی یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌م، وه‌ زۆر له‌ زانایان و مێژوو نوسان پێیان وایه‌ كه‌ (أبو سعید كوكبوري) یه‌كه‌م كه‌س بوه‌ كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی داهێناوه‌، وه‌ (د. محمد صالح البنداق) له‌ كتێبی (في صحبة النبي (صلى الله علیه وسلم) /11) ئاماژه‌ به‌ ووته‌ی هه‌ندێ له‌ زانایان ده‌دات و ده‌فه‌رموێت:

(ويرجح السيد رشيد رضا في كتابه عن ذكرى المولد النبوي  إلـى أن أول من أحدث هذا الإحتفال هو صاحب أربل، ويقول العلامة الأستاذ سليمان عبدالعزيز آل سليمان: ولم يكن الإحتفال بالمولد النبوي معروفا لا في عهد الرسول ولا في عهد الخلفاء الرشدين والسلف الصالح، والمشهور أن أول من أحدث هذا الإحتفال هو أبو سعيد كوكبوري بن ابي الحسن علي بن بكتكين التركماني صاحب أربل)،  (….و يجمع فيها من كل الطبقات لمداولة طرب الملاهي و الأغاني، وكان الناس يتركون جميع أعمالهم في تلك الأيام و ينطلقون للتفرغ و الدوران على هذه القباب و ما يعج فيها من لهو وصخب، و طقوس و ضرب الطبول و نحر الإبل وذبح البقر و الغنم ونصب الموائد المختلفة و إشعاع  الشموع، وقد ذكر صاحب كتاب (تأريخ الخميس) ونقل عن الشيخ سعيد العربي مفتي لواء الفرات في كتابه )سر إنحلال الأمة العربية و وهن المسلمين) إن صاحب إربل رأى مناما قرر على إثره الإحتفال بعيد المولد النبوي) ([4])، واته‌: (ره‌شید ڕه‌زا له‌ كتێبی (ذكرى مولد النبوي)دا مێژووی ئه‌م یاده‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌م یاده‌ی داهێنا والی ئه‌ربیل بوو ([5])، وه‌ مامۆستاو شاره‌زا (سلێمان عه‌بدولعه‌زیز ئال سلێمان) ده‌ڵێت: ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و خه‌لیفه‌ ڕێنمویی كراوه‌كان  و پێشینی چاكخوازدا شتێكی باوو زانراو نه‌بووه‌، به‌ڵكو وا مه‌شهوره‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی گێڕاوه‌ أبو سعيد كوكبوري بن أبي الحسن بن بكتكين التركماني) والی ئه‌ربیل بووه‌) …. وه‌ له‌م ئاهه‌نگه‌دا خه‌ڵكی له‌هه‌موو چینه‌كان تیایدا كۆده‌بویه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردنی جۆره‌كانی له‌هو گۆرانی، وه‌ خه‌ڵكی له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌موو كارو پیشه‌یه‌كیان به‌جێ ده‌هێڵاو خۆیان لێ بڕاو ده‌كرد بۆ بێ تاقه‌تی ده‌ربڕین و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆڕانه‌ و ئه‌وه‌ی تیایاندا شه‌پۆل ده‌دا له‌ گاڵته‌و گه‌پ و سرود ووتن و ته‌پڵ لێ دان و سه‌ربڕینی ووشترو مه‌ڕو مانگاو ڕاخستنی سفره‌ی جۆراو جۆرو داگیرساندنی مۆم.

وه‌ خاوه‌نی كتێبی (تأریخ الخمیس) باسی كردووه‌و (شيخ سعيد العربي مفتي الفرات) له‌ كتێبی (سر إنحلال الأمة العربية و وهن المسلمین)دا لێوه‌ نه‌قڵ كردووه‌و ده‌ڵێت: والـی ئه‌ربیل خه‌وێكی بینی ئیتر دوای ئه‌وه‌ بڕیاری دا ئاهه‌نگ بگێڕێت به‌ بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه وسلم) وه‌ هه‌روه‌ها (ابن كپیر) له‌ باسی وه‌فاتی (أبو سعید كوكبوري) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ گرنگییه‌كی زۆری داوه‌ به‌مه‌ولویی و هه‌موو ساڵێك ڕێژه‌یه‌كی له‌ ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر پاره‌ی سه‌رف كردووه‌ تیایدا، وه‌ك ده‌ڵێت: (كان يصرف علی المولد كل سنة ثلاث مئة الف دینار) ([6])، واته‌: (هه‌موو ساڵێك سێ سه‌د هه‌زار دیناری خه‌رج ده‌كرد له‌مه‌ولویدا).

وه‌ ده‌فه‌رموێت: (حكي بعض من حضر سماط المظفر في بعض الموالدكان يمد في ذلك السماط خمسة آلاف رأس مشوي، وعشرة آلاف دجاجة، ومائة ألف زبدية، وثلاثين ألف صحن حلوي…) ([7]).

واته‌: (هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئاماده‌ی سفره‌و خوانی (ملك مظفر) ده‌بوون له‌ هه‌ندێ له‌ مه‌ولووه‌كاندا ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌له‌و سفرانه‌دا پێنج هه‌زار حه‌یوانی برژاو و ده‌هه‌زار مریشك و سه‌د هه‌زار سه‌لكه‌ په‌نیرو سـی هه‌زار هه‌ڵوای تیادا بڵاو ده‌كرده‌وه‌!!!.

ئه‌مه‌ كورته‌یه‌ك بوو له‌ مێژوی داهێنانی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پاشان پێویسته‌ بزانین ئایا مه‌به‌ست له‌ سازدانی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ چیه‌و خه‌ڵكی به‌ چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟. 

 له‌لایه‌ن/ برای به‌ڕێز كاك محمد كوردی

په‌راوێزه‌كان:

([4]) في صحبة النبي /11 محمد صالح البنداق, (صراط الجنة في القرآن و السنة/ 97 عجاج مهدي صالح), (المورد في حكم الإحتفال بالمولد 8-9 عقيل بن محمد بن زيد المقطري اليماني).

 ([5]) ناسراوه‌ به‌ سلطان مظفر و گۆڕه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌ و زیاتر توركمانه‌كان وه‌ك بتێكیان لێ كردووه‌.

([6]) البدایة والنهایة 13/147 ابن كثیر.

([7]) المصدر السابق نفس الجزء والصفحة.