|
خوشكانی ئازیز..
دایكانی به‌سۆز.. كچانی ئیسلامپه‌روه‌ر
ئه‌وه‌تا
پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم)
ده‌بینین تا دوا هه‌ناسه‌ی له ژیاندا سوور بوو له‌سه‌ر ڕێزلێنانت و ئه‌و مافه
به‌رزانه‌ی به ئیسلامه‌كه‌وه وه‌كو خه‌ڵات پێمانی به‌خشیبوو و ڕزگاری كردین له
نه‌فامی و كۆیلایه‌تی..
خۆشكانمان
له‌هه‌ركوێ هه‌ن: وه‌كو ده‌زانن ئه‌مڕۆ هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئازیزترین كه‌سمان كه
پێغه‌مبه‌ری نازدارمانه‌و پێویسته له‌سه‌ر چین و توێژی ئافره‌تانیش كه‌وا نیوه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ن بتوانن وه‌كو پێویست پشتگیری و به‌رگری بكه‌ن له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان..
به‌ڵێ له‌م هێرشه‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینی له به‌رگریكردن و هاتنه‌ده‌مه‌وه
له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت و تۆش وه‌كو پیاوان شان به شان به‌رپرسیاریت.. بۆیه
توانای خۆت بخه‌ره گڕ هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تانی سه‌حابه به‌ماڵ و گیان پشتگری
پێغه‌مبه‌ریان ده‌كرد..
ڕازی مه‌به
هه‌رگیز خواردنێك لێنێیت یان خۆراكێك بخه‌یته سه‌ر مێز كه به‌رهه‌می ئه‌و
كه‌سانه‌یه ئازاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت ده‌ده‌ن.. سوپاس بۆ خوا خوارده‌مه‌نی تر
هه‌یه كه جێی خوارده‌مه‌نی ئه‌و دوژمنانه بگرێته‌وه. شتێك مه‌كڕه بۆ خۆت و
منداڵه‌كانت له خواردن و جوانكاری و كه‌لوپه‌ل و شتی تر كه به‌رهه‌می ئه‌وانه‌ن
هێرشیان كردۆته سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت.
خوشكه‌كه‌م
هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئه‌و بۆشاییه به‌جێ بهێڵێت تاكو خوای گه‌وره بتبینێت
كه تا چ ڕادده‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆت سه‌ر ده‌خه‌یت؟ یان پشتی ناگریت و
به‌دوای خۆشی و له‌زه‌ته‌كانی ژیانت ڕاده‌كه‌یت؟
بۆیه
خۆشكه‌كانمان پێویسته دابڕانمان هه‌بێت به‌رابه‌ر به‌رهه‌م و خوارده‌مه‌نی
ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژییان كردووه‌و هێرشی ناڕه‌وایان كردۆته سه‌ر
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان و پێویسته هاوكاری مێرد و برا و كوڕ و باوكانمان بكه‌ین و
سه‌بر و ئارامی بگرین و هانیان بدین وپشتگیریان بكه‌ین له‌م دابڕانه.
هه‌وڵده‌ن
به‌رهه‌مه‌كانیان بناسنه‌وه له خوارده‌مه‌نی و بۆن و شتی جوانكاری و با دروشمی تۆ
ئه‌م دروشمه بێت:
خوا و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویستتره لامان له نه‌فس و كه‌سوكار و ئاره‌زووه‌كانمان.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|