|
خوشكی موسڵمان:
ئه‌م ووته‌یه‌م بۆ تۆی به‌ڕێزه له دڵی برایه‌كی پڕ به‌زه‌یی یه‌وه كه خۆشیی تۆی
ئه‌وێت له‌دنیادا سه‌ركه‌وتنی بۆت ئه‌وێت له‌قیامه‌تدا كه هیچ كه‌س له ده‌ستی
ده‌رباز نابێت، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر موسڵمانان هاتووه به‌گشتی هه‌مووی
به‌هۆی كرده‌وه‌كانی خۆیانه‌وه‌یه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: { مَّا أَصَابَكَ
مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن
نَّفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولاً وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا}
(79) سورة النساء.
واته/ هه‌ركارێكی
چاكت تووش بێت ئه‌وا له‌خواوه‌یه، وه هه‌ر كارێكی خراپت تووش بێت ئه‌وا
له‌خۆته‌وه‌یه واته ئه‌نجامی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆته چونكه خوای گه‌وره
سته‌م له‌كه‌س ناكات، له‌هه‌مان واتادا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: { وَمَا
أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن
كَثِيرٍ} (30) سورة الشورى.
وه له ئایه‌تێكی
تردا ده‌فه‌رموێ: ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ
أَيْدِي النَّاسِ
لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ} (41) سورة
الروم.
خوشكی ئازیزم:
ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌ر موسڵمانان هاتووه له‌كوشتنی پیاوه‌كانیان و به‌هه‌تیوكردنی
جگه‌رسۆزه‌كانیان وه بێوه‌ژن كردنی ئافره‌ته‌كانیان و حه‌یابردنیان و
ئاواره‌بونیان و تاڵان كردنی ماڵیان ئه‌مانه هه‌مووی خوێن له‌دڵی هه‌موو بڕوادارێك
دێنێت. چاك بزانه خوشكی خۆم كه‌ئه‌مه هه‌مووی به‌رهه‌می دوور كه‌وتنه‌وه‌یانه
له به‌رنامه‌كه‌ی خوا.
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ: {وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا
وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ
أَعْمَى قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا
قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى} سورة
طه (124-126).
واته/ خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێ هه‌ركه‌س دژی به‌رنامه‌كه‌ی من بوه‌ستی ئه‌وا ژیانێكی تاڵ و زۆر
ناخۆش چاوه‌ڕوانێتی، وه‌له‌ڕۆژی قیامه‌تدا به‌كوێری حوشر ده‌كرێ، ده‌ڵێ: ئه‌ی
خوایه بۆچی به‌كوێری حه‌شرم ده‌كه‌ی كه‌من له‌دنیادا چاوساغ بووم، خوای گه‌وره‌ش
ده‌فه‌رموێ: هه‌ر به‌و شێوه‌یه نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی خوات پشت گوێ خست و له‌بیرت
كردن كه‌واته تۆش ئێستا له‌بیر ده‌كرێی.
ئه‌ی خوشكی
موسڵمان: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه (الله) خوای تۆیه‌و ئیسلام دینته‌و (محمد) (صلى
الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌رته‌و قورئان و سوننه‌ت به‌رنامه‌ته، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی
كه له‌ژێر سێبه‌ری به‌زه‌یی خوادا ده‌ژی وه سه‌ر شۆڕیت بۆ فه‌رمانه‌كانی و خۆت
ده‌گریته‌وه له‌تاوان، ئایا ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌م پرسیارانه‌ت له‌خۆت كردوه؟
بۆچی
له‌ده‌ره‌وه‌و له‌به‌ر چاوی نامه‌حره‌مدا پێویسته خۆم داپۆشم؟
ئه‌م په‌یڕه‌ویه
بۆ كێ؟
وه داپۆشین مانای
چی (واته/الحجاب)؟ وه‌مه‌رجوكانی چین؟
ئه‌م چوار
پرسیاره پێویسته هه‌موو كیژێكی موسڵمان له خۆی بكات و پێویسته وه‌ڵامه‌كانی
بزانێت و ئیشی پێ بكات دوای زانینی به‌ڵگه‌كانی له قورئان و سوننه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ته‌واوی دڵنیا بێت لێیان.
