|
زۆرێك له
ئێمه ڕۆژانه به‌ده‌ست نه‌بوون و كه‌می كاته‌وه ده‌ناڵێت ، به‌شێوه‌یه‌ك كه
هێنده كاتی به‌ده‌سته‌وه نییه تا ڕۆژانه به‌ش (حزب) ێك له قورئان بخوێنێته‌وه
، له كاتێكدا ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كات به‌شێكه له دین و كلتوور و
ڕۆشنبیریمان ، ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی زۆریش هه‌ن هانمان ده‌ده‌ن بۆ گرنگیدان به كات
و باش به‌ڕێوه بردنی ، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌مووێت [ والعصر إن الإنسان لفي
خسر إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر ] سورة العصر ،
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ده‌فه‌رمووێت { نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس الصحة والفراغ
} رواه الشیخان ، وه له ئه‌سه‌ریشدا هاتووه كه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئیبنو
جه‌ریر كه به‌درێژایی ژیانی خۆی نووسیویه‌تی هه‌ر ڕۆژێكی به‌رابه‌ره به (14)
لاپه‌ڕه ، واته ئه‌گه‌ر بێتوو ژماره‌ی لاپه‌ڕه نووسراوه‌كانی ئیبنو جه‌ریر
به‌سه‌ر ڕۆژه‌كانی ژیانیدا دابه‌ش بكه‌ین ئه‌وه بۆ هه‌ر ڕۆژێك (14) لاپه‌ڕه‌ی
به‌رده‌كه‌وێت .
ئێمه‌ش لێره‌دا
به مه‌به‌ستی پاراستنی كات و زیادبوونی به‌ره‌كه‌ت وبه‌رهه‌مه‌كانی چه‌ند ڕێگایه‌ك
ده‌خه‌ینه ڕوو ، به ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت .
1-
به‌ڕێوه‌بردنی كات به‌باشی مانای كاری به‌رده‌وام و ماندووكه‌ر ناگه‌یه‌نێت ،
چونكه له‌كاتی كاركردندا ماندووبوون و بێتاقه‌ت بوون بارده‌كات .
2- پێویسته
كاته‌كان له نێوان خود و ماڵ و خێزان و كار‌و ته‌ندروستی و ...هتد به‌رێك وپێكی
دابه‌ش بكرێت ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رمووێت { فأعط كلَّ ذي حقّ حقَّه}.
3- كات وه‌ك
شمشێر وایه ئه‌گه‌ر نه‌یبڕیت ده‌تبڕێت .
4- دانانی
لیستێك كه كار‌و ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه‌ی تێدا بنووسرێت ، وه ده‌شێت ئه‌و لیسته
هه‌فتانه یان مانگانه یان ساڵانه بێت .
5- هه‌میشه
له‌بیرت بێت كه (70%) كات به شتی بێ سوود به فیڕۆ ده‌چێت و (15%)یشی به
موجامه‌له به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات .
6- هه‌ندێك له
كار و ئه‌ركه‌كانت بده ده‌ست كه‌سانی تر تا ئه‌نجامی بده‌ن و ڕایبپه‌ڕێنن .
7- كاره زۆر
گرنگ و به‌په‌له‌كانت له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكه و یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌نجامیان
بده پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ویته په‌له‌په‌ل ، وه له گرنگتره‌وه بۆ گرنگ بڕۆ .
8- ئاگاداری
ئه‌و كار وئه‌ركانه به كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت لێت داوا ده‌كات .
9- یارمه‌تی
فه‌رمانبه‌ره‌كانت بده ، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵ بده كاری خۆیان خۆیان
ڕایبپه‌ڕێنن ، نه‌ك تۆ بۆیان ئه‌نجام بده‌یت .
10- ئه‌گه‌ر
كاره‌كانت دواخست بۆ ساته‌كانی كۆتاییی كاره‌كه ، ئه‌و كات له‌سیاسه‌تی
كوژاندنه‌وه‌ی ئاگردا ده‌ژیت ، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان
و له قه‌یرانێكه‌وه بۆ قه‌یرانێكی تر ده‌چیت .
11- ئه‌گه‌ر
به‌بێ پلان مایته‌وه ئه‌و كات كه‌سانی تر ئیستیغلالت ده‌كه‌ن و بۆ خۆیان به‌كارت
دێنن و ده‌بێت خزمه‌تی ئامانج و كاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وان بكه‌یت و له
خوڵگه‌ی ئه‌واندا بژیت و خوول بخۆیت .
12- كاته‌كانت
به‌ڕێژه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر كار و ئامانجه‌كانی ژیانتدا دابه‌ش بكه ، هه‌ر له
ڕۆژی دواییه‌وه ده‌ست پێبكه بۆ خێزان وكار وئه‌ركه‌كای ژیانی دونیا و به پشوو و
حه‌وانه‌وه كۆتایی پێ بێنه .
13- پێویسته
ئامانجه‌كانت پێوراو و دیاریكراو بن و جێبه‌جێكردنیشیان گونجاو و مومكن بێت ، وه
كاتی دیاریكراویش بۆ جێبه‌جێكردنیان هه‌بێت .
14- ده‌بێت
ڕۆژانه پێش ئه‌وه‌ی بچیته ژێر جێگاوه چه‌ند ئامانجێكی گرنگی ژیانی خۆت بنووسیت ،
تاوه‌كو به ڕۆژدا كاریان بۆ بكه‌یت و جێبه‌جێیان بكه‌یت .
15- لیستی كاری
ڕۆژانه‌ت نابێت له (7) ئه‌ركی فیعلی كه‌متر بێت بۆ جێبه‌جێكردن ، وه نابێت كاره
ئاسایی و سروشتییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی وه‌كو ( خواردن و ...هتد ) تێدا بنووسیت .
16- خشته‌ی
مۆڵه‌تی وه‌رزی و ساڵانه‌ت دیاری بكه و زۆر له‌باره‌یه‌وه بدوێ ، چونكه جه‌سته
پێویستی به پشوو و حه‌وانه‌وه و هاتنه‌وه سه‌رخۆ هه‌یه ، وه چابووك و
داهێنانكار ده‌بێت ئه‌گه‌ر بزانێت مۆڵه‌ت و پشووویه‌ك له پێشی هه‌یه .
17- هه‌ست به
توانا و لێهاتووییه‌كانی خۆت بكه و به شێوه‌یه‌كی باش سوودیان لێوه‌ربگره ،
هه‌روه‌ها خاڵه لاوازه‌كانیشت دیاری بكه و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزه‌ره‌وه و
به‌هێزیان بكه .
18- كاته
سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان و كاته‌كانی پشوو بزانه ودیارییان بكه ، كاته
سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌و كاتانه‌ن كه تێیدا چووست وچالاكیت و داهێنانكاری تێدا
ده‌كه‌یت ، و زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ری به‌یانیه‌وه ، كاته‌كانی پشووش ئه‌وانه‌ن
كه جوڵه و چالاكیت تێیدا كه‌م ده‌بێته‌وه .بۆیه له كاته سه‌ره‌كییه‌كاندا
باشترین و زۆرترین كار و ئه‌ركی ڕۆژانه‌ت ئه‌نجام بده و به ئینته‌رنێت و
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و قسه‌و باس سه‌رفی مه‌كه.
19- سه‌رجه‌م
مه‌وعیده‌كانی ڕۆژانه‌ت له یه‌ك كاتدا كۆبكه‌ره‌وه ، با په‌رش وبڵاو نه‌بن و
به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن كه له‌نێوانیاندا كاتێكی زۆر به‌فیڕۆ بده‌یت ، بۆ نموونه (
مه‌وعیدی چوونه بازاڕ و سه‌ردانی خزم وكه‌سوكارو ...هتد ) دوا به‌دوای یه‌ك و له
یه‌ك ڕۆژدا دایان بنێ .
20- چۆنیه‌تی
به‌سه‌ربردنی كاته‌كانت له ڕۆژێكدا به ڕێك وپێكی دیاری بكه و حسابیان بكه ،
به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر كارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت بزانه چه‌ند كاتی ده‌وێت له‌لای
خۆت بینووسه ، له كۆتاییدا ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌رت ده‌ست ده‌كه‌وێت و ڕێڕه‌وی
ژیانت به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕیت .
21-
ته‌ركیزبكه‌ره سه‌ر شته گرنگه‌كان و خۆت به‌شتی لاوه‌كی و لابه‌لاوه خه‌ریك
مه‌كه .
22- سوود له
كاته له‌ده‌ست چووه‌كانت وه‌ربگره ، وه‌ك كاتی چاوه‌ڕوانی پاس و سه‌ردانی پزیشك
و...هتد ، وه هیچ كات به‌بێ مه‌وعیدێكی دیاریكراو و پێش وه‌خت سه‌ردانی پزیشك
و...هتد مه‌كه .
23- خشته‌ی
پلانی ڕۆژانه و هه‌فتانه ومانگانه‌ت له ده‌فته‌ری تێبینی یان مۆبایل یان
حاسوبه‌كه‌كه‌تدا بنووسه تا به‌ڕێك وپێكی به‌كاری بهێنیت .
24- له
ڕۆژئاوا ده‌ڵێن (
Time is money
) ئێمه‌ش ده‌ڵێین ( كات له زێڕ به‌نرختره ) .
25- یه‌ك به
یه‌ك كێشه وگیروگرفته‌كانت چاره‌سه‌ر بكه ، خۆت له‌شتانێك هه‌ڵمه‌قورتێنه كه
سوودیان بۆت نییه .
26- ژیان زۆر
كورته ، له‌به‌رئه‌وه به دوژمنی زۆر و كێشه و گرفت و ...هتد سه‌ری خۆت جه‌نجاڵ
مه‌كه .
27-
لێبورده‌ییه‌ك كه ئارامیت پێ ببه‌خشێت زۆر باشتره له توڕه‌یی و دوژمنایه‌تییه‌ك
كه تێیدا به‌سه‌ر دوژمن و ناحه‌زانتدا سه‌ربكه‌ویت و دواتر زیان به ته‌ندروستی و
كاتت بگه‌یه‌نێت .
