|
حوكمی سه‌ردانی ئافره‌تان و كچان بۆ گۆڕستان و هه‌روه‌ها ئافره‌تی بێ‌نوێژ و
له‌شگران.
زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه بۆ سه‌ردانی ئافره‌تان بۆ گۆڕستان، كۆمه‌ڵێكیان
بڕوایان وایه (مه‌كروهه) وباشتر وایه نه‌كرێت به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بی
هوره‌یره له‌لای ئیمام ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت: پیغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
فه‌رموویه‌تی: (لعن الله زوّارات القبور) شێخ ئه‌لبانی به صه‌حیحی داناوه. واته:
له‌عنه‌ت و نه‌فرین له‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر له سنوری خۆی و زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له
سه‌ردانی گۆڕستان (كه ده‌بێته مایه‌ی تاوان كردن) وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان
به‌گشتی دڵ ناسك و زوو هه‌ڵده‌چن و توانای به‌رگری ڕووداو و كاره‌سات ناكه‌ن، كه
گومانی ئه‌وه ده‌برێت ده‌ست بكه‌نه گریان و شین و ڕۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگیان
و هه‌روه‌ها جل دادڕین و شتی تر. به‌ڵام ئیمام حه‌نه‌فی ڕاو بۆچونی وایه كه له
بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئافره‌تان ڕێ پێ دراوه هه‌روه‌كو بۆ پیاوان ڕێ پێ دراوه كه
سه‌ردانی گۆڕستان بكه‌ن ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم): (كنت نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها فإنها تذكر
بالآخرة)
مسلم ڕیوایه‌تی كردووه. واته: من پێشتر ڕێم لێتان گرتووه سه‌ردانی گۆڕستان بكه‌ن
به‌ڵام ئێستا سه‌ردانی بكه‌ن چونكه یادی دواڕۆژتان ده‌خاته‌وه . (الخیر الرملی)
تێبینی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌ڵێت: گه‌ر سه‌ردانی ئافره‌ت بۆ ئه‌وه بوو كه خه‌م و
كاره‌ساته‌كه نوێ بكه‌نه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ گریان دانێنه‌وه (مه‌به‌ستی كاره
ناشهرعیهكانه وه‌كو شین و ڕۆ و هاوار...) ئه‌وا لێره‌دا جائیز نیه ئه‌و
سه‌ردانه، هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه فه‌رمووده‌ی (لعن الله
زوارات
القبور) لێك بده‌ره‌وه، به‌ڵام گه‌ر له سه‌ردانه‌كه مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو عیبره‌ت
وه‌رگرێت و وه‌كو ڕه‌حم و به‌زه‌یی و وه‌فایه‌ك بێت (بۆ مردووه‌كه) ئه‌وا ئاساییه
و هیچی تیادا نیه.

لای شافعیش هه‌مان شته و ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه ڕێ ده‌دات به سه‌ردانی گۆڕستان
وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كه به‌تایبه‌ت گه‌ر زانی خۆی دوور ئه‌گرێت له فیتنه‌و تاوان
هه‌روه‌ك ئیمام نه‌وه‌وی له كتێبی (المجموع) ئاماژه‌ی پێ كردووه.
ئه‌و ڕایه‌ی كه ده‌ڵێت مه‌كروهـ نیه و ئاساییه ئه‌مه ڕای ڕاستتر و راجح تره ان
شا‌ء الله به‌پێی فرموودهی (ثوبان) كه ده‌ڵێت: (فزوروها) كه‌واته سه‌ردانی بكه‌ن.
چونكه لێره‌دا گوتاره‌كه پیاوان و ژنان ئه‌گرێته‌وه به‌هۆی یه‌كسانی هه‌ردوو
ڕه‌گه‌زه‌كه له هۆی سه‌ردانه‌كه كه ئه‌ویش یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی دواییه.
