|
بسم الله الرحمن
الرحیم
گه‌ر چاوێك به
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بخشێنین ده‌بینین له‌هه‌موو سه‌رده‌م و ڕۆژگارێكدا چینێك له
خه‌ڵكی پێكه‌وه ژیاون و پارچه‌یه‌ك زه‌وی كۆی كردونه‌ته‌وه، وه بـێگومان ئه‌و
خه‌ڵكانه هه‌موویان له‌یه‌ك ئاستدا نه‌بوون له بواره‌كانی ژیاندا، به‌ڵكو كه‌سانی
ئاسایی و نا ئاسایی و پله به‌رزیان تێدا هه‌بووه، وه تیاشیاندا هه‌بووه كه
له‌هه‌مووان زیاتر به‌هره‌مه‌ندو لێهاتوو بووه‌و له بوارێكی تایبه‌تدا یان له
چه‌ند بوارێكدا خزمه‌تی به كۆمه‌ڵگاكه‌ی كردووه چ له بواری ئاینی و چ له بورای
نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زایه‌تی و چ له بواری زانستیدا، وه دیاره خه‌ڵكیش به‌هۆی
ئه‌و به‌هره‌مه‌ندیه‌وه زیاد له خه‌ڵكانی ئاسایی ڕێزیان لـێ گرتوون و خۆشیان
ویستون، وه له كاتێكدا كه ئه‌م كه‌سه به‌هره‌مه‌ندانه ده‌مرن و كۆتایی به
خزمه‌ته‌كه‌یان دێت, خه‌ڵكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ست به خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكی
گه‌وره ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌ربڕینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و
وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سه به‌هره‌مه‌نده‌یان هه‌میشه له یادیاندا بێت و له
بیری نه‌كه‌ن، جا له سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای بوونه‌وه‌ردا خه‌ڵكی ئه‌م برینه‌یان
به‌وه ساڕ‌ێژ ده‌كرد كه چه‌ند په‌یكه‌رێكیان (بت) بۆ ده‌تاشین و له شوێنه
گشتییه‌كاندا و جێی كۆبونه‌وه‌كانیاندا دایان ده‌نان، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام له یادیاندا بن و نه‌وه‌كانیشیان بێ ئاگا نه‌بن له‌و مێژووه مه‌زن و
پرشنگداره‌ی هه‌یان بووه.
وه شه‌یتانی
له‌عینیش زیاتر ئه‌م هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نه‌وه‌كانیان تێك
بدات به‌وه‌ی كه گومڕایان بكات و هاوبه‌ش په‌یدا كردن له ناویاندا بڵاوبكاته‌وه،
بۆیه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ و سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر دروست كردنی ئه‌و
په‌یكه‌رانه‌دا كه نه‌وه‌كانیان بـی ئاگا بوون له مه‌به‌ستی دروست كردنیان
شه‌یتان كه‌وته گه‌ڕو جۆره‌ها وه‌سائیلی به‌كارهێنا تا بیر‌و باوه‌ڕێكی وای تیا
دروست كردن كه‌وا بزانن باوانیان ئه‌م په‌یكه‌رانه‌یان بۆ په‌رستن دروست كردووه‌و
عیباده‌تیان بۆ كردووه، بۆیه ئه‌وانیش ده‌ستیان كرد به په‌رستنیان و به‌م شێوه
بت په‌رستی دروست بوو و له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبوویه‌وه، وه ئه‌م كاره‌ساته به
سه‌ره‌تای دروست بوونی هاوبه‌ش په‌یدا كردن و بت په‌رستی داده‌نرێت، ڕاستی ئه‌مه‌ش
كه‌ڵه زانای ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئاماژه‌ی پێ ده‌دات و له
ته‌فسیر كردنی ئایه‌تی:
[وَقَالُوا لا
تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا
يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً] ([2])؟.
واته: (وه وتیان
واز له په‌رستراوه‌كانتان مه‌هێنن وه به‌تایبه‌ت واز نه‌هێنن له (ود) و (سواع) و
(ویغوث) و (یعوق) و (نسر)).