28- به
شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی و وورده وورده كاته‌كانی خه‌وتنت كه‌م بكه‌ره‌وه .
29-
كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانت تا ده‌كرێت با زۆر كورت بن .
30- په‌ڕه و
فایلات و شتی ناپێویست له ده‌وروبه‌ری خۆت كه‌ڵه‌كه مه‌كه، ئه‌وشتانه‌ی
كه‌پێویستیت پێیان هه‌یه به جوانی ڕێكیان بخه‌و له شوێنی گونجاو‌دا دایان بنێ ،
ئه‌وه‌ی ناشته‌وێت بیخه‌ره سه‌به‌ته‌ی فه‌رامۆشكراوه‌كانه‌وه تا پێوه‌ی سه‌رقاڵ
نه‌بیت .
31- خۆت
ڕابێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له یه‌ك كاتدا و پێكه‌وه دوو كار ڕابپه‌ڕێنیت ، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا وه‌ڵامی ته‌له‌فون بده‌یته‌وه و ته‌ماشای پۆسته
ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌شت بكه‌یت .
32- هه‌میشه (
نه‌رێ ، نه‌خێر ) بكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتت به فیڕۆ ده‌ده‌ن و گوێیان
پێمه‌ده .
33- نوسینگه و
شوێنی كاره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك ڕێك بخه كه به‌ئاسانترین شێوه ده‌ستت بگات به‌و
شتانه‌ی كه ده‌ته‌وه‌ێت ، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتت به فیڕۆ بڕوات و ماندوو ببیت
له‌گه‌ڕان به‌دوایاندا .
34- با له ماڵ
و نوسینگه و شوێنی كاره‌كه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل وپه‌لانه هه‌بێت كه ڕۆژانه
پێویستیت پێیان ده‌بێت وه‌ك ( پێنووس ،په‌ڕه‌ی سسپی ، مه‌ره‌كه‌ب ، قڕتاسییه
،...هتد ) نه‌ك له كاتی ناوه‌خت و بێ مه‌جالیدا ناچاربیت بچیت بۆ دوكانی گه‌ڕه‌ك
یان بازاڕ بۆ كڕینی ئه‌و پێویستییانه و به‌مه‌ش كاتێكی زۆرت به فیڕۆ بڕوات یان
كارێكی پێویست و به‌په‌له‌ت له ده‌ست بچێت .
35- تۆڕێكی
په‌یوه‌ندی و ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكتدا پێك بهێنه ،
تاوه‌كو كاره‌كانت به شێوه‌یه‌كی دروست و گونجاو بۆ ئاسان ببێت و هاوڕێ و
براده‌رانیشت زانیاریت پێ ببه‌خشن .
36- زۆر به
حه‌زم و خۆڕاگر به له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه كاتت ده‌فه‌وتێنن ، هه‌وڵبده خۆت
سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌یت كه كاتت ده‌فه‌وتێنن نه‌ك ئه‌وان سه‌ردانت بكه‌ن ،
چونكه تۆ ده‌توانیت ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌یت بۆ ڕۆیشتنت ، به‌ڵام نا‌توانیت به‌و بڵێیت
بڕوات و شوێنه‌كه‌ت به‌جێ بهێڵێت .
37- هه‌وڵبده
له نزیك شوێنی كاره‌كه‌ته‌وه نیشته‌جێ ببیت ، چونكه كاتی زۆرت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
.
38- هه‌وڵبده
له‌كاتی ته‌له‌فۆن كردن‌دا له (5) خوله‌كی به‌رده‌وام زیاتر ته‌له‌فۆن نه‌كه‌یت بۆ
ئه‌وه‌ی كاتت به فیڕۆ نه‌ڕوات .
39- له كاتی
سه‌رقاڵیتدا به ئاماژه و ئیشاره‌ت وه‌ڵامی خه‌ڵكی بده‌ره‌وه تا هه‌موان بزانن
كه تۆ سه‌رقاڵیت و كاتت نییه به‌فیڕۆی بده‌یت ، یان ده‌رگاكه‌ت دابخه‌یت ، چونكه
له (70%) خه‌ڵكی ڕێز له‌و جۆره ئاماژه و ئیشاره‌تانه ده‌گرن .
40-
كاتژمێره‌كه‌ت له‌پشت خۆت وله ژوور سه‌رته‌وه دابنێ ، تا ئه‌و كه‌سه‌ی دێت بۆ لات
چاوی له كاتژمێره‌كه‌ت بێت و كاتت زۆر به‌فیڕۆ نه‌دات ، به‌ڵام دانان و هه‌ڵواسینی
كاتژمێر له‌به‌رامبه‌ری خۆت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی به‌فیڕۆچوونی كاته‌كه‌ت
به‌هۆی میوانه‌كه‌وه تووڕه‌یی و بێتاقه‌تی داتبگرێت ، ئه‌مه‌ش كارێكی باش نییه و
بۆ میوانه‌كه‌ت جوان نییه.
ئاماده‌كردنی :
دڵشاد موحه‌مه‌د
14/6/2007
سه‌رچاوه/
www.saaid.net |