هه‌روه‌ها (الأثرم والحاكم) له (عبد الله بن أبي
ملكية)
ئه‌گێڕنه‌وه كه عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت ڕۆژێك له‌ناو گۆڕستانه‌وه
هاته‌وه و ئه‌میش لێی پرسی: ئه‌ی دایكی ئیمانداران له كوێوه گه‌ڕایته‌وه؟
فه‌رمووی: له سه‌ردانی گۆڕی براكه‌م عبدالرحمن كوڕی أبي بكر، ئه‌میش لێی پرسی:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هی نه‌كردووه له زیاره‌تی گۆڕ؟
عائیشه‌ش فه‌رمووی: به‌ڵێ. پاشان فه‌رمانی كرد سه‌ردانی بكرێته‌وه. ئه‌م
فه‌رموده‌یه‌ش (العراقی و شێخ ئه‌لبانی به صحیح ده‌ریان هێناوه) هه‌روه‌ها
فه‌رمووده‌یه‌كی تر هه‌یه ئیمام مسلم ئه‌یگێڕێته‌وه له عائیشه كه: (عائیشه
به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ی وتووه: چی بڵێم كاتێك سه‌ردانی گۆڕستانم
كرد؟ پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: قولي السلام على أهل الديار من المؤمنين
والمسلمين
ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين). واته بڵێ: سه‌لامی خواتان لێ بێت ئه‌ی
خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له باوه‌ڕداران و موسڵمانان و خوای گه‌وره ڕه‌حم و
به‌زه‌یی بێته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی مردوون و پێشكه‌وتن لیمان (ئێوه) و هه‌روه‌ها
ئه‌وانه‌شی دواكه‌وتون واته (خۆمان) و زیندووهكان.
وه سه‌باره‌ت به فه‌رمووده‌ی (لعن الله زوارات
القبور)
هه‌روه‌كو (القرطبی) ده‌ڵێت: ئه‌و له‌عنه‌ت و نه‌فرینه‌ی له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا
ئاماژه پێكراوه مه‌به‌ست ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زۆر ڕۆده‌چن و زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن
له سه‌ردانی گۆڕستان و به‌ده‌ستی خۆیان دوچاری تاوان ده‌بنه‌وه.
وه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی كچان بۆ گۆڕستان هه‌مان حوكمی ئافره‌تان و
به‌ساڵاچوویان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی جائیزیان كردووه،
وه‌هه‌روه‌ها عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ریش (صلى
الله عليه وسلم) هێشتا له ئه‌وپه‌ڕێ گه‌نجێتی بووه‌و سه‌ردانی گۆڕستانی
(به‌قیع)یشی ئه‌كرد. وه سه‌باره‌ت به ئافره‌تی بێ‌نوێژ و له‌شگران (جه‌نابه) هیچ
حوكمیان ناگۆڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر و هه‌مان شت ڕێیان پێ دراوه به‌پێی ئه‌وه‌ی
هیچ حوكمێكی جیاواز و تایبه‌ت سهبارتیان نه‌هاتووه كه حه‌رامی كردبێت له‌سه‌ریان.
سه‌رچاوه: سایتی
(الشبكة الاسلامية –
www.islamweb.net
)
مركز الفتوى بإشراف د.عبدالله
الفقيه
هه‌روه‌ها له سایتی (صید الفوائد) ئه‌م بابه‌ته‌شمان ئاماده‌كردووه:
ئایه ئافره‌ت بۆی هه‌یه سه‌ردانی گۆڕستان بكات گه‌ر له كه‌سوكاری كه‌سانێك
وه‌فاتی كردبێت؟
سه‌ره‌تا زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر چونه سه‌ر قه‌بران بۆ ئافره‌تان،
تیایاندا هه‌یه قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌و تیایاندا ڕێی پێ داوه.
ئه‌وانه‌ی پێیان جائیز نیه ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌كه‌نه به‌ڵگه: (لعن الله
زائرات القبور)
ئه‌م قسه‌یه‌ش به‌م شێوازه فه‌رمووده نیه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كه‌ی به‌م
شێوه‌یه‌یه: (لعن الله زوّارات القبور).
