|
كاتێك بیرێكی
زۆر له لات كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و كۆده‌بێته‌وه، پێویسته یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێیت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی مه‌به‌سته و ده‌ته‌وێت،
هه‌روه‌ها پێویست به ده‌ستكاری و ڕێكخستن و زیادكردن و لابردن ده‌كات، تاوه‌كو له
سه‌رجه‌می ئه‌و بیرانه بیرێك دروست بكه‌یت، چۆن ده‌توانیت ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام
بگه‌یه‌نیت ؟ لێره‌دا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه پێویسته جێبه‌جێیان بكه‌یت تا بگه‌یت
به‌بیرێكی سه‌ركه‌وتوو و داهێنه‌رانه، ڕێگاكانیش بریتین له:
1- بزواندن و
وروژاندنی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌كانت:
بیركردنه‌وه‌ی
به‌هێز ده‌بێته هۆی سلوك و ڕه‌فتاری گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی له
خودی ئاوه‌ز -عه‌قڵ- دا دروست بووه، گرنگیش نییه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و
بیركردنه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به كارێكی واقیعی یان ناواقیعی بێت، ئه‌وه‌ی گرنگه
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه به‌هێز بێت و تۆ بڕوا و قه‌ناعه‌تت پێی هه‌بێت…
بزواندن و جوڵاندنی توانا و وزه‌ی خه‌یاڵ یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كاری
تازه ـ سلبی بێت یان ئیجابی ـ دواتریش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ڕێكخستنی
بیرۆكه‌كه…زۆر به‌باشی بیرۆكه‌كه‌ت بێنه پێش چاو و له هه‌موو لایه‌كه‌وه
ته‌ماشای بكه…خه‌یاڵت بجوڵێنه.
2- بیر له
جیاوازییه‌كان بكه‌ره‌وه:
زانا (البرت
جورجی) ده‌ڵێت:"بیری داهێنه‌رانه بریتییه له‌وه‌ی كه تۆ هه‌مان ئه‌و شته
ده‌بینیت كه كه‌سانی تر ده‌یبینن، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی تۆ ته‌واو جیاوازه له
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان"، داهێنه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌نی عه‌قڵی
ڕه‌خنه‌گرانه‌یه و زۆر كاتیش بیركردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تردا یه‌كناگرێته‌وه
وجیاوازه.
3- بیگۆڕه…
ئاڵوگۆڕی بكه … زیادی بكه:
داهێنه‌ر
هه‌میشه له سروشتی‌دا موغامه‌ره ده‌كات، ئاڵ‌وگۆڕكردن و گۆڕانكاریش سه‌ره‌تایه‌كن
بۆ ئه‌و موغامه‌ره‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له شتانێكدا ده‌كات ڕه‌نگه له
لای خۆی و كه‌سانی تریش ئاسایی بێت... ئایا هیچ ڕێكخستن و ده‌ستكارییه‌ك له
بیره‌كانتدا هه‌یه؟ هه‌وڵبده له په‌ڕه‌یه‌كدا بینووسه.
4- بپرسه: …؟
كۆمه‌ڵێك
پرسیاری نامۆ وغه‌ریب بنووسه كه به بیر و ئه‌ندێشه‌ی زۆرێك له خه‌ڵكیدا نایه‌ت
و به وشه‌ی (چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر…؟) ده‌ست پێبكه و په‌یوه‌ستی بكه به
بیره‌كه‌ی خۆته‌وه، بۆ نموونه: چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌رسه‌رۆكی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان باوه‌ڕ به ئیسلام بهێنێت و تۆش بانگ بكات بۆ خستنه ڕووی
بیره‌كه‌ت؟ چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر وه‌زیر بیره‌كه‌ت جێبه‌جێ بكات ؟ چی ڕووده‌دات
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ت بگۆڕێت و تۆ له شوێنی دابنرێیت و هه‌ڵبژێردرێیت ؟
5- شادمان و
دڵخۆش و ده‌م به پێكه‌نین به:
له حاڵه‌تی
پێكه‌نینه‌وه ده‌چین بۆ حاڵه‌تێكی ده‌روونی كراوه و شادمان، ئه‌وه‌ش دواتر
هه‌لده‌ڕه‌خسێنێت بۆ عه‌قڵمان كه هه‌ندێ چاكسازی و ده‌ستكاری ڕاستكردنه‌وه
له‌سه‌ر بیره‌كه بكات، یه‌كێك له پسپۆڕه كارگێرییه‌كان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی
ڕوونكرده‌وه به‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه تیایدا له كاتی گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر
پڕۆژه‌ی پێشنیازكراو نوكته و قسه‌ی خۆش و پێكه‌نیناوی ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت ئاكام و
به‌رهه‌می زۆر زیاتره له كۆبوونه‌وه جددییه‌كان.
