|
پێم بڵێ چ پۆشاكێ
له‌به‌ر ئه‌كه‌یت؟! پێت ده‌ڵێم توشیی چ نه‌خۆشیه‌ك ده‌بیت!
ده‌مێكه خوای
گه‌وره نێردراوه‌كانی خۆی ڕه‌وانه كردووه داوای داوێن پاكی وڕه‌وشت به‌رزیی
ده‌كات بۆ مرۆڤایه‌تی، له‌ڕاستیدا ئیسلام زۆر گرنگیی داوه به پۆشته‌یی و پۆشاكی
ئافره‌ت به‌تایبه‌تی وه پیاو به‌گشتیی، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی موسڵمانانه له
كاریگه‌ری ژینگه و ده‌وروبه‌ری وه له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كان.
یه‌كێك له‌م
ته‌وه‌رانه بریتی یه له خۆپاراستن له نه‌خۆشی یه‌كانی پێست چونكه زۆربه‌ی
نه‌خۆشی یه‌كانی پێست له‌م شوێنانه په‌یدا ده‌بێت كه به‌ده‌ره‌وه‌ن (واته
دانه‌پۆشراون).
یه‌كه‌م نه‌خۆشی
كه باسی لێوه ده‌كه‌ین نه‌خۆشی (زوو پیربوونی پێسته)!! ئه‌ویش زیاتر له‌م
شوێنانه ده‌رده‌كه‌وێت كه دانه‌پۆشراون، وه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست
(سه‌ره‌تانی پێست) گه‌لێك ترسناكه كه هۆكاره‌كه‌شی بریتی یه له تیشكی سه‌روو
وه‌نه‌وشه‌یی واته: تیشكی فوق البنفسجی كه له ڕووناكی خۆردا هه‌یه، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه كه‌وا ئه‌م جۆره نه‌خۆشی یانه زۆر بڵاوه له وڵاتانی
خۆرئاوا.
شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌شی
پێست كه له قاچی ئافره‌تاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ترسناكترین نه‌خۆشی یه له
قاچه‌كان ده‌رده‌كه‌ون وه تاكو شوێنه دانه‌پۆشراوه‌كان زۆرتر له‌ده‌ره‌وه بن
ئه‌وا زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه ده‌بن، پێستی سپی زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه
ده‌بن وه‌ك له پێستی ڕه‌ش، چونكه به‌رگری پێستی ڕه‌ش زۆرتره.
له كۆتاییدا
داواكارین له دایك و خوشكانمان به وردیی چاو به خۆیاندا بهێننه‌وه وه بزانن تا
چ ڕادده‌یه‌ك له به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره دوورن وه چاره‌سه‌رێك بۆ خۆشحاڵیی و
په‌رێشانیی خۆیان دابین بكه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته
له‌به‌رهه‌می دكتۆره خه‌لیفه شه‌رقیه وه‌رگیراوه له كۆلیژی به‌غداد
له‌لایه‌ن خوشكی
ئازیز: هیرۆ / هه‌ولێر / قوتابی
زانكۆ له هه‌ولێر
|