|
بسم الله الرحمن
الرحیم
الحمد لله والصلاة
والسلام على خاتم الأنبياء والمرسلين سيدنا محمد وعلى آله و أزواجه و ذرياته
وأصحابه الى يوم الدين.... اما بعد
حه‌مد و سه‌نا بۆ
یه‌زدان كه له ئوممه‌تی (اقرأ) واته (بخوێنه) ئێمه‌ی حساب كردووه‌و ووشه‌ی
(بخوێنه) مرۆڤایه‌تی له تاریكی جه‌هل و نه‌زانین و دواكه‌وتن و نه‌خۆشی و فه‌قیری
نه‌جات ئه‌دات، ئه‌م ووشه‌یه یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی یه‌زدان بوو كه دابه‌زی بۆ
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم) ...

پرسیارم ئه‌وه‌یه
بۆتان به‌ڕێزان تا چ ڕاده‌یه‌ك قورئانی پیرۆز ئه‌خوێنینه‌وه وه ئه‌چینه ناو
قوڵایی ماناكانی‌یه‌وه به خشوع و بیركردنه‌وه لێی؟! ئه‌م قورئانه كه هه‌موو
زانیاریی‌یه‌كی دونیا و ئاخیره‌ت و پێشكه‌وتنی به‌شه‌ریه‌تی تیادایه...
وه‌كو باسی مێژوو
(تاریخ) و غه‌یبیات.. وه باسی لاشه‌ی ئینسان و پزیشك و ده‌رمان.. وه بیركاری و
زانیاری و مێروو (حشرات) و ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك و تاكو ئاو‌و و سووده‌كانی كه هۆی
سه‌ره‌كی ڕاگرتنی ژیانه هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا مِنَ
الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ) (الأنبیاء: 30). وه زۆر باسی تر كه له ژماره
نایات، وه ئه‌مه‌ش هه‌مووی له قورئانی پیرۆزدایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه هێشتا
نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌كیمان بۆ سه‌ر ئه‌م
به‌رنامه یه‌زدانییه بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه كه له
ژیانیدا به‌ده‌ستی هێناوه كه من به دڵنیاییه‌وه ئه‌یڵێم كه هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی
نیه‌تی خاڵسی بۆ په‌روه‌ردگار له‌خزمه‌تی دینه‌كه‌ی و به‌ره‌وپێش بردنی
ئوممه‌ته‌كه‌ی سوود و قازانج و یاقوت و مه‌رجانی تیادا ده‌رده‌هێنێ..
وه له‌هه‌مووی
گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه چونكه دواهه‌مین به‌رنامه‌ی یه‌زدانه
بۆ به‌شه‌ریه‌ت به وه‌عدی خوداوه‌ند پارێزراوه دوای پاراستنی ئیلاهی بۆ
به‌رنامه‌كه‌ی، موعجیزه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ئه‌بینی مناڵێكی دوو ساڵی هه‌ندێكی
له سوره‌ته بچوكه‌كانی له‌به‌ره وه ئافره‌تێكی (75) ساڵی به‌كاملی له‌به‌ری
كردووه، كوڕانمان و كچانمان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدابن زۆر به‌ئاسانی له به‌رگه‌وه
بۆ به‌رگ له‌به‌ری ئه‌كه‌ن.. لێره‌دا ئه‌مه‌وێ به هه‌موو لایه‌ك ڕابگه‌یه‌نم كه
هه‌موومان لێپرسراوین به‌رامبه‌ر به‌م قورئانه پیرۆزه ئایه خۆمان و مناڵه‌كانمان
و خۆشه‌ویسته‌كانمان له‌ناو دڵماندا پاراستومانه و عه‌مه‌لمان پێ كردووه؟
له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی له حه‌دیسێكدا:
(خيركم
مَنْ تعلم القرا‌ن و علّمه)، وه ئه‌م ماڵپه‌ڕ به‌نرخه پێشكه‌ش به هه‌موو
موسڵمانێك ئه‌كه‌م به‌تایبه‌تی به میلله‌ته خۆشه‌ویسته‌كه‌م میلله‌تی كورد له‌و
ده‌رگایه‌وه (الاقربون اولى بالمعروف) به‌تایبه‌تی ئافره‌تانمان، چونكه
ناوجه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگایه، دایكه‌و خوشكه‌و خێزانه‌و كچه، وه سه‌رچاوه‌ی ڕه‌حم و
به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی و ته‌حه‌مول كردنی ئێش و ئازاره، نزیكبوونه‌وه‌ی ئافره‌ت
زیاتر و زیاتر له خالقه‌كه‌ی واته ان شا‌ء الله ده‌ست گرتنی خۆشه‌ویستانه به‌ره‌و
ڕێی نه‌جات بوون و سه‌ربه‌رزی له دونیا و ئاخیره‌تدا وه نیه‌تی خاڵس بۆ ڕازی
بوونی یه‌زدان بێت و ببینه خه‌لیفه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ
خَلِيفَةً) (البقره: 30). وه له كۆتاییدا له كه‌م‌وكوڕی نامه‌كه‌م ببورن وه
ئه‌مه‌ش ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌سوود به‌خشه‌یه كه پێی ئه‌وترێ: (أكادیمیة
حفاظ الوحیین) به‌و هیوایه‌م كه سوودی لێ وه‌ربگرن ان شا‌ء الله.
www.alwhyyn.net
و اخر دعوانا ان
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم الانبياء والمرسلين وعلى اله
واصحابه ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز عاشقی به‌هه‌شت
|