|
سه‌رده‌می
ئه‌مڕۆمان شۆڕشێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له بواری ته‌كنیكی په‌یوه‌ندییه‌كاندا
به‌خۆیه‌وه دیوه, سه‌راپای جیهان به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ئاشنابوون, كه ده‌رفه‌تی
ڕه‌خساندووه‌و بۆ بینینی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌خش ده‌كرێن به‌بێ سانسۆر‌و
چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌ی..
ئینته‌رنێتیش یه‌كێكه له‌و ته‌كنیكه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی
كه ده‌كرێت له ڕێگایه‌وه ته‌ماشای ملیۆنه‌ها پێگه‌و ماڵپه‌ڕی ئامانج جیاواز و
ناوهڕۆك جۆراوجۆر بكه‌ین، كه هه‌م فه‌سادێكی به‌رفراوانی تێدایه و هه‌م له خێر‌و
بێریش بێبه‌ش نیه.
خه‌ڵكیش وه‌ك
عاده‌تی خۆیان به دوای ئه‌م ته‌كنیكه كه‌وتوون و ڕوویان تێكردووه‌و به‌مه‌به‌ستی
جۆراوجۆر په‌ڕه‌كانی ئه‌م تۆڕه جاڵجاڵۆكه‌ییه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. كه‌سانی ژیر‌و
هۆشیار بۆیان ڕوونبۆته‌وه كه ئینته‌رنێت له ناوهڕۆكیدا خێر‌و شه‌ڕو چاكه‌و
خراپه‌و سوودو زیانی له خۆگرتووه, تیایدا چه‌ندین پێگه‌ی زانستی به‌سوود و
چه‌نده‌ها په‌نجه‌ره‌ی بانگه‌وازی كاریگهرو پێگه‌ی په‌روه‌رده‌یی سه‌رنجڕاكێشی
هه‌یه، كه زانسته‌كان نزیك ده‌كاته‌وه و ڕێگه‌ی فه‌توا ئاسان ده‌كات, چه‌ندین
په‌رتوك هه‌یه كه به‌ته‌نها كلیك كردن ده‌توانرێت خه‌زن بكرێت و سوودی زۆری لێ
وه‌ربگیرێت، به گشتی تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ی جیهانی (World
Wide Web) سوودو به‌هره‌ی زۆری هه‌یه‌و گه‌وهه‌ری به‌نرخی تێدایه,
كه‌س ناتوانێت نكوڵی لێبكات ئه‌گه‌ر به هۆشیاری و هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ پێگه‌كاندا بكرێت..
به‌رامبه‌ر به‌و
شته باشانه‌ش مه‌سیحییه‌كان و تێكده‌رانی بیروباوه‌ڕو له ناوبهرانی ڕه‌وشت
ساده‌یی به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنیكه‌یان قۆستۆته‌وه‌و چه‌ندین پێگه‌ی به مه‌سیحی
كردن و بهرهڵاییان كردۆته‌وه كه بێ باوه‌ڕن داب و نه‌ریته‌كان دهڕمێنێت,
ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندو فه‌سادو خراپه بڵاوده‌كاته‌وه, ئه‌مه سه‌رباری به‌فیڕۆدانی
كاتێكی زۆر‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانێكی بێ‌شومار و په‌رته‌وازه‌كردنی وزه‌و توانا‌و
هه‌وڵه‌كانی تاك و بێئاگاكردنی میلله‌تان له هۆكاره‌كانی به‌ره‌و پێشچوون و
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رفرازبوون و دوورخستنه‌وه‌یان له به‌جێهێنانی ئه‌ركی
جێنشینایه‌تی له‌سه‌ر زه‌ویدا.
موسڵمانی ژیر بۆ
ته‌نها ساتێكیش گومانی نییه له‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی دوژمنانی ئیسلام نه‌خشه‌ی بۆ
داده‌ڕێژن و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن له‌زه‌ره‌رو زیان گه‌یاندن به‌ولاوه هیچی دی نییه,
هه‌موو ئامانجیان بریتییه له شێواندن و تێكدانی بیروباوه‌رو ڕه‌وشت و داب و
نه‌ریتی موسڵمانان، جا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان بێته‌دی
درێغی ناكه‌ن..
بۆیه پێویسته
هۆشیاریی ئیسلامی په‌خش بكرێت و ڕۆشنبیریی شه‌رعی پاك و پوخت پێشكه‌ش بكرێت
له‌ڕێگه‌ی هۆكاره ڕه‌خساوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه له‌سه‌روشیانه‌وه له ڕێگه‌ی
ئینته‌رنێته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانمان هۆشیار بكرێنه‌وه‌و گه‌لانی ئیسلامی
ڕۆشنبیر بكرێن سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی دروست و هاوسه‌نگانه له‌گه‌ڵ
تۆڕی ئینته‌رنێتدا، وه ئاگاداركردنه‌وه‌یان له كه‌وتنه ناو داوی مه‌سیحی و
جوله‌كه‌كان و ڕه‌واج پێده‌رانی بێڕه‌وشتی و به‌ره‌ڵاییه‌وه.
پێویسته
به‌رده‌وام له خوێندنگا‌و په‌یمانگاو زانكۆكاندا ئاگاداربكرێنه‌وه و ڕێنمایی
بكرێن، كۆنگره و كۆڕ ببه‌سترێت و
توێژینه‌وه‌ی
زانستی و په‌روه‌رده‌یی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ئینته‌رنێت پێشكه‌ش بكرێت, ئه‌و
دیارده‌یه‌ی وه‌ك شتێكی كتوپڕ‌و له ناكاو به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه،
به‌بێئه‌وه‌ی هیچ حسابێكی بۆ بكرێت، به هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها كه‌س زه‌ره‌رمه‌ند
بوون.
ده‌كرێت
چاره‌سه‌ری گونجاو دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌كانی ئه‌م تۆڕه به‌رجه‌سته بكات و
جێبه‌جێی بكات, زیانه زۆره‌كانی كه‌م بكاته‌وه, ئه‌گه‌ر بێت‌و نیه‌ته‌كان ساغ
بوونایهتهوهو به‌رپرسان به ئاگا بهاتنایهتهوهو له خه‌وی قوڵیان و به‌شێوه‌ی
بابه‌تیانه‌و هۆشمه‌ندانه‌و دڵسۆزانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده بوونایه‌ته‌وه
به‌ڵام وادیاره جیهانی ئیسلامیی دره‌نگانێك نه‌بێت به‌خه‌به‌ر نایه‌ته‌وه‌و دوای
تێپه‌ڕبوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش نه‌بێت ناگاته وێستگه..
و: دڵشاد
موحه‌ممه‌د
dlshadm@maktoob.com
سه‌رچاوه:
www.saaid.net |