|
مرۆڤ ڕۆژانه زۆر
بڕیار ئه‌دا و هه‌نگاو ئه‌نێ, وه مه‌به‌ستی خێزانه‌كان له بڕیاردان ئه‌وه‌یه كه
ڕۆڵه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ژیانێك كه پڕ بێت له سه‌ركه‌وتووی وه وایان لێ بكه‌ن
كه بتوانن بڕیار بده‌ن و مسئولیه‌تی ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌شیان هه‌ڵگرن.
له هه‌مان كاتدا
هه‌ندێ له خێزانه‌كان كه تازه كچ و كوڕه‌كانیان پێ ده‌گه‌ن و تازه باڵغ ده‌بن
ده‌ترسن له‌و بڕیارانه‌ی كه ڕۆڵه‌كانیان ده‌یده‌ن له‌به‌ر نه‌بوونی متمانه به
توانای نه‌وه‌كانیان تا بتوانن ڕاست و هه‌ڵه لێك جیا بكه‌نه‌وه, وه هه‌روه‌ها وا
بیر ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان تاكه‌كه‌سن به‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆڵه‌كانیان باش
ده‌زانن.
هه‌ندێك له
گه‌نجان چ كچ یان كوڕ هه‌ست به ترس و بێ توانایی ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دروست
بده‌ن, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێری ئه‌وه نه‌كراون كه چۆن مه‌سئولیه‌ت هه‌ڵبگرن له
ژیانی خۆیاندا, وه وا هه‌ست ئه‌كه‌ن ئه‌مان گونجاو نین بۆ بڕیاردانی دروست, خۆ
ئه‌گه‌ر گه‌نجانمان فێری ئه‌وه نه‌كه‌ین كه چۆن بڕیاری گونجاو بده‌ن و چۆن
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوه‌كانی كه دێته پێشیان ئه‌وه
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌كه‌ین به‌رامبه‌ریان و زۆر خراپ بووین بۆیان, له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه دایكان و باوكان ئه‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌مڕۆ بێ یان به‌یانی
ڕۆڵه‌كانیان لێیان جیا ده‌بنه‌وه و ده‌چنه ماڵی خۆیان و دوور له‌مان ژیان به‌سه‌ر
ئه‌به‌ن.
ئاماده‌كردنی
گه‌نج بۆ بڕیاردانی دروست باشترین چاره‌سه‌ری نمونه‌یی‌یه, بۆ ئه‌وه‌ی له
ژینگه‌یه‌كی چاكدا گه‌شه بكات و خۆشی ببینێ به متمانه‌ی به‌خۆی بۆ به‌ده‌ست
هێنانی سه‌ركه‌ووتن, چونكه ئه‌گه‌ر گه‌نج متمانه‌ی به تواناكانی خۆی نه‌بوو بۆ
بڕیاردان ئه‌وا به درێژای ژیانی ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه
دێنه پێشی و توانای شان خستنه ژێری نابێت, وه شتێكی ئاسایه كه هه‌ندێ جار
گه‌نج خۆیان بڕیار بده‌ن و هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی تر ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
جا بۆ ئه‌وه‌ی كه
ڕۆڵه‌كه‌ت بتوانێت بڕیاری دروست بدات ده‌توانی یارمه‌تی بده‌یت به‌وه‌ی كه تێی
بگه‌یه‌نیت و جه‌خت بكه‌یته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاردان شتێكی زه‌حمه‌ت نی
یه به‌ڵكو پێویستی به كات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته هه‌ڵه‌وه.
وه ئه‌توانی
یارمه‌تی بده‌یت به‌وه‌ی ڕێنمویی بكه‌یت بۆ هه‌ندێ هه‌نگاو كه ئه‌توانێت شوێنی
بكه‌وێت, وه له ڕێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه لێت ئه‌كات تا
ڕێگای ڕاست و دروست بدۆزێته‌وه بۆ بڕیار دان, وه هه‌ندێكی تر له‌وانه:
1- ناساندنی
كێشه‌كه: ئه‌و بڕیاره چی‌یه كه پێویسته بدرێت؟ وه دیراسه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه پێویسته بۆی.
