|
خوشك وبرای
به‌ڕێزم، (14)ی
شوبات (فێبریوه‌ری)، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا كراوه‌ته ڕۆژی خۆشه‌ویستی كه ناو
ده‌برێت به (valantin
- ڤالانتین) به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا.
لای خۆشمان چه‌ند
ساڵێكی كه‌مه ئه‌م ڕۆژه یاد ده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌نێوان گه‌نجه‌كانماندا،
به‌ڵام ئایه زۆر له ئێمه ده‌زانێت ئه‌م ڕۆژه چۆن دروست بووه؟؟! كێ خاوه‌نی
ئه‌م (به‌ناو) جه‌ژنه‌یه؟ ڤالانتین؟!!!
سه‌رچاوه‌ی
دروستبوونی ئه‌م ڕۆژه له ئه‌وروپاوه هاتووه، سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌وه‌دایه كه
مێژوونووسه‌كانی ئه‌وروپا یه‌ك نین له ڕاستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، هه‌ر یه‌كێ
به‌جۆرێ باسی ده‌كات و ده‌یگێڕێته‌وه، هه‌ندێكیان هه‌ر به ئه‌فسانه‌ی ده‌زانێ،
به‌ڵام زۆربه‌یان به‌م جۆره باسی ده‌كه‌ن:
ڤالانتین:
قه‌شه‌یه‌كی گاور (نه‌سڕانی) بووه كه له‌سه‌ده‌كانی دووسه‌دی دوای زایینی ژیاوه
له (ته‌رنی - ته‌رنیا) له ئیتاڵیا له‌سه‌رده‌می ڕۆمه‌كاندا. گوایه ئه‌م
قه‌شه‌یه كوڕ وكچی زۆری به نهێنیه‌وه به‌ده‌ستووری مه‌سیحی ماره كردووه‌و پاشان
گوڵی سووری كردۆته دیاری كچه‌كه. كه ڕۆمه‌كان پێی ده‌زانن بڕیاری له‌سێداره‌دانی
ده‌ده‌ن له ڕۆژی (14/شوبات - فێبریوه‌ری) له سێداره‌ی ده‌ده‌ن، له‌و به‌رواره‌دا
ڕۆمه‌كان هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگێكیان گێڕاوه به‌ناوی (LUPERCALIA)
(لۆپه‌ركالیا)، له‌م ڕۆژه‌دا كوڕان به قورعه ناوی ئه‌و كچانه‌یان ڕاكێشاوه كه
شوویان نه‌كردووه، وه كێ به‌ر كێ بكه‌وتایه ده‌بووه هاوسه‌ری دواڕۆژی. جا
هه‌ندێ بۆچوونی وا هه‌یه ده‌ڵێن: یادكردنه‌وه‌ی (ڤالانتین) ئه‌م ڕۆژه‌یه وه
هه‌ندێ بۆچوونی وایه ده‌ڵێ: ئه‌مه جه‌ژنی (لۆپه‌ركالیا)كه‌یه ئه‌م شێوه‌یه‌ی
وه‌رگرتووه.
ئه‌م به‌ناو
جه‌ژنه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو باوی نه‌مابوو، به‌ڵام له‌سه‌ده‌كانی بیسته‌مدا ئه‌م
جه‌ژنه باوی هاته‌وه له‌ناو (به‌ریتانیا) و(ئه‌مریكیه‌كاندا). وه له‌دوای جه‌نگی
جیهانیی دووهه‌مه‌وه ئه‌مریكا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌وروپیه‌كان كردووه،
ئه‌وه‌ی ئه‌مان كردییان ده‌بێته باو‌و له‌ناو ئه‌مانیشدا. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه
ئه‌وه‌یه كه مه‌لایین (دۆلار) و (یۆرۆ) به‌فرۆشتنی كارتی پیرۆزبایی وبۆنه‌و گوڵ
ونوقڵ ونه‌سته‌له‌ی تایبه‌ت به (ڤالانتین) په‌یدا ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێكی كه‌مه خه‌ریكه ئه‌م ڕۆژه‌ش فێری ئێمه‌شی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌نێوان
چینی گه‌نجه‌كانماندا، له‌ڕێی هه‌ندێ دامه‌زراو و كه‌ناڵی ئاسمانیه‌وه زۆر به‌ناو
خه‌ڵكیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و بایه‌خی پێ ده‌درێت.
جا خوشك وبرایانی
به‌ڕێزم ئێستا زانیتان (ڤالانتین) چیه؟ ئایه هیچ په‌یوه‌ندی‌یه‌كی به ئێمه‌ی
كوردی موسڵمانه‌وه هه‌یه؟ هه‌رچی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كردی، بۆ ئێمه‌ش باش و
گونجاوه؟ بۆ ده‌بێت هه‌میشه ببینه چاولێكه‌ری ئه‌م گه‌ل و ئه‌و گه‌ل وئایین
وكلتوور وداب ونه‌ریتی كورده‌واریمان له‌یاد بكه‌ین؟!! ڕۆژێك له كاتێكدا هیچ ڕوون
نیه له دروستیی باسه‌كه‌ی، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بكرێته ڕۆژی خۆشه‌ویستیی؟؟
ئایه ئه‌مه
فێركردنی گه‌نجه‌كانمان نیه كه فێری دڵداری و په‌یوه‌ندی نادروستیی
ودووركه‌وتنه‌وه بن له شه‌رعی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم)؟؟
جا خوشك وبرایانی
به‌ڕێزم با ئاگاداربین له خۆمان و هه‌رچی بوو به باو‌و له ڕۆژئاوادا نه‌یكه‌ینه
باو‌و له‌لای خۆمان. با پابه‌ند بین به خوو و ڕه‌وشتی خۆمانه‌وه، شانازی بكه‌ین
به ئیسلامه‌تیمانه‌وه، كلتووری خۆمان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. چیتر كلتووری بیانیی با
نه‌كه‌ینه كلتوور بۆ خۆمان.
له‌لایه‌ن: خوشكی
ئازیز دایكی بڕوا - ئه‌ڵمانیا
30-01-2005
|