|
جیهانی ئینته‌رنێت
به‌ده‌ر نییه له سه‌رجه‌م ئه‌و داب ونه‌ریت و ئاكار وڕه‌فتارانه‌ی كه پێویسته
له ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌ماندا پێوه‌ی پابه‌ند بین، سه‌رباری ئه‌وه‌ش چه‌ندین ئاكار
وڕه‌فتاری تر هه‌یه كه سروشتی ئه‌و جیهانه تازه‌یه داخوازیه‌تی و پێویستی
ده‌كات له‌سه‌رمان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م
بابه‌ته له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چین و توێژی تازه پێگه‌یشتووانه و ئاڕاسته‌ی ئه‌وان
ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌سووده،
پابه‌ند بوونیش به‌م بابه‌ته‌وه كارێكی قورس وگران نییه به نیسبه‌ت ئێمه‌وه،
چونكه ئێمه به حوكمی بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامیمانه‌وه خاوه‌نی ڕه‌وشتی جوان و
ڕه‌فتاری به‌رزین، وه باوه‌ڕمان به سه‌رجه‌م ڕه‌فتاره پاك وجوانه مرۆییه‌كان
هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ گران نییه ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه له ژیانی
ڕۆژانه‌ماندا پیاده‌ی ده‌كه‌ین له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیش جێبه‌جێی بكه‌ین.
به هه‌رحاڵ پێم
وایه ئه‌م بابه‌ته بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ ڕه‌فتاره جوان وبه‌رزه‌كان و سوود
به‌هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌كو په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [فذكَّر فإنَّ
الذكرى تنفع المؤمنين].
هه‌میشه له‌بیرت
بێت كه ئینته‌رنێت هۆكارێكی په‌یوه‌ندیكردنه‌و ده‌توانیت له‌و ڕێگه‌یه‌وه نامه
بنێریت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بكه‌یت، بیروڕا و بۆچوونی خۆت ده‌ربڕیت و
تێروانین ولێكدانه‌وه‌شت بۆ بیروڕا و بۆچوونی خه‌ڵكانی تر هه‌بێت، هه‌روه‌ها هۆكاری
هه‌ڵس وكه‌وت و مامه‌ڵه كردنی نێوان كه‌سه‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه
جۆربه‌جۆره‌كانه، وه له‌كاتی به‌كارهێنانی هه‌ر هۆكارێكی په‌یوه‌ندی كردن‌دا
پابه‌ند بوون و په‌یوه‌ست بوون به كۆمه‌ڵێك ئاكارو ڕه‌فتاری گشتییه‌وه كارێكی
گرنگ و پێویسته، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه چه‌مكی ئه‌خلاقی ئینته‌رنێت و چه‌مكی
ئادابی ئینته‌رنێت (Netiquett)
كه وه‌رگیراوه له ده‌سته‌واژه‌ی ئینگلیزی (Net
Eti Quette)
به‌واتای ئاكاره پاكه‌كان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا هاته گۆڕێ.
گرنگترین ئه‌و
ئاداب و ڕه‌وشتانه‌ش كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ڕێزگرتنی
به‌رامبه‌ر: هه‌میشه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه چه‌ندین كه‌سی تر له‌سه‌ر
تۆِری ئینته‌رنێت نامه و بیروڕا و بۆچوونه‌كانی تۆ وه‌رده‌گرن، بۆیه پێویسته ڕێز
له خۆیان و بیروڕا و بۆچوونه‌كانیان بگریت.
گاڵته
وسووكایه‌تی به‌كه‌سانی به‌رامبه‌ر مه‌كه: به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی جوان و چاك
گفتوگۆ و موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵدا بكه، خۆت له هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ ده‌رهه‌ق به
كه‌سانی به‌رامبه‌ر بپارێزه و له‌كاتی گفتوگۆ كردن‌دا هه‌ست وشعووریان بریندار
مه‌كه.
زیان به كه‌سانی
تر مه‌گه‌یه‌نه: به چه‌شنی تێكده‌رانی ئه‌لیكترۆنی كه پێیان ده‌وترێت هاكه‌رز (
Hackers)
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا مه‌كه و زیانیان پێمه‌گه‌یه‌نه، چونكه پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ربێ) ده‌فه‌رموێت: {المسلم من سلم المسلمون من لسانه و یده}.
ڕه‌چاوكردنی
كورتبڕی له‌كاتی پێشكه‌شكردن و ده‌ربڕینی بیروڕا و بۆچوونه‌كان و گفتوگۆ كردن
له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا: چونكه باشترین گوتار ئه‌وه‌یه كه كورت و پوخت بێت.
ئه‌وه‌ت بیر
نه‌چێت كاتێك ئینته‌رنێت به‌كاردێنیت ده‌بیته ئه‌ندام له كۆمه‌ڵگای ئینته‌رنێتدا،
واته تۆ ده‌بیته (Netizen
) كه وه‌رگیراوه له (
Net Citizen
) به واتای هاوڵاتی ئینته‌رنێت یان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای ئینته‌رنێت ، له‌به‌رئه‌وه
هه‌ر ڕه‌فتار و ئاكارێك ئه‌نجام بده‌یت ده‌ربڕ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆته،
بۆیه هه‌میشه سووربه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردن و نیشاندانی جوانترین و باشترین ئاكار
و ڕه‌فتار.
پابه‌ند بوون به
یاساوه: هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له واقیعی ژیاندا پێچه‌وانه‌ی یاسایه به
هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پێچه‌وانه‌ی یاسایه، له گرنگترین
شێوه‌كانی پابه‌ند بوونیش به یاساوه ڕێزگرتن و پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتی
فیكرییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت شت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی له‌به‌رگرتنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی سه‌ر تۆڕی
ئینته‌رنێت وه‌ك (وێنه ڕوونكارییه‌كان و بابه‌ته ده‌نگی وڤیدیۆییه‌كان
و......هتد) پاریزراوه و مافی خاوه‌نه‌كانیه‌تی، مافی هیچ كه‌سێكی تر نییه كه
دووباره بڵاویان بكاته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتیان پێوه بكات به‌بێ ئیزن وه‌رگرتنی
پێشتر له خاوه‌نه‌كه‌ی.
لێبوورده‌یی
نواندن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاو و نادروستی
كه‌سانی به‌رامبه‌ر.
ڕێزگرتن له‌و
گفتوگۆ و وتووێژانه‌ی كه له‌نێوان كه‌سه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت:
ئه‌ویش به خۆ به‌دوورگرتن له پچڕاندن و تێكدان و شێواندنی كه‌شی ئه‌و جۆره
گفتوگۆیانه.
ڕێزگرتن و
پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی كه‌سانی تر و خۆ به‌دوورگرتن له به‌زاندنی
سنووره‌كانی.
10- زانست و
زانیاری و شاره‌زاییت له كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت له خه‌ڵكانی تر مه‌شاره‌وه:
هه‌میشه هه‌وڵبده ئه‌وه‌ی كه‌خۆت ده‌یزانیت خه‌ڵكیشی لێ فێر بكه، چونكه مرۆڤ
له ڕۆژی دواییدا سه‌باره‌ت به زانست و زانیارییه‌كه‌ی پرسیاری لێده‌كرێت كه له
كوێ فێری بووه؟ وه چی پێكردووه؟
وه‌رگێڕانی/
دڵشاد موحه‌ممه‌د
dlshadm@maktoob.com
سه‌رچاوه/
www.maktoob.com |