|
ئومه‌تی ئیسلامی
خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی، دیدو تێڕوانین، بیروبۆچوون، داب و نه‌ریت و به‌ها و
كه‌لتوری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه هه‌ڵگۆزراو وهه‌ڵقوڵاوی سه‌رچاوه‌ی كانیاوی
سازگاری په‌یامه‌كه‌یه‌تی كه بریتییه له (قورئان و فه‌رمووده)، ئه‌مه‌ش
وایكردووه ئوممه‌تێكی جیاواز بێت له ئوممه‌تانی تر و گرفتار و گوفتاره‌كانی
زاده‌ی ناخی خۆی بێت و چاولێكه‌ر و شوێن پێهه‌ڵگری میلله‌تانی تر نه‌بێت؛
به‌رده‌وامیش هه‌وڵی به‌ره‌و پێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندن و داهێنانكاری بدات
له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا..
له ڕۆژگاری
ئه‌مڕۆماندا به‌هۆی په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبوونی شارستانیه‌تیه‌كان به‌یه‌كدی و
كرانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا شتگه‌لێكی سه‌یروسه‌مه‌ره
هاتۆته نێو وڵاتانی ئیسلامییه‌وه كه زاده و هه‌ڵقوڵاوی وڵاتانی ئه‌وروپی و
خۆرئاوایه به تایبه‌ت مه‌سیحیه‌كان، زۆر جاریش ئه‌و شتانه دوورن له ڕاستی و
ئه‌فسانه وخورافاتن، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و
تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه به‌وپه‌ڕی ڕازێنراوه‌یی و بریقه‌داری و جوانكراوی
ده‌گوازرێته‌وه بۆ وڵاتانی موسڵمان نشین و ئه‌وانیش چاویان لێده‌كه‌ن و بێ سێ و
دوو شوێنیان ده‌كه‌ون و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان و په‌یامه‌كه‌یان له بیر ده‌كه‌ن و
بێ‌ئاگا له‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [ يا أيّها الذين آمنوا لا تَتَّخذُوا
عدوّي وعدوّكم أولياء تُلقونَ إليهم بالمودّة وقد كفروا بما جاءكم من الحقّ
يُخرجونَ الرَّسولَ وإيّاكم أنْ تؤمنوا باللهِ ربِّكم إنْ كنتم خَرَجْتُم جهاداً في
سبيلي وآبتغاءَ مرضاتي تُسِرُّون إليهم بالـمَوَدَّةِ وأنا أعلمُ بما أَخْفَيْتُم
وما أعْلَنْتُم ومَنْ يَفعلْهُ مِنْكم قفد ضَلَّ سَوَآءَ السَّبيلِ ](1) واته
{ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و خۆتان مه‌كه‌ن به دۆستی
خۆتان، دۆستایه‌تی خۆتانیان بۆ ده‌نێرن له كاتێكدا دڵنیاشن ئه‌وان بێباوه‌ڕن به‌و
ئایینه ڕاسته‌ی كه بۆتان هاتووه، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لیبێت) و ئێوه‌ش
ده‌رده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕ ده‌هێنن به خوای په‌روه‌ردگارتان، جا
ئه‌گه‌ر ده‌رچوون له وڵاتی خۆتان بۆ جه‌نگكردن له ڕێی منا وه بۆ داواكردنی
خۆشنوودی من (دۆستایه‌تی ئه‌وان مه‌كه‌ن)، ڕاز و نهێنییان پێده‌ڵێن به دۆستایه‌تی
له كاتێكدا من پێی ئه‌زانم به‌وه‌ی شاردتانه‌وه و به‌وه‌ی ئاشكراتان كرد، وه
هه‌ركه‌سێك له ئێوه دۆستایه‌تیان بكات ئه‌وه بێگومان ڕێی ڕاستی وون كردووه} (2)
ئه‌وه‌ی من
لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌م ساته‌وه‌خته‌دا قسه‌وباسی لێبكه‌م و سه‌ربوردێكی مێژوویی
له‌باره‌وه بگێڕمه‌وه نه‌ریتێكی بتپه‌رستانه‌یه به‌ناوی (ڕۆژی خۆشه‌ویستی -
ڤالانتاین -
VALENTINE,S DAY ) و ئه‌مڕۆكه له نێوان كچ وكوڕانی گه‌نجدا باو‌و به‌ربڵاوه‌و
هه‌موو ساڵێك له (14/2)دا یادی ده‌كه‌نه‌وه‌و خۆیانی پێوه سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ن و
عه‌شق وخۆشه‌ویستی خۆیان بۆ یه‌كتری ده‌رده‌بڕن.
چیرۆكی جه‌ژنی
خۆشه‌ویستی (عید الحب)
جه‌ژنی
خۆشه‌ویستی به یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانی ڕۆمانه بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له
(17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای ڕۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت
بووه له چه‌مكی بتپه‌رستی ڕۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهي) ئه‌م
بۆنه بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له پشته‌وه‌یه كه لای
ڕۆمانه‌كان و میراتگره گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه، له‌وانه؛ ڕۆمانه‌كان
باوه‌ڕیان وایه كه (ڕۆملیۆس)ی دامه‌زرێنه‌ری شاری (ڕۆما) ڕۆژێك له ڕۆژان گورگێك
شیریداوه‌تێ و ئه‌مه‌ش هێز و بیرتیژی پێبه‌خشیووه، ئیدی له‌و ڕۆژه به دواوه
ڕۆمانه‌كان به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا
ئاهه‌نگیان گێڕاوه. (3).
په‌یوه‌ندی
(ڤاله‌نتین)ی قدیس به جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه
پاش
بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت و هاتنی ڕۆمانه‌كان بۆ ناو ئاینی مه‌سیحیه‌ت،
ڕۆمانه‌كان به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ی (جه‌ژنی
خۆشه‌ویستی)یه‌وه، به‌ڵام له چه‌مكه بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆیان (خۆشه‌ویستی ئیلاهی)
گواستیانه‌وه بۆ چه‌مكێكی تر‌و به گه‌واهیده‌رانی خۆشه‌ویستی گوزارشتیان
لێده‌كرت.. له‌و ساته‌دا و له سه‌ده‌ی (3)ی زایینی‌دا ئیمبراتۆری ڕۆمانی (كلۆدیۆسی
دووه‌م) حوكمڕانی ڕۆمانییه‌كانی ده‌كرد و به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به جه‌نگه‌وه،
ژنهێنانی له سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كان بكه‌ن و
به ژن هێنانه‌وه سه‌رگه‌رم نه‌بن، به‌ڵام (ڤاله‌نتین)ی قدیس ڕووبه‌ڕووی
بڕیاره‌كه‌ی ئیمبڕاتۆر بووه‌وه و ژێربه‌ژێر و به نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ
سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ئیمبڕاتۆر به‌وه‌یزانی ده‌ستگیریكرد و
خزاندیه نێو كونجی زیندان و بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ردادا و له ڕۆژی
(14/2/270)ی زایینی كوژرا، دواتر پاپا ڕۆژی كوژرانی (ڤاله‌نتین)ی قدیس -كه
بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی كرد و له‌و پێناوه‌دا كوژرا-ی كرده (جه‌ژنی
خۆشه‌ویستی) و پێشی ده‌وترێت (جه‌ژنی عاشقان).
له ساڵی (350)ی
زایینی له ڕۆما به مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ناوی (ڤاله‌نتین) ویادكردنه‌وه‌ی،
له‌و شوێنه‌ی كه تێیدا كوژرا كه‌نیسه‌یه‌ك دروست كرا؛ دواتر پیاوانی ئایینی
مه‌سیحی دژ به‌م دیارده‌یه وه‌ستانه‌وه و به شێوێنه‌ری ڕه‌وشتی كچ وكوڕانی
لاویان له قه‌ڵه‌مداو، له ناو خودی ئیتاڵیادا كه پێی به‌ناوبانگ بوو ئه‌م
جه‌ژنه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی (18و 19)ی زایینی‌دا دووباره
زیندووكرایه‌وه. (4).
ئه‌م دیارده‌یه
ته‌نها وڵاتانی خۆرئاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و خۆی هاویشته نێو
وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه و كچان و كوڕانی موسڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه بوون و
بوونه چاولێگه‌ر و شوێن پێهه‌ڵگری دوژمنانی خودا و ئیسلام و موسڵمانان و ده‌ستیان
كرد به جێبه‌جێكردنی داب و نه‌ریت و دروشمه‌كانی ئه‌وان و به بۆنه‌ی جه‌ژن و
یاده‌كانی ئه‌وانه‌وه ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای
لێبێت) ده‌فه‌رموێت: [عن أبي سعيد الخدري عن النبى [صلى الله عليه وسلم]
لَتَتَّبِعُنَّ سُنَنَ الذين من قبلكم شبراً بشبرٍ أو ذراعاَ بذراعٍ حتَّى لو سلكوا
جُحْرَ ضَبٍّ لَسَلكْتُمُوه، قالوا اليهود والنصارى؟ قال: فَمَنْ؟]5 ...
----------------
په‌راوێزه‌كان:
1- سوره‌تی
الممتحنه /1
2- پوخته‌ی
ته‌فسیری قورئان، لاپه‌ڕه (549) - ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د مه‌لا ساڵح بامۆكی.
3- ضحايا الحب -
يوسف الحاج احمد - لاپه‌ڕه (34-35).
4- ضحايا الحب ،
لاپه‌ڕه (36-43).
5- صحيح البخاري /
3456 ، كتاب أحاديث الأنبياء - باب: ما ذكر عن بني إسرائيل.
له‌لایه‌ن:
دڵشاد موحه‌ممه‌د
- كوردستان -
سلێمانی 15-02-2008
|