|
یه‌كێك له‌و
كێشانه‌ی ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌ڕێی ئافره‌ت له ژیانیدا به‌تایبه‌ت ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتییان گرێ نه‌داوه كێشه‌ی كه‌م ئه‌ندامیه، كوردستانی
خۆشمان به‌هۆی شه‌ڕ و بارودۆخی تایبه‌ت و زه‌حمه‌ت چه‌نده‌ها ئافره‌تی بێ تاوان
كه‌م ئه‌ندام بوونه و ڕادده‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت به كه‌م ئه‌ندامی له‌منداڵیه‌وه
ئه‌و نه‌خۆشیه له‌گه‌ڵیان هاتووه، له ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌تایبه‌ت له گونده‌كان
كێشه‌ی (مین)ی پاشماوه‌ی ڕژێمی
سه‌ددام
ئێسته‌ش بووه‌ته سه‌ربازێكی وون و خه‌ڵكی ده‌كوژێت و كه‌م ئه‌ندامیان ده‌كات، جگه
له ڕووداوی دڵته‌زێنی تر، هه‌رچه‌نده زۆریش له‌و ئافره‌تانه ژیانی ئاسایی خۆیان
ده‌به‌نه سر، به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری له ژیانیان گرتبێت
پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كه‌م ئه‌ندامیه
له‌وانه‌یه زۆر زه‌حمه‌ت بێت كوڕان بێنه داوایان ئه‌گه‌ریش له ئاستی خۆیان بێت،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان به‌ڵكو هه‌زاران ئافره‌ت له كوردستان
به‌تایبه‌ت نه‌توانن ژیانی خۆیان به به‌خته‌وه‌ری ببه‌نه سه‌ر و وه‌كو مرۆڤێكی
به‌خته‌وه‌ر و شادومان بژێن، چونكه هه‌میشه ده‌وروبه‌ری به كه‌م و كوڕی سه‌یری
ده‌كه‌ن به‌داخه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌كی تره ماوه‌ته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
و ئاوڕێك له‌و ئافره‌تانه نه‌دراوه‌ته‌وه‌و به‌ڵكو پشت گوێ خراون..!!
ڕۆژێك بابه‌تێكم
خوێنده‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له سعودیه به‌ناو (پڕۆژه‌ی به‌شوودانی ئافره‌تانی
كه‌م ئه‌ندام) واته كار ئاسان كردن بۆیان و هاوكاری كردنیان وه هاندان و
یارمه‌تیدانی گه‌نجه‌كان تاكو ژیانی هاوسه‌رێتی ببه‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته بێ
تاوانانه، ئه‌ویش به به‌دیهێنانی هه‌ندێ كارئاسانی بۆ ئافره‌ته‌كه یه‌كێك
له‌وانه خانوویه‌كی گونجاوی بۆ دابین ده‌كه‌ن و ده‌كرێته ناویه‌وه.
واته خانویه‌ك
ده‌كه‌نه موڵكی ئافره‌ته‌كه به عه‌قدێكی شه‌رعی و كه‌س بۆی نیه بیفرۆشێت
ته‌نانه‌ت پاش مردی مه‌گه‌ر میراتگرانی نه‌بێت، وه ئه‌و خانووه هه‌موو شتێكی
ناوماڵی بۆ دابین ده‌كه‌ن له كه‌ل وپه‌لی ناوماڵ و پێداویستی و به‌ڵكو مێرده‌كه‌شی
كارئاسانی بۆ ده‌كه‌ن تاكو ئیشێكی گونجاوی بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌و دیخه‌نه سه‌ر كار،
تاكو له‌ڕووی ماددیه‌وه هیچ كێشه و به‌ربه‌ستێك نه‌مێنێت بۆ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری
ژیانی هه‌ردوولا.
