|
حه‌زره‌تی عومه‌ر
ده‌فه‌رموێ: (ئێمه له‌جاهلیه‌تدا ئافره‌تمان به‌هیچ نه‌ده‌زانی، كاتێك ئیسلام هات
و خواوه‌ند باسی كردن، ئیتر به‌وه زانیمان و تیگه‌یشتین كه هه‌قیان له‌سه‌رمانه)
(بوخاری).
له‌زه‌مانی
نه‌فامیدا ئافره‌ت ماف خوراوو چه‌وساوه بوو، فه‌رمایشته پیرۆزه‌كانی قورئان و
حه‌زره‌ت (صلى الله علیه وسلم) بوونه هۆی ئازادبوونی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ به‌گشتی و
ئافره‌تیش به‌تایبه‌تی...
قورئان
ده‌فه‌رموێ: [يا ايها الناس انا خلقناكم من ذكر وانثى وجعلناكم شعوباً وقبائل
لتعارفوا ، ان
اكرمكم عند الله
اتقاكم ] الحجرات: ، 13واته خه‌ڵكینه ئێمه ئێوه‌مان دروستكردووه له‌نێر و مێ
یه‌ك وه كردمانن به‌گه‌ل و هۆزی جیاواز تایه‌كتری بناسن، به‌راستی چاكترینتان لای
خوا پارێزكار ترینتانه.
حه‌زره‌تیش
ده‌فه‌رموێت: (انما النساء شقائق الرجال) ابوداود، به‌راستی ئافره‌تان خوشك و
هاوشانی پیاوانن.
ئایینی ئیسلام
هه‌قی میراتی و بوونی پاره‌و ماڵ و سامانی داوه به‌ئافره‌ت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ:
[للرجال نصيب مما ترك الوالدان والاقربون وللنساء نصيب مما ترك الوالدان والاقربون
مما قلَّ منه أو
كثر نصيباً مفروضاً] النساء: 7 ، واته: پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌وشتانه‌دا
كه‌باوك و دایك و خزمان به‌میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش
به‌شیان هه‌یه له‌وشتانه‌دا كه‌به‌میراتی له‌باوك و دایك و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت،
له‌كه‌م و زۆری به‌شی هه‌ركه‌سێك دیاری كراوه‌و ده‌بێت بیدرێتێ...
ئافره‌تان
له‌زه‌مانی حه‌زره‌تدا (صلى الله علیه وسلم) به‌شداریان ده‌كرد له‌نوێژی به‌كۆمه‌ڵ
و له‌فێربوون له‌كۆڕی تایبه‌تی حه‌زره‌ت (صلى الله علیه وسلم)دا‌و له‌به‌شداریكردن
له (جیهاد)دا‌و له‌به‌خشینی ماڵ و ساماندا، (كاتێك كه‌هانده‌دران له‌لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) بۆ به‌خشینی ماڵ و سامان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
كه‌خێریان ده‌كرد ئافره‌ت بوون) (ئیمام مسلم گێڕاویه‌تیه‌وه).
فه‌رماندان
به‌چاكه‌و جڵه‌وگیریش له‌خراپه ئه‌ركی سه‌رشانی پیاوو ئافره‌ته وه‌كو یه‌ك،
قورئان ده‌فه‌رموێت: [والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يامرون بالمعروف وينهون
عن المنكر …] التوبه: 71 .
شایانی باسه
یه‌كه‌م كه‌س كه بڕوای به‌حه‌زره‌ت (صلى الله علیه وسلم) هێنا خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری
بوو، وه‌یه‌كه‌م كه‌س كه‌شه‌هیدكرا له‌ئیسلامدا ئافره‌تێك بوو، كه‌ناوی (سمیه)
بوو، وه دایكی عماری كوری یاسربوو !
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|