|
100
خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به پێغه‌مبه‌ری خودا جیا له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر
الحمد لله ربِّ
العالمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين (محمد) و على آله و أزواجه وأتباعه
الطاهرين.....
* ئه‌و ڕێزانه‌ی
خودا له دونیادا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له‌به‌ر خودی (ذاتی)
پێغه‌مبه‌ر:
1- خوا په‌یمانی
له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
2- خاوه‌ن
كتێبه‌كان زانیاری ته‌واویان هه‌یه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).
3- هه‌ر له
ئه‌زه‌له‌وه موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه، له‌كاتێكدا
هێشتا ئاده‌م هه‌ر له قوڕدا بووه و به ته‌واوی دروست نه‌بووه و نه‌بووه‌ته
ئاده‌میزادی ته‌واو.
4- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م موسڵمان بووه.
5- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه.
6- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێشتر و شایه‌ن تره بۆ پێغه‌مبه‌ران له
میلله‌ته‌كانیان و ئوممه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ریان.
7- موحه‌ممه‌د
پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
8- له خودی
ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و له پێشتره بۆیان، وهخێزانهكانی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایكی ئیماندارانن (ڕه‌زای خوایان لێ بێت).
9- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه به‌سه‌ر
به‌نده‌كانیه‌وه.
10- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترینی دروستكراوه‌كانی خودایه و سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی
نه‌وه‌كانی ئاده‌مه (علیه الصلاة والسلام).
11- گۆێڕایه‌ڵی و
به‌یعه‌تدان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدانه
به خودا.
12- باوه‌ڕهێنان
به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یوه‌سته به باوه‌ڕهێنان به‌خوداوه.
13- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه بۆ هه‌موو جیهان.
14- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مینداره بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی.
15- په‌یامه‌كه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌رتاسه‌رییه.
16- خوای گه‌وره
كه‌فاله‌تی پاراستن و پارێزگاریكردنی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
17- خوای گه‌وره
كه‌فاله‌تی پاراستن وپارێزگاریكردنی دینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
18- خودا سوێندی
به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
19- خودا سوێندی
بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
20- خودا به‌ناوی
خۆی (موحه‌ممه‌د) بانگی نه‌كردووه.
21- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا باس كراوه.
22- بانگ كردنی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ناوی خۆیه‌وه قه‌ده‌غه كراوه.
23-
به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌یه و دروست نییه.
24- پێشكه‌شكردنی
خێر و خێرات له پێش موناجات و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ( پاشان نه‌سخ كرایه‌وه).
25- خودا سوێندی
به شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
26- خوای گه‌وره
پێغه‌مبه‌ری كردووه به نوور (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
27- خودا هه‌ندێك
له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری له ئاسمانه‌وه فه‌رزكردووه.
28- خودا خۆی له
بری پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
29- به‌رده‌وامی
سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
30- شه‌وڕه‌وی
پێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ـ الاسرا‌ء والمعراج
ـ.
31- موعجیزه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
32- خودا له
هه‌موو تاوانه‌كانی له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) خۆش بووه.
33- هه‌ڵگرتنی
پاڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامدراوه (الدعا‌ء المستجاب) بۆ ڕۆژی دوایی.
34- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) قسه‌ی كورت و پوختی پێبه‌خشراوه.
35- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كلیلی خه‌زێنه‌كانی سه‌رزه‌وی پێدراوه.
36- موسڵمان بوونی
هاوڕێ جنۆكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
37-ترسی دوژمنان
له پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دووری مانگه ڕێیه‌كه‌وه
38- شایه‌تی و
گه‌واهیدانی خودا و فریشته‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
39- پێشنوێژیكردنی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ پێغه‌مبه‌ران له (بیت المقد‌س)دا.
40-
سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترین سه‌رده‌می نه‌وه‌كانی
ئاده‌مه.
41- نێوانی
ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و میمبه‌ره‌كه‌ی باخێكه له
باخه‌كانی به‌هه‌شت.
42- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌تكردنی مانگی پێدراوه.
43- پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌دڵ شتی دوور ده‌بینێت (من ورا‌ء ظهره).
44- بینینی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له خه‌ودا ڕاسته.
45- نمایشكردن و
پیشاندانی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت)
46- مۆری
پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو شانی‌دا دانراوه.
47- ئاگایی بوونی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌رامبه‌ر به شته نادیار و ونه‌كان.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی
خودا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له ڕۆژی دوایدا:
48-
وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به شاهید وگه‌واهیده‌ر.
49-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تكاو شه‌فاعه‌تی پێدراوه.
50-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ه‌كه‌م كه‌سه كه زیندوو ده‌كرێته‌وه.
51-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش نوێژ و وتارخوێنی سه‌رجه‌م
پێغه‌مبه‌رانه.
52- هه‌موو
پێغه‌مبه‌ران له ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
53-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه له ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌دات.
54-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌چێته ناو به
هه‌شته‌وه.
55-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه به‌سه‌ر پردی سیراتدا
ده‌ڕوات.
56-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌سیله و فه‌زیله‌ی پێبه‌خشراوه.
(الوسیلة: به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته)
57-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) (مقام المحمود)ی پپێبه‌خشراوه كه بریتییه
له شه‌فاعه‌تی هه‌ره گه‌وره.
58-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كه‌وسه‌ری پێبه‌خشراوه كه بریتییه له
ڕوبارێكی به‌هه‌شت.
59-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لیوا و ئاڵای سوپاسی پێبه‌خشراوه.
60-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كورسییه‌كی هه‌یه له لای ڕاستی عه‌رشه‌وه.
61-
شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له شوێنكه‌وتووانی هه‌موو
پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتره.
62-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌وره و سه‌رداری هه‌مووانه له ڕۆژیی
دوایدا.
63-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات و
شه‌فاعه‌تیشی وه‌رده‌گیرێت له ڕۆژی دواییدا.
64-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مژده به‌خشه به خه‌ڵكی له‌ڕۆژێكدا كه
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ترسی ئه‌و ڕۆژه دێنه لای ئه‌و و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن.
65-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌حی بۆ كراوه تا سوجده به‌رێت له ژێر
عه‌رشدا كه به هیچ كه‌سێكی پێش و دوای ئه‌و ڕێگه نه‌دراوه.
66-
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) میمبه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر حه‌وزه‌كه‌یه‌تی.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی
خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له دونیادا:
67-
ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كراوه به باشترین ئوممه‌ت و
میلله‌ت.
68- خوای
گه‌وره ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به موسوڵمانان ناودێر
كردووه و تایبه‌تمه‌ندی كردوون به ئیسلام.
69- خودا
دینی بۆ كامڵ كردوون و نیعمه‌تی خۆی ته‌واوكردووه به سه‌ریاندا.
70- نوێژ
خوێندنی پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه الصلاة والسلام) له دوای ئیمامێكی موسوڵمانانه‌وه.
71- خوای
گه‌وره باری قورس و گران و كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگرتووه.
72-
غه‌نیمه‌ت بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) حه‌ڵاڵ كراوه.
73-
ڕیزه‌كانیان به ڕیزی مه‌لائیكه‌كان شوبهێنراوه.
74-
ته‌یه‌مموم كردن و نوێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) دروست و ڕه‌وایه.
75- ڕۆژی
هه‌ینی تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
76-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تایبه‌تمه‌ند كراوه به سه‌عاتێك
له ڕۆژی هه‌ینیدا، كه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
77- شه‌وی
قه‌در تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
78-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهید و گه‌واهیده‌ری خودان له
سه‌ر زه‌وی.
79-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه و شێوه‌یان له كتێبه‌كانی
پێشوودا هاتووه، (ذلك مثلهم في التوراة و مثلهم الانجيل).
80- به
برسێتی له ناو ناچن و هیچ دو‌ژمنێك له غه‌یری خۆیان زاڵ ناكرێت به‌سه‌ریاندا
تاوه‌كو له ڕیشه هه‌ڵیان بكێشێت.
81- نوێژی
عیشا تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
82-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باوه‌ڕ به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران
دێنن.
83-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پارێزراون له هه‌موو كه‌م
وكوتییه‌ك كه له مافه‌كانی خودادا ئه‌نجام بدرێت.
84-
به‌رده‌وام تاكو ڕۆژی دوایی كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) له‌سه‌ر حه‌قن و به سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی
خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له ڕۆژی دوایدا:
85-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهێد و گه‌واهیده‌رن بۆ سه‌رجه‌م
پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان.
86-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه پردی سیرات
ده‌بڕن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن.
87-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه ده‌چنه
به‌هه‌شت، چوونه به‌هه‌شت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی، تاوه‌كو
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌چنه ناوی كه‌س بۆی نییه بچێت.
88-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاكه ئوممه‌تن كه له ده‌رگای
ڕاستی به‌هه‌شته‌وه ده‌چنه ژووره‌وه.
89- چه‌ندین
میلله‌ت و ئوممه‌تی تر ده‌كرێنه فیداو قوربانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).
90-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژه‌وه
به ده‌ست و ده‌م و چاوی سپییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه و دێن وده‌چن له به‌هه‌شتدا.
91-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین ئه‌هلی به‌هه‌شتن.
92- خوای
گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د) - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - ڕازی
ده‌كات لێیان.
93- زۆری
پاداشت له به‌رانبه‌ر كاری كه‌م، ڕێزێكی تری خودایه بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
94-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موویان ده‌چنه به‌هه‌شت ته‌نها
ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌رپێچی له فه‌رمانی خودا و
پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیمامی بوخاری
گێڕاویه‌تییه‌وه.
95- زۆری
شه‌فاعه‌ت و تكاكردن له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
96- خوازیار
بوونی كافران و ئومێد خواستنیان بۆ ئه‌وه‌ی كه موسوڵمان بوونایه.
97-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دنیادا له دوای هه‌موو
ئوممه‌تانه‌وه هاتوون و له دوا ڕۆژیشدا له پێش هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه‌ن.
98-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌چێته
به‌هه‌شت به‌بێ حیساب و لێپرسینه‌وه.
99-
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نیشانه‌یه‌كیان هه‌یه كه خودای
خۆیانی پێده‌ناسنه‌وه ئه‌ویش پێ-یه ( الساق).
100-
گه‌وره‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).
و صلى الله وسلّم على نبينا محمد و على آله و صحبه أجمعين
وه‌رگێرانی: دڵشاد
موحه‌ممه‌د
سه‌رچاوه: كتاب
(تذكير المسلمين بإتباع سيد المرسلين صلى الله عليه وسلَم) – عبدالله بن جارالله
27/4/2007
|