|
ئافره‌تان لای
ئێمه دوو ڕابردووی یان هه‌یه، ڕابردووی دوێنێ كه بریتی یه له سه‌رده‌مه‌كانی
دواكه‌وتووی، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆی، چونكه ئافره‌تان له
سه‌رده‌مه‌كانی دواكه‌وتووی زۆر سته‌م لێكراوبوون وگۆشه‌گیری و نه‌زانین
سه‌پێنرابوو به‌سه‌ریاندا.
ئافره‌ت گۆشه‌گیر
كرا و دوورخرایه‌وه له ژیان و ئایین و دونیا.. ڕێی پێ گیرا له‌سه‌ردانی مزگه‌وت
كه ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆی بۆ ئایین وژیان..
فوقه‌هائی پێشینان
ده‌یانفه‌رموو: سه‌رده‌مه‌كه فاسد و پیس بووه، وه لافاوی فه‌ساد هه‌موو شوێنێكی
گرتۆته‌وه، وه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان تووشی فیتنه ده‌كات، بۆیه فه‌توایان
ده‌دا كه ئافره‌تان -به‌تایبه‌ت گه‌نجان- نه‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت. نه‌ڕۆن بۆ مزكه‌وت
مه‌گه‌ر ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن نه‌بێت، وه له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌یه كه خێزانه
گه‌نجه‌كه‌ی فێری زانست بكات، وه له‌سه‌ر باوكه‌كه‌یه كچه‌كه‌ی فێری زانستی
شه‌رعی بكات گه‌ر شووی نه‌كردبوو.
ئه‌وه‌ی ڕوویدا
ئه‌وه‌بوو كه نه باوكان كچه‌كانیان فێری زانستی ئایینی ده‌كرد وه نه پیاوان
فێری خێزانه‌كانیان ده‌كرد، چۆن ده‌توانن ئافره‌ته‌كانیان فێر بكه‌ن له‌كاتێكدا
خۆیان پێویستیان به كه‌سێك هه‌یه شاره‌زایان بكات؟!! وه هه‌ركه‌سێك شتێكی نه‌بێت
ناتوانێت بیبه‌خشێت به كه‌سێكی تر. نه باوك توانی فێری ئافره‌ت كات وه نه برا و
مێرد..
ڕێگری ئافره‌تیان
كرد له ڕۆشتنی بۆ مزگه‌وت بۆ گوێگرتنی له ووتار و په‌ند و ده‌رس وده‌ور. مانای
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له گۆشه‌گیری و نه‌فامی هێڵرایه‌وه.. نازانێت
ئه‌ره‌كه‌كانی چیه به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌روه‌ك ئیسلام ده‌یه‌وێت، وه نازانێت
ماف و ئه‌ركه‌كانی چیه به‌رامبه‌ر منداڵ وماڵه‌كه‌ی.. به‌ڵكو به‌جوانی نه‌یتوانی
منداڵه‌كانی په‌روه‌رده‌بكات، بۆیه منداڵانی ده‌ترساند له (شه‌وله‌بان) و (دێ‌و و
درنج) و هه‌ر چیرۆكی خورافات و بێ‌سوودی ده‌گێڕایه‌وه بۆیان. بۆیه به‌داخه‌وه
شوێنه‌واری ئه‌و گۆشه‌گیری یه تا ئێستاش ده‌ناڵێنین پێیه‌وه.
ئافره‌تیش له‌م
سه‌رده‌مه‌دا له‌ماڵ چووه ده‌ره‌وه.. چوو بۆ قوتابخانه، چوو بۆ كۆلێژه‌كان..
چووه‌ناو بازاڕه‌كان.. چوو بۆ شوێنی كاركردن.. چوو بۆ سینه‌ما و یانه‌كان.. به‌ڵكو
بۆ یانه‌ی سه‌ما و زۆر شوێنی نابه‌جێ.. به‌لام ته‌نها شوێنێك كه پێی تێ نه‌چوبێت و
نه‌ڕوات بۆی ته‌نها مزگه‌وته كه ده‌بووایه پشت گوێی نه‌خستایه..
بۆ ئافره‌تان
ناڕۆن بۆ مزگه‌وت؟ هه‌موو ئافره‌تانی جیهان ده‌ڕۆن بۆ شوێنی په‌رستگاكانیان..
