|
په‌یوه‌ندی
هه‌بوونی مرۆڤه‌كان به‌یه‌كتری و پێكه‌وه ژیان و به‌یه‌كه‌وه گونجانیان
به‌تایبه‌تی له‌ناو ماڵ و خێزان و كه‌سوكاردا له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی و كۆماری چیكدا به‌تایبه‌تی له بارێكی خراپ و سلبی و زۆر ئاڵۆزدایه، ئه‌مه‌ش
وای له كۆمه‌ڵناس و پسپۆڕ و چالاككارانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی وسۆسیۆلۆجی كردوه
هۆشداری بده‌ن و زه‌نگی مه‌ترسیداریی بۆ لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و پووكانه‌وه‌ی ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یانه له چه‌ند ساڵێكی كه‌می داهاتوودا لێبده‌ن و گڵۆپی سوور دابگیرسێنن.
نووسینگه‌ی ئامار
و سه‌رژمێری چیك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا و له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
"ڕێژه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ته‌نها ژیان ده‌گوزه‌رێنن له
به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و چاوه‌ڕوان نه‌كراودایه و گه‌یشتۆته (35%)ی
خێزانه چیكییه‌كان، واته نزیكه‌ی (1,35) ملیۆن كه‌س له‌كۆی (10) ملیۆن كه‌سی
نیشته‌جێی چیك كه (56%)یان ئافره‌تن".
ئیڤان ئۆهرین-ی
پسپۆڕی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌رمانگه‌ی (براغ)ی یه‌كه‌م به (جه‌زیره نێت)ی
ڕاگه‌یاند "تاكه بۆنه و یادێك كه له‌مڕۆژانه‌دا خێزانه‌كان و خزم وكه‌سوكاره‌كان
تێیدا كۆده‌بنه‌وه بریتییه له ڕۆژه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی، به‌ڵام ئه‌مه به‌س
نییه بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كگه‌یشتنی سروشتی، چونكه ئه‌و حاڵه‌ته
ده‌بێته هۆی زیادبوونی حاڵه‌تی ته‌ڵاق و هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ندكردنی ژیانی
ته‌نهایی و په‌ڕگیری و زۆربوونی مه‌ترسیی گه‌وره بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان،
له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان كاتی پێویستیان نابێت بۆ گرنگی پێدان و خزمه‌تكردنیان
كاتێك ئه‌وان ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بن، ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته قورسی و
بارگرانی بۆسه‌ر هه‌ردوو سیستمی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی" ئۆهرین وتی "ئه‌و داب و
نه‌ریته نوێیانه‌ی پێش ساڵی (1989) كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ریان ڕانه‌هاتبوو، كاریگه‌ری
زۆری كردۆته سه‌ر ده‌روونی هاوڵاتیان و وایكردووه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵیدا ڕابێن،
له‌وانه پێویستبوونی كۆكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر و
بێ‌شومار له‌پێناو ڕێكردن و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه ژیانه سه‌رده‌مییه
خێرایه‌ی كه ژیانی ئاسووده‌یی خۆشنوودی و ڕه‌فاهییه‌ت دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
و نرخ تێیدا جۆراوجۆر و گرانه و پێویستی به ماڵ و سامانی زۆر هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای
له خه‌ڵكی كردووه زیاد له وزه‌و توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ وكاركردن و پاره
كۆكردنه‌وه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ندتر بێت وه‌ك له‌بونیادو پێكه‌وه‌نانی خێزان و
حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" یه‌رغی تیل-ی پزیشكی ده‌روونی پێیوایه "به هۆی كه‌می كات
لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی ته‌نیایی و په‌ڕگیری ڕاهاتوون، دیارده‌ی
كشانه‌وه و به‌ره‌ودواهاتنی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان و لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنێ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش
سه‌ربه‌ستی ته‌واویان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له كاتێكدا له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێی
ژیان و له چوارچێوه‌ی ژیانی خێزانداریدا هه‌ست به‌و سه‌ربه‌ستییه ناكه‌ن و
به‌دیناكه‌ن، به‌مانایه‌كی تر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرفت و كێشانه نابنه‌وه كه
پێوستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه و هاوكاتیش ده‌بێت ته‌نازول و سازش له چه‌ند شتێك
بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به ڕه‌فاهییه‌ت و خۆشگوزه‌رانییه‌وه هه‌یه" ناوبراو له
لێدوانی‌دا بۆ (جه‌زیره نێت) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئه‌و بارودۆخه وا له تاك
وكه‌سه‌كان ده‌كات هه‌موو شتێك ڕه‌تبكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت چاوپێكه‌وتنی كه‌سانی
تریش، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كه‌نارگیر و دووره‌په‌رێز بن، چونكه ته‌واو دڵنیان
له‌وه‌ی كه ته‌نها به‌تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا سه‌ربه‌ستییه‌كه‌یان
سنووردار ده‌بێت و تووشی چه‌ندین گرفت و كێشه‌ش ده‌بن كه پێویستییان پێی نییه،
ئه‌مه‌ش وایان لێده‌كات له هه‌موو گرفتێك هه‌ڵبێن ئه‌گه‌رچی ساده و ساكاریش بێت،
ئه‌و كاتیش ده‌بنه كه‌سێكی نه‌خۆش و پێویستییان به چه‌ندین دانیشتن ده‌بێت بۆ
چاره‌سه‌ركردنی لایه‌نی ده‌روونی و سایكۆلۆژییان" له كۆتاییدا ناوبراو وتی "به‌ڵام
تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، بریتییه له دامه‌زراندن
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی له بواری بونیادنانی
خێزاندا".
وه‌رگێڕی:
دڵشاد موحه‌ممه‌د
نوسینی:
ئوسامه عه‌باس - براغ
سه‌رچاوه:
جه‌زیره.نێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌لایه‌ن: دڵشاد موحه‌ممه‌د - كوردستان -
سڵیمانی
28/12/2008
|