ئافره‌تی موسڵمان
خۆی دائه‌پۆشێ چونكه ئه‌زانێ كه داپۆشین (الحجاب) بریتییه له پاكی و شه‌ره‌ف و
حه‌یا، خۆپاراستنه له چاوه خائین و پیسه‌كان و تیره ژه‌هراوییه‌كان، چونكه
ئافره‌ت زۆر به‌ڕێزه له ناو موسڵمانان و ئیسلامیشدا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته خۆی
بپارێزێت له‌و گورگانه‌ی كه له‌پێستی مه‌ڕدان، به‌ڵام لای ڕۆژئاوایه‌كان ئاره‌زوو
بازان و سه‌ركرده‌كانیان ئافره‌تیان كردووه به‌كه‌ره‌سه‌یه‌كی زۆر هه‌رزان كه
به‌كاری ده‌هێنن له هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیاندا تا وای لێ هات ئافره‌تیان كرد به
پڕوپاگه‌نده بۆ شتومه‌كه‌كانیان له بواری بازرگانی دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی
پێ ڕابكێشن. به‌ڵام خوشكی باش، ئه‌گه‌ر بیانبینیتایه كه كیژۆڵه‌یه‌كی زۆر جوان و
گه‌نج نیت، وه شێوه‌ت به‌كاری ئه‌وه نایه‌ت وه‌ك بڵێین پیر بویتایه یان ناشرین
بویتایه، ئه‌وه هه‌رگیز وێنه‌كه‌تیان له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كاندا بڵاو
نه‌ده‌كرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تێكی زانایت یان ڕۆشنبیریت به‌ڵكو
ئافره‌ت بووه به كه‌لوپه‌لێكی بازرگانی و ناو بازاڕ لای ئاره‌زوومه‌ندان كه هیچ
كه‌سێكیان نا‌بینیت یارمه‌تیت بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تیت، به‌ڵكو له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه كه شتومه‌كێكی چاكی له بواری بازرگانی ئه‌واندا.
به‌ڵام ئافره‌ت
له ئیسلامدا به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونه بۆگه‌نه‌ی ئه‌وانه چونكه ڕێز‌و
مافی تایبه‌تی خۆی دراوه‌تێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆر شوێندا گه‌وره‌ترین و
به‌نرخترین شتی نه‌ماوه‌و له بیر كراوه كه ئه‌وه‌یش پاكی و شه‌ره‌ف و حه‌یاو
كه‌رامه‌تێتی.
ئافره‌ت هه‌ر ئه‌و
ناوه نییه‌و به‌س، به‌ڵكو نیوه‌ی كۆمه‌ڵه، چونكه دایكه، خوشكه، خێزانه،
قوتابخانه‌یه‌كه بۆ نه‌وه‌ی دواڕۆژ، وه به پشتیوانی خوای گه‌وره ئاڵای ئیسلام
به‌رز ده‌كاته‌وه.
شاعیرێك ده‌ڵێ:
(الأم مدرسة إذا أعددتها
* أعددت شعبا طيب الأعراق)
واته/ دایك
قوتابخانه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ت كرد، ئه‌وا گه‌لێكی ڕه‌گ داكوتاوت ئاماده
كردوه.
ئافره‌ت و پیاو
له ئیسلامدا وه‌ك یه‌ك هه‌ردووكیان به‌نده‌ی خودان پێویسته له سه‌ریان به‌پێی
به‌رنامه‌ی خوا بڕۆن به‌ڕێوه كه خوای گه‌وره دروستكه‌ر و ڕزق ده‌ری هه‌موومانه
وه تۆش له سایه‌ی میهره‌بانی ئه‌ودا ده‌ژیت، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانی پێ
كردوویت كه خۆت دابپۆشیت تۆش ده‌بێت به‌جێی بێنیت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: { يَا
أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ
يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا
يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} (59) سورة الأحزاب.
خوشكی ئازیز:
كاتێك كه تۆ خۆت داده‌پۆشیت فرمانێكی خوای گه‌وره به‌جێ ده‌هێنیت كه ئاسمانه‌كان
و زه‌وی موڵكی ئه‌ون و درووست كه‌ری هه‌موو گه‌ردونه: {ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ
لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ} (102) سورة الأنعام.
كاتێك كه
ئافره‌تی موسڵمان له‌سه‌ر خۆداپۆشینه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت هه‌ر وه‌ك نوێژكه‌رێك
وایه كه‌له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی نوێژ ده‌كات. بابزانیت ئه‌ی خوشكی خۆم مردن و ژیان
به ده‌ست خوایه‌و توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێت، ئینجا فریای خۆت بكه‌وه
پێش ئه‌وه‌ی ڕوح بگاته قوڕ قوڕاگه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَجَاءتْ
سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ} (19) سورة ق.
