|
منداڵێكی كچی
ته‌مه‌ن (6)
ساڵ ده‌بێته هۆی هیدایه‌ت وموسڵمانبوونی دایكی، له بڕیتانیا كچێكی ئنگلیزی
به‌ناوی (جۆرجیا) كه‌وا ئێستا ناوی (جمیله)یه، پسكیت ونه‌سته‌له ده‌كرێت، ئه‌و
خه‌ت ونوسینه كه به‌زمانی عه‌ره‌بی نوسراوه له‌سه‌ر به‌رگی پسكیته‌كه زۆر
سه‌رنجی منداڵه‌كه ڕاده‌كێشێت به‌تایبه‌تی شێوه‌ی نوسینه‌كه به‌به‌راوردكردنی
له‌گه‌ڵ زمانی ئنگلیزی ولاتینی، بۆیه به‌مێشكی منداڵی خۆیه‌وه له‌دایكی پرسیار
ده‌كات كه ئه‌و زمانه چیه، دایكیشی ده‌ڵێت ئه‌وه زمان وخه‌تی عه‌ره‌ب
وموسڵمانه‌كانه ئه‌وانه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌و كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌دژی
خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
به‌ڵام ئه‌م
قسانه هیچ كاریگه‌ری نه‌كرد له‌منداڵه‌كه كه‌وا زیاتر پرسیاری ده‌كرد له‌سه‌ر
وشه‌ی ئیسلام وبه‌و منداڵیه‌ی خۆیه‌وه ده‌یویست دایكی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی
بداته‌وه، هه‌رچه‌نده دایكی بۆی باس ده‌كرد كه ئیسلام ته‌نها توند وتیژیه،
به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا له ناكاودا منداڵه‌كه به عه‌فه‌وی وپاكێتی خۆیه‌وه ڕۆژێك
ووتی: دایكه من موسڵمانم، ئه‌م وشه‌یه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو به‌لای دایك وكه‌س
وكاری.
كه‌س وكاری
(جمیله)ش له‌و باوه‌ڕه‌دابوون به‌ماوه‌یه‌كی تر ئه‌و شتانه‌ی له‌یاد ده‌چێت،
به‌ڵام به‌سه‌رسوڕمانه‌وه بینیان منداڵه‌كه داوای كڕینی قورئان ده‌كات لێیان، پاش
چه‌ند مانگێك، كاتێك كچه‌كه ته‌مه‌نی
(6)
ساڵی پڕ ده‌كاته‌وه‌و دایكی پێی ئه‌ڵێت چ دیاریه‌كی بۆ بكڕێت له ڕۆژی
له‌دایكبوونی، منداڵه‌كه‌ش وڵام ده‌داته‌وه به‌تكا كردن كه قورئانێكی بۆ بكڕێت،
بۆیه دایكیشی ده‌موچاوی ماچ ده‌كات وپه‌یمانی پێ ده‌دات قورئانێكی بۆ بكڕێت
له‌ڕۆژی له‌دایكبوونی..
منداڵه‌كه زۆر
دڵخۆش بوو به‌و قورئانه كه به‌زوبانی عه‌ره‌بیه و كه‌س وكاری زۆر سه‌ریان لێی
سوڕما، به‌تایبه‌تی كه‌داوای كرد قورئان دیاری ڕۆژی له‌دایكبوونی بێت.
له‌درێژه‌ی ماوه‌ی
(6)
مانگدا كچه منداڵه‌كه لاپه‌ڕه‌كانی قورئانی ده‌كرده‌وه‌و زۆر خۆشی وموتعه‌ی
ده‌بینی له‌سه‌یركردنی شێوه‌ی پیته‌كان كه ئایه‌ته‌كانی قورئانی پێ نوسراوه،
پاشان هه‌ڵده‌ستا به‌دانانی قورئانه‌كه به‌ڕێزه‌وه له‌سه‌ر مێزێكی تاتیبه‌ت
به‌خۆی.. ئا ئه‌م ڕووداوانه زۆر سه‌یر بوو به‌لای دایكی وكه‌س وكارێوه.
له‌و ڕووداوانه‌ش
گه‌وره‌تر ئه‌وه‌بوو ڕۆژێك كه ماڵه‌كه‌یان له‌شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی نزیك له‌نده‌ن
ئاگری تێ به‌ربوو، به‌پێی (ڕۆژنامه‌ی الخلیج) كه هه‌موو ماڵه‌كه‌یان گڕی تێ
به‌ربوو وسوتا، قه‌ده‌ری خوا ته‌نها قورئانه‌كه به سه‌لامه‌تی مایه‌وه وه‌كو خۆی
ونه‌سوتا، ئه‌م ڕووداوه‌ش زۆر گه‌وره بوو به‌لایانه‌وه كه باوه‌گه‌وره‌ی
منداڵه‌كه بڕیاری دا منداڵه‌كه بپارێزێ وچیتر سه‌رزه‌نشتی نه‌كه‌ن له‌نه‌هاتنی
بۆ كڵێسه وه‌كو كه‌سوكاری عاده‌تیانه بڕۆن وقسه‌ی پێ نه‌كه‌ن ودژی ویست
وئاره‌زووه‌كانی ڕانه‌وه‌ستن.
ئه‌م ڕووداوانه‌ش
پاڵی نا به دایكه‌كه‌وه زیاتر له‌سه‌ر ئیسلام وقورئان زانیاری وه‌ربگرێ وبزانێت
ئه‌م ئیسلامه چیه كه‌وا كچه منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی عه‌فه‌وی وه‌ری گرتووه،
پاشان هه‌ستا به‌خوێندنه‌وه چه‌نده‌ها كتێب، تا گه‌شته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی باوه‌ڕ
به ئیسلام بهێنێ وببێته موسڵمان وشه‌هاده‌ت بهێنێ.
پاش ئیعلانكردنی
موسڵمانبوونی ناوی خۆی گۆڕی له (سام)ه‌وه بۆ (سه‌میره).
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|