|
دانانی ڕۆژێكی
تایبه‌ت له مانگی مارس دا به ڕۆژی دایكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانی‌یه
كۆنه‌كان. ڕێیا (Rhea)
واته (ڕوباری ژیان به یۆنانی) به دایكی خواوه‌نده‌كانی خۆیان داده‌نا كه به
كچی هه‌ردوو گه‌وره خواكانیان (Gara)
و (Uranus)
ده‌ژمێردرا.

بۆ ڕێز دانان
له‌م خوایه‌یان له به‌هاردا ڕۆژێكیان بۆ دانا.
یه‌كه‌م ڕۆژی
*یه‌ك شه‌ممه‌ی دایك* (mathering
sunday)
له‌لایه‌ن مه‌لیك هاینریشی سێهه‌م (1216 - 1219 ) دانراوه كه مه‌لیكێكی ئینگلیزی
بووه. دووه‌م ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی مانگی مارسی هه‌موو ساڵێكی كردووه به ڕۆژی یادی
كه‌نیسه وه‌ك دایكێكی باوه‌ڕدار بۆ هه‌موو كه‌سێ. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا منداڵه‌كان
دایكه‌كانی خۆیانیان له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌دا پیرۆز كردووه. پاشان له ساڵی (1870) له
ئه‌مریكا خاتوو (
Julia Ward Howe
) كه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی مافی ژنانی ده‌كرد ئه‌و ڕۆژه‌ی
به ڕۆژی دایكان ڕاگه‌یاند. پاشان (
Anna Jarvis
) كه ئافره‌تێكی ئه‌مریكی سیاسی بوو له ساڵی ( 1907 )دا ڕۆژی دایكانی كرده پشووی
فه‌ڕمی.
ڕۆژی دایكان
له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا زۆر باوه و هه‌ندێ جیاوازی هه‌یه
له یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا له ئه‌ڵمانیا و له دانیمارك و چین و به‌ڕازیل و
ئه‌مریكا و یابان و كه‌نه‌دا و توركیا و ... هتد.
له دووه‌م
(یه‌ك شه‌ممه)ی مانگی مارس له‌هه‌موو ساڵێكدا یاد ده‌كرێته‌وه‌و زۆر له ئێمه‌ش
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌ژین بێ ئه‌وه‌ی بكۆڵنه‌وه له بناغه‌ی
ئه‌م ڕۆژه دایكانیان به دیاری و شتی جوان دڵخۆش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ی موسڵمان
با كه‌مێك له‌م ڕۆژه‌دا بیر بكه‌ینه‌وه، ئایه بۆ ئێمه دروسته ئه‌م ڕۆژه له‌گه‌ڵ
ئه‌ماندا بكه‌ینه ڕۆژی دایكانمان؟!! ئایه ئه‌م ڕۆژه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌ی
موسوڵمانه‌وه هه‌یه؟!! له‌م پرسیارانه‌ش گرنگتر ئه‌مه‌یه ئایه ئێمه ده‌بێت
ته‌نها له‌یه‌ك ڕۆژدا له ساڵێكدا كه (365) ڕۆژه بیری دایكانمان بكه‌وێته‌وه‌و
دڵیان خۆش كه‌ین؟!!
جا با بێین
بزانین ئاینی پیرۆزی ئیسلام چ ڕێز و گه‌وره‌ییه‌كی بۆ دایك داناوه:
خوای گه‌وره
ناوی دایكی به ناوی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو شتێكی چاك و پاك و پیرۆز داناوه وه‌كو خوای
گه‌وره له سوره‌تی (الأنعام) ئایه‌تی (92)دا ده‌فه‌رموێ: (مُّصَدِّقُ الَّذِي
بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا)، هه‌روه‌ها خوای
گه‌وره خه‌زێنه‌ی زانیارییه‌كانی به (أم الكتاب) ناو ده‌بات: (يَمْحُو اللّهُ مَا
يَشَاء وَيُثْبِتُ وَعِندَهُ أُمُّ الْكِتَابِ) (الرعد : 39). هه‌روه‌ها له
سوره‌تی (اللقمان: 14) كه باسی چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك ده‌كات جه‌خت
له‌سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی دایك ده‌كرێت: (وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ
حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ).
پاشان، ڕۆژێك
پیاوێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ووتی: (مَنْ
أحَقّ الناس بحُسنِ الصحابةِ؟ قال: أمّك. قال:
ثم مَنْ؟
قال: أمّك. قالَ: ثم منْ؟
قال: أمّك. قالَ: ثم مَنْ؟ قال: (أبوك). رواه مسلم.
دوای سێ
چاكه‌كردن و حه‌ق دانی دایك پاشان حه‌قی باوك دێت.
ئه‌مه
ڕێنماییمان ده‌كات و فه‌رمانمان پێ ده‌كات كه نه‌ك ته‌نها ڕۆژێك له ساڵێكدا یادی
دایكمان بكه‌ینه‌وه‌و دڵی خۆش بكه‌ین و چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژ
و كات وساتێ ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه چاكه له‌گه‌ڵ دایك و باوكانمان بكه‌ین و له
خۆمانیان ڕازی بكه‌ین تا ببێته ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ش ڕازی بێت لێمان ان شا‌ء الله.
سه‌د هه‌زار
جار سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره كه به نوری ئیسلام ژیانمان ڕۆشنه‌و ڕێگه
تاریكه‌كانی ژیانمان بۆ ڕووناك ده‌كاته‌وه.
خوای گه‌وره
له گوناهی دایك و باوكمان خۆش بێت و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆتیانی شاد كه‌یت.
امین. (وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا).
سه‌رچاوه‌كان:
www.muttertag-homepage.de
www.frankfurt-interaktiv.de
|