|
ئافره‌تان له
مێژووی ئیسلام‌دا خاوه‌ن ڕۆڵی به‌رزو تایبه‌تی خۆیانن، به‌چاوخشاندنه‌وه‌یه‌کی خێرا
ئه‌م راستیه‌مان لائاشکرا ده‌بێت، نمونه‌کان هێنده زۆرن که ناتوانین هه‌موویان
باس بکه‌ین، سه‌رسام ده‌بین که نازانین کامیان وه‌ك نموونه باس بکه‌ین، به‌هه‌ر
حاڵ فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌م نموونه له ڕۆڵ و پله‌ی ئافره‌تانی موسڵمان له
کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، (أم درداء) ئافره‌تێکی زانا‌و له خواترس بوو، له‌مه‌ش گرنگتر
شه‌ره‌فی هاوه‌ڵێتی پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم)ی هه‌یه، ئه‌م هاوه‌ڵه
خواناسه له مزگه‌وتی (ئومه‌وی) له شاری دیمه‌شق‌دا ئه‌ڵقه‌ی زانست و زانیاری
ئه‌به‌ستێ و کۆڕه‌کانی عیلم و فیقه گه‌رم ئه‌کا و ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنانی ئه‌و
شاره له مه‌جلیسی عیلمی (أم درداء)دا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دائه‌نیشتن و فێری عیلم
ئه‌بن له ئافره‌تێکه‌وه که هاوه‌ڵێتی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی کردووه‌و له
زاری پیرۆزیه‌وه فه‌رمووده‌ی وه‌رگرتووه‌و بینایی یه‌کانی به بینینی ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته رۆشن بۆته‌وه، کاتێ (عبدالله کوڕی مه‌ڕوان) که
خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه ده‌بیسێ (ڕم درداء) ده‌رسی داناوه له مزگه‌وتی ئومه‌وی که
گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی دیمه‌شقی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌یه ئه‌ڵی: منیش ده‌چم
و له‌و مه‌جلیسه‌دا ئاماده ده‌بم، حه‌ز ده‌که‌م گوێ بگرم له (أم درداء). بۆیه
به‌رده‌وام خه‌لیفه عه‌بدولمه‌لیك کوڕی مه‌ڕوان ئه‌چێ بۆ مزگه‌وت هه‌تا وانه‌کانی
(ته‌فسیرو فقه و حدیث) له (أم درداء) وه‌ربگرێ.
به‌ڵی: خه‌لیفه‌ی
موسڵمانان زۆر ئاسایی یه به‌لایه‌وه بچێت له حضوری ئافره‌تێکی زانادا چۆك دا
بدات و زانیاری وه‌ربگرێ.
ئاماده‌كردنی:
برای به‌ڕێز كاك حه‌قیقه‌ت
|