6- ڕێسا و
یاساكان تێك بشكێنه:
تاریقی كوڕی
زیادی سه‌ركرده له‌كاتی تێكۆشان و فتوحاته‌كانیدا ڕێسا‌و یاساكانی تێك و پێك شكان ،
ئه‌و بوو كه وتی "دوژمن له پێشتانه‌وه‌یه و ده‌ریاش له پشتانه‌وه‌یه"، دوای
ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌شتییه‌كانی سووتان ـ قانون و یاسای ڕزگاربوون و ده‌ربازبوونی
تێك‌شكان ـ به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
سه‌ركرده‌یه‌كی
تر، (موحه‌ممه‌د فاتیح)ی خه‌لیفه‌ی عوسمانی، توانی كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان به
بیاباندا بگوێزێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی قه‌دی داری خسته ژێر كه‌شتییه‌كان و به‌هۆی
ئه‌سپه‌كانه‌وه ڕایكێشان.
داهێنه‌ران
هه‌میشه ڕێسا و یاسای ئه‌سته‌م و نه‌شیان و نه‌گونجان (مستحیل)یان به‌زاندووه و
خستویانه‌ته په‌راوێزه‌وه و سه‌ركه‌وتنی دیار و به‌رچاویشیان له بیره‌كانیاندا
به‌ده‌ستهێناوه.
بیربكه‌ره‌وه
له‌و ڕێسایانه‌ی كه شكاندنیان شیاو و گونجاوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بیره‌كه‌ت.
7- ڕێسا و
یاسای تایبه‌تی خۆت دابنێ:
بیروڕات چۆنه
سه‌باره‌ت به بیری تازه بۆ داڕشتنی یاسا وڕێسای تایبه‌ت به بیری داهێنه‌رانه‌ت؟
بۆ داڕشتنی
یاسا وڕێسای تایبه‌ت، هه‌وڵبده له لای خۆته‌وه ـ نه‌ك له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی
تره‌وه ـ چه‌ند بیرێكی تازه بنووسیت، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه ڕێگه‌ی داهێنان.
8- بیره‌كان
كۆبكه‌ره‌وه:
ده‌كرێت
كۆكردنه‌وه‌ی زیاد له دوو بیری جیاواز ببێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی بیرێكی
داهێنه‌رانه‌ی به‌هێز، بۆ نموونه: كۆكردنه‌وه‌ی كه‌مێك قه‌ڵایی و ئاسن پێكه‌وه،
برۆنزێكی به‌هێز و پته‌ومان چنگ ده‌خات.
بیربكه‌ره‌وه
له‌وه‌ی كه تۆ له سه‌ره‌تادا بیرێكی زۆرت كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵبده له نێوان
دوو بیر یان زیاتردا به‌راورد بكه‌یت، له ئاكامدا بیرێكی تازه‌ی داهێنه‌رانه‌ت
به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت.
9- به‌راورد
بكه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یان بینیت و له‌به‌ر چاوتن:
په‌یوه‌ندی
پشیله به به‌فرگر (ثلاجة)وه
چییه؟ كلكی پشیله له وایه‌ری كاره‌بای به‌فرگره‌كه ده‌چێت.
ته‌ماشاكه و
بزانه په‌یوه‌ندی بیره‌كه‌ی تۆ چییه به كه‌ناری ده‌ریا، بازاڕی ماسی،
ئه‌ستێره‌كان،... چیت ده‌وێت بینووسه و به‌راوردی بكه... چونكه پێشخستنی بیر له
ڕێگه‌ی به‌راوردكردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، به‌هۆی به‌راوردكردنه‌وه ده‌گه‌یت
به بیرێكی داهێنه‌رانه‌ی وه‌ها كه به بیر و خه‌یاڵتدا نه‌هاتووه.
وه‌رگێرانی:
دڵشاد موحه‌ممه‌د
4/8/2007
|