جیاوازیش له‌نێوان دوو قسه‌كه: ئه‌وه‌ی دووهه‌میان ئه‌و ئافره‌تانه ئه‌گرێته‌وه
كه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له سه‌ردانی گۆڕستان كه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی شین و
ڕۆ به‌سه‌ر مردووه‌كه بكرێت و چه‌نده‌ها تاوانی تر بكرێت له‌و شێوه‌یه.
به‌ڵام قسه‌ی یه‌كه‌م كه فه‌رمووده نیه هه‌موو ئافره‌تێك ئه‌گرێته‌وه كه
ئه‌مه‌ش ڕاست نیه.
ڕاستێكهشی ئه‌وه‌یه كه ڕێ پێ دراوه‌و ئاساییه بۆ ئافره‌تان سه‌ردانی گۆڕستان
بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی تیادا بكه‌ن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه:
(أم عطية) ده‌فه‌رموێت: نهينا عن اتباع الجنائز ولم يُعزم علينا. رواه البخاري
ومسلم. نه‌هیمان لێ كرا شوێین جه‌نازه بكه‌وین بۆسه‌ر گۆڕستان به‌ڵام به‌یه‌كجاری
لێمان قه‌ده‌غه نه‌كرا.
هه‌روه‌ها ئافره‌تان به‌گشتی ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌ش كه پێغه‌مبه‌ر
(عليه الصلاة والسلام): ده‌فه‌رموێت: (كنت نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها). رواه
الإمام مسلم. واته: پێشتر ڕێم لێتان گرتبو له سه‌ردانی گۆر به‌ڵام ئێستا
سه‌ردانی بكه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌م شێوه‌ش عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت لێی تێگه‌یشتووه‌و وه‌ری
گرتووه بۆیه ڕۆژێكیان له‌ناو گۆڕستانه‌وه هاته ده‌ره‌وه، (ابن أبي مليكة)
كاتێك بینی لێی پرسی: يا أم المؤمنين من أين أقبلت ؟ قالت: من قبر أخي عبد الرحمن
بن أبي بكر ، قال : فقلت لها : أليس كان رسول الله صلى الله عليه وسلم نهى عن زيارة
القبور ؟ قالت : نعم ، كان قد نهى ثم أمر بزيارتها . رواه الحاكم ، وصححه الألباني.
(فه‌رمووده‌كه له سه‌ره‌وه‌ش شی كراوه‌ته‌وه به‌كوردی).
هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ گۆڕستانی به‌قیع و داوای
لێخۆشبونی له خوا بۆ شه‌هیده‌كان كرد، عائیشه ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا منیش چی بڵێم؟ (مه‌به‌ست چ دوعایه‌ك بخوێنم).
پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو: بڵێ: السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ،
ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين ، وإنا إن شا‌ء الله بكم للاحقون . رواه
مسلم.
ئه‌مه‌ش له كۆتایی ته‌مه‌نی پیرۆزیدا بوو.
هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تێپه‌ڕ بوو به ئافره‌تێك ئه‌گریا
به‌سه‌ر كوڕێكی كه مردبوو پێی فه‌رموو: (اتقي الله واصبري) له‌خوا بترسه و سه‌بر
و ئارام بگره. حديث متفق عليه.
بۆیه گه‌ر سه‌ردانی گۆڕ یان چونه سه‌ر گۆڕستان حه‌رام بوایه ئه‌وا لێی قه‌ده‌غه
ئه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نها شین و ئارام نهگرتنهكهی له‌سه‌ر گرت.
ئیمامی نه‌وه‌ویش له‌سه‌ر سه‌ردانی گۆڕ ده‌ڵێت: به جائیز و ڕێ پێدان جمهوری زانیان
واته زۆرینه‌ی زانایان یه‌كلایان كردۆته‌وه.
واته: زۆرینه‌ی زانایان یه‌كلایان كردۆته‌وه كه ڕێ پێ دراوه بۆ سه‌ردانی
گۆڕستان چ ئه‌و كه‌سه پیاو بێت یان ئافره‌ت، هه‌روه‌كو ابن حجر ده‌فه‌رموێت.
له كتێبی (احكام الجنائز و بدعها) هی شێخ ئه‌لبانی زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی تیادایه
له‌سه‌ر ئه‌م باسه.
