|
پێش ئه‌وه‌ی
بچینه سه‌ر باسی مه‌به‌ست له‌سازدانی مولوددا ڕاستیه‌ك هه‌یه پێویسته له‌سه‌ر
هه‌موو یه‌كێك له ئێمه‌ی بڕوادار بڕوا‌و قه‌ناعه‌تمان پێی هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) شایه‌تی خه‌یریه‌ت بۆ خه‌ڵكی سێ سه‌ده ده‌دات
كه نزیكن له ڕۆژگاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی و لانه‌دان له‌و ڕێڕه‌وه ڕاسته‌ی بۆیان
دیاریكراوه، وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كی صحيح دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خير أمتي القرن الذين يلوني ثم الذين يلونهم ثم الذين
يلونهم .....) ([8])، واته: (باشترین نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌وانه‌ن كه له سه‌رده‌می
مندان، پاشان ئه‌وانه‌ی به دوایاندا دێن پاشان ئه‌وانه‌ی به دویاندا دێن)، وه
شتێكی ڕوون و ئاشكراشه ئه‌و خه‌یریه‌تییه‌ی دراوه به خه‌لكی ئه‌و ستی سه‌ده‌یه
به‌هۆی زیاده په‌یوه‌ست بوونیانه به ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رموده‌و دووریان له
داهێنراو و خورافیات، وه ئه‌و خه‌یریه‌ته كه دوای ئه‌وان ده‌بچڕێت به‌هۆی
ئه‌وه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی بێ ئاگا ده‌بن له دوو سه‌رچاوه ڕوون و پاكه‌كه‌ی
دینه‌كه‌یان (قورئان و فه‌رموده)و شوێن وته‌و بۆ چوون و ڕێبازی ئه‌م و ئه‌و
ده‌كه‌ون و به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان دینداری ده‌كه‌ن، وه ئه‌وه‌ی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) داوایان لێ ده‌كه‌ن پشت گوێی ده‌خه‌ن و شتانێكی تر
كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) داوایان نه‌كردووه‌و به عیباده‌تیان
دانه‌ناوه ئه‌وان خۆیان دای ده‌هێنن و ده‌یكه‌نه عیباده‌ت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره
باسی خاوه‌ن كتابیه‌كانمان بۆ ده‌كات كه چۆن (ڕه‌هبانیه‌ت) گۆشه‌گیریان كردبووه
جۆره عیباده‌تێك بۆ خۆیان كه خوا داوای لێ نه‌كردبوون، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
[وَرَهْبَانِوَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا
ابْتِغَاءَ
رِضْوَانِ اللَّهِ
فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا] ([9]). واته: (وه گۆشه‌گیریه‌كیان له‌سه‌ر
خۆیان پێویست كردبوو كه خۆیان دایان هێنابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و
گۆشه‌گیریه‌ی دایان هێنابوو وه‌كو پێویست پێی هه‌ڵنه‌ده‌ستان به‌ڵكو زۆربه‌یان بۆ
كاری خراپ به‌كاریان ده‌هێنا).
جا بۆیه له
ئایینی ئیسلامدا ڕێگه نه‌دراوه به‌هیچ كه‌س له خۆیه‌وه هیچ جۆره عیباده‌ت و
په‌رستنێك دابهێنێت له دینداو كاری پێ بكات و خه‌ڵكیش بانگ بكات بۆ كار پـی كردنی،
به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ركه‌سێك شتێكی وا بكات ئه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه‌و
ده‌درێته‌وه به ڕوویدا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من
أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) ([10])، واته: (هه‌ركه‌سێك له‌م دینه‌ی
ئێمه‌دا شتێك دابهێنێت كه تیایدا نه‌بێت ئه‌وه ره‌د ده‌كرێته‌وه).
كه‌واته ئه‌گه‌ر
ئێمه بمانه‌وێت ئه‌و خه‌یریه‌ته‌ی دراوه به خه‌ڵكی ئه‌و سێ سه‌ده‌یه
بمانگرێته‌وه ئه‌وه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و بیروباوه‌ڕو…
عیباده‌تانه‌ی كه پێشینمان له‌و سێ سه‌ده‌یه‌دا له‌سه‌ری بوون، وه پشت بكه‌ینه
هه‌موو ئه‌و داهێنراوانه كه دوای ئه‌وان له دیندا داهێنراون و دژایه‌تیان
بكه‌ین، جا لێره‌دا پرسیارێك ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین، ئایا یادی له‌دایك بوون له
ماوه‌ی ئه‌و سێ سه‌ده‌یه‌دا كرده‌وه‌ی پێ كراوه یان به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش دوای
ئه‌وان داهێنراوه‌و كاری پێ كراوه.
وه‌ڵام/ بێگومان
ئه‌م یاده نه‌ك هه‌ر له‌و سێ سه‌ده‌یه‌دا نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌ك له پێشتردا
ئاماژه‌مان پێدا سێ سه‌ده‌ش له‌دوای ئه‌و سێ سه‌ده پڕ خێره دا داهێنراوه.
