|
* عه‌مری كوڕی حجر
پاشای كینده داخوازی (أم أياس بنت عوف بن مسلم الشيبانـي) كرد، كاتێ وه‌ختی
گواستنه‌وه‌ی هات دایكی كچه‌كه به ته‌نیا له گه‌ڵ كه‌چه‌كه‌یدا دانیشت و چه‌ند
ئامۆژگاری‌یه‌كی كرد، ئامۆژگاری‌یه‌كان بنه‌ماكانی به‌خته‌وه‌ری ژیانی ژن و
مێردایه‌تی و چ پێویسته له سه‌ر ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به مێرده‌كه‌ی بیكات به
دیار خست بۆی:
ئامۆژگاری‌یه‌كان
بریتی بوون لـه:
یه‌كه‌م و دووه‌م:
به قه‌ناعه‌ت به وبه باشی گوێڕایه‌ڵ وفه‌رمانڕه‌وای به.
سێ‌یه‌م و
چواره‌م: نه‌كه‌ی بهێڵـی شتێكی ناشیرینت پێوه ببینێت، یان بۆنی ناخۆشت لێوه بكات،
به‌ڵكو با خۆشترین بۆنت لێ به‌دی بكات.
پێنجه‌م وشه‌شه‌م:
ئاگاداری كاته‌كانی خواردن و نوستنی به، چونكه برسێتی گـڕ له پیاو به‌رده‌دات، و
تێر خه‌ونه‌بوونیش مایه‌ی توڕه بوونه.
حه‌وته‌م و
هه‌شته‌م: ماڵ وسامانی بپارێزه و چاودێری منداڵه‌كانی بكه.
نۆیه‌م و ده‌یه‌م:
سه‌رپێچی فه‌رمانی مه‌كه، نهێنی ئاشكرا مه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رمانی
بكه‌یت یان دڵیت شكاند، و نهێنییت ئاشكرا كرد: ئه‌وا غه‌در وتوڕیی ئه‌و پارێزراو
نابێ.
ئه‌گه‌ر
مێرده‌كه‌ت غه‌مبار بوو نه‌كه‌ی خۆت دڵخۆش و شادمان پیشان بده‌یت، وه ئه‌گه‌ر
دڵخۆش بوو نه‌كه‌ی خۆت به غه‌مبار پیشان بده‌یت.
*دایكێكی هاوچه‌رخ
به‌م ئامۆژگاری‌یانه ئامۆژگاری كچه‌كه‌ی كرد له كاتێكدا كه خه‌نده و فرمێسك
تێكه‌ڵ به یه‌كتری بوو بوون وگوتی:
كچه شیرینه‌كه‌م:
ئه‌وا تۆ به‌ره‌و ژیانێكی نوێ به‌ڕێ ده‌كه‌وی: ژیانێك كه جێگه‌ی باوك و دایكتی
تێدا نابێته‌وه، جێگه‌ی خوشكه‌كانتی تێدا نابێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه تۆ ده‌بیته
هاوڕێ و هاوسه‌ری پیاوێك كه نایه‌وێ كه‌سێكی تر به‌شداری له گه‌ڵدا بكات، با ئه‌و
كه‌سه‌ش له خۆێن و گۆشتیشت بێت.
كچه‌كه‌م: تۆ ببه
به‌و هاوسه‌ره‌ی كه مافـی هاوسه‌رێتی خۆی بده‌یتێ و بۆی ببه به دایك له سۆز و
خۆشه‌ویستیدا، تۆ وابكه كه ئه‌و هه‌ست بكات تۆ هه‌موو شتێكی ژیانی ئه‌وی، ئه‌وه‌ش
بزانه و هه‌رده‌م له بیرت بێت كه پیاو -جا هه‌ر چ پیاوێك بێت - منداڵێكی
گه‌وره‌یه كه‌وا بچوكترین و كه‌مترین ووته‌ی شیرین و خۆش به‌ختیاری و شادی پێ
ده‌به‌خشیت.
به‌و شێوه‌یه
ڕه‌فتار نه‌كه‌یت كه‌وا هه‌ست بكات به هۆی شوو كردنی تۆوه له كه‌س و كار و خزمیت
كردووه، چونكه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له پێناو تۆدا وازی له ماڵی دایك و
باوكی هێناوه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه‌ی نێوان تۆ و ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له نێوان
پیاو وئافره‌ت دایه..
ئافره‌ت هه‌رده‌م
سۆزی به لای دایك و باوكی و برا و خوشكه‌كانیدا ده‌جوڵێت، هه‌روه‌ها سۆز و بیری
به‌لای ئه‌و ماڵه ده‌جوڵێت كه تێیدا په‌روه‌رده بووه و پێگه‌یوه وگه‌وره
بووه و فێری خوێندن بووه..
به‌ڵام ئافره‌ت
ده‌بێت خۆی له سه‌ر ئه‌م ژیانه نوێ‌یه ڕا بهێنێت، ده‌بێت ژیانی خۆی بگونجێنێت
له گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه بووه‌ته هاوسه‌ری ژیانی و بووه‌ته باوك و چاودیر و
سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كانی... ئه‌مه‌یه دونیا نوێ‌یه‌كه‌ت.
كچه‌كه‌م: ئا
ئه‌وه‌یه ئێستا و ئاینده‌ت، ئا ئه‌وه‌یه ئه‌و خێزانه‌ی كه تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت
به‌شداری درووست كردینیتان كردووه، به‌ڵام دایك و باوكت به ڕابردوو داده‌نرێن ..
خۆشه‌ویسته‌كه‌م:
من داوای له بیر كردنی دایك و باوك و خوشك و براكانت ناكه‌م، چونكه ئه‌وان
هه‌رگیز تۆیان له بیر ناچێت، دایك چۆن جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی له بیر ئه‌چێته‌وه، داوات
لـێ ده‌كه‌م هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێ و بۆی بژی و له گه‌ڵیدا به به‌ختیاری ژیان
بگوزرێنه.
لێره‌دا
ئامۆژگاریه به‌نرخه‌كانی دایكه‌كه كۆتایی پێ دێت كه نزیكه‌ی هه‌زار و پێنج سه‌د
ساڵ پێش ئێستا وتراوه و ئێستاش له‌م سه‌رده‌می پڕ ماددیه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندیه زیاتر
پێویستیمان به‌م ئامۆژگاری‌یه زێڕین و به‌نرخانه‌و هاوچه‌شنی هه‌یه.
له‌لایه‌ن: به‌ڕێز
كاك محمد كوردی
|