واته/
ناخۆشیه‌كانی مه‌رگ ده‌ركه‌وتن به‌و شێوه‌ی كه خوای گه‌وره وه‌عدی پێ دابوین كه
ئه‌وه‌ش تۆ بێ ئاگا بوویت لێی، ئینجا ئاگادار به‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ببیت
به‌سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ. وه كار به‌قورئان و سوننه‌ت بكه چونكه ڕۆژێك ده‌بێت كه
له‌به‌رده‌م خوای میهره‌باندا بووه‌ستیت بۆ لێپرسینه‌وه، كه ده‌بێت چۆن ڕۆژێك
بێت؟! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {يا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ
زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ
عَظِيمٌ .........
وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُم بِسُكَارَى وَلَكِنَّ
عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ} (1-2) سورة الحـج.
واته/ ئه‌ی
خه‌ڵكینه له خوا بترسن و بیربكه‌نه‌وه له ناخۆشیه‌كانی ڕۆژی دوایی كه خه‌ڵكی
ده‌بینی وه‌ك سه‌رخۆش وان به‌ڵام هیچیان به‌مه‌ی سه‌ر خۆش نه‌بوون به‌ڵكو سزای خوای
گه‌وره تووند‌و تیژه.
خوشكی خۆم:
بابزانیت كه خۆداپۆشین له ئیسلامدا مانایه‌كی زۆر زیاتری هه‌یه له‌وه‌ی
كه‌به‌داخه‌وه خه‌ڵكی لێی تێ گه‌یشتووه، واده‌زانن كه خۆ داپۆشین بریتییه له
خویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له باو‌و باپیرانمانه‌وه بۆمان مابێته‌وه یان كۆمه‌ڵ
به‌سه‌ریدا سه‌پاندبێتین، یان واده‌زانن بریتییه له دواكه‌وتن و كۆنه‌په‌رستی،
به‌ره‌ڵایی و به‌دڕه‌وشتی ڕووت وقووتی بریتییه له پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت،
به‌ڵام به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاو بۆچونانه‌یه، به‌ڵكو خۆداپۆشینی ئافره‌ت
قه‌ڵایه‌كه كه ئافره‌ت ده‌پارێزێت، كۆمه‌ڵیش دوور ده‌خاته‌وه له‌خراپه‌و
به‌دڕه‌وشتی، هه‌روه‌ها خوشك و برایه‌تی دروست ده‌كات له نێوان ئافره‌ت و پیاودا.
خوای گه‌وره دوو
چاوو زمان و دوو لێوی بۆ دروست كردووی و ته‌ندروستی پێ به‌خشیوی، وه ئه‌گه‌ر
به‌نده‌یه‌كی بێ توانایت وه‌ك ئێمه بیر له درووست كردنی خۆمان بكه‌ینه‌وه
چه‌نده‌ها نیعمه‌تی خوای گه‌وره ده‌بینین كه له بژاردن نایه‌ت و شایه‌نی
سه‌رسوڕمانه، كه ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ته‌ش منه‌تی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌رمانه‌وه.
ئینجا تۆش ئه‌ی به‌نده‌ی خوا شه‌رم له په‌روه‌ردگارت بكه‌و فه‌رمانه‌كانی به‌جێ
بێنه‌و بگه‌ڕێره‌وه بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست، كه‌به‌وه ده‌وترێت باوه‌ڕ نه‌ك ئه‌وانه‌ی
كه به‌ڕاست و چه‌پ كاری خراپ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن باوه‌ڕ له دڵدایه، ڕاسته باوه‌ڕ
له دڵدایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌و باوه‌ڕه نه‌چه‌سپێ ئه‌وا
ده‌بێت چۆن باوه‌ڕێك بێت؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ
وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا
أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ
وَرَسُولَهُ
فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا} (36) سورة الأحزاب. واته/ هه‌ر كه‌س خۆی
به باوه‌ڕدار ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله
علیه وسلم) یاسایه‌كیان دانا‌و فه‌رمانیان پێ دا ئه‌وا نابێت خۆیان به پێی
به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان لێی هه‌ڵبژێرن به‌ڵكو ده‌بێت هه‌مووی به‌یه‌ك
جار به‌جێی بهێنن، وه‌هه‌ر كه‌سێك بێ فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وا گومڕا
بووه، خوا بمان پارێزێت.
له‌لایه‌ن/ برای
به‌ڕێز كاك محمد كوردی
|