|
چه‌ند
نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی هه‌یه
تووشی هه‌ندێ پیاو و ئافره‌تی ته‌مه‌ن سه‌رو چل ساڵ ده‌بێت كه پزیشكه‌كان هه‌ستی
پێ ده‌كه‌ن, وه ناویان ناوه (كێشه‌كانی ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن) وه ئه‌م كێشه‌یه
كاتێك دروست ئه‌بێت كه ئه‌و كه‌سه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه به‌شێكی زۆری له
ته‌مه‌نی بڕیوه‌و هیچ شتێكی ئه‌وتۆی به‌دی نه‌هێناوه له‌و
ئاره‌زوو و
خۆزگانه‌ی له ده‌روونی خۆی دا هه‌یبووه,
یان
به‌هۆی هه‌ست كردن به‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی گه‌نجێتی به‌جێ هێشتوه و چۆته ته‌مه‌نی
به‌ره‌و پیرییه‌وه، هه‌روه‌ها وا بیر ئه‌كاته‌وه كه له‌سه‌ریه‌تی په‌له بكات بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ندێ خۆشی له ژیان ببینێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی له ده‌ست بدات.
ئه‌وه‌ی تووشی
كێشه‌كانی نیوه‌ی ته‌مه‌ن ده‌بێ ده‌ست ئه‌كات به پرسیاركردن له‌وه‌ی ئایا ئه‌و ئیش
و كاره‌ی ئه‌و ئه‌یكات چ سودێكی هه‌یه بۆی؟ وه چی به‌ده‌ست هێناوه لێ ی؟! ئینجا
به‌رده‌وام به‌راورد ئه‌كات له نێوان ئه‌و شتانه‌ی كه ڕه‌فیق و براده‌ره‌كانی
به‌ده‌ستیان هێناوه و ئه‌وه‌ی ئه‌م پێ ی گه‌یشتووه له لایه‌نی ماددی و كاره‌وه.
وه له
لایه‌نی سۆز و عاتیفه‌وه به‌زۆری هه‌ست به‌وه ده‌كا كه له ژیانی دا
خۆشه‌ویستیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی به‌دی نه‌كردوه‌كه هه‌ست و سۆزی ڕابگرێت, وه وا
هه‌ست ئه‌كات كه به‌رده‌وام ته‌ضحیه و فیداكاری داوه به خۆشی ژیانی خۆی
به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی, وه هه‌ندێ جار وای لێ دێت بڕیار ئه‌دات به جۆرێكی تر
سۆز و عاتیفه‌ی بگۆڕێت و وه‌ك جاران نه‌مێنێت.
وه كێشه‌كانی
ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوادا گرنگی تایبه‌تی پێ ده‌درێت له‌به‌ر
زه‌حمه‌تی كار و زۆری مونافه‌سه, كه‌وا ئه‌كات له مرۆڤ له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دا
هه‌رچی توانای خۆی هه‌یه بیخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێ.
ئه‌وه‌ی كه
دوو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی گه‌نج له (زانستی ده‌رونی)دا دۆزیانه‌وه ئه‌وه‌یه كه
(نه‌خۆشی كێشه‌كانی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن) ڕووه‌و گه‌نجان ملی ناوه و ئێستا تووشی
ئه‌وانیش ئه‌بێت.
وه ئه‌م دوو
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه ده‌ڵێن: خه‌ڵكی وا بیریان ده‌كرده‌وه كه پێویسته شتێك به‌رهه‌م
بهێنن تا ئه‌و كاته‌ی كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته چل و پێنج ساڵی, به‌ڵام ئێستا له
ته‌مه‌نی بیست و پێنح ساڵی دا به‌هه‌مان شێوه‌ی چل و پێنج ساڵی بیر ئه‌كه‌نه‌وه,
واته ئه‌یه‌وێت خۆزگه‌كانی پێش بیست ساڵ كه‌متر به‌ده‌ست بهێنێت.
هۆكاری ئه‌م
بیركردنه‌وه و گه‌شه سه‌ندنه تازه‌یه ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه باسی
لێوه ده‌كات و بڵاوی كردۆته‌وه له‌ژێر ناونیشانی (كێشه‌كانی چاره‌كی ته‌مه‌ن) كه
كۆمه‌ڵێك شتی شاز وتازه ڕووبه‌ڕووی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێته‌وه له كچان و كوڕان
له ته‌مه‌نی بیسته‌كاندا كه له سه‌روی هه‌موویانه‌وه شۆڕشی ئه‌نته‌رنێته.
ئه‌م شۆڕشی
ته‌كنه‌لۆجیایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێگه خۆش بكات بۆ زۆرێك له كوڕ و كچان له
ته‌مه‌نی بیسته‌كاندا كه زۆر شتی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن و ببنه خاوه‌ن كاری چاك و
باش به جۆرێك كه بۆ نه‌وه‌كانی پێش ئه‌وان به‌م جۆره نه‌بوو, هه‌روه‌ها وا له
گه‌نجان ده‌كات كه چاوه‌ڕێ ی سه‌ركه‌ووتنی زیاتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له
ته‌مه‌نی بیسته‌كان تێپه‌ڕن.
كاتێك گه‌نجێك
سه‌یری هاوه‌ڕێكانی ده‌كات و ئه‌بینێت ئه‌وان هه‌موو ئیشیان باشه و مانگانه‌ی زۆر
به‌ده‌ست ئه‌هێنن له كاتێكدا ئه‌م هه‌ر وه‌ك كۆن ئه‌ڕواته ڕێوه و شتێكی كه‌می
به‌ده‌ست كه‌وتووه هه‌ست به‌وه ده‌كا كه هاوڕێكانی سه‌ركه‌وتوون به سه‌ری دا و
ئه‌میش بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه كه به خێرایی ئه‌م شتانه به‌ده‌ست بهێنێت.
كێشه‌كان
ته‌نانه‌ت كچان و كوڕانی كوردشی گرتۆته‌وه
كه ئه‌مه به
شێوه‌یه‌كی گشتی یه بۆ گه‌نجان, به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنجێكی كچان و كوڕانی
كوردیش بده‌ین هه‌ست به هه‌مان بیركردنه‌وه و كێشه ده‌كه‌ین له ناویاندا
بۆنمونه:
كچانی ئێستا
ئه‌یانه‌وێت كاتێك كه شویان كرد بچنه خانوو و ماڵی خۆیان و پێویستیه‌كانی ماڵیان
هه‌موو هه‌بێت و هه‌روه‌ها مانگانه‌ی باشیان هه‌بێت, هه‌روه‌ها كوڕانیش ئه‌یانه‌وێت
تا ئه‌و كاته‌ی ژن ئه‌هێنن خاوه‌نی خانوو و سه‌یاره و پاره‌ی خۆیان بن, له
كاتێكدا كه به‌راوردی بكه‌ین به دایكان و باوكانی خۆمان زۆربه‌یان كه ژیانیان
پێكه‌وه ناوه خاوه‌ن شتێكی كه‌م بوون و وورده وورده خۆزگه‌كانیان به‌ده‌ست
هێناوه كه زۆر جار گه‌شتۆته ته‌مه‌نی چل ساڵی یان به‌ره‌و ژوور تر, به‌ڵام ئێستا
گه‌نج ئه‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی له بیسته‌كان تێپه‌ڕێت ئه‌م شتانه‌نی هه‌موو هه‌بێت،
خۆ ئه‌گه‌ر هاوڕێكانی به‌م جۆره بوون و ئه‌م كه‌متر بوو به‌رده‌وام بیر
ئه‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش تووشی كێشه‌كانی چاره‌كی ته‌مه‌نی ئه‌كات و نه‌خۆشیه‌كی
ده‌روونی تووش ده‌بێ كه تووشی چله‌كانی پێش ئه‌و بووه.
وه ئه‌گه‌ر
ئه‌م جۆره هه‌ستانه زاڵ ببێت به‌سه‌ر مێشكی كچان و كوڕاندا به‌ره‌و كێشه‌یه‌كیان
ده‌بات كه وه‌ك كێشه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌ن وایه هه‌رچه‌نده ئه‌م له ته‌مه‌نی
بیسته‌كاندایه نه‌ك چله‌كان.
وه هۆیه‌كی تر
ئه‌وه‌یه كه زانایه‌كی به‌ریتانی باسی ده‌كات بۆ كێشه‌كانی چاره‌كی ته‌مه‌ن, ئه‌و
ڕۆشنبیریه تازه‌یه‌یه كه ئێستا باوه له‌ناو گه‌نجاندا كه ده‌ڵێن: (هه‌تا
ئه‌توانی ئیش بكه, وه هه‌تا ئه‌توانی ڕابوێره و خۆشی ببینه). وه ده‌رئه‌نجامی
ئه‌مه‌ش ژیانێكی سه‌ركه‌وتوو له كار‌و كه‌سابه‌ت به‌ڵام ژیانێكی
دۆڕاو له
بواری كه‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی.
وه دوای
تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك له ژیانی گه‌نج به‌م شێوه‌یه هه‌ست به چۆڵی سۆز (بێ
عاتیفه‌یی) ئه‌كات, و به‌وه‌ی كه ئیش وكاری ته‌مه‌نی هه‌مووی به‌ڕێ ئه‌كات بێ
ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆشی ڕاسته‌قینه بكات كه به‌مه تووشی كێشه‌كانی ناوه‌ڕاستی
ته‌مه‌ن ئه‌بێت.
وه ئه‌و
ئامۆژگاریانه‌ی كه زانایانی زانستی ده‌روونی پێشكه‌ش به گه‌نجانی ئه‌كه‌ن
ئه‌وه‌یه:
كه هه‌وڵ
نه‌ده‌یت شتێك بكه‌یت كه له سه‌رو توانا و ده‌سته‌ڵاتی خۆته‌وه بێ و بارێك بده‌ی
به‌سه‌ر ده‌رونتا كه توانای هه‌ڵگرتنی نه‌بێ, ئه‌گه‌ر نا ته‌ماحی زۆر به‌ره‌و
گوشینی ده‌روونت ئه‌با, چونكه به‌م كاره تۆ توانا و ووزه‌ی خۆت به خێرایی
ئه‌سوتێنیت.
پێویسته بیر
بكه‌یته‌وه كه ژیان ته‌نها پاره‌ی زۆر په‌یا كردن نی یه, به‌ڵكو زۆر لایه‌نی تر
هه‌یه كه ئه‌توانن خۆشی و جێگیری ده‌رونیت پێ ببه‌خشن, وه‌ك ژیان دروست كردن
له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێت خۆشه و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ خێزانێكی
جوان و خنجیله‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بزانیت كه ئیشی باش و پاره‌ی زۆر هۆكاری
به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ نین.
له كۆتاییدا
ده‌ڵێین دیاره كه ژیانی ئه‌مڕۆ زۆر زانستی هێناوه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ، به‌ڵام
پێویستیشی هه‌یه به هێز و توانایه‌كیش بۆ به‌كارهێنانی كه ئه‌ویش زۆر
زه‌حمه‌ته, وه وای كردوه ئه‌مڕۆ تاك به‌ده‌ست كێشه‌كانی پیریه‌وه بناڵێنن له
كاتێكدا كه
هێشتا
گه‌نجه.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
17/2/2007
|