|
بێگومان هه‌موو
منداڵێك له‌سه‌ر فیتره‌و پاكێتی له‌دایك ده‌بێت وباوه‌ڕی به خوا هه‌یه
له‌ناخی‌یه‌وه، پاشان دایك وباوكی ده‌یكه‌نه گاوه‌ر یان یه‌هودی یان ئاگرپه‌رست،
ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه وسلم)، ئه‌و منداڵه
به‌ریتانیه‌ش به‌ناوی (جۆرجیا) له به‌ریتانیا له‌ناخیدا هێشتا تورسكایی باوه‌ڕی
خاوێن وبێگه‌ردی تیادا هه‌بوو، ئه‌مڕۆش پاكترین وڕاستترین ئایین مابێت له‌سه‌ر
زه‌وی ته‌نها ئیسلامه، ئه‌م منداڵه‌ش هه‌ر به‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆیه‌وه چه‌ند
ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ده‌ووته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناوی خوای گه‌وره‌شی ده‌هاته سه‌ر زار
وڕای ده‌گه‌یان كه‌وا موسڵمانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هێشتا پێنج ساڵی پڕ
نه‌كردبوه‌وه، ئه‌مه باسی (جۆرجیا)یه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، باسێكی پڕ سه‌یر
وسه‌مه‌ر به‌هه‌موو پێوانێكی بیر وهۆشی ئێمه‌ی سنووردار، لێره‌شدا ده‌قی
چاوپێكه‌وتنی دایكی منداڵه‌كه خاتوو (سامانثا) بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ناوی خۆی
گۆڕی بۆ (سه‌میره) پاش موسڵمانبوونی به‌هۆی منداڵه‌كه‌یه‌وه.
ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌م ڕوویدا شتێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره وه‌كو خه‌یاڵ وئه‌فسوونه
وابێت به‌لامانه‌وه، ڕۆژێكی منداڵه‌كه‌م پارچه پسكێت وچوكلێتێكی كڕی له دوكانێك،
ووشه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر نوسرابوو، كچه‌كه‌شم لێی تێ نه‌گه‌شت، له‌و ڕۆژه‌وه
ده‌ستی كرد به پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و زمان وپیتانه وگه‌ڵانی خاوه‌ن ئه‌و نوسینه،
منیش هیچم پێ نه‌بوو ته‌نها ده‌مترساند به‌وه‌ی بۆی ڕوون بكه‌مه‌وه كه ئه‌وه
زمانی عه‌ره‌بی‌یه‌و عه‌ره‌ب وموسڵمانه‌كان تیرۆریستن و هه‌ر ئه‌مانه‌ن خه‌ڵكی بێ
تاوان ده‌كوژن وته‌قینه‌وه ئه‌كه‌ن له جیهاندا، به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ی من هیچ
كاریگه‌ری‌یه‌كی نه‌بوو له‌سه‌ر منداڵه بچوكه‌كه‌م كه دڵی پڕ بوبو به باوه‌ڕ،
پاش ماوه‌یه‌ك داوای كرد لێمان كتێبێ (قورئان)ی بۆ بكڕین، منیش له ڕۆژی
له‌دایكبوونی وپڕكردنه‌وه‌ی پێنج ساڵیی قورئانێكم وه‌كو هه‌دیه بۆ كڕی وهه‌ندێ جلی
تایبه‌ت به نوێژكردن كه (به‌خۆڕایی) ده‌درێت له‌گه‌ڵ كڕینی ئه‌م كتێبه پیرۆزه
له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه وه‌كو هانده‌رێك بۆ كچانی ته‌مه‌ن بچوك بۆ نوێژكردن.
- پاشان چ ڕووی
دا؟
- ڕۆژێكی
ماڵه‌كه‌مان ئاگری تێ به‌ربوو، هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ستدا به‌ڵام ته‌نها ئه‌و
قورئانه‌ی بۆ كچه‌كه‌م كڕیبوو مابوو بێ ئه‌وه‌ی تۆزێكی لێ بسوتێ، له‌م كاته‌ش له
شارۆچكه‌ی (كینت) بووین نزیكی پایته‌خت (له‌نده‌ن)، له‌و ڕۆژه‌وه بڕیارم دا
منداڵه‌كه‌م بپارێزم وهه‌روه‌ها باوكیشم داوای كرد له هه‌موومان وازبهێنین له
سه‌رزه‌نشتكردنی كچه‌كه‌م وزۆری لێ نه‌كه‌ین له نه‌هاتنی بۆ كه‌نسیه
له‌گه‌ڵماندا، ئه‌مه‌ش كه ڕوویدا وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك بوو به‌لامانه‌وه. له‌وه‌ش
سه‌یرتر كچه‌كه‌م به‌و منداڵیی خۆیه‌وه ده‌ستی كرد به له‌به‌ركردنی جلی نوێژكردن
كه وه‌كو خه‌ڵاتێك له‌گه‌ڵ قورئانه‌كه به‌خۆڕایی وه‌رمان گرتبوو، هه‌روه‌ها
پارچه په‌ڕۆیه‌ك وه‌كو به‌رماڵی ڕاده‌خست ونوێژی له‌سه‌ر ده‌كرد.
- كێ فێری نوێژی
كرد؟
- هیچ كه‌س فێری
نه‌كردبوو، ئه‌و جموجوڵانه‌ی ده‌كرێ كه موسڵمانه‌كان له‌ناو نوێژدا ده‌یكه‌ن
له‌هه‌ستان ودانیشتن وسوجده‌بردن بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌ك بكات له‌م كاتانه‌دا.
- كاردانه‌وه‌ی تۆ
چۆن بوو به‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت ده‌یكرد؟ گومانت نیه كاریگه‌ر نه‌كرابێته سه‌ری
له‌لایه‌ن بۆنمونه كچه براده‌ره‌كانی له قوتابخانه كه موسڵمانن چونكه
له‌نده‌ن پڕه له‌موسڵمان؟
- له‌سه‌ره‌تاوه
دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌وا ئێمه له شارۆچكه‌یه‌ك ده‌ژین ته‌نانه‌ت یه‌ك
موسڵمانی تیا ناژێت، وه مزگه‌وتیشی تیا نیه، منداڵه‌كه‌شم له قوتابخانه‌یه‌ك
ده‌خوێنێت ناوی (هادلۆ)یه وپێشتر سه‌ردانیم كردووه ودڵنیابووم له‌وه‌ی
قوتابخانه‌كه منداڵی موسڵمانی تیادا نیه.
- ئه‌ی ده‌رباره‌ی
جه‌ژنی سه‌ری ساڵ به‌لاتانه‌وه‌و بابانوئێل وله‌و شتانه‌ی ده‌كرێت.. ئایه به‌شداری
ئه‌م كارانه‌ی نه‌ده‌كرد؟
- ئێمه خێزانێكی
دیندار نه‌بووین وبۆنه‌و جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵیش وه‌كو بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
وابوو به‌لامانه‌وه نه‌ك ئایینی.
- ئه‌ی خۆت چی وای
لێت كرد ببیت به موسڵمان؟
- ئه‌وه‌ی
به‌رسه‌ر كچه منداڵه‌كه‌مدا ڕوویدا وای لێ كردم بگه‌ڕێم به‌دوای زانیاری له‌سه‌ر
ئیسلام له ئینته‌رنێت.
- ئایینی ئیسلام
چۆنه به‌لاته‌وه وبۆچی ئه‌م جه‌نگه دڕنده‌یه كراوه‌ته سه‌ری له‌لایه‌ن
ڕۆژئاواوه؟
- زۆر زانیاری و
شتی به‌سوودم ورگرت له‌سه‌ر ئیسلام وئایینێكه چووه‌ته ناخ ودڵمه‌وه، ئه‌وه‌یشی
ڕوویدا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م وای لێ كردم بڕیارێك بده‌م گرنگترین وگه‌وره‌ترین بڕیاربوو
له‌ژیانمدا، ئه‌ویش شوێنی ئیسلام بكه‌وم وبێمه ناو ئه‌م ئایینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی
ڕاست، بۆیه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌مدا سه‌ردانی مزگه‌وتی سه‌ره‌كیمان كرد له له‌نده‌ن
وچاومان كه‌وت به چه‌ند زانا و داعیه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵێ كتێب و زانیاری به‌سوودیان
پێمان به‌خشی و هانیان نه‌دام بۆ كردنی شتێك كه خۆم قه‌ناعه‌تم پێی نه‌بێت به‌ڵكو
ورده ورده هه‌وڵیان ئه‌دا له‌گه‌ڵمان، هه‌ر له‌وێشدا كچه‌كه‌م شایه‌تمانی هێنا و
ناویمان گۆڕی له (جۆرجیا) بۆ (جه‌میله) و منیش هه‌مان شتی ئه‌وم كرد دوو
شایه‌تمانه‌كه‌م هێنا و ناوی خۆم گۆڕی بۆ (سه‌میره).
