|
جیاوازی بۆنه‌و
جه‌ژنه مه‌سیحییه‌كان له نێوان كه‌نیسه‌ی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتیدا ڕه‌گ و
ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی زۆر ئاڵۆزی هه‌یه، فاكته‌ره‌كانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و
رۆژژمێره‌ی هه‌ریه‌كێكیان پشتی پێده‌به‌ستن و جیاوازی نێوان هه‌ردوو ڕۆژژمێره‌كه‌ش
ده‌كاته (13) رۆژ.
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
ئه‌م جیاوازییه‌ش له دابه‌شبوونی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانییه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ
ڕۆمای خۆرئاوایی له لایه‌ك و بێزه‌نتیی خۆرهه‌ڵاتی له لایه‌كی تره‌وه، به جۆرێك
سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌نیسانه‌ی له
خولگه‌و چوارچێوه‌ی پاپایی ڕۆمادا خول ده‌خۆن، به كاسۆلیكی ناسراون ڕۆژژمێری
خۆرئاوایی به‌كاردێنن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین ڕه‌وت و مه‌زهه‌بی تر هه‌ن
شوێنكه‌وته‌ی پاپانین و هه‌مان ڕۆژژمێر به‌كاردێنن و پشتی پێده‌به‌ستن.
به‌ڵام
كه‌نیسه‌كانی خۆرهه‌ڵات ده‌كرێن به سێ به‌شه‌وه، یه‌كه‌میان هه‌ریه‌ك له
كه‌نیسه‌ی یۆنانی و كه‌نیسه‌ی ئه‌رسه‌دۆكسیی ئه‌نتاكی له خۆده‌گرێت، دووه‌میان
كه‌نیسه‌ی ڕووسی ئه‌رسه‌دۆكسی و به‌شی سێیه‌میشیان سریانی و ئه‌رمه‌نی و ئاشوری و
كلدانی ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێك له‌م كه‌نیسانه‌ش هه‌ر شوێنی ڕۆژژمێری خۆرئاوایی
ده‌كه‌ون.
ئه‌مه له
كاتێكدا له‌سه‌ر ئاستی مه‌ده‌نی و له سه‌راپای ناوچه‌كانی جیهاندا پشت به
ڕۆژژمێری زایینی (خۆرئاوایی) ده‌به‌سترێت و پیاده‌ده‌كرێت، هه‌رچی ڕۆژژمێری
خۆرهه‌ڵاتییه، تایبه‌ته به كه‌نیسه‌كانی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌و ته‌نها بۆ حساب و
ئه‌ژماركردنی بۆنه ئایینه‌ییه‌كان به‌كاردێت.
جه‌ژنه‌كانی
له دایكبوون (أعیاد المیلاد)
چیرۆكی جیاوازی
مێژووی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌ژنی خۆر (عید الشمس) كه بتپه‌رسته‌كان به‌و
بۆنه‌یه‌وه له (25)ی كانوونی یه‌كه‌مدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، له كاتێكدا
مه‌سیحییه‌كانی پێشوو به بۆنه‌ی جه‌ژنی له دایكبوونه‌وه (عید المیلاد) له (6)ی
كانوونی یه‌كه‌مدا ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ئه‌و مه‌سیحییانه
ده‌چوون به‌شداریی (جه‌ژنی خۆر)یان ده‌كردو له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕاندا خۆشییان
ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت ڕه‌گی داكوتا و به هۆی بوون به
مه‌سیحی ئیمپراتۆری رۆمانیی (قوسته‌نتینی دووه‌م)ه‌وه پته‌وو به‌هێزبوو، ئیدی
سه‌رپه‌رشتیارانی مه‌سیحییه‌تی خۆرئاوایی به‌شدارییكردنی (جه‌ژنی خۆر)یان
قه‌ده‌غه‌كرد له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی بتپه‌رستییه‌و ئه‌و ڕۆژه‌یان گۆڕی و كردیان به
جه‌ژنی له‌دایكبوون، كه‌چی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر حاڵی خۆیان مانه‌وه‌و له
رۆژی (6)ی كانوونی یه‌كه‌مدا جه‌ژنی زایینیان به‌رزو زیندوو ڕاده‌گرن.
له
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م جیاوازی و ناكۆكییه‌دا هه‌ردوو كه‌نیسه‌ی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی جه‌ژنی له‌دایكبوونی به پێی ئه‌و ڕۆژو واده‌یه‌ی
كه‌نیسه‌ی خۆرئاوایی دیاریكردووه‌و پشتی پێده‌به‌ستێت، به‌و مه‌رجه‌ی له
جه‌ژنه‌كانی قیامه‌ت (أعیاد الفصح)دا كه له به‌هاردایه پشت به ڕۆژژمێری
خۆرهه‌ڵاتی ببه‌سترێت.
به‌ڵام ـ
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان ـ كه‌نیسه‌ی خۆرئاوایی وه‌فادارنه‌بوو به‌رانبه‌ر
پابه‌ندبوونی به شوێنكه‌وتن و پشتبه‌ستنی به ڕۆژژمێری خۆرهه‌ڵاتی له
جه‌ژنه‌كانی قیامه‌تدا، پاش ئه‌وه‌ی گره‌وی خۆی برده‌وه‌و كه‌نیسه‌ی خۆرهه‌ڵاتی
قایلكرد به بڕیاردان و ڕازیبوون له‌سه‌ر مه‌وعیده‌كه‌ی ئه‌و بۆ جه‌ژنی له‌دایكبوون
(عیدالمیلاد).
له ئاكامی
ئه‌وه‌دا كه‌نیسه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی دابه‌شبوون به‌سه‌ر دووبه‌ش دا، هه‌ندێكیان وه‌ك
كه‌نیسه‌ی یۆنانی و ئه‌رسه‌دۆكسیی ئه‌نتاكی پابه‌ندبوون به‌واده دیاریكراوه
نوێیه‌كه‌وه بۆ جه‌ژنی له‌دایكبوون كه ده‌كاته رۆژی (25)ی كانوونی یه‌كه‌م،
به‌ڵام كه‌نیسه‌كانی تری ڕوسی و ئه‌رمه‌نی و ئاشووری و كلدانی و سریانی
پاشگه‌زبوونه‌وه له پابه‌ندبوونه‌كه‌یان و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ڕۆژمێره كۆنه‌كه‌یان
بۆ جه‌ژنی له‌دایكبوون كه بریتی بوو له ڕۆژی (6)ی كانوونی یه‌كه‌م.
جه‌ژنه‌كانی قیامه‌ت (أعیاد الفصح)
جه‌ژنی قیامه‌ت
كه له بنچینه‌دا بۆنه‌یه‌كی جوله‌كه‌یه‌و ئاماژه‌یه بۆ په‌ڕینه‌وه‌و ده‌رچوونی
جوله‌كه له میسر، له سه‌ره‌تای به‌هاردا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه
ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێت.
ئه‌وه‌ی له
مێژوودا سه‌لماوه ئه‌وه‌یه كه میلله‌تانی ساكسۆن به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی پیت و
به‌ره‌كه‌ت (الخصب) ـ كه به هێلكه‌ی مریشك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت ـ له سه‌ره‌تاو
ده‌ستپێكی به‌هاردا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ئه‌م واده‌یه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و
واده‌یه‌ی مه‌سیحییه‌كان پێیان وایه قیامه‌ت و هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح تێیدا
ڕوویداوه، به‌ڵام تائێستا هۆكاری ئه‌وه نه‌زانراوه بۆچی مه‌سیحییه‌كان پشت به‌و
ناوه یه‌هودییه ده‌به‌ستن بۆ ئه‌و جه‌ژنه‌و به‌كاری دێنن.
مه‌سیحییه‌كان
به هه‌ردوو كه‌نیسه‌ی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتیی ـ یانه‌وه به‌پشت به‌ستن به
رۆژژمێری قه‌مه‌ری واده‌ی جه‌ژنی قیامه‌ت-یان دیاریده‌كه‌ن، ئه‌ویش به ره‌چاوكردن
و له‌به‌رچاوگرتنی ڕێسا‌و بنچینه‌ی (یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه) له دوای (یه‌كه‌م
پڕبوونه‌وه‌ی مانگ) پاش هاوسانی و له‌نگه‌رگرتنی به‌هار (واته پاش ئه‌وه‌ی خۆر
ده‌گاته ناوه‌ڕاستی ئاسمان و شه‌وو رۆژ وه‌ك یه‌كی لێدێت و چون یه‌ك ده‌بن)، ئا
لێره‌دا جیاوازی (13) ڕۆژ ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له دیاریكردنی جه‌ژندا، به‌جۆرێك له
خۆرئاوا (21ی ئازار) به ڕۆژی له‌نگه‌رگرتن و هاوسانی به‌هار داده‌نێن، به‌ڵام له
خۆرهه‌ڵات پاش (13) رۆژ له دوای ئه‌وه‌ی خۆرئاوا ئه‌و حاڵه‌ته ڕووده‌دات كه
ده‌كاته (3)ی نیسان جا ئه‌گه‌ر مانگ له نێوان (21ی ئازار) و (3)ی نیساندا
پڕبووه، ئه‌وا جه‌ژنی خۆرهه‌ڵاتی و خۆرئاوایی لێك دوورده‌كه‌ونه‌وه و
جوداده‌بنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی مانگێكی
چوارده‌ی تر (واته نزیكه‌ی مانگێكی تر) ده‌كه‌ن. بۆ دیاری كردنی جه‌ژنه‌كه‌یان..
به‌ڵام خۆئه‌گه‌ر هاتوو مانگ له دوای (3ی نیسان)ه‌وه پڕبوو ئه‌وا جه‌ژنی
هه‌ردوولا لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌و ڕه‌نگه یه‌كیش بكه‌وێت.
سه‌رچاوه:
الجزیرة نت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌رگێڕانی:
دڵشاد موحه‌ممه‌د - كوردستان -
سڵیمانی
15/1/2008
|