|
هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا، به‌ناوی ئازادی و دیموكراتیه‌وه سوكایه‌تی و
گاڵته‌كردن به موسوڵمانان و ئیسلامه‌وه ده‌كرێ و ڕێی ده‌درێ، به‌داخه‌وه ئه‌م
كاره دوور له ئازادی‌یه كه ئازاری هه‌ستی ملیۆنه‌ها موسوڵمان ده‌دات لای
ئێمه‌شی گرته‌وه، كه خه‌ریكه له ژێر هه‌مان ڕكێفدا ڕێ به هه‌ر كه‌سێ ده‌درێت
كه بیه‌وێت سوكایه‌تی به دین و پێغه‌مبه‌ری نازدار و شیرینمان بكات، نازانم
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئیشی چی یه؟!
له‌كاتێكدا كه
ئازادی لای ئێمه زۆر ڕووكه‌شه، چونكه هیچ كه‌سێ بۆی نیه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ
كه نه‌گونجێ له‌گه‌ڵ بیری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆدا له كوردستان یاخود ناڕازیی
به‌رامبه‌ر بێ نه‌وتی و بێ ئاو‌و بێ كاره‌بایی و ... ده‌ربڕێ، هه‌ركه‌سێ له
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان له‌لایه‌ن یه‌كێكه‌وه سوكایه‌تی پێ بكرێ یاخود قسه‌یه‌كی
ناشیرین به‌خۆی یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدرێ ئه‌وا مه‌حكومه له زیندانیه‌كانیاندا
هه‌تا (30) ساڵ و بگره زیاتر. كه‌چی بێ لێپرسینه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم دوو جار
كتێبه بێ سووده‌كه‌ی مه‌یوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌چاپ ده‌دات و به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ
به‌ڵكو خه‌ڵاتیشی ده‌داتی. ئه‌و كتێبه‌ی كه به‌ناشرینترین شێوه باس له ڕه‌فتاری
پێغه‌مبه‌ری نازدار (دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) و هاوه‌ڵانی (ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر
بێ) ده‌كات هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ به‌ڵكو سوكایه‌تی به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی
كه‌شه‌وه ده‌كات به‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه باس له ڕۆڵی ئافره‌ت ده‌كات كه له
ئیسلامدا چۆن سه‌یر ده‌كرێ و له دینه‌كانی پێشووشدا چۆن به‌سوكی به‌كار هێنراون
كه نازانم ئه‌م درۆیانه‌ی چۆن لێزانانه ڕێك خستووه‌و ئه‌م سه‌رچاوه به‌تاڵانه‌ی
كه پشتی پێ به‌ستووه بۆ نوسینی كتێبه‌كه‌ی له‌كوێوه هێناوێتی مه‌گه‌ر به‌س لای
ئه‌و ده‌ست بكه‌وێ.
مه‌ریوان
هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ری ده‌خا له نوسینه‌كانی و ڕا درۆیینه‌كانی به‌رامبه‌ر به
ئه‌دیانه‌كان كه مرۆڤێكی ده‌رون نه‌خۆشه چونكه خه‌یاڵه فه‌نتازیه‌كانی (كه
ئه‌و چۆن مناره‌و قوبه‌ی مزگه‌وت به عه‌وره‌تی پیاو ته‌شبیه ده‌كات) به‌ڵگه‌ن
له‌سه‌ری هیچ مرۆڤێكی ساغ و عاقڵ وا بیر ناكاته‌وه، یان له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی له
نوسینی ئه‌و كتێبه، به‌ناوبانگ بونی خۆی بێت و حه‌ز له‌ناسراوی بكات چونكه
له‌وه‌وپێش كه‌س نه‌ی ناسیوه، به‌ڵام ئێستا هه‌موو كه‌س ڕووی ڕه‌ش و بێ ئابڕوی
ده‌ناسێ كه چ مونافیقێكه.
من لێره‌وه به
مه‌ریوانی نه‌خۆش ده‌ڵێم ده‌ریا به ده‌می سه‌گ پیس نابێت و به‌ری خۆریش به
بێژنگه دڕاوه‌كه‌ت ناگیرێ، كتێبه‌كه‌شت گومان له دڵی كه‌سدا ناتوانێ دروست بكات
چونكه گه‌ر ئیسلام ده‌ریایه‌ك بێت ئه‌وا خۆت و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت زیـخێكی به‌ر كه‌ناری
ئه‌و ده‌ریایه‌ن و هیچ كاریگه‌ریه‌ك ناتوانن بكه‌نه‌سه‌ری.
ئه‌وه‌ش بزانه
ئه‌مڕۆ موسوڵمانی كورد ڕۆشنبیره‌و به قسه‌كانی تۆ چه‌واشه ناكرێ، ئافره‌تیش له
ئیسلامدا زۆر پایه‌ی به‌ڕێزو به‌رزتره له‌و درۆیانه‌ی كه تۆ دروستت كردوون.
دڵنیاش به كه ژن
و دایكی كوردی موسوڵمان زیاتر پابه‌ندن به موسوڵمانێتیانه‌وه‌و مناڵه‌كانیان
له‌سه‌ر ڕێبازی نازدار و خۆشه‌ویستی پێشه‌وا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێ)
په‌روه‌رده ده‌كه‌ن تاكو نمونه‌ی وه‌ك تۆ تیایاندا دروست نه‌بێته‌وه ان شا‌ء الله.
باش بزانه كه
ئه‌م دینه ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ی پارێزێ كه زۆر زۆر له من و تۆ و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت
گه‌وره‌تر وبه‌تواناتر و به قودره‌ت تره.
پێشنیاری من:
هه‌رچی كتێبه‌كه‌ی به‌رده‌ست كه‌وت پێش خوێندنه‌وه‌ی بیسوتێنێ.
له‌لایه‌ن/ خوشكی
ئازیز دایكی بڕوا - ئه‌ڵمانیا
|