- هۆی سه‌ردانتان
بۆ ئیمارات چیه؟
- ڕێ وڕه‌سمی حه‌ج
كردنم بینی له ته‌له‌فزیۆنه‌وه، داوام كرد له برایانی مزگه‌وتی سه‌ره‌كیی له
له‌نده‌ن هاوكاریمان بكه‌ن تاكو سه‌ردانی ئه‌و ناوچه پیرۆزانه بكه‌ین،
ئاگادارمیان كرده‌وه كه سه‌فه‌ركردن بۆ سعودیه زه‌حمه‌ته چونكه مه‌حره‌مێك
نیه له‌گه‌ڵمان، بۆیه سه‌ردانێكیان ڕێكخست بۆمان بۆ (ئیمارات) تاكو له‌وێ
سه‌ردانی مزگه‌وتی موسڵمانان بكه‌ین.
- هیچ هه‌ستت
ده‌كرد به مه‌ترسیه‌ك پاش هاتنه‌ناو ئیسلامه‌وه؟ وه ئایه كاردانه‌وه‌ی
براده‌ران و كه‌سانی نزیكت چۆن بوو له‌سه‌ر موسڵمان بوونت؟
- هیچ كات هه‌ستم
نه‌كردووه به مه‌ترسی وه دوچاری هیچ ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌هاتووم، به‌لام
هه‌ندێ كه‌س ئه‌م گۆڕانكاریه‌ی منی لا سه‌یر بوو ، تاكو براده‌رێكی كچم لێی پرسیم:
ئه‌وه چیت لێ هاتووه؟؟ شێت بوویته؟!. وه مێرده‌كه‌شم یه‌كسه‌ر جیابووه‌وه لێم
پاش موسڵمان بوونم، به‌ڵام كوڕه‌كه‌م جاكوب ته‌مه‌ن
(12)
ساڵ وكچه‌كه‌م میجان ته‌مه‌ن
(10
ساڵ) زۆر ئاسایی بوو لایان ته‌نانه‌ت هاوكاریشیان ده‌كردین بۆ خۆم و كچه
بچووكه‌كه‌م.
- ژیانتان پێش
ئیسلام چون بوو؟ وه پاش ئیسلامیش؟
- پێش ئیسلام له
گێژاوێكدا بووم، نه‌مده‌زانی چی ده‌كه‌م و ژیانم پڕ له تاوان بوو، به‌لام پاش
ئه‌وه‌ی ئیسلام هاته ناخی دڵمه‌وه ژیانم زۆر گۆڕا و زۆر به‌ره‌و ئارامی و دڵنیایی
ده‌هات، ئێستاكه قه‌در و نرخی ئیسلام ده‌زانم.
- نه‌خشه‌تان چیه
له سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ (دوبه‌ی - ئیمارات) و مانه‌وه‌تان له‌م وڵاته؟
- چه‌ند
سه‌ردانێكمان بۆ ڕێك خراوه بۆ مزگه‌وته‌كان و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خێزانێكی
موسڵمانه‌وه میواندارێتیمان كراوه تاكو شاره‌زای ژیانی موسڵمانان بین، وه
(ئه‌وقافی دوبه‌ی) سه‌ردانێكی بۆمان ساز كردووه بۆ مه‌ككه‌و جێبه‌جێ كردنی عومره
و به‌نیازین (جه‌میله)ی كچم له خوێندنگایه‌كی ئیسلامی مه‌نهه‌جی ئیسلامی بخوێنێت
له (دوبه‌ی) بێت یان له (به‌ریتانیا).
سه‌رچاوه: سایتی
جامعة الملك فیصل
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی
خوشكان |