ئه‌مجا بچینه‌وه
سه‌ر وت‌و وێژكردن له‌سه‌ر مه‌به‌ست له سازدانی مه‌ولود لای خه‌ڵكی له كۆن و
تازه‌وه، چونكه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ڕۆژگاره مه‌ولودی بۆ سازده‌ده‌ن
لای خه‌ڵكی سه‌ده‌كانی پێشتر نه‌بووه، وه ئه‌وه‌ی لای ئه‌وانیش مه‌به‌ست بوه لای
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ مه‌به‌ست نیه، بۆیه ده‌توانین مه‌به‌ستی سازدانی مولود
بكه‌ینه دووبه‌ش:
یه‌كه‌م/ سازدانی
مه‌ولود لای خه‌ڵكانی زوو:
مه‌به‌ستی خه‌ڵكی
له ساڵانی پێشتردا له سازدانی ئه‌م یاده‌دا بریتی بووه له ده‌ربڕینی سۆز‌و
خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه به جێ هێنانی عیباده‌تێكی
گه‌وره، وه ئه‌مه‌یان به‌و خۆشه‌ویستییه لێك داوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لايؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده
والناس أجمعين) ([11])، واته: (هیچ یه‌كێ له ئێوه ئیمانی ته‌واو نابێت تاوه‌كو
خۆشه‌ویست تر ده‌بم له‌دایك و باوكی و منداڵه‌كانی وه هه‌موو خه‌ڵكی) وه وایان
زانیوه كه هه‌ركه‌سێك به‌م كاره هه‌ڵبستێت ئه‌وه ئه‌م واجبه‌ی به جێ هێناوه‌و
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری پێیه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ی خۆش ده‌وێت، وه
ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێ نه‌گه‌یشتنیان له چۆنیه‌تی خۆشویستنی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و بێ ئاگاییان له‌و ئایه‌ته‌ی كه مه‌رجی ڕاستی
خۆشویستنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ی ڕون كردوه‌ته‌وه، كه دواتر
ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین به‌ویستی خوا، به‌ڵام ئه‌م یاده‌ی ئه‌م كه‌سانه پێی
هه‌ڵده‌ستن ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه كه جۆره عیباده‌تێكیان بۆ خۆیان
داهێناوه‌و شتێكیان كردوه‌ته دین كه دین نیه، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌یان سه‌ری
كێشاوه بۆ زۆر شتی گه‌وره تر‌و نادروست تر، له‌وانه:
ا/ سه‌ری كێشاوه
بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین شركی تیادا قه‌رار بدرێت و شتانێك بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) بكرێت و شتێكی ده‌رهه‌ق بوترێت كه له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی خوای
په‌روه‌رگارن له‌وانه.
1-ئه‌و
حه‌یوانانه‌ی سه‌ر ده‌بڕێن و ئه‌و شیرنی و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌به‌خشرێنه‌وه له‌و
یاده‌دا ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌بڕێت، وه له‌و كاته‌دا كه حه‌یوانه‌كه سه‌ر
ده‌بڕرێت ده‌وترێت (ئه‌م حه‌ویانه خێری مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
بێت) كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا هاوبه‌شی په‌یدا كردنه‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) نه‌فره‌تی كردووه له هه‌ركه‌سێك كه حه‌یوانێ بۆ غه‌یری خوا سه‌ر ببڕێت
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (لعن الله من ذبح لغير الله) ([12])، واته: (نه‌فره‌تی خوا له‌و
كه‌سه بێت كه حه‌یوان سه‌رده‌بڕێت بۆ غه‌یری خوا).
وه هه‌روه‌ها
خواردنی ئه‌و گۆشته‌ش كه‌ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر براوه حه‌رامه‌و دروست نیه
موسڵمان لێی بخوات، چونكه خوای په‌روه‌ردگار له‌میانه‌ی ئه‌و شتانه‌ی حه‌رامی
كردووه له‌سه‌رمان خواردنیان ده‌فه‌رموێت:
[وَمَا أُهِلَّ
بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ] ([13]). واته: (وه ئه‌و شتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوای
له‌سه‌ر براوه).
جا بۆیه لێره‌وه
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ڵه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ناو خه‌ڵكی
كورده‌واریدا كه له‌گه‌ڵ ده‌یانه‌وێت حه‌یوانێك سه‌ربڕن یان خێرێك بڕیار بده‌ن
ده‌ڵێن: (ئه‌مه خێری مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر بێت) ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆی
ڕون كرابێـته‌وه‌و تێ گه‌یه‌نرابێت لێی به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری ئه‌وه
شركه‌و خواردنی ئه‌و شته‌ش حه‌رامه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ی نه‌زانیبێت
ئه‌وه (عَفَا اللَهُ عَمَّا سَلَفَ) به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌بێت ده‌م و زوبانتان
خاوێن بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و جۆره زاراوانه به ده‌متاندا نه‌یه‌ت.
2- چه‌ندین
هۆنراوه‌ی تیادا ده‌خوێنرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌ێف ده‌كات
به شتانێك هه‌مووی تایبه‌تن به خوای په‌روه‌ردگاره‌وه، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و
هۆنراوانه‌ی تیایدا ده‌خوێنرێته‌وه ده‌ڵێت:
إن من جودك الدنيا
وضرتها
ومن علومك علم
اللوح و القلم
واته: (له
به‌خشنده‌یی تۆیه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دنیا‌و هه‌رچی تیایدا
هه‌یه، وه له زانست و زانیاری تۆیه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
زانینی ئه‌و شتانه‌ی له (لوح المحفوظ)دا هه‌یه‌و هه‌رچی پێنووسی قه‌ده‌ر
نووسیویه‌تی) ئه‌م قسه‌یه‌ش كوفره.
جا ئایا دنیا‌و
ئه‌وه‌ی تێدایه‌تی و قیامه‌ت به‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌وه به‌خشنده‌یی خوایه یان
هی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خوای گه‌وره خۆی وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌و
ده‌فه‌رموێت:
[وَإِنَّ لَنَا
لَلآخِرَةَ وَالأُولَى] ([14]). واته: (دونیا‌و قیامه‌ت هه‌ر بۆ خوایه به‌ته‌نها),
ئایا ئاگادار بوون به‌سه‌ر نهێنیدا به‌گشتی و نهێنیه‌كانی ناو (لوح المحفوظ)و
نوسراوی پێنوسی قه‌ده‌ر ێفه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره یان هی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم)؟!! خوای په‌روه‌ردگار خۆی له زۆر جێگه له قورئاندا وه‌ڵامی ئه‌م
بیروباوه‌ڕه پووچه ده‌داته‌وه‌و فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
[قُلْ لا يَعْلَمُ
مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلا اللَّهُ] ([15]). واته: (ئه‌ی
محمد پێیان بڵێ هیچ كه‌س له‌وانه‌ی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌ن نهێنی نازانن
ته‌نها خوا نه‌بێت).
ب/ سه‌ری كێشاوه
بۆ سه‌رشێواندن له خه‌ڵكی له‌وه‌ی بزانن خوای په‌روه‌ردگار هه‌ردوو گرۆهی
ئاده‌میزادو جنۆكه‌ی به‌چ مه‌به‌ستێك دروست كردووه، چونكه ئه‌وان له‌و یاده‌دا
حه‌دیسێكی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ سه‌ند ده‌خوێننه‌وه كه گوایه خوا فه‌رموویه‌تی:
(لولاك لما خلقت الأفلاك) واته: (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر تۆ نه‌بوایه ئه‌ی محمد (صلى
الله علیه وسلم) بوونه‌وه‌رم دروست نه‌ده‌كرد)، واته خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو
بوونه‌وه‌ری به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ته‌نها له به‌ر خاتری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) دروست كردووه، وه به‌ڕاستی ئه‌مه درۆیه كه به‌ده‌م خواوه كراوه،
ئه‌گینا خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه به مه‌به‌ستی دروست كردنی
بوونه‌وه‌ر ده‌دات به‌هه‌ردوو گرۆهی ئاده‌میزادو جنۆكه‌یه‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:
[وَمَا خَلَقْتُ
الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ] ([16]).
واته: (من
هه‌ردوو گرۆهی ئاده‌میزادو جنۆكه‌م دروست نه‌كردووه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی په‌رستن
نه‌بێت).
ج- سه‌ری كێشاوه
بۆ هه‌ڵبه‌ستنی درۆ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و یاوه‌ره‌كانی و
زاناینی پایه‌به‌رزی ئیسلام و به‌تایبه‌تی به‌ده‌م چوار خه‌لیفه ڕێنمویی
كراوه‌كانی له‌باره‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی مه‌ولودیه‌وه كه ئه‌وان لێی به‌رین و شتی
وایان نه‌وتوه، وه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
(من كذب عليَّ
متعمدا فليتبوأ مقعده من النار) ([17]). واته: (هه‌ركه‌س درۆیه‌ك به‌ده‌م منه‌وه
هه‌ڵببه‌ستێت با جێگه‌ی خۆی خۆش بكات له دۆزه‌خدا).
وه نمونه‌ی ئه‌و
هه‌ڵبه‌ستراوانه وه‌ك له كتێبی مه‌ولود دا هاتووه ده‌ڵێت:-
{1-ده‌ڵێت: (یاری
غار أفضلي چهار خه‌لیفه‌ی أول أعلم و أكمل رفیقی شفیق أبوبكر صدیق فه‌رموویه‌تی
هه‌ركه‌سێ خه‌رج بكات درهه‌مێ بۆ مه‌ولودی افضلی مخلوقات به تحقیق رفیقی منه
له‌سه‌ركانی و كانیاوی سلسبیل و رحیق).
2-ده‌ڵێت (إمام
همام قدوه الإسلام فاروقی أعظم، خه‌لیفه‌ی دووه‌م زینه‌تی منبرو میحراب، أعدلی
أصحاب عمر بن خطاب (ڕه‌زای خوای لێ بێات) فه‌رموویه‌تی ئه‌و كه‌سێ بكات تعظیمي
مه‌ولودی حضرت رسول رب ارباب كأنه زیندووي كردیته‌وه دینی إسلام و حدیث و كتاب).
3- ده‌ڵێت: (امامی
زه‌مان منبعی حیا و عیرفان خه‌لیفه‌ی سێهه‌م ذي النورین عثمان بن عفان فه‌رموویه‌تی
أو شخص صرف بكا درهه‌مێك له خوێندنی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) من
نزل علیه القرآ‌ن كأنه شه‌هیدی (به‌درو حونه‌ینه) به إیمان و به إیقان) ([18]).
ئه‌مه‌و چه‌ندین
درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی تر كه به‌ده‌م یاران و زانایانه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه كه بواری
باسكردنیانمان نیه، پاكی و بێ گه‌ردی بۆ ئاینی پاكی ئیسلام له‌و هه‌موو درۆ‌و
ئه‌فسانه‌و خورافیانه‌ی به‌ده‌ستی دوژمنانی دین خراونه‌ته ناویه‌وه.
و- سه‌ری كێشاوه
بۆ ناشیرن كردن و بێزاندنی ئاین له پێش چاوی خه‌ڵكدا به‌وه‌ی كه:
1- خه‌ڵكی واتێ
بگه‌یه‌نرێت كه ئیسلام له‌سه‌ر خه‌وو خه‌یاڵ و ئه‌فسانه دروست بووه‌و دژه به
هه‌موو زانست و مه‌عریفه‌تێك كه مرۆڤ به‌ره‌و شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن به‌رێت. وه
دژوار بوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی بڕگه خه‌یاڵی و هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌قه
زانستیه‌كانی ئه‌مڕۆ كه زانایان له‌سه‌ری ده‌دوێن.
2- رێ خۆشكردن بۆ
كه‌سانێكی سته‌م كار‌و خوێن ڕێژ و داوێن پیس و خراپه‌كار به‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی
مه‌ولودیه‌ك ده‌بێته سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خراپه‌و سته‌مكاریانه‌ی ئه‌نجامی داون
و بلیتی پاك بوونه‌وه وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ك چۆن له ئاینی گاوره‌كاندا قه‌شه‌كان
بلیتی لێ خۆش بوون (صك الغفران) بۆ خه‌ڵكی ده‌بڕن و ئه‌و كه‌سه چه‌نده خراپه‌كارو
تاوانبار بێت پاك ده‌بێـه‌وه له‌تاوان و هیچی به‌سه‌روه نامێنێت، وه ئه‌م
خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان به‌لاتانه‌وه شتێكی دوور نه‌بێت! چونكه زۆر له‌مه‌ش
زیاتر خورافیات و درۆ‌و ده‌له‌سه له كتێبی مه‌ولود نامه‌كاندا هه‌ن و له‌و
یاده‌دا بۆ خه‌ڵكی ده‌خوێنرێته‌وه‌و خه‌ڵكیش به ئایه‌ت و حه‌دیسی ده‌زانێت!!.
هه‌ركه‌سیش حه‌ز
ده‌كات ئاگادار بێت به‌سه‌ریاندا با بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی كه له
مه‌ولودنامه‌كاندا ده‌خوێنرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كتێبی (مه‌ولود نامه- بێ ناوی
دانه‌ره‌كه‌ی) ) ([19]), وه كتێبی (الذخائر المحمدیة) ([20])، (محمد علوي مالكي).
دووه‌م/ مه‌به‌ست
له سازدانی مه‌وله‌ود لای خه‌ڵكانی ئه‌مڕۆ :
له ڕۆژگاری
تازه‌دا خه‌ڵكی به‌چه‌ند مه‌به‌ستێكی جیاجیا ئاهه‌نگ بۆ ئه‌م یاده ده‌گێڕن،
له‌وانه.
كۆمه‌ڵێك هه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو بێداربوونه‌وه‌و بوژاندنه‌وه ئیسلامیه‌ی زۆرینه‌ی موسڵمانانی
گرتووه‌ته‌وه هێشتا ئه‌وان له‌خه‌وی غه‌فڵه‌ت خه‌به‌ریان نه‌بوه‌ته‌وه‌و شه‌یتان
میزی كردوه‌ته گوێیان ) ([21]), له‌به‌ر ئه‌وه بانگی حه‌ق و ڕاستی نابیستن و هه‌ر
له‌سه‌ر به‌زمی زوو ده‌ڕۆن و هه‌مان دواكه‌وتوویی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به‌ئه‌فسانه‌و
خه‌و و خه‌یاڵیان تیادا ماوه، وه ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه به‌سه‌ر یه‌كتریدا
ده‌خوێننه‌وه و سه‌ری بۆ باده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌م
كارانه هه‌ڵده‌ستن و ڕه‌واجی پێ ده‌ده‌ن و به كتێب و گۆڤار‌و ئاهه‌نگ سازكردن ئه‌م
خورافیاتانه زیندوده‌كه‌نه‌وه به‌قه‌ناعه‌ت و بیروباوه‌ڕ نیه به‌ڵكو له‌لایه‌ن
كه‌سانێكی تره‌وه دروست كراون و نه‌قیزه‌یان تێ ده‌كوترێت و ڕه‌واجیان پێ ده‌درێت
بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی:
[وَأَنَّ اللَّهَ
لا يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ] ([22]).
هانده‌رێكی تر كه
بوه‌ته هۆی بره‌و پێدانی ئه‌م یاده له‌ناو موسڵمانانی بێداردا ده‌توانین بڵێین
هانده‌رێكی سیاسیه‌و به‌ناوێكی تر ده‌رده‌بڕێت كه ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ناو برایانی
كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كاندا به‌دی ده‌كرێن، كه ئه‌مه‌ش لاسایی كردنه‌وه‌و خۆ چواندنه
به‌گاورو جووله‌كه‌وه. به‌ڵێ، له‌نیوه‌ی دوایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا بوژانه‌وه‌یه‌كی
ئیسلامی و هۆشمه‌ندیه‌ك به‌دی ده‌كرێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و له‌ناو هه‌موو چین
و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌ت له‌ناو چینی گه‌نجه‌كاندا،
وه ئاگادار بوونه‌وته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م كاره داهێنراوه و ناشه‌رعیه، وه
ده‌زانن كه خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌م شێوه‌یه نیه به‌ڵكو
ئه‌مه لادان و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ڕێبازه ڕاست و ڕه‌وانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) وه هاوه‌ڵانی (خوایان لێ ڕازی بێت) وه شاره‌زاییان په‌یدا
كردووه به‌وه‌ی كه ئه‌وشتانه‌ی له‌و یاده‌دا ده‌خوێنرێته‌وه هه‌مووی بریتیه له
هاوبه‌شی په‌یدا كردن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌ده‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌ركه‌ی و
یاوه‌رانیه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ كه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به‌و بۆنه‌وه هیچ شتێك
له‌و بابه‌تانه ناخوێنینه‌وه و باسی ناكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م بێ‌دار
بوونه‌وه‌یه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێویست به‌ڵكو سۆز‌و هه‌ڵچونێكی
دانه‌مه‌زراو وای كردووه كه له‌به‌ر ڕقه‌به‌رایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ دوور
له‌دینه‌كان و لاسایی كردنه‌وه‌یان وه حه‌ز كردن به خۆده‌رخستن له شێوازێكی
تازه‌و عه‌ێریدا له هۆڵ و مزگه‌وته‌كاندا ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه‌و چه‌ند
بڕگه‌یه‌كی جۆراو جۆر ده‌كرێته به‌رنامه‌ی و پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه‌واته ئه‌م
یاده‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت له‌ڕوویه‌كه‌وه ڕێكسازی به خۆیه‌وه ببینیوه و پاك
كراوه‌ته‌وه له زۆر له‌و شرك و خورافیات و ئه‌فسانه‌ی كه له ساڵانی پێشوودا
هه‌بووه، به‌ڵام له‌ڕویه‌كی تره‌وه ناسازو نادروسته كه زیاد له‌وه‌ی
داهێنراوێكه له دیندا لاسایی كردنه‌وه‌ی گاور‌و جووله‌كه‌یشی تێدایه، جا
ئه‌وانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن دوو بیانوو بۆ ئه‌م كاره‌یان ده‌هێننه‌وه.
هه‌ندێكیان
بیانووی ئه‌وه ده‌هێنێننه‌وه كه ئه‌م كاره وه‌ك وه‌سیله‌یه‌كی بانگه‌واز
به‌كارده‌هێنن و مه‌به‌ستیان ته‌نها تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه، وه دان ده‌نێن به‌وه‌دا
كه ئه‌مه له دیندا نه‌بووه، به‌ڵكو دواتر داهێنراوه، به‌ڵام پێیان وایه كه
هه‌رچه‌نده داهێنراویش بێت كارێكی دروسته چونكه ئه‌وان ده‌یكه‌نه وه‌سیله‌یه‌ك
بۆ بانگه‌واز كردن، وه‌لای هه‌موانیش ڕوونه كه بانگه‌واز كردن كارێكی پیرۆزه‌و
پێویسته موسوڵمان كاری بۆ بكه‌ن.
ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامی
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین:-
برای ئازیز/
شێواز‌و ڕێگاكانی بانگه‌واز كردن (توقیفی)یه‌و ڕاوێسته له‌سه‌ر وته‌و كار‌و
هه‌ڵوێسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم), واته وه‌ك چۆن له به‌جێهێنانی
نوێژ‌و ڕۆژوو عیباده‌ته‌كانی تردا ده‌ڕوانین بزانین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
چۆنی كردووه ئێمه‌ش وه‌ها بیكه‌ین، به‌هه‌مان شێوه، شێواز و ئسلوبی
بانگه‌وازیشمان پێویسته له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانیه‌وه
وه‌ربگرین، نه‌ك له خۆمانه‌وه چه‌ند ڕچه‌و ڕێگه‌یه‌ك بگرینه به‌ر بۆ بانگه‌واز
كردن بێ ئه‌وه‌ی بڕوانین بزانین ئه‌و ڕێگه و وه‌سیله‌یه‌ی گرتومانه‌ته‌به‌ر بۆ
ئه‌و واجبه ئایا شه‌رعیه و رێگه پێ دراوه یان نا؟ چونكه وه‌كو زانایان
(ڕه‌حمه‌تی خویان لێ بێ) ده‌فه‌رموون (الغاية
لاتبرر الوسيلة) واته: (شه‌رعیه‌تی مه‌به‌ست پاساو ناهێنێته‌وه بۆ
وه‌سیله‌كه‌ی).
به‌ڵی هه‌رچه‌نده
ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ته گه‌وره‌و پیرۆز بێت و بۆ به‌جێ هێنانی واجبێكی گه‌وره
وه‌ك بانگه‌وازو فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری كردن له خراپه بێت نابێته بیانووی
ئه‌وه‌ی كه چۆن بۆت لوا‌و چ ڕێگه‌یه‌ك هاته ڕێت بیگره به‌ر بۆی، به‌ڵكو چه‌نده
هه‌وڵ ده‌ده‌یت بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌و واجبه ئه‌بـێ زیاتر هه‌وڵ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی
كه رێگه‌یه‌كی شه‌رعی و ڕێ پێدراو بگریته به‌ر بۆ به‌جێهێنانی واجبه‌كانی, ئه‌وسا
خوای گه‌وره لێت قبوڵ ده‌كات و به عیباده‌ت بۆت ده‌نوسێت، به‌تایبه‌تی كه تۆ
چه‌ندین ڕێگه‌ی شه‌رعی ترت بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیتر چ پێویست ده‌كات
په‌نا به‌ریته به‌ر ئه‌م ڕێگایه؟ جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ڵگه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته بهێنینه‌وه به‌ڵگه‌ی صحيح و ڕاشكاو زۆره‌و زۆریش له زانایان له‌سه‌ر
ئه‌م باسه دواون، وه ئێمه بواری ئه‌و درێژه پێدانه‌مان نیه، به‌ڵام ئێمه
ته‌نها له ڕوانگه‌ی یه‌ك فه‌رمووده‌وه بۆ ئه‌م باسه ده‌ڕوانین وشیده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌ویش ئه‌و سه‌رگوزشته‌یه‌ی (عبد الله‌ی كوڕی مه‌سعود)ه (خوای لێ ڕازی بێت) كه
كاتێك چووه مزگه‌وته‌وه‌و كۆمه‌ڵێكی بینی حه‌لقه‌یان به‌ستوه‌و كۆمه‌ڵێك به‌رده
وورده‌یان له به‌ر ده‌ستایه (الله أكبر)و (لا إله إلا الله) و (سبحان الله) ی پێ
ده‌كه‌ن، (وه‌ك چۆن هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ به ته‌سبیح زیكر ده‌كه‌ن) ئه‌ویش كه
ئه‌مه‌ی بینی پێی فه‌رموون:
(.....فعدوا
سيئاتكم، فأنا ضامن أن لا يضيع من حسناتكم شئ، ويحكم يا أمة محمد أما أسرع
هلكتكم هؤلاء
صحابة نبيكم متوافرون، وهذه ثيابه لم تبل، وآنيته لم تكسر والذي نفسي
بيده إنكم لعلى ملة أهدى من ملة محمد أو مفتتحوا باب ظلالة، قالوا: والله يا أبا
عبدالرحمن ما أردنا إلا الخير، قال وكم من مريد للخير لن يصيبه ...) ([23]), واته:
(خراپه‌كانتان ببژێرن، من كه‌فیلی ئه‌وه ده‌كه‌م كه هیچ له چاكه‌كانتان ون
نابێت، ناڕه‌حه‌تی بۆتان ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی محمد (صلى الله علیه وسلم) چه‌ند
به‌په‌له به هیلاك دا چوون!! ئه‌وه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
له ناوتان‌دا زۆرن وه ئه‌وه پۆشاكه‌كانی پێغه‌مبه‌ر هێشتا نه‌ڕزیوه، وه
قاپه‌كانی نه‌شكاوه، سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته یان ئه‌وه‌تا ئێوه
له‌سه‌ر دینێكن خۆتان به‌ڕێنمویی كراوتر ده‌زانن له دینی محمد یان ئه‌وه‌تا
ده‌رگای گومڕایتان له خۆتان كردوه‌ته‌وه، وتیان، وه(الله) ئه‌ی باوكی عبدالرحمن
ئێمه هیچمان مه‌به‌ست نه‌بووه چاكه نه‌بێت، فه‌رمووی: چه‌نده‌ها كه‌س هه‌یه
چاكه‌ی ویستووه نه‌یپێكاوه....
پاشان به‌ڕێز (شێخ
علي حسن علي عبدالحمید الأثری) له كتێبی (اصول البدع) له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه
دواوه‌و ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌مه سه‌رگوزشته‌یه‌كی گرنگه‌و به‌ئاشكرا تیایدا
ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن زانایانی ناو هاوه‌ڵان (خوایان لێ ڕازی بێت) ره‌فتار ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ په‌رستنه‌كاندا به وه‌سیله‌و مه‌به‌ست و نیه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه، وه
ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه.
1/ ئه‌وانه
كۆمه‌ڵێك بون یادی خوایان ده‌كرد به (الله أكبر) و (لا اله الا الله) و (سبحان
الله)كردن.
2/ له‌و
یادكردنه‌وه‌یاندا به‌رده وورده‌یان به‌كارده‌هێنا وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ژماردنی
ئه‌و زیكرانه.
3/مه‌به‌ستیان له
كردنی ئه‌م كاره‌دا چاكه‌بوه، چونكه مه‌به‌ستیان خوا په‌رستیو یادكردنی و
به‌گه‌وره گرتنی بووه.
4/ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا (عبد الله‌ی كوڕی مه‌سعود) نكوڵـی ئه‌م كاره‌ی كردن به‌هۆی ئه‌و
وه‌سیله‌وه (ژماردنی زیكره‌كان به به‌رده وورده) چونكه شتی وا له پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) ه‌وه نه‌بینراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له سه‌رده‌می
ئه‌ویشدا هه‌مان هانده‌ر هه‌بوه بۆ ئه‌و كاره كه‌لای ئه‌مان هه‌بوه.
5/ به‌هۆی ئه‌م
كاره داهێنراوه‌یانه‌وه تووشی تاوان بوون، چونكه پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تیان
كردووه‌و كه‌وتوونه‌ته بیدعه‌وه.
6/ وه (عبد
الله‌ی كوڕی مه‌سعود) (خوای لێ ڕازی بێت) نیه‌ت باشی ئه‌وانی نه‌كرده هۆیه‌ك بۆ
چاو نووقاندن له كاره‌كه‌یان، یان بیكاته به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر دروستی
كاره‌كه‌یان، چونكه نیه‌ت چاكی بیدعه ناكاته سوننه‌ت و خراپ ناكاته چاك، به‌ڵكو
پێویسته له‌گه‌ڵ نیه‌تی چاك و دڵسۆزیدا موافیقیش بێت بۆ سوننه‌ت و شوێن كه‌وتنی
پێشین.
جا برای به‌ڕێز
ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه ده‌قاو ده‌ق ته‌تبیق ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا كه
مه‌ولود ده‌كه‌نه وه‌سیله‌ی بانگه‌واز، وه دووباره پێیان ده‌ڵێین شه‌رعیه‌تی
مه‌به‌سته‌كه‌تان ([24]) كه بانگه‌وازه, نابێته هۆی شه‌رعیه‌ت دان به
وه‌سیله‌كه‌تان كه مه‌ولوده به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه نادروستیو ناشه‌رعێتی
وه‌سیله (مه‌ولود) ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌سته شه‌رعیه‌كه‌تان ببێته نا
شه‌رعی و قبوڵ نه‌بێت لای خوا وه‌ك چۆن به به‌رد ژماردنی زیكره‌كان لای ئه‌و
كۆمه‌ڵه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه زیكره‌كانیشیان لێ وه‌رنه‌گیرێت به‌ڵكو تاوان باریش
ببن له‌سه‌ری وه‌ك (عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود) (خوای لێ ڕازی بێت) ئاماژه‌ی پێدا.
وه هه‌ندێكی تر
بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به خوا په‌رستییه‌وه (عبادات)
نیه به‌ڵكو ڕه‌فتاری مامه‌ڵه‌یه‌كی دنیایییه و په‌یوه‌سته به به‌شی
(معاملات)ه‌وه، وه‌هه‌رشتێكیش له‌به‌شی (عبادات) دا نه‌بوو ناتوانرێت بوترێت
داهێنراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌به‌شی (معاملات)ه‌وه هه‌یه ئه‌ێڵ
تیایدا حه‌ڵاڵ بوونه (الأصل في الأشیاء الإباحة) هه‌ر كه‌سیش ده‌ڵێت دروست نیه
پێویسته به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت بێنێت له‌سه‌ر نادروستییه‌كه‌ی.
