|
زۆرێكن
ئه‌وانه‌ی له‌م ژینه‌دا به شێوازی جۆراوجۆر و به بیانو و هۆكاری جیا جیا
ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه و به ناهه‌ق و ناڕه‌وا ده‌خرێنه ژێر خاك، یه‌كێك
له‌و دیمه‌ن و ڕووداوه پڕ ناسۆر و جه‌رگبڕ و به ئێش و تاقه‌ت پڕوكێن و ئابڕوو
تكێنانه، ڕووداوی كوشتنی ئه‌و كچه لاوه حه‌ڤده ساڵانه ئێزیدییه بوو به‌ناوی
(دوعا) كه له به‌عه‌شیقه و به به‌رچاوی
خه‌ڵكه‌وه و به فه‌توای ده‌م سپی و میرانیان و به ده‌ستی چه‌په‌ڵی كوڕ و كاڵی
عه‌شیره‌ته‌كه‌یه‌وه خرایه ژێر پێله‌قه و درایه به‌ر به‌رد و به بلۆك سه‌ری
پانكرایه‌وه و لاشه‌ی بێنازیشی له خوێندا غه‌رق و نغرۆ كرا، نامه‌وێت لێره‌دا
ڕووداو و چۆنێتی كوشتنه‌كه بگێرمه‌وه، چونكه كه‌م كه‌س هه‌یه گوێبیستی نه‌بوو
بێت و به چاوی خۆی نه‌یبینیبێت، من ده‌مه‌وێت تیشكێك بخه‌مه سه‌ر هۆكاری
كوشتنه‌كه‌ی (دوعا)، داخۆ به دافیعی عیشق و عیشقبازی _به‌مانایه‌كی تر نامووس
پارێزی_ كوژرا، یان له‌به‌ر باوه‌ڕهێنانی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و وازهێانی له
دینی ئێزیدی و موسوڵمان بوونی كوژرا…..؟
مه‌خابن زۆر
له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی قین له دڵ و ناحه‌ز به ئیسلام له كه‌ناڵه‌كانی
ڕاگه‌یاندن - بیستراو و خوێنراو و نووسراو-ه‌وه داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌نه‌وه كه دوعا به هۆكاری خۆشه‌ویستی كوژراوه نه‌ك به‌هۆی موسوڵمان
بوونیه‌وه - زۆرێكیان نكوڵی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌ر موسوڵمان بووبێت- هه‌روه‌ها
هه‌ندێك له گه‌وره پیاوانی ئێزیدیش به‌و دیو و ئاقاره‌دا پینه‌په‌ڕۆی كاره
دزێوه‌كه‌یان ده‌كه‌ن…..، ئه‌گه‌ر وا دابنێین دوعا له‌به‌ر ئه‌وه كوژراوه كه
عاشق بووه و كوڕێكی موسوڵمانی خۆشویستووه و ویستویه‌تی شووی پێ بكات، ده‌پرسم
ئایا تاكو ئێستا هیچ كوڕ و كچێكی تری ئێزیدی كاری خۆشه‌ویستی و عیشقبازی
نه‌كردووه؟ تاكو ئێستا كێ و كه‌ی و له كوێ بیستوویه‌تی و بینیویه‌تی كه‌سێك
له‌ناو ئێزیدییه‌كاندا له‌سه‌ر وه‌ها كارێك كوژرا بێت - چ جای به‌و شێوه دڕندانه
و وه‌حشیگه‌رییانه؟
|
میره‌كانیشیان - هه‌روه‌ك له ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كاندا باسیان
كردووه- هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
كچه له گه‌ڵ كوڕه‌كه‌دا زینای كردووه - له كاتێكدا باوكی
كچه‌كه ئه‌مه به بوختان داده‌نێت و وه‌ها تاوانێك له
كچه‌كه‌ی به‌دوور ده‌زانێت- ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی
تره‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن له ئایینی ئێزیدیدا كه‌س به‌هۆی
زیناوه ناكوژرێت، جا نازانم ئه‌وه‌یان له‌چی و ئه‌مه‌یان
له‌چی .....؟!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاق و داوێن
پاكی له لای ئێزیدییه‌كان هێنده به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه..
كه‌واته
هۆكاری یه‌كه‌م زۆر له ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه دووره و ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاری و
ئاوه‌ژوو كردنی ڕاستییه‌كانه، به‌ڵكو موسوڵمان بوونی دوعا خانم هۆكاری سه‌ره‌كی
كوشتنه‌كه‌یه‌تی، چونكه به لای ئێزیدییه‌كانه‌وه مومكین نییه و ناكرێت هیچ
كه‌سێك له دینی ئێزیدی وه‌رگه‌ڕێت و دینێكی تر هه‌ڵبژێرێت، به‌مانایه‌كی تر ئازادی
بیروباوه‌ڕ له لای ئێزیدییه‌كان هیچ به‌ها و بوونێكی نییه...
|
 |
|
دوعا خان
(به‌ڕه‌حمه‌ت بێ) |
ماوه‌ته‌وه
بڵێم: ئایا ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه
مه‌ده‌نییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان و ئافره‌تان و په‌رله‌مانتاران تا
چه‌ندێك له ئاقار ئه‌م دیارده و مه‌سه‌لانه‌دا هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن و
به‌شێوه‌یه‌كی كارا و ئه‌كتیڤ هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن و
ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌یان له ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییدا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه
و بنبڕی ده‌كه‌ن...؟!!
نوسینی: دڵشاد موحه‌مه‌د
17/5/2007
|