|
خوشكانی ئازیزم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ئافره‌ت له هه‌موو كه‌س زیاترگرنگی تایبه‌ت ئه‌ده‌ین
به خه‌وبینین بۆیه منیش حه‌زم كرد ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خه‌وبینین له
ڕوانگه‌ی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) پێشكه‌ش به ئێوه‌ی
خۆشه‌ویست بكه‌م، به‌هیوای سود مه‌ندی بۆ هه‌موو به‌ڕێزێك.
پێناسه‌ی
خه‌وبینین:
ئه‌و ڕوداوه‌یه
كه كه‌سێك ده‌یبینێت كاتێك كه خه‌وتووه.
خه‌وبینین
ده‌كرێت به سێ به‌شه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م:
خه‌وێكی خۆش و
باش، ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێكه له‌لایه‌ن خواوه، چونكه ئه‌و مرۆڤه ئه‌و شته ده‌بینێت
له خه‌وی دا كه دڵی پێی خۆشه، وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خه‌وی خۆشی بینی دڵی خۆش ئه‌بێت،
وه خه‌وی خۆش موژده‌یه‌كه بۆ مرۆڤی باوه‌ڕدار.
به‌شی دووه‌م:
خه‌وی ناخۆش، كه
ئه‌مه‌ش له شه‌یتانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش شه‌یتان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شتانه بێنێته
خه‌وی ئه‌و مرۆڤه كه پێی ناخۆشه بۆ ئه‌وه‌ی بیترسێنێت و بێتاقه‌تی بكات.
به‌شی سێیه‌م:
خه‌وێك كه
په‌یوه‌ندی هه‌بێت به ڕووداوی ڕۆژانه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی مرۆڤ دڵی مه‌شغوڵه به
شتێكه‌وه یان بیر له شتێك ئه‌كاته‌وه دوای كه ئه‌خه‌وێت ئه‌و شته یان باسه
ئه‌بینێت له خه‌وی دا ئه‌مه‌ش هیچ شتێكی تێدا نی یه.
ئه‌گه‌ر خه‌وێكی
خۆشمان دی چی بكه‌ین باشه؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك
خه‌وێكی خۆشی دی با ئه‌م شتانه بكات:
- سوپاسی خوای
له‌سه‌ر بكات
- دڵی پێی خۆش بێت
وه‌ك موژده‌یه‌كی خۆش
- بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی
بگێڕێته‌وه كه خۆشی ده‌وێ
ئه‌گه‌ر خه‌وێكی
ناخۆشمان دی چی بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك
خه‌وێكی ناخۆشی دی با ئه‌م شتانه بكات:
- په‌نا بگرێت به
خوا له شه‌ڕی ئه‌و خه‌وه ناخۆشه‌ی كه دیویه‌تی واته بلًَێت: أعوذ بالله من شر
ما رأيت) سێ جار ئه‌مه بڵێت.
- په‌نا بگرێت به
خوا له شه‌ڕی شه‌یتان واته سێ جار بڵێت: (أعوذ بالله من شر الشيطان)
- پاشان به
هێواشی سێ جار تف بكات به‌لای چه‌پی دا
- پاشان ئه‌كه‌ر
له‌سه‌ر لای ڕاست خه‌وت بوو وه خه‌به‌ری بۆوه ئه‌وا با بكه‌وێته سه‌ر لای چه‌پ
وه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لای چه‌پ بوو با بكه‌وێته سه‌ر لای ڕاست.
- ئه‌گه‌ر
خه‌وه‌كه زۆر ناخۆش و خراپ بوو واباشه هه‌ستێت دوو ڕكات نوێژ بكات
- وه ئه‌و خه‌وه
ناخۆشه بۆ كه‌س نه‌گێڕێته‌وه.
- ئه‌گه‌ر هه‌ر
كه‌سێك ئه‌م شتانه بكات ئه‌وا هه‌رچه‌نده خه‌وه‌كه ناخۆش و خراپ بووبێت هیچ
زیانێكی نابێت ان شا‌ء الله.
چه‌ن
فه‌رمووده‌یه‌ك له‌سه‌ر خه‌و بینین:
- ابی سعید
الخدری (خوا لێ ی ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله علیه
وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: (إذا رأى أحدكم رؤيا يحبها فإنما هي من الله فليحمد الله
عليها) رواه البخاري. واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه خه‌وێكی خۆشی دی ئه‌وه له
خواوه‌یه با سوپاسی خوای له‌سه‌ر بكات.
- ابی قه‌تاده
(خوا لێ ی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رموویه‌تی: (الرؤيا الحسنة من الله فإذا رأى أحدكم ما يحب فلا يحدث به إلا من
يحب، وإذا رأى ما
يكره فليتعوذ
بالله من شرها، ومن شر الشيطان و ليتفل ثلاثا ولا يحدث بها أحداً
فإنها لن تضره) رواه البخاري ومسلم. واته: خه‌وی باش له خواوه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك
له ئێوه خه‌وێكی خۆشی دی با به‌كه‌س نه‌ڵێت ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه خۆشی
ئه‌وێن، وه ئه‌گه‌ر خه‌وێكی ناخۆش دی ئه‌وا با په‌نا بگرێت به خوا له شه‌ڕی ئه‌و
خه‌وه خراپه، وه له شه‌ڕی شه‌یتان، سێ جار بیڵێته‌وه، وه بۆ كه‌سی
نه‌گێڕێته‌وه به‌م جۆره زیان ناگه‌یه‌نێت.
- جابر (خوا لێ ی
ڕازی بێت) ده‌گپڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا
رأى أحدكم رؤيا يكرهها فليبصق عن يساره ثلاثاً وليستعذ بالله من الشيطان
ثلاثاً، وليتحول
عن جنبه الذي كان عليه) رواه مسلم. واته: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه خه‌وێكی
ناخۆشی دی ئه‌وا با سێ جار تف بكات به‌لای چه‌پی دا وه په‌نا بگرێت به خوا له
شه‌یتان، وه‌له‌سه‌ر چ لایه‌ك خه‌وت بوو بكه‌وێته سه‌ر لاكه‌ی تری. ئیمام موسلیم
گێڕایه‌تێوه.
- ابی هریره خوا
لێ ی ڕازی بیت ده‌گپڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:
(لاتقص الرؤيا إلا على عالم أو ناصح) حديث صحیح رواه الترمذي. واته: خه‌و
مه‌گێڕنه‌وه ته‌نها بۆ زانایه‌ك نه‌بێت یان پیاو چاكێكی ڕێنمویی كه‌ر.
له‌لایه‌ن خوشكی
ئازیزمان ژووان
|