|
خوای گه‌وره كه
مرۆڤی دروست كردوه له ( نێر و مێ ) به‌دی هێناون, ژیانی بۆ هێناونه‌ته پێش به
گوێره‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی بۆی دیاری كردون, وه به ده‌سته‌ڵات و گه‌وره‌ی خۆی ژیانی
به جۆرێك گێڕاوه كه ئه‌م دوو تاكه بێ یه‌كتر گوزه‌ر نه‌كه‌ن, وه هه‌میشه
پێویستیان به‌یه‌ك بێت و ببنه هاوده‌می یه‌ك و به جوودابوونه‌وه‌یان ژیان
به‌رده‌وام نه‌بێت.
نرخ و به‌های
تایبه‌تی پێ به‌خشیون كه ئه‌مه‌ش ئێمه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی پیرۆزی ئیسلام و
نێردراو ڕه‌وانه‌كراوی په‌روه‌ردگار محمد (صلى الله علیه وسلم) ئه‌م ڕاستیه‌مان پێ
گه‌یشتوه به هۆی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده شیرینه‌كانیه‌و.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لێره‌دا مه‌به‌سته و جێ ی باسمانه گرنگی و نرخی ئافره‌ته به تایبه‌ت ئافره‌تی
چاكه‌كار (ساڵیحه), كه له‌م باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئازیز له كۆمه‌ڵێك
فه‌رمووده‌دا باسی گه‌وره‌یی خێر و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی كردوه و
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه كردوه كه به ده‌ستی ئه‌م
ئافره‌ته چاكه خوازانه ئه‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ك له
ئه‌بو هریره (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕدراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) به گه‌نجانی فه‌رمووه: (تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها،
ولدينها. فاظفر بذات الدين تربت
يداك) رواه مسلم.
واته: (ئافره‌ت
بۆ چوار شت ده‌خوازرێت (داوا ده‌كرێت): بۆ ماڵ و سامانێك كه هه‌یه‌تی, یان كه‌س و
كارێك كه هه‌یه‌تی, یان بۆ جوانیه‌كه‌ی, یان بۆ ئیمانداری و دینه‌كه‌ی, ئه‌وه
بخوازن كه دینداره تا ئیمانتان زیاد بكات).
كه‌واته ئه‌و
ئافره‌ته‌ی كه خاوه‌ن دینێكی پاك و ئیمانێكی پڕ ته‌قوا بێت باشتره له هه‌موو
ئافره‌تانێك كه خاوه‌ن ماڵ و جوانی و ناوبانگ و هه‌رشتێكی تر بن هه‌ر بۆیه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كات كه ئافره‌ت له‌به‌ر
دینداریه‌كه‌ی بخوازن.
هه‌روه‌ها
ده‌فه‌رموێت: (إذا صلت المرأة خمسها، وصامت شهرها وحفظت فرجها، وأطاعت بعلها، دخلت
من أي أبواب
الجنة شاءت) رواه/
أحمد و الطبراني.
واته: (ئه‌گه‌ر
ئافره‌ت پێنج فه‌رزه نوێژه‌كه‌ی به‌جێ گه‌یاند وه مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بوو,
وه داوێنی خۆی پاراست, وه گوێڕایه‌ڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد, ئه‌وا به‌م كارانه‌ی
ئه‌نجامی داوه له پاداشتی دا پێ ی ده‌وترێت: له هه‌ر درگایه‌كه‌ی به‌هه‌شته‌وه
ئه‌ته‌وێت بچۆره ژووره‌وه.
وه له
فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه عبدالرحمن كوڕی عمر (خوا لێ ی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه
كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (الدنيا متاع وليس من متاع
الدنيا شئ أفضل من المرأة الصالحة) رواه مسلم.
واته: دونیا خۆشی
یه وه باشترین خۆشی دونیاش ئافره‌تێكی چاكه‌كاره.
