|
وه‌كو ده‌زانین
له سه‌ره‌تاو تاكو ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موز كۆنگره‌یه‌ك به‌سترا له له‌نده‌ن
له‌لایه‌ن بانگخوازان ومامۆستا ومه‌شایخی جیهانی ئیسلامی بۆ سه‌رخستن وبه‌رگری كردن
له حیجاب ومافی ئافره‌تانی موسڵمان له پۆشینی حیجاب، ئه‌ویش پاش ئه‌و ڕێگرتن
ودژایه‌تی یه سه‌خته‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی وقه‌ده‌غه‌كردنیان له‌پۆشینی حیجاب
به‌تایبه‌تی وڵاتێكی وه‌كو فه‌ڕه‌نسا كه هه‌میشه لاف وگه‌زافی (مافی ئافره‌تان)
و(دیموكراسی) بووه‌ته بنێشتی سواوی ناو زاریان، به‌شداربوانیش دانیان داده‌گرت
له‌سه‌ر گرنگی پاڵه‌په‌ستۆكردن له په‌رله‌مانی ئه‌وروپێ تا بڕپارێكی له‌م شێوه‌یه
ده‌ربكه‌ن به‌قازانجی ئافره‌تانی موسڵمان.
وه هه‌روه‌ها له‌كۆتایی
ئه‌و كۆنگره‌یه‌شدا بڕیار درا كه‌وا
(4)ی مانگی ئاب ببێته
ڕۆژیكی جیهانی بۆ پاڵپشت وبه‌رگری له حیجاب ومافی ئافره‌تانی موسڵمان له پۆشینی
حیجاب، وهه‌روه‌ها پلانێك پێشخرا بۆ پێناسه‌و گرنگی پێ دان به باڵاپۆشی وحیجاب بۆ
ئافره‌تان.
ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش له‌لایه‌ن دوو
ڕێكخراوی ئیسلامیه‌وه پێك هێنرا: (كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی موسڵمان) و(كۆمه‌ڵه‌ی
ئیسلامی له به‌ریتانیا) بۆ به‌رگری له ئافره‌تانی موسڵمان له وڵاتانی ڕۆژئاوا
له پۆشینی حیجاب. شایه‌نی باسه نوێنه‌ری زیاتر له پانزه وڵاتی ئه‌وروپی
به‌شداربوون له‌م كۆنگره‌یه‌دا.
له كۆنگره‌كه‌دا بڕیار درا
كه‌وا ڕۆژی (4)ی مانگی ئاب بكاته ڕۆژی پاڵپشت وبه‌رگری له حیجاب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و ڕۆژه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی
قوتابخانه‌كان له فه‌ڕه‌نسادا، چونكه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌وا ڕێگری بكه‌ن
له‌و ئافره‌تانه‌ی حیجاب وباڵایان پۆشیوه له چوونه ناو قوتابخانه‌و
كۆلیژه‌كانه‌وه به‌پاڵپشتی یاسای (قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب له قوتابخانه‌و دام
وده‌زگاكاندا)، كه‌له‌لایه‌ن (مه‌جلس شیوخی فه‌ڕه‌نسی) بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ركرا له
(3/3/2004) بۆ نه‌هێشتن وڕێگرتن له هه‌ر هێمایه‌كی ئایینی به ده‌قی
(ڕێگری كردن له‌هه‌ر شێوه‌و هێمایه‌كی ئایینی له قوتابخانه‌كانداو ده‌ركردنی هه‌ر
ئافره‌تێك سه‌رپێچی بكات له‌و بڕیاره).
خوشكه عه‌بیر له به‌شی
ته‌نسیقی كۆنگره‌كه ده‌ڵێت: (كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی به‌ریتانی) له‌بۆ پاراستن وبه‌رگری
له مافی ئافره‌تانی موسڵمان له پۆشینی حیجاب وباڵاپۆشی هاوكاری ویارمه‌تی یه‌كی
زۆری پێ گه‌یشتووه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان و غه‌یره ئیسلامیه‌كان،
هه‌روه‌ها هاوكاری كراوه له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی
ئه‌وروپاو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپی، عه‌بیر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا
ده‌ڵێت: ئه‌م كاره سوودی بۆ ئافره‌تانی موسڵمان نیه به‌ته‌نها، به‌ڵكو بۆ هه‌موو
كه‌سێكه كه وای ده‌بینێ له‌مافی ئافره‌تانی موسڵمان له‌پۆشینی حیجاب، چونكه
ئه‌وه ماف وئازادی یه‌كی تاكه كه‌سی یه له پۆشین وجل وبه‌رگا نه‌ك هێمای سته‌م
وزۆرلێكردن.

كۆنگره‌كه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه له
یاسای به‌ناو (قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب)
وكاریگه‌ر وزیانه‌كانی له‌سه‌ر
جالی یه‌ی ئیسلامی له ڕۆژئاوادا، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ ڕێكخستن وخستنه گڕ گشت
تواناكانی تاكه‌كان وڕێكخراوه‌كان له ئه‌وروپا وگشت جیهان. هه‌روه‌ها دانی نا به
پێویستی ناسینی خه‌ڵكی به گرنگی پۆشینی حیجاب له‌لایه‌ن ئافره‌تی موسڵمانه‌وه
له‌ڕێگه‌ی به‌ستنی كۆڕ وسمینار وبه‌كارهێنانی ڕاگه‌یاندن وه‌كو ئامرازێك.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|