|
توێژینه‌وه‌یه‌كی
پزیشكی روونی كرده‌وه هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیك
له مێشك كه چاره‌سه‌ری نیشانه پێ كردنی هه‌سته‌وه‌ره‌كان ده‌كات له پێوانه‌دا
گه‌وره‌تره له پیاواندا به به‌راورد كردن به ژنان.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
زانستی له‌باره‌ی توێكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی كاره‌كانی
رێكخستنی ده‌ماخ بڵاوی كرده‌وه كه پیاوان باشترن له ژنان له‌وانه‌كانی بیركاری و
ژماره‌وانی وه هه‌روه‌ها لێخورِینی ئوتومبێل‌دا هه‌روه‌ها لیكۆڵه‌ره‌وه‌كان له
په‌یمانگای (جونزهۆبكنزی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی) ده‌ریان خست به‌شێكی مێشك
كه‌چاره‌سه‌ری زانیاری یه‌كان ده‌كات كه له هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه نێردراون وه‌ك
بینین و ده‌ست لێدان گه‌وره‌تره له پیاواندا وه‌كو له‌ژنان له‌دوای وردبینی كردنی
مێشكی (15) كه‌س به به‌كارهێنانی ئامێری وێنه‌گرتن به لێدانی موگناتیسی بۆ
به‌راورد كردن به پێوانه‌ی گشتی دیواره پلی ناوه‌وه‌ی خواروی ده‌ماخ ئه‌مه
به‌شێكی مێشكه به‌ر پرسه له هه‌سته‌وه‌ره‌كان كه ده‌كه‌وێته ئاستی گوێچكه‌كان
له هه‌ردوولای مێشك دا له پیاواندا گوره‌تره به ریژه‌ی (6%) وه‌كو له ژنان دا.
وه هه‌روه‌ها
سه‌یری پیاو ومێشكی پیاو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌وره‌تره له مێشكی ژنان.
لیكۆڵه‌ره‌وه‌كان
ده‌ریان خست ئه‌و به‌شه هه‌ره ئه‌و به‌شه‌یه كه له مێشكی زانای به‌ناوبانگ
ئه‌لبرت ئه‌نشتاین دا گه‌وره‌تر بووه ته‌نیا له كاری هه‌سته‌وه‌ره‌كان به‌رپرس
نیه به‌ڵكو رِۆڵێكی باش ده‌بینێت له شێوازی بیركردنه‌وه‌دا كه ته‌ركیزكردن و
ئاگاداركردنه‌وه‌و هه‌ست كردن ده‌گرێته‌وه. هه‌وه‌ها ئاماژه‌یان بۆئه‌وه كرد ئه‌و
به‌شه‌ی مێشك به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه به توانای پێوانه‌كردنی كات
و رێكخستنی خێرایی و ئه‌ندازه‌كردنی گۆشه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه حسابیه‌كان و
هاوكێشه بیركاریه‌كان له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و هۆكاره بیت بۆ بونی ژماره‌یه‌كی
زۆرتر له پیاوان له بواری ته‌لار سازی و ئه‌لكترۆنی و زانستی بیركاری و لێخورِینی
ئه‌تومبیلدا.
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز سۆزیار كاره‌وان/ كوردستان - هه‌ولێر
|