لێره‌دا كه‌سانێكی تر هه‌ن هه‌ر بهحرامی داده‌نێن و ته‌نها ئه‌و فه‌رمووده
ده‌كه‌نه به‌ڵگه (لعن الله زوارات القبور) وه به‌لایانه‌وه سه‌یره كه
ده‌وترێت جائیزه سه‌ردانی گۆڕستان بۆ ئافره‌تان و فه‌توای یه‌ك یان دوو زانای
سه‌رده‌م ده‌كه‌نه به‌ڵگه و له‌خه‌ڵكی به‌یه‌كجاری حه‌رام ده‌كه‌ن و
فه‌رمووده‌كانی تر ده‌ده‌ن به پشتی دیواردا، جگه له‌وه‌ش ده‌ڵێن بۆی نیه شوێنی
جهنازهكهش بكه‌وێت بۆ سه‌ر گۆڕستان و بنێشرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی به‌ڵگه‌و ڕاستیه وه‌كو له قسه‌كه‌ی (أم عطية) هاتووه: نهينا
عن اتباع الجنائز ولم يُعـزم علينا . رواه البخاري. واته ته‌نها نه‌هی كراون نه‌ك
به یه‌كجاره‌یی له ئافره‌تان قه‌ده‌غه كرابێت. هه‌روه‌ها ئیمام نه‌وه‌وی
(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی زانایان ئه‌م باسه‌یان بڕیوه‌ته‌وه كه
جائیزه ئیتر چ ئافره‌ت یان پیاو بۆی هه‌یه سه‌ردانی گۆڕ بكات.
وه ته‌نانه‌ت بۆچونی ئیمام احمد ئه‌ویش ده‌ڵێت جائیزه به كهراههتهوه. وه
كهراههتهكهش ناگاته حه‌رامێتی. ئه‌مه كۆتا ڕای مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌ده.
واته ئه‌سڵ و بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌كه خیلافی و ڕای جیاوازی له‌سه‌ره نه‌ك هه‌موو
زانایان كۆڕابوبێتن، هیچ كاتێكیش گشت زاناكان نه‌یان ووتوه چونه‌سه‌ر گۆڕستان بۆ
ئافره‌تان حه‌رامه، ئه‌گینا گه‌ر وابوایه ئه‌و كاته بۆمان نه‌بو له قسه‌ی كۆڕای
زانایان ده‌ربچین.
فه‌رموده‌كه‌ی (أم عطية) به‌مانای نه‌هی دێت، نه‌هی ته‌نزیه و خۆپارێزی نه‌ك نه‌هی
حه‌رامێتی هه‌روه‌كو شێخ ابن تیمیة ده‌ڵێت.
كاتێكیش دێته سه‌ر باسی فه‌رموده‌كه‌ی عائیشه كاتیك پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر كرد
كه چ بڵێت له‌كاتی سه‌ردانی گۆڕستان؟ لێره‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن سه‌ردانی
گۆڕستان حه‌رامه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نیه كه په‌رچی بده‌نه‌وه.
چونكه خۆ گه‌ر حه‌رام بوایه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆی له‌جێی ئه‌وه‌ی
ڕێنمایی عائیشه‌ی بكردایه‌و له‌جێی ئه‌وه‌ی فێری بكردایه چ دوعایه‌ك بخوێنێت
له‌جێی ئه‌مانه پێی ده‌وت سه‌ردانه‌كه حه‌رامه و له‌سه‌ری قه‌ده‌غه ده‌كرد.
خۆ گه‌ر دوعاكهش ته‌نها بۆكاتی تێپه‌ڕبوون بویایه به گۆڕستان ئه‌وا لێره‌ش
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر ڕوونی ئه‌كرده‌وه بۆمان چونكه هیچی له
ئایینه‌كه له ئێمه نه‌شاردۆته‌وه چ جای كارێكی له‌م شێوه.
تێبینی: ئه‌و
فه‌رموودانه‌ی هاتوون هه‌موو (صحیح)ن
سه‌رچاوه: سایتی (صيد الفوائد –
www.saaid.net
)
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
3/2/2007
|