هه‌روه‌ها له
به‌سه‌رهاتێك دا بۆمان گێڕدراوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) پیاوێك هه‌بووه كه خێزانێكی ساڵیحه‌ی هه‌بووه, كاتێك كه ئه‌م پیاوه
ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه خێزانه‌كه‌ی پێ ی ئه‌ووت: سڵاو له گه‌وره‌ی ماڵه‌كه‌م
بێت, وه هه‌ركات پیاوه‌كه بێ تاقه‌ت و غه‌مبار ببوایه ئافره‌ته‌كه پێ ی ده‌ووت:
ئه‌گه‌ر خه‌م و خه‌فه‌تت له‌به‌ر ئاخیره‌ته ئه‌وا خوا زیادی بكات (واته زیاتر
ئاگاداری قیامه‌تی خۆت بیت) وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دنیاش خه‌مبار بوویت خوای گه‌وره
ڕزق و ڕۆزیت زیاد بكات.
پاشان پیاوه‌كه
هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ئه‌مه‌ی بۆ باس كرد, ئه‌ویش پێ
فه‌رموو: نیوه‌ی پاداشتی موجاهیدێكی هه‌یه كه له پێناوی خوادا بجه‌نگێت.
به‌ڵێ پاداشتی
ئافره‌تی چاكه‌كار زۆر گه‌وره‌یه و به‌و كاره جوانانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌دات
ده‌گاته پله‌ی موجاهید و ده‌بێته باشترین نیعمه‌تێك كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر
زه‌ویدا دروستی كردبێت بۆ پیاوان.
پاشان با سه‌رنج
بده‌ین بزانین باشترین ماڵێك چی یه كه مرۆڤی مسوڵمان هه‌ی بێت (ئایا خان‌و و كۆشك
و ته‌لاری به‌رز و بڵنده؟ یا پاره و دۆلاری زۆر و ڕژاوه؟ یان سه‌یاره‌ی دوا
مۆدیل و شه‌هاده‌ی به‌رزه ؟؟؟؟؟!!!! پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
أفضله لسان ذاكر, و قلب شاكر, و زوجة صالحة تعين المؤمن على إيمانه).
واته: چاكترین
ماڵ زمانێكی زیكر كه‌ر و دڵێكی سوپاس گوزار و ئافره‌تێكی چاكه كه‌وا یارمه‌تی
بڕوادار ئه‌دات بۆ زیادكردنی بڕواكه‌ی.
وه باشترین
گه‌نجینه‌یه‌ك كه پیاو پاشه‌كه‌وتی بكات بریتی یه له: ئافره‌تی چاك وه‌ك
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به عمری فه‌رموو: (ئایا گه‌نجینه‌یه‌كت پێ بڵێم
كه پیاو پاشه‌كه‌وتی بكات: ئافره‌تی چاك, گه‌ر مێرده‌كه‌ی سه‌یری بكات پێ ی دڵ خۆش
بێت, وه گه‌ر كارێكی پێ سپارد گوێڕایه‌ڵی بێت, وه گه‌ر لێ ی دوور كه‌وته‌وه ماڵ
و منداڵی بپارێزێت.
ئه‌ی خوشكی
دیندار: ئه‌گه‌ر بوویته ئافره‌تێكی ئیماندار و هه‌ڵس و كه‌وت جوان و شیرین,
ئه‌بیته باشترین نیعمه‌تێك كه خوای گه‌وره به‌دی هێنا بێت, وه گه‌وره‌ترین
پاداشت به‌ده‌ست ئه‌هێنیت كه ده‌بیته موجاهیدێك له ماڵه‌كه‌ی خۆت دا, وه فه‌زڵ
و گه‌وره‌یی و پاداشتت ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له قیامه‌ت دا له كام درگاری
به‌هشته‌وه بته‌وێت تێ ده‌په‌ڕێت.
جا با هه‌موو
هه‌وڵ بده‌ین و دوعا بكه‌ین كه خوای گه‌وره خۆمان و كچه‌كانمان بكاته ئافره‌تی
چاكه‌كاری ئیماندار تا سه‌ربه‌رزی دونیا و ئاخیرت ببین ان شا‌ء الله.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|