ئافره‌تی گاوور ده‌ڕوات بۆ كڵێسه، ئافره‌تی جووله‌كه سه‌ردانی (بیعه)كانیان
ده‌كه‌ن، ئافره‌ته هندۆسیه‌كان ده‌ڕۆن بۆ په‌رستگاكانیان، هه‌موو ئافره‌تێكی
خاوه‌ن ئایین سه‌ردانی شوێنی په‌رستنی خۆیان ده‌كه‌ن.. به‌ڵام بۆ ئافره‌تانی
موسڵمان له شوێن و دانشتنی خۆیان ناڕۆن بۆ مزگه‌وت؟ بۆ ده‌رس و ده‌وری ڕێكخراو ساز
ناكه‌ن بۆخۆیان وه‌كو ئافره‌تان؟ تاكو زیاتر شاره‌زابن و له‌م نه‌فامیه
سه‌رده‌مییه‌ش ڕزگاریان بێت.. بۆ ئاماده‌ی نوێژی جومعه‌و جه‌ماعه‌ت نابن؟
هه‌رچه‌نده زۆر له مزگه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ وه له كوردستانیش هه‌ر شوێنی تایبه‌ت
بۆ ئافره‌تان كراوه‌ته‌وه‌و ده‌توانن دروشم و ده‌رس وده‌ور و نوێژه‌كانیان تیا
ئه‌نجام بده‌ن..
ئافره‌ت له
سه‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئاماده ده‌بوو له نوێژی جه‌ماعه‌ت،
ته‌نانه‌ت ڕیزه‌كانی پێشه‌وه بۆ پیاوان بوو وه ڕێزه‌كانی پاشه‌وه بۆ ئافره‌تان
بوو. وه له‌سه‌ره‌تاشه‌وه پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له یه‌ك ده‌رگاوه ده‌چونه
ناو مزگه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌ك مایه‌وه.. تاكو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم) ڕۆژێك فه‌رمووی: (لو جعلتم هذا الباب للنساء). واته: باشتر ئه‌م
ده‌رگایه تایبه‌ت بكه‌ن بۆ هاتوچۆی ئافره‌تان، وه ئاماژه‌ی بۆ یه‌كێك له
ده‌رگاكانی مزگه‌وته پیرۆزه‌كه‌ی كرد. ئیمام عومه‌ر (ڕه‌زا وڕه‌حمه‌تی خوای لێ
بێت) ده‌ڵێت: (فلم أدخل بعد من هذا الباب) واته ئیتر هه‌رگیز له‌و ده‌رگایه‌وه
نه‌چوومه ژووره‌وه. وه ئه‌و ده‌رگایه‌ش تاكو ئه‌مڕۆمان هه‌ر به‌ناوی (باب النساء
- ده‌رگای ئافره‌تان) ناو ده‌برێت له‌مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) له مه‌دینه.
له
سه‌رده‌مه‌كانی دواكه‌وتووی و ڕوخاندن ئه‌م گۆشه‌گیری ونه‌زانینه سه‌پێنرا به‌سه‌ر
ئافره‌تدا، تاكو وای لێ هات نه‌یتوانی هه‌ستێت به ئه‌رك و مافه‌كانی ماڵ و خێزانی،
وه ئه‌رك ومافی منداڵه‌كانی، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌رك ومافه‌كانی مێردی.. به‌ڵكو كه‌م
وكوڕی زۆری بۆ دروست بوو به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی خوای خۆی..
ئه‌مڕۆش ئێمه
نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی دواكه‌وتن و ڕوخاندن. ده‌مانه‌وێت
ئافره‌تانی موسڵمانی سبه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئافره‌تانی موسڵمانی پێشوو
كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان وتابعینه‌كان ژیاون، وه‌هه‌روه‌ها له
سه‌رده‌مه زێڕینه‌كانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كه ئافره‌تان تیایدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان
ئه‌نجام ده‌دا و مافه‌كانی خۆی باش ده‌زانی.
ئه‌ركه‌كانی خۆی
ده‌زانی به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره‌و جێ به‌جێی ده‌كرد، وه خوای خۆی باش ده‌ناسی
و زۆر به‌باشی ده‌یپه‌رست، وه ڕۆژووی خۆی ده‌گرت و پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه‌ی ده‌كرد
و ڕه‌وشتی خۆی ده‌پاراست وگوێڕایه‌ڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد..
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی
خوشكان
|