|
جێگری
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چینی بۆ دیاریكردنی وه‌چه (كسی زێنمچ) ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی
(چین) چوه‌ته ناو ئاستێكی ترسناكه‌وه به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی نێرینه
به‌رامبه‌ر ژماره‌ی مێینه ئه‌ویش به‌هۆی دیارده‌ی (له‌ناوبردنی كچان)و كاتێك
خێزانێكی چینی كچیان ده‌بێت به‌دڵیان نیه‌و له‌ناوی ده‌به‌ن به‌فڕێدانی وكوشتنی
چونكه وڵاتی به‌ناو پێشكه‌وتووی چین ڕێگا نادات به هه‌ر خێزانێك زیاتر له یه‌ك
منداڵی ببێت، بۆیه زۆر خێزانیش حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌وا كوڕیان ببێت نه‌ك كچ.
(كسی زێنمچ)یش
وه‌سفی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كات كه‌وا كه‌م ترسناكتر نیه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی
ئایدز له چین.
هه‌واڵگری (ئاسیا
نیوز) له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌رژمێری ڕه‌سمیی له‌چینه‌وه نه‌قڵی كردووه كه
نزیكه‌ی (30) سی ملیۆن پیاوی چینی ناچار ده‌بن ژن نه‌هێنن به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی
ئافره‌تان كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌ناوبردنی منداڵی كچ له سگی دایكی‌دا یان
كوشتنی پاش له‌دایكبوونی.
به‌پێی ئه‌و
بڵاوكراوانه‌ی له گۆڤار وڕۆژنامه چینیه‌كاندا هاتووه سه‌رژمێری دانیشتوان
له‌ساڵی (2000) ئاماژه‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه (120) له‌دایكبووی كوڕ بۆ هه‌ر (100)
له‌دایكبووی كچ له‌یه‌ك ڕۆژدایه، وه له‌هه‌ندی سه‌رژمێری تر هاتووه كه‌وا هه‌ر
(122) منداڵی كوڕ به‌رامبه‌ر (100) منداڵی كچه له‌یه‌ك ڕۆژدا، ئه‌مه‌ش جیاوازی
یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ی جیهانیی كه‌وا (107) منداڵی كوڕه
به‌رامبه‌ر هه‌ر (100) منداڵی كچ.
وه‌له‌هه‌ندێ
پارێزگای باشوری چیندا كێشه‌كه زه‌ق وگه‌وره‌تر بووه، بۆنمونه له پارێزگای
(جیانجكسی): (138) منداڵی كوڕ هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر (100) منداڵی كچ، وه له
(جوانجدۆنج) ڕێژه‌كه گه‌شتۆته (137) كوڕ به‌رامبه‌ر (100) كچ.
وه یه‌كێك له
گرنگترین هۆكانی ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری سیاسی
حكومه‌تی چین به ڕێگرتن له خیزانه‌كه‌ن له هه‌بوونی زیاتر له یه‌ك منداڵ واته
هه‌ر خێزانێك له‌یه‌ك منداڵی بۆ نیه هه‌یبێت، وه‌له‌زۆر جاردا زۆربه‌ی خێزانه‌كان
حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و تاكه منداڵه‌ی به‌خێوی بكه‌ن كوڕ بێت نه‌ك كچ، خۆ گه‌ر كچیش
ده‌رچوو له‌ناوی ده‌به‌ن وده‌یكوژن.
پاشان هه‌ندێ
گاریگه‌ری ڕۆشنبیریی تر هه‌یه كه خه‌ڵكیی پاڵ پێوه ده‌نات بۆ له‌ناوبردنی كچان،
به‌تایبه‌تی له ناوچه گوندنشینه دوور له شارستانیه‌ته‌كاندا چونكه زۆر له
باوكانی ئه‌وێ وای ده‌بینین كه‌وا كچ سوود وقازانجی ته‌نها بۆ خێزانی مێرده‌كانیان
هه‌یه نه‌ك بۆ دایك وباوكی خۆیان به‌پێچه‌وانه‌ی كوڕه‌كان.
بۆیه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه چینی یه‌كان هه‌ڵده‌ستن به هێنانی كچانی ته‌مه‌ن
بچووك له وڵاتانی دراوسێ كه كێشه‌ی ئابووریان هه‌یه وه‌ك كۆریای باكوور بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می ڕێژه‌ی ئافره‌تان.
سه‌رچاوه: سایتی
المفكره وه‌رگیراوه
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|