ئه‌وه‌یشی هانی
دام بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته و لام زۆر سه‌یر بوو ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی ئه‌م
پڕۆژه‌یه ته‌نها دوو كه‌سی ئاساییه له پشتی ئه‌م پڕۆژه مرۆڤایه‌تیه‌ن و
هه‌ستاون به‌م پڕۆژه‌یه، یه‌كێكیان به‌ناوی خالد الیحیا ده‌ڵێت: هه‌موو كاتێك
چاووم ده‌كه‌وت به كچی براكه‌م كه كه‌م ئه‌ندام بوو وه هێشتا منداڵ بوو چاوانم
پڕ له فرمێسك ده‌بوو و ده‌مپرسیه‌وه ئاخۆ تاوانی چیه؟.. به‌ڵام ته‌نها باوه‌ڕم
به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا هه‌یه له‌و كاره‌دا وده‌بێت ئارام بگرین.. بۆیه
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: من و برایه‌كم توانای دارایی وماددیمان زۆر باشه‌و
توانیمان له پێشكه‌وتوترین نه‌خۆشخانه‌ی سعودیه و ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری بكه‌ین،
سوپاس بۆ خوا چاك بووه‌وه‌و توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بڕاوات، به‌ڵام به‌داخه‌وه
چه‌نده‌ها ئافره‌تی تر هه‌یه كه‌م ئه‌ندامن و هیچ توانایه‌كی ماددی گه‌وره‌یان
نیه تاكو چاره‌سه‌ر بكرێن یان پاره‌ی ده‌رمان و نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌ری
بده‌ن. بۆیه یه‌حیا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه
له‌و چه‌شنه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره
له‌ناو كۆمه‌ڵگادا و خۆشحاڵی هه‌موو چین و توێژێك بوو، چونكه بووه هۆی
گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌نده بۆسه‌ر لێوی كه‌م ئه‌ندامان و جارێكی تر هیوای ژیانه‌وه‌ی له
دڵ و ده‌روونیان ڕوانده‌وه.. پڕۆژه‌كه‌ش ته‌نها كار ئاسانی نیه بۆ ئه‌وه‌ی
ئافره‌تانی كه‌م ئه‌ندامن له‌گه‌ڵ پیاوانی كه‌م ئه‌ندام ژیانی هاوسه‌رێتی ببه‌ستن،
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پیاوانی سه‌لامه‌ت و ساغیشدا.. چونكه ئافره‌تی كه‌م
ئه‌ندامیش هه‌ر وه‌كو ئافره‌تانی تر خاوه‌نی هه‌ست و سۆزه و ئاواتی ئه‌وه‌یه
به‌ره‌و باشتر بڕوات، خه‌ون ده‌بینێت به شووكردن و ببێته خاوه‌ن منداڵ و خێزان
هه‌ر وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی ئاسایی تر ژیان ده‌باته سه‌ر..
پڕۆژه‌كه‌م ته‌نها
شاری (الحائل)ی گرتبوه‌وه و خۆشی هه‌موو شاری گرته‌وه‌و هیوایان ئه‌وه‌یه كه‌سانی
خێرخوازی تر هاوكارییان بكات و تاكو هه‌موو ووڵات بگرێته‌وه و پڕۆژه‌كه
بیرۆكه‌یه‌كی بێ وێنه‌یه له جیهاندا هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له هه‌ندێ ووڵاتی
تر هاوكاریكردن له شێوه‌ی یارمه‌تی هه‌بێت.
پڕۆژه‌كه‌ش سێ
مه‌رجی هه‌بووه ئه‌وش: یه‌كه‌میان: ئه‌و كوڕه‌ی دێته داوای ئافره‌ته‌كه خۆی
حه‌زی له ژیانی هاوسه‌رگه‌رێتی بێت وه‌كو ڕێزێك نه‌ك به‌زه‌یی به ئافره‌ته‌كه
بێته‌وه‌و یان ته‌ماحی هه‌بێت. وه گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه ویراسی بوو ده‌بێت له‌لایه‌ن
پزیشكانه‌وه سه‌یری بكه‌ن نه‌وه‌ك كێشه بۆ وه‌چه دروست بكات و منداڵی كه‌م
ئه‌ندام له‌دایك بن و كاره‌ساته‌كه دووباره ببێته‌وه. وه‌هه‌روه‌ها ده‌كۆڵنه‌وه
له ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی كوڕه‌كه له ڕووی چاكه و ڕه‌وشتی چونكه ئافره‌ته
كه‌م ئاندامه‌كه ده‌بێته هاوسه‌ری ژیانی و زۆر پێویستی به‌م هه‌یه و
نه‌یچه‌وسێنێته‌وه..
بۆیه زۆر پڕۆژه
هه‌یه بۆ به‌ۆژه‌وه‌ندی دروست ده‌بێت، به‌ڵام كه‌م پڕۆژه‌ی له‌م شێوه دێته ناو
كۆمه‌ڵگه‌وه بۆ خزمه‌ت و یارمه‌تی دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كێشه هاتوون
به‌تایبه‌ت له ئافره‌تان، به‌ڵكو هه‌ندێكی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خێزانی بۆ پێكه‌وه
بنێن ده‌چن خێزانی لێ تێك ده‌ده‌ن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌ر خێزانی هه‌بێت و
كێشه‌یه‌كی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چن به‌ته‌ڵاقی ده‌ده‌ن و فێری ژیانی
ته‌نهایی ده‌كه‌ن وپاشان شتی خراپتریش، چونكه ژیانی مرۆڤ ته‌نها به مادده
به‌خته‌وه‌ر نابێت، به‌ڵكو مادده و پاره ته‌نها ئامرازێكن بۆ ژیانی مرۆڤ، به‌ڵكو
به‌خته‌وه‌ری ده‌بێت له‌ناو دڵی مرۆڤه‌كه خۆی بڕوێت و كێشه‌كانی تری چاره‌سه‌ر
بكرێت، بۆیه ئاخۆ تا ئێستا چ كه‌سانێك بیریان له پڕۆژه‌یه‌كی وا كردۆته‌وه له
كوردستان و بتوانن هاوكاری ئافره‌تانی كه‌م ئه‌ندام بكه‌ن كه له‌وانه‌یه خوشكی
یان خزمی هه‌بێت له‌ناویاندا؟!!
ئاخۆ كه‌سانی
خاوه‌ن چ بیروباوه‌ڕێك تا ئێستا بیریان له‌وه كردۆته‌وه ئاوڕێك بده‌نه‌وه له‌م
كێشه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان؟!! ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت زۆر زۆر له گه‌نجانی خاوه‌ن
بیروباوه‌ڕی ماددی و شه‌هاده‌ی به‌رز كه له ڕاستیدا دڵیان به باوه‌ڕی ئیسلام
ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه ته‌نها بیر له ئافره‌تی جوان و ڕابواردن ده‌كه‌نه‌وه،
واته ته‌نها ئه‌و شتانه‌ی ژیانی تاكه‌كه‌سیان خۆش ده‌كات و زیاتر ڕاببوێرێت، بۆیه
حه‌ز ده‌كات به گه‌نجێتی بمێنێته‌وه‌و ڕاببوێرێت، ئه‌گه‌ریش ژیانی هاوسه‌ری گرێ
بدات به‌دوای ئافره‌تانێك ده‌گه‌ڕێت وه‌كو ده‌ڵێن به‌لایه‌وه شای جوانیی بێت و
خاوه‌ن شه‌هاده و كار بێت، بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه
بداته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست بێت و هه‌موو كه‌س شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن ده‌بینی ئه‌و
كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی ئیسلامن و وه‌كو موسڵمانێكی ڕاستگۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ن
هه‌ر ئه‌وانه توانیویانه به‌پێی توانا به‌شێك له‌م كێشه‌یه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه
چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌بینی بیر له جوانی و پاره و شه‌هاده ناكاته‌وه، به‌ڵكو خو
و ڕه‌وشت یه‌كه‌م مه‌رجه لای و ئه‌گه‌ریش ئافره‌ته‌كه كه‌م ئه‌ندامییه‌كی هه‌بێت
یان كه‌م و كوڕی له‌به‌ر خوای گه‌وره گوێی پێ نادا.. ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كه به‌چاوی
خۆمان ده‌یبینین ونكۆڵی لێ ناكرێت، به‌ڵكو ڕۆژێك خزمێكی خۆم كه بیروباوه‌ڕی وه‌كو
موسڵمان نیه پێی ووتم به‌ڕاستی ئه‌م موسڵمانانه هه‌رچی خراپه‌یان تیا بێت ئه‌م
دیارده‌یه‌یان زۆر به‌دڵمه ئه‌ویش كێشه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه ناهێڵن و یه‌كێك له‌وانه
ئاوڕێك ده‌ده‌نه‌وه له ئافره‌تانی كه‌م ئه‌ندام و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانی هاوسه‌رێتی
بۆ پێك بێنن له‌گه‌ڵ كوڕێكی له ئاستی خۆی بێت یان كه‌سێكی ساغ و سه‌لامه‌ت بێت.
له دوا قسه‌مدا
هیوام وایه هه‌موو خاوه‌ن وێژدانێكی زندوو ئه‌م كێشه‌یه به كێشه‌ی خۆیان بزانن و
به‌پێی پله‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كارئاسانی بكات، هیوام وایه هه‌موو خوشكێكی خۆم
گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ی هه‌یه خوای گه‌وره بۆی ئاسان بكات و ژیانێكی هاوسه‌رێتی پڕ
به‌خته‌وه‌ری و شادی بباته سه‌ر و وه‌كو ئافره‌تێكی ئاسایی بتوانێت له‌ناو
كۆمه‌ڵگه‌دا به‌خته‌وه‌ر و چالاك بێت.. هیوادارم ویژدانی هه‌موو یه‌كێك له ئێمه
زندوو بێت بۆ چاره‌سه‌ركرددنی كێشه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|