جا بۆ وه‌ڵامی
ئه‌و بۆ چوونه‌ی كه یادی مه‌ولود به خوا په‌رستی نازانێت ده‌ڵێین، پێشه‌كی ئێمه
قه‌ناعه‌تمان به‌وه نیه كه ئه‌م یاده له به‌شی عیباداتدا نه‌بێت، چونكه ئه‌و
خه‌ڵكه كه ئه‌م كاره ده‌كات به‌هیوای خێر‌و پاداشت و به‌ره‌كه‌ته، وه ئه‌گه‌ر
بزانێت هیچ كام له‌مانه‌ی ڕێ نایه‌ت هه‌رگیز ئه‌و مه‌سره‌فه زۆره ناخاته سه‌ر
شانی خۆی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به به‌شی (معاملات) یش دابنرێت
ئه‌وه جۆری دووه‌می كاره نادرووسته‌كانی به‌شی (معاملات) ده‌یگرێته‌وه كه
خۆشوبهاندنه به‌گاورو جووله‌كه.
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
په‌راوێزه‌كان:
([8]) شرح صحيح
مسلم – كتاب فضائل الصحابة- /16/318/ (رقم: 2533) النووي.
([9]) {سورة
الحدید:27}.
([10]) متفق علیه،
شرح صحيح مسلم/ كتاب الأقضیة 11/256 رقم احدیپ/ 1718.
([11]) (فتح
الباری/ كتاب الإیمان/ 1/80/ رقم 15) ابن حجر، (شرح صحيح مسلم/ 2/375/ رقم / 70)
النووي.
([12]) شرح صحيح
مسلم كتاب الأضحیة: 13/150 رقم الحدیث: 1978, النووي.
([13]) {سورة
البقرة: 173}.
([14]) {سورة
اللیل: 13}.
([15]) {سورة
النمل: 65}.
([16]) {سورة
الذاریات: 56}.
([17]) شرح صحيح
مسلم/ كتاب الزهد و الرقائق /18/ 40رقم 3004.
([18]) موسڵمانی
كامڵ/146 – 147 مامۆستا عه‌لی باپیر.
([19]) به‌ڕێز
مامۆستا عه‌لی باپیر له (موسڵمانی كامڵ/ 145) دا ئاماژه به‌م كتێبه ده‌دات و
ده‌ڵێت، ئه‌م كتێبه ناوی نوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه رنیه، به‌ڵام (مه‌لا عه‌لاء ا‌لدین
سجادی) له كتێبی (ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی)دا له لاپه‌ڕه (179 - 180)
نوسیویه‌تی: نوسه‌ره‌كه‌ی (شێخ حسێنی قازییه بۆ جاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مه‌لا
عه‌بدولكه‌ریم حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌كتریه‌وه له ساڵی (1935) له چاپخانه‌ی (نجاح)
له به‌غدا چاپ كراوه.
([20]) كتێبی
(الذخائر المحمدیه) چه‌ندین شرك و كوفری تێدایه چوونكه چه‌ند صفاتێك ده‌داته
پاڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه هه‌موو له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی خوای
په‌روه‌ردگارن، وه‌ك ده‌ڵێت كاروباری ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ده‌ستی
پێغه‌مبه‌روه‌یه، وه ئه‌و پێنج كاره نادیاره‌ی تایبه‌تن به زانستی خواوه
پێغه‌مبه‌ریش ده‌یان زانێت، وه پێی وایه كه شه‌وی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) له شه‌وی قه‌در گه‌وره‌تره‌و پیرۆز تره، وه به‌ڕێز (عبدالله
سلێمان منیع) كتێبێكی ده‌ركردووه به‌ناوی (حوار مع المالكي) تیایدا یه‌كه یه‌كه
بڕگه‌كانی ئه‌و كتێبه‌یشی كردوه‌ته‌وه‌و به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه، وه ناڕاستی و
پوچێتی ئه‌و كتێبه‌ی به به‌ڵگه‌ی به هێزی قورئان و فه‌رموده‌ی صحيح ده‌رخستووه
بۆ خوێنه‌ران فجزاه الله خیرا.
([21]) مه‌به‌ست
به (شه‌یتان میزی كردووه‌ته گوێیان) ئاماژه كردنه بۆ ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه فه‌رموی كه هه‌موو
شه‌و ده‌خه‌وێت هه‌ڵناسێت بۆ نوێژ وه‌ك له (عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود)ه‌وه
گێڕاوه‌ته‌وه كه پیاوێك باسكرا لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) شه‌و خه‌وتوه
تا به‌یانی هه‌ڵنه‌ستاوه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ذاك رجل بال
الشیطان في أذنیه أو قال في أذنه) (شرح صحيح مسلم/6/310/ رقم: 774) للنووي، واته:
(ئه‌وه پیاوێكه شه‌یتان میزی كردوه‌ته هه‌ردوو گوییه‌وه یان فه‌رمووی میزی
كردوه‌ته گوییه‌وه) جا ئه‌مانه‌ش وه‌كو خه‌وتوویه‌ك وان كه شه‌یتان میزی
كردبێته گوێ یانه‌وه بۆیه ڕاستی نابیستن.
([22]) {سورة
یوسف:52}.
([23]) رواه
الدارمی في سننه /1/68 – 69، وغیره، وسنده صحيح، انظر (اصول البدع – علي حسن: 92).
([24]) (اصول
البدع/ ص:245) علي حسن علي عبدالحمید الحلبي الأثري. |