ئیمامی بوخاری
(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باسه‌وه (خوایان لێ ڕازی بێت)
بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (نوح) فه‌رموویه‌تی:
(إن هؤلاء الخمسة
أسماء رجال صالحين من قوم نوح، فلما هلكوا أوحى الشيطان إلـى قومهم
أنْ أنصبوا إلى مجالسهم التي كانوا يجلسون أنصابا. وسموها بأسمائهم ففعلوا فلم تعبد
حتى إذا هلك أولئك وتنسخ العلم عبدت) ([3])، واته: ئه‌و پێنچ كه‌سه‌ی له
ئایه‌ته‌كه‌دا ناویان براوه ناوی پێنج پیاوچاكی گه‌لی (نوح)ن كاتێك مردن شه‌یتان
نیگای بۆ گه‌له‌كه‌یان كرد چه‌ند په‌یكه‌رێكیان بۆ بكه‌ن له‌و شوێنانه‌ی لێی
داده‌نیشتن, وه‌به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ناویان بنێن ئه‌وانیش وایان كرد، به‌ڵام ئه‌و
په‌یكه‌رانه نه‌په‌رستران تا ئه‌و جیله كۆتاییان پـی هات، پاشان دوای ئه‌وان
زانیاری دروستبوونی ئه‌و په‌یكه‌رانه سڕایه‌وه ئه‌مجا په‌رستران).
پاشان دوای
تێپه‌ڕبوونی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تر‌و گه‌شه‌كردنی شارستانێتی خه‌ڵكی و پێشه‌كه‌وتنی
ئاستی ڕۆشنبیریان و سه‌رهه‌ڵدانی به‌هه‌ره‌مه‌ندان له بواره‌كانی تری زانستی
بێجگه له‌بواری ئایینی، ئه‌م یاد كردنه‌وه‌و بیر خۆهێنانه‌وه‌ی ناوداران چه‌ند
شێوازێكی تازه‌ی به خۆیه‌وه بینی كه تا ئێستاش ئه‌و شێوازانه به‌رده‌وامن
به‌تایبه‌ت له‌ناو خه‌ڵكانی ڕۆژئاواداو ئه‌وانه‌ش كه شوێن كه‌وته‌و لاساكه‌ره‌وه‌ی
ئه‌وانن له خه‌ڵكانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژه‌ی
ئه‌و ناوداره‌ی تیادا له‌دایك بووه، خه‌ڵكی كۆده‌بنه‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشی
ده‌ربڕین و شیرینی خواردنه‌وه، وه له‌و ئاهه‌نگه‌دا باس له گرنگ ترینی ئه‌و
كارانه ده‌كرێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی پـی ناسراوه‌و به‌هره مه‌ندبووه پێی.
كه‌واته بنچینه
و سه‌رتای ئه‌م كاره له بێ بڕوایان و نه‌فامانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و باو‌و
نه‌ریتی ئه‌وانه. مانای وایه ئه‌م یاده به‌م شێوازه بۆ بێ بڕوایان ده‌كرێت نه‌ك
بۆ پێغه‌مبه‌ران و بڕواداران:
چونكه:
ئاهه‌نگ گێڕان و
كۆڕبه‌ستن له یادی له‌دایك بووندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌یاد ده‌چن و له دڵ
و ده‌روونه‌كاندا هیچ جێگه‌یه‌كیان نه‌بێت، وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مه‌به‌ست و
ئامانجیان ته‌نها دنیا بوه‌و لای خوا هیچ پله‌و پایه‌یه‌كیان نیه، به‌ڵام
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) زیاد له‌و پله‌و پایه به‌رزه‌ی كه خوا پێی داوه
له قیامه‌تدا له دونیاشدا خوای گه‌وره ناوی به‌رز كردوه‌ته‌وه‌و پله‌و
پایه‌یه‌كی داوه‌تێ كه به‌هیچ كه‌سێكی تری نه‌داوه و نایدات.
جا باشه
پێغه‌مبه‌رێك به‌م شێوه‌یه بێت و ئه‌مه پله‌و پایه‌ی بێت له‌دڵ و لێو و زوبانی
خه‌ڵكدا, ئیتر چۆن له بیرده‌چێته‌وه‌و چۆن ته‌نها له‌ڕۆژێكدا یادی
ده‌كرێته‌وه؟.
به‌ڕاستی كۆڕ
به‌ستن و ئاهه‌نگ گێڕان بۆیاد كردنه‌وه‌ی زاتێكی وا وه‌ك به‌ڵگه هێنانه‌وه وایه
له‌سه‌ر بوونی خۆر له ڕۆژی ڕووناكدا، وه به‌ڵگه هێنه‌ره‌وه‌كه‌ی گێل تره له
به‌ڵگه ویسته‌كه‌ی !!.
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
په‌راوێزه‌كان:
([2]) {سورة
نوح:23}.
([3]) (فتح الباري
/ كتاب التفسیر /8/862/ رقم (4920) وه بۆ زیاتر ئاگادار بوون به‌سه‌ر ئه‌م باسه‌دا
بڕوانه (ته‌لقین و نوێژی مردوو (134 – 137) دانانی: عبدالفتاح حسین به‌هێی). |