|
ووته‌ی هه‌ندێ له
زانا به‌ڕێزه‌كان له‌باره‌ی حوكمی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر
1/ ئیمامی (ابن تیمیه):
ئیمامی (ابن
تیمیه) (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌باره‌ی مه‌ولوده‌وه ده‌فه‌رموێت:
(...لو كان هذا
خيراً محظ أو راجحاً لكان السلف (رضي الله عنهم) أحق به منا فإنهم كانوا
أشد محبة لرسول
الله
(صلى
الله عليه وسلم)
و تعظيما له منا، وهم على الخير أحرص، وإنما كمال محبته
وتعظيمه في متابعته وطاعته
و إتباع أمره، وإحياء سنته باطنا وظاهراً، ونشر مابعث به، والجهاد على ذلك
بالقلب و
اليد واللسان، فإن هذه هي طريقة السابقين الأولين من المهاجرين والأنصار و
الذين
إتبعوهم
باحسان) ([39])، واته: (ئه‌گه‌ر ئه‌م یاده خه‌یرێكی ته‌واو بوایه یان خێری زیاتر
بوایه له خراپه‌ی ئه‌وا پێشینانمان (خوایان لێ ڕازی بێت) له پێشتر بوون بۆی له
ئێمه، چونكه ئه‌وان زۆر له ئێمه زیاتر پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله علیه وسلم)
خۆشتر ویستووه‌و به‌گه‌وره‌یان گرتوه، وه ئه‌وان زۆر سورتر بوون له‌سه‌ر خێر
كردن، به‌ڵام ته‌واوی به‌گه‌وره گرتن و خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
له شوێن كه‌وتن و گوێڕایه‌ڵی كردن و به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌كانیدایه، وه له
زیندوو كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كه‌یدایه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا، وه له
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌دایه كه ئه‌وی پێ ڕه‌وانه كراوه‌و جیهاد كردن
له‌سه‌ری به‌دڵ و ده‌ست و زوبان، وه هه‌ر ئه‌مه رێگه‌ی پێشوه ده‌ست پێش
خه‌ره‌كانمان بوه له كۆچه‌ریی و كۆمه‌ڵی كاره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به چاكی شوێن
ئه‌وان كه‌وتوون) وه هه‌روه‌ها ئیمام (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له وته‌یه‌كیدا
ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نه‌زانی ئه‌مه‌یان كردووه
به‌مه‌به‌ستی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئومێده خوای گه‌وره
پاداشتیان بداته‌وه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان نه‌ك له‌سه‌ر كاره
داهێنراوه‌كه‌یان چونكه بێ ئاگا بوون له نادروستی ئه‌م كاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ئه‌م ڕاستیانه‌ی بیست و بۆی ڕوون كرایه‌وه‌و هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وام بوو
له‌سه‌ری ئه‌وه له‌سه‌ر هیچ شتێك پاداشت نادرێته‌وه به‌ڵكو تاوان باریش ده‌بێت،
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وكذلك ما يحدثه بعض الناس إما مضاهات للنصارى في ميلاد عيسى
(عليه السلام) وإما
محبة للنبي
(صلى
الله عليه وسلم) وتعظيما له، والله قد يثيبهم على هذه المحبة و الإجتهاد لا على
البدع من إتخاذ مولد النبي
(صلى
الله عليه وسلم) عيداُ ….) ([40])، واته: (هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له خه‌ڵكی
دایان هێناوه یان لاسایی كردنه‌وه‌ی گاوره‌كانه له‌یادی له‌دایك بوونی (عیسی)دا
(علیه السلام) یان له‌به‌ر خۆشویستن و به‌گه‌وره گرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) وه له‌وانه‌یه خوای گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خۆشویستن و
ئیجتهاده‌یان نه‌ك له‌سه‌ر داهێنانه‌كه‌یان له كردنی یادی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌جه‌ژن).
2/ شێخ
محمد عبدالسلام خضر الشقیری:
له كتێبه‌كه‌یدا
(السنن و المبتدعات) ده‌ڵێت: (فصل في شهر ربيع الأول وبدعة المولود فيه)، (و
الإحتفال به بدعة منكرة و ضلالة لم يرد بها شرع ولا عقل، لو كان في هذا خير فكيف
يغفل عنه أبو بكر
و عمر وعثمان وعلي وسائر الصحابة و التابعين و تابعيهم و الأمة و
أتباعهم؟ لاشك أنه ما أحدث إلا المتصوفون الأكالون البطالون و أصحاب البدع و تبع
الناس بعضهم فيه إلا من عصمه الله و وفقه لفهم حقائق دين الإسلام ...)
([41])، واته: (به‌شێك له‌باره‌ی مانگی (ربیع الأول)و داهێنرانی مه‌ولود تیایدا،
ئاهه‌نگ گێڕان بۆ ئه‌و یاده داهێنراوێكی خراپه‌و گومڕاییه كه نه‌له شه‌رع و
نه‌له عه‌قڵ دا نه‌هاتووه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌مه خێری تێدا بوایه چۆن ئه‌بو
به‌كرو عومه‌رو عوسمان و عه‌لی و باقی هاوه‌ڵان و تابعین و تابعی تابعین و
ئیمامه‌كان و شوێن كه‌وتوانیان لیی بێ ئاگاده‌بوون؟!! هیچ گومانی تیادا نیه كه
ئه‌مه له‌وه‌یه كه سۆفیه به‌تاڵ و بخۆرو شوێن بیدعه كه‌وتوه‌كان دایان
هێناوه، ئه‌مجا خه‌ڵكیش هه‌ندێكیان شوێن هه‌ندێكیان كه‌وتوون تیایدا مه‌گه‌ر
كه‌سێك خوا پاراستبێتی و كۆمه‌كی كردبێت بۆ تێگه‌یشتن له راستییه‌كانی دین)
3/ الإمام الشوكانی:
باسێكی هه‌یه
ده‌رباه‌ری ئاهه‌نگی مه‌ولووده‌وه، ده‌ڵێت: (....لم اجد في جوازه دليلاً، و أول من
أخترعه السلطان المظفر أبو سعيد في القرن السابع و
أجمع المسلمون على أنه بدعة) ([41])، واته: (هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم ده‌ست نه‌كه‌وتووه
ده‌رباره‌ی دروستی مه‌ولود، وه یه‌كه‌م كه‌سێك كه ئه‌مه‌ی داهێناوه (سوڵتان مڤفر
ئه‌بو سه‌عید) بووه له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا، وه موسوڵمانان كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه مه‌ولود داهێنراوه (بیدعه‌یه)).
4/ الشیخ علی محفوظ:
له كتێبی
(الإبداع في مضار الإبتداع) له لاپه‌ڕه (273)دا ده‌ڵێت: (المواسم التي نسبوها إلـى
الشرع و ليست منه…منها ليلة الثاني عشر من ربيع الأول،
يجتمع لها الناس في المساجد و غيرها فيهتكون حرمة بيوت الله تعالى و يسرفون في
الوقود فيها، ويرفع القراء أصواتهم بقصائد الغناء التي تثير شهوة الشبان إلى الفسق و
الفجور فتراهم عند ذلك يصيحون بأصوات مذكرة و يحدثون في المساجد ضجة فضيحة، وقد
لايتعرضون في قصائدهم لشئ من خصائص رسول الله
(صلى
الله عليه وسلم)
و أخلاقه الكريمة و أعماله النافعة الجليلة، وفيهم من
يشتغل بالذكر المحرف، كل ذلك
لم يأذن به الله ورسوله، ولم يعهد من السلف الصالح، فهو بدعة وضلالة كما
سبق في بدع
الموالد ....) ([43])، واته: (ئه‌و بۆنه‌و ئاهه‌نگانه‌ی داویانه‌ته پاڵ
شه‌رع و له‌شه‌رعدا نیه له‌وانه شه‌وی دوانزه له مانگی ربیع الڕول دا خه‌ڵكی
بۆی كۆ ده‌بێته‌وه له مزگه‌وته‌كان و شوێنی تردا‌و ڕێز‌و حورمه‌تی مزگه‌وته‌كان پـێ
ده‌شكێنن و زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له داگیرساندنی (مۆم و بۆنی خۆش)دا و
خوێنه‌ره‌وه‌كان ده‌نگی تیا به‌رزده‌كه‌نه‌وه به‌هۆنراوه‌و گۆرانیه‌ك كه
ئاره‌زووی گه‌نجه‌كان ده‌ئاروژێنن بۆ خراپه‌كاری و بێ فه‌رمانی خوا، وه
ده‌یانبینیت به ده‌نگێگی ناخۆش هاوار ده‌كه‌ن و هه‌رایه‌كی گه‌وره ساز ده‌كه‌ن
له مزگه‌وته‌كاندا، وه زۆر جار له‌و شیعرانه‌دا هیچ نادوێن، له تایبه‌ت
مه‌ندیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ڕه‌وشته پیرۆزه‌كانی و كاره
گه‌وره‌و به‌سوده‌كانی، وه تیایاندا هه‌یه خۆی خه‌ریك ده‌كات به زیكرێكی
ده‌سكاری كراوه‌وه، وه هیچ كام له‌مانه خوا‌و پێغه‌مبه‌ركه‌ی (صلى الله علیه
وسلم) رێگه‌یان پێ نه‌داوه‌و فه‌رمانیان پێ نه‌كردووه، وه له‌هیچ یه‌كێ له
پێشینی چاك خوازه‌وه نه‌بینراوه، وه ئه‌مه داهێنراو و گومڕایییه وه‌ك له
پێشتردا باسمان كردوه له مه‌ولوده داهێنراوه‌كاندا).
5/ الشیخ ابن الحاج:
له كتێبی (المدخل
/2/2) دا ده‌ڵێت: (ومن جملة ما أحدثوه من البدع مع إعتقادهم إن ذلك من أكبر
العبادات و إظهار الشعائر،
مايفعلونه في شهر ربيع الأول من المولد، وقد إحتوى على بدع و محرمات جملة)
([44])، واته: (وه له‌میانه‌ی ئه‌وه‌ی دایان هێناوه له داهێنراوه‌كان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كه بڕواشیان وایه ئه‌مه گه‌وره‌ترین عیباده‌ته و ده‌رخستنی
شیعاره‌كانی ئیسلامه ئه‌وه‌یه كه له مانگی (ربیع الأول)دا ده‌یكه‌ن له
مه‌ولود، وه چه‌ندین داهێنراو و كاری حه‌رامی گرتوه‌ته خۆی).
6/
الإمام الشاطبي:
خاوه‌نی كتێبی
(الإعتصام) له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا پێناسه‌ی (بیدعه) ی كردوه و یادی له دایك
بوونی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله علیه وسلم) له‌و داهێنراوانه ژماردووه، وه‌ك له
لاپه‌ڕه (21) به‌شی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: (منها إلتزام الكيفيات و الهيئات كالذكر
بهيئة الإجتماع على صوت واحد و إتخاذ يوم
ولادة النبي
(صلى
الله عليه وسلم)
عيدا و ما أشبه ذلك ...) ([45])، واته: (وه له‌وانه
په‌یوه‌ست بوون به چه‌ند شێواز‌و چۆنیه‌تیه‌كی تایبه‌ت وه‌كو زیكر كردن به شێوه‌ی
كۆمه‌ڵ و به‌یه‌ك ده‌نگ، وه گێڕانی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) به جه‌ژن، وه ئه‌وه‌ی له‌مانه بچێت ...)
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
په‌راوێزه‌كان:
([39]) أقتضاء
صراط المستقيم/ ص: 294 ابن تيمية.
([40]) إقتضاء
صراط المستقيم / ص: 294 ابن تيمية.
([41]) المورد في
حكم الإحتفال بالمولد /ص: 36 – 37، عقيل بن محمد بن زيد المقطري اليماني.
(42]) المورد في
حكم الإحتفال بالمولد /ص: 36 – 37، عقيل بن محمد بن زيد المقطري اليماني.
([43]) المورد في
حكم الإحتفال بالمولد /ص:35، عقيل بن محمد بن زيد المقطري اليماني.
([44]) المورد في
حكم الإحتفال بالمولد /ص: 31، عقيل بن محمد بن زيد المقطري اليماني.
([45]) المورد في
حكم الإحتفال بالمولد /ص: 37، عقيل |