2- دیاری كردنی
كات: بۆچی ئه‌بێت ئه‌م بڕیاره ئێستا بدرێت؟ وه چی وای كردووه كه ئه‌م بڕیاره
ئێستا جێ به‌جێ كرێ؟
3- لێكۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان: چی ڕوو ئه‌دات ئه‌گه‌ر دره‌نگ تر ئه‌م بڕیاره درا؟ وه
كێشه‌كانی ئه‌م دره‌نگ كه‌وتنه چین؟
4- دیاری كردنی
ده‌رئه‌نجامه‌كان: چی چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌یت له‌م بڕیاره؟ وه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی
له‌وانه‌یه ڕووبدات چین ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ت دا؟
5-
هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه چین كه ئه‌توانی لێیان هه‌ڵبژێریت؟
6-
چاره‌سه‌ره‌كان: له‌سه‌ر گه‌نج پێویسته هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ی بۆی هه‌یه بیخاته
پێش چاوی خۆی, ئه‌گه‌ر وا هه‌ستی كرد كه هیچ یه‌كێك له‌م هه‌ڵبژاردنانه سود مه‌ند
نین, ئه‌توانێت خۆی له‌و كێشه‌یه دوور بخاته‌وه یان له‌م كاته‌دا داوای یارمه‌تی
له كه‌سێكی تر بكات بۆ ئه‌وی بگاته بڕیاری دروست یان چاره‌سه‌ری كێشه‌كه.
7- هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌ڵبژارده‌كان: ده‌رئه‌نجامی هه‌ریه‌كێك له‌م بڕیارانه چی ئه‌بێت؟ له‌سه‌ر گه‌نج
پێویسته كه هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كان بزانێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیشان لێك بداته‌وه,
چی له‌ده‌ست ئه‌دات و چی ده‌ست ئه‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر فڵانه بڕیار بدات؟ وه ئایا
چه‌نێك زه‌ره‌ر ئه‌كات ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه فڵانه شت له‌ده‌ست بدات؟
8- ناساندنی
ده‌رئه‌نجامه‌كان: له‌سه‌ر گه‌نج پێویسته ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بزانێت
كه ده‌بێته بڕیاره‌كه‌ی و ئایا ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی مه‌سئولیه‌تی؟وه دوور
بكه‌وێته‌وه له‌و بڕیارانه‌ی كه زه‌ره‌ریان زۆرتره له سودیان.
وه پێویسته
بزانێ كه ناتوانێ به ته‌واوه‌تی و سه‌د له سه‌د بزانێ ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
دروسته یان نا, له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته دوای پێشبینیه‌كانی بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته.
9- جه‌خت كردن
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن: بۆچی وا هه‌ست ئه‌كات ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ڕاسته, وه چی
پاڵی پێوه ناوه بۆ بوونی ئه‌م هه‌سته؟ ئایه مێشك و عه‌قڵێتی یان هه‌ست و سۆز و
دڵێتی؟
10- تا چه‌نێك
بڕیاره‌كه ڕاست بوو: دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا چی ئه‌كه‌یت؟ هه‌ندێ خه‌ڵك وا هه‌ست
ئه‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نه كه بڕیاریاندا ئیتر ئه‌بێت هه‌موو ته‌مه‌نیان مل بخه‌نه
ژێر ده‌رئه‌نجامه‌كانی و پێوه‌ی بناڵێنن ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه دروست نه‌بوو, به‌ڵام
له ڕاستی دا ئه‌م بڕیاره و هه‌ر بڕیارێكی تر ته‌نها هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌و پێش
چوون له ژیان و هیچی تر, وه ئه‌گه‌ر گه‌نج بڕیارێكی نادروستی دا ده‌بێت بیر
له‌وه بكاته‌وه كه به هۆی ئه‌م هه‌نگاوه فێری ئه‌وه ئه‌بێت بۆ جارێكی تر
بڕیاری دروست بدات ان شا‌ء الله.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان |