|
پێویسته له‌سه‌ر
هه‌موو موسڵمانێك - پیاو بێت یا خود ئافره‌ت - ئه‌وه‌نده له شه‌رع شاره‌زابێت و
فێربێت كه بتوانێت خواپه‌رستی و هه‌ڵسوكه‌وت و كاروباری ڕۆژانه‌ی له گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ریدا له مڕۆڤـ و زینده‌وه‌ر و دروست كراوه‌كانی تری خوای په‌روه‌ردگار
به‌شێوازێكی ڕاست و ڕێك وه‌ك چۆن خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله علیه
وسلم) ڕونیان كردوه‌ته‌وه ئه‌نجام بدات.
ئیمامی ( الحافظ
ابن حجر) له ( فتح الباري) دا ده‌فه‌رموێت:
( وقوله عز وجل :
[وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا] (1) واضح الدلالة في فضل العلم، لأن الله تعالى لم
يأمر نبيّه (صلى الله عليه وسلم) بطلب الازدياد في شي‌ء إلا من العلم، والمراد
بالعلم : العلم الشرعي الذي يفيد معرفة ما يجب على المكلف من أمر دينه في عباداته
ومعاملاته، والعلم بالله عز وجل وصفاته وما يجب له من القيام بأمره ، وتنـزيهه عن
النقائص ، ومدار ذلك على التفسير والحديث والفقه) (2).
واته: (ئه‌م
ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره [كه واتاكه‌ی ئه‌مه‌یه]: (وه بڵی په‌روه‌ردگارم زانستم
زیاتر بكه) به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و چاكه‌ی زانست، چونكه خوای
پایه به‌رز فه‌رمانی نه‌كردووه به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله علیه وسلم) كه
داوای زیادكردنی هیچ شتێك بكات جگه له زانست نه‌بێت، وه مه‌به‌ست له زانست:
زانستی شه‌رعیه كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، شاره‌زابوون له‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر
هه‌موو موسڵمانێكی ئه‌رك له‌سه‌ر (مُكلَّف) له‌بواری ئاینه‌كه‌یدا له
په‌رستنه‌كانیدا و له هه‌ڵس و كه‌وتیدا، و زانیاری ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره و
سیفه‌ته‌كانی، وه ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌پێناو ئه‌ودا پێی هه‌ڵبسێ له
فه‌رمانه‌كانی، و پاك ڕاگرتنی له كه‌م و كوڕی, وه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ڕاوه‌ستاون
له‌سه‌ر ته‌فسیر و فه‌رمووده و فقه).
به‌ڵام ئافره‌تان
هه‌رچه‌نده جیاوازی نییه له نێوان ئه‌وان و پیاواندا له (واجب)ـێتی فێربوونی
ئه‌و زانسته گشتیانه كه هاوبه‌شه له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا, ده‌بێت له
هه‌ندێك بواری تردا كه تایبه‌تمه‌نده به ئافره‌تان شاره‌زا ببن و فێر ببن،
ئه‌ویش ده‌توانین به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه ڕوونی بكه‌ینه‌وه:
ا- زانسته
هاوبه‌ش و گشتی یه‌كان:
- زانستی
بیروباوه‌ڕ (العقیدة) و یه‌كخواپه‌رستی (التوحید) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بپارێزێت
له هاوه‌ڵبڕیاردان و بێ باوه‌ڕی (خوا په‌نامان بدات).
- په‌رستنه‌كان
(العبادات) وه به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌رستنانه‌ی كه (فرض) و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو
موسڵمانێك, وه‌ك: چۆنێتی ده‌ست نوێژ و خۆشوشتن (غُسل) و نوێژ و ڕۆژو و زه‌كات و
حه‌ج، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی له‌كه‌م ته‌رخه‌می و بیدعه بپارێزێت.
- فێربوونی
خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ته‌فسیر كه ئاسانكه‌ر و یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشتن له
قورئان.
- ژیان نامه و
سیره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم).
- ڕه‌وشته به‌رز
و پیرۆزه‌كان وه‌ك: ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشته‌كانی هه‌ڵس و كه‌وت كردن له گه‌ڵ باوك و
دایك و خێزان وگه‌وره و منداڵ و هاوه‌ڵ و ده‌رهاوسێ و گیان له‌به‌رانی تر, وه
ئه‌ده‌به‌كانی له‌ماڵ ده‌رچوون و هاتنه‌وه و سه‌ردان و چوون بۆ مزگه‌وت و ده‌رچوون
له مزگه‌وت و ئه‌ده‌بی چوونه سه‌ر ئاو و خۆ پاككردنه‌وه و ده‌رچوون له‌سه‌ر ئاو
و چۆنێتی ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌كرێت ... هتد.
ب- زانسته
تایبه‌تمه‌نده‌كان به ئافره‌تان:
- حوكمه‌كانی بی
نوێژی (حَيض) و زه‌یسانی (نِـفـاس) و نه‌زیفی ( إستـحاضة).
- حوكمه‌كانی
مێردكردن (النكاح) و ته‌عزیه‌باری (حِـداد) و پۆشاك ( حـجـاب) و خۆڕازاندنه‌وه
(الـتزیـن).
- مافه‌كانی مێرد
له‌سه‌ر ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به جوانی جێ به‌جێیان بكات.
- ژیاننامه‌ی
ئافره‌تانی سه‌له‌ف به‌تایبه‌ت خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و
ئافره‌تانی صه‌حابه.
(1)
سوره طه : (114).
(2) فتح الباري
شرح صحیح